میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

سڵاو له‌هه‌مووان ،
پێشه‌كی :
ده‌مه‌وێت له‌م بابه‌ته‌دا باس له چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ماڵپه‌ر بكه‌م ، كه زۆر كه‌س هۆست\ماڵپه‌ر ـێك ده‌كڕێت و شوێنێك بۆ ماڵپه‌رێك ده‌گرێت به كۆمه‌لێك تایبه‌ت مهندێتییهوه ده‌یكڕێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار نازانێت چۆن به‌كاری به‌رێت .
من لێره باس له هه‌ندێك تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌كه‌م وه‌ك ، Subdomains , Email Accounts , FTP Accounts ...
لێره‌دا له‌سه‌ر cPanel 11 \ cPanel X ـــباسی ده‌كه‌م .
ئه‌م كارانه هه‌مووی له كۆنترۆڵ په‌ناڵ ده‌كرێت
سه‌ره‌تا :
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ماڵپه‌ر چیین ؟
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ماڵپه‌ر ، بریتین له‌كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندێتی كه له‌لایه‌ن ئه‌و شوێنه‌وه پێت ئه‌درێت كه هۆست \ ماڵپه‌ره‌كه‌ت لێگرتووه \ كڕیوه ، ئاشكرایه كه تا نرخ زۆر بێت تایبه‌تمه‌ندی زۆرتر ده‌بێت ، بۆ نموونه تا نرخ زیاتر بێت ئه‌كرێت Database ــی زۆرتر درووست بكرێت ، Subdomains ــی زۆرتر درووست بكرێت و هتد ..
تایبه‌تمه‌ندییه‌كان :
1. درووستكردنی Email Accounts :
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه ڕێگه‌ت پێده‌دات كه چه‌ند هه‌ژمارێكی پۆستی ئه‌لكترۆنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ت درووست بكه‌یت ، بۆ نموونه به‌م شێوه‌یه :
email@website.com , info@webchin.org
چۆنییه‌تی درووستكردنی :
كرته‌ی ئه‌و شوێنه بكه كه له‌وێنه‌كه دیاریم كردووه 
پاشان :
http://www.webchin.org/images/up/upload … ilacc2.png
له‌وشوێنه‌ی نووسراوه پۆستی ئه‌لكترۆنی : مه‌به‌ست لێره ئه‌و پۆسته ئه‌لكترۆنییه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ت درووستی ده‌كه‌یت ، بۆ نموونه ماڵپه‌ره‌كه‌ت ناوی webchin.org ــه ئه‌و ده‌ته‌وێت هه‌ژماره‌كه به‌ناوی broosk ــبێت ئه‌وكاته له‌وشوێنه ده‌نووسیت broosk ،پاشان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
broosk@webchin.org
2. درووستكردنی FTP Accounts :
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه ڕێگه ده‌دات به درووستكردنی هه‌ژماری FTP به‌جۆڕێك كه ئه‌و هه‌ژماره خاوه‌نی ناوی به‌كارهێنه‌ر و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی تایبه‌ته ، هه‌روه‌ها كاتێك ده‌چێته ژووره‌وه ، ده‌چێته بوخچه‌یه‌ك كه تۆ بۆی دیاریده‌كه‌یت ، بۆ نموونه ده‌ته‌وێت هه‌ژمارێك درووست بكه‌یت كاتێك زانیارییه‌كانت نووسی ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه ، به‌كارهێنه‌ر ته‌نها بوخچه‌یه‌ك ببینێت بۆ نموونه ماڵپه‌ره‌كه‌ت ناوی webchin.org ــه ئه‌ته‌وێت بوخچه‌ی meko ببێته بوخچه‌ی سه‌ره‌كی \ root ــی به‌كارهێنه‌ر ئه‌وكاته كه به‌كارهێنه‌ر چووه‌ژووره‌وه ناچێته root ــی ماڵپه‌ر ، به‌ڵكو ده‌چێته بوخچه‌ی meko و ده‌بێته root بۆ به‌كارهێنه‌ر . 
ئێستا كرته له‌وشوێنه بكه كه ئاماژه‌م پێكردووه ، پاشان :
http://www.webchin.org/images/up/upload … tpacc2.png
3. درووستكردنی Subdomains :
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه ڕێگه‌ئه‌دات كه ژێره دۆمه‌ین درووست بكه‌یت ، بۆ نموونه : ژێره دۆمه‌ینێك درووست ده‌كه‌م به‌ناوی meko كاتێك ماڵپه‌ره‌كه‌م ناوی webchin.org ئه‌وكاته :
meko.webchin.org
به‌و شێوه‌یه ده‌بێت .
چۆنییه‌تی درووستكردنی :
كرته له‌وشوێنه بكه كه دیاریم كردووه ، پاشان :
http://www.webchin.org/images/up/upload … subdo2.png
4. Parked Domains :
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare5640.html
5. درووستكردنی بنكه‌ی دراوه :
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه ڕێگه‌ت پێده‌دات كه بنكه‌ی دراوه درووست بكه‌یت ، به‌جۆرێك زانیارییه‌كانت تیایدا هه‌ڵبگریت ، كه‌پێویسته له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سكریپته‌كان .
چۆنییه‌تی درووستكردنی : 
كرته‌ی كه‌وانه مۆره‌كه بكه ، ئه‌وه‌ی تر چوونه بۆ phpMyAdmin .
پاشان :
http://www.webchin.org/images/up/upload … mysql2.png
ئێستا بنكه‌ی دراوه‌ت درووست كرد ، به‌ڵام پێویستی به به‌كارهێنه‌ره :
http://www.webchin.org/images/up/upload … mysql3.png
به‌م شێوه‌یه به‌كارهێنه‌ر ــیش زۆر كرا .
6. پاراستنی بوخچهكان به تێپه‌ڕه‌ووشه ، Password Protect Directories :
ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه‌وه ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون له‌سه‌ر بوخچهكانی كه دیاریده‌كه‌یت دابنێیت .
چۆنییه‌تی درووستكردن :
كرته‌ی ئه‌و شوێنه بكه كه دیاریم كردووه ، پاشان :
http://www.webchin.org/images/up/upload … 37pwd2.png
یه‌كێك له بوخچهكان هه‌ڵبژێره كه ئه‌و بوخچه‌یه‌ی تێدایه كه ده‌ته‌وێت به تێپه‌ڕه‌ووشه بیپارێزیت ، دواتر :
http://www.webchin.org/images/up/upload … 14pwd3.png
له‌دوای ئه‌و به‌كارهێنه‌ر و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی بۆ داده‌نێین :
كۆتایی ، هیوام وایه سوودی هه‌بێت .
بژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Broosk (2008-08-08 01:01:37)
لێره نیه
ده‌ستت خۆش سوودی هه‌يه .
به‌ڵام تۆ به‌رده‌وام هه‌راته له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان ئه‌ڵێی تكايه تكايه .... له‌ياساكان لامه‌ده‌ن . گه‌رچی وێنه‌كانت زۆر به‌يان گه‌وره‌ن ![]()
بژيت
لێره نیه
ده‌ستخۆش، وا هه‌ڵواسرا.
لێره نیه
ده ست خؤش به را ستي سودم ليوه بيني
لێره نیه
سوپاس بۆ دهستخۆشییهكانتان ، كاك هونه‌ر وێنه‌كان په‌ڕه‌كه‌یان تێك نه‌داوه ، هه‌روه‌ها ئێره : http://www.webchin.org/images/up/index.php وێنه‌ی Thumbnail ــناكات ،
سوپاس كاك ئاسۆ بۆ ههڵواسینهكه .
بژین
لێره نیه
سكريپتی Punbb وێنه‌كه چه‌نده گه‌وره‌بن په‌ڕه‌كه تێك ناده‌ن ئه‌وه Vb وايه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌يه له‌ياساكان لانه‌ده‌ی جا په‌ڕ تێك بدات يان نا
لێره نیه
HUNERAHMED نووسی:
سكريپتی Punbb وێنه‌كه چه‌نده گه‌وره‌بن په‌ڕه‌كه تێك ناده‌ن ئه‌وه Vb وايه
زانراوه
.
HUNERAHMED نووسی:
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌يه له‌ياساكان لانه‌ده‌ی جا په‌ڕ تێك بدات يان نا
كه‌واته بۆ داهاتوو وێنه‌كان له IMAGESHACK باربكهم باشتره ؟
لێره نیه
باشه ![]()
لێره نیه
ده‌ستخۆش بابه‌تێكی جوانه،
تێبینی:پانی هه‌ر وێنه‌ێك له په‌یامه‌كه‌ت زیاتر بوو بێت له ٥٠٠ پیکسڵ كراوه به به‌سته‌ر،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له یاساكانی مه‌كۆ ئه‌مه‌یه،
* گه‌ر بابه‌تێکت نووسی سه‌باره‌ت به پرۆگرامێک یان شیت کرده‌وه و له‌و بابه‌ته‌دا وێنه‌ت به‌کاربردبێت، نابێ پانی وێنه‌که له ٥٠٠ پیکسڵ زۆرتر بێت.
http://www.webchin.org/Meko/misc.php?action=rules
بژیت،
لێره نیه
هه‌ربژیت
لێره نیه
ئه‌م گوڵانه هه‌مووی بۆتۆ
لێره نیه
