میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پرۆگرامۆكه‌ی MiniBB به زمانی كوردی سۆرانی
سڵاو هاوڕێیان.
ئه‌ندامی به‌رێزی وێبچن و گرووپی وه‌رگێڕان، HUNERAHMED پرۆگرامۆكه‌ی MiniBB وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی/ سۆرانی.
سه‌باره‌ت به MiniBB،
MiniBB پرۆگرامۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته به درووستكردنی مه‌كۆ/ Forum له‌سه‌ر وێب، به خێرایی و ساده‌یی ناسراوه. بۆ كاركردنی پێویستی به ڕاژه‌كارێك هه‌یه كه پاڵپشتی PHP و MySQL بكات.
له‌به‌ر ئاسانی نووسینی كۆده‌كانی پرۆگرامۆكه‌ی ناوبراو، ده‌توانێ له‌سه‌ر هه‌موو وه‌شانه‌كانی PHP و MySQL كار بكات.
وێنه‌ی نموونه‌ی MiniBB به زمانی كوردی/ سۆرانی،


داگرتن،
داگرتنی نوێترین وه‌شانی MininBB له به‌سته‌ری خواره‌وه.
http://www.minibb.com/download.html#forum_software
داگرتنی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی/ سۆرانی له به‌سته‌ری خواره‌وه،
http://www.webchin.org/Meko/files/Ziman … iBB_V1.zip
په‌ڕگه‌ی ku.php له نێو بوخچه‌ی lang دابنێ.
ستایڵی rtl بۆ زمانی كوردی/ سۆرانی،
http://www.webchin.org/Meko/files/bb_de … urdish.zip
په‌ڕگه‌ی bb_default_style.css بخه‌ره نێو بوخچه‌ی یه‌كه‌می MiniBB و له شوێنی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه دایبنێ.
دامه‌زراندن،
تكایه هه‌نگاوه‌كانی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه بۆ دامه‌زراندنی MiniBB.
١، په‌ڕگه‌ی setup_options.php له‌گه‌ڵ پرۆگرامێكی وه‌ك Notepad بكه‌وه،
پاشان نرخه‌كانی تایبه‌ت به بنكه‌ی دراوه له‌م به‌شه‌دا بنووسه، (نموونه)،
$DBhost='ڕاژه‌كاری بنكه‌ی دراوه، كه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا localhost ـه'; $DBname='ناوی بنكه‌ی دراوه'; $DBusr='نازناو'; $DBpwd='وشه‌ی نهێنی تایبه‌ت به بنكه‌ی دراوه'; $admin_usr='ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر'; $admin_pwd='وشه‌ی تێپه‌ربوونی تایبه‌ت به هه‌ژماری به‌ڕێوه‌به‌ر'; $admin_email='پۆستی ئه‌له‌كترۆنی تایبه‌ت به ڕێوه‌به‌ر'; $lang='ku'; $sitename=(isset($_SERVER['SERVER_NAME'])?$_SERVER['SERVER_NAME'].' ':'').' ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت';
٢، له ڕێگه‌ی ویبگه‌ڕه‌وه په‌ڕه‌ی _install.php بكه‌وه، بۆ نموونه،
http://localhost/minibb/_install.php
٣، چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م چاوه‌ڕانبه، دواتر خشته‌كانی نێو بنكه‌ی دراوه داده‌مه‌زرێن.
٤، په‌ڕگه‌ی _install.php بسڕه‌وه.
كۆتایی دامه‌زراندن. ئێتستا مه‌كۆكانت ئاماده‌ن بۆ به‌كاربردن و دامه‌زراندنی به‌شه‌كانی.
لێره نیه
پیرۆزه و ده‌ستخۆش كاك هونه‌ر. باڵ هه‌ڵماڵه بۆ په‌ره‌پێدانی.
لێره نیه
به‌راستی کارێکی باشتان کردووه![]()
ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ ده‌ستی تۆش خۆش بێت کاک هونه‌ر![]()
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Shakhawan_10 (2008-08-13 11:33:09)
لێره نیه
Broosk نووسی:
ده‌ستخۆش كاك هوونه‌ر ، هه‌روه‌ها تۆش كاك ئاسۆ ، شتێكی ساده و جووانه ، نموونه‌ی زیندوومان هه‌یه ؟
لێره نیه
شتێکی زۆر جوانه کاک ئاسۆ ده‌سته‌کانت خۆش بێت هیوادارین سکریپتی تریشی له‌دواوه‌بێت..
هه‌روه‌ها زۆر سووپاس بۆ کاکه‌ی وه‌رگێر ــیش...
لێره نیه
ده‌ستان خۆش
ستایڵ كێشه‌ی ڕاستوو چه‌پی هه‌یه ئه‌بێت ستایڵی بۆئاماده كرێت
كاك بروسك ئه‌مه نمونه‌ی كوردی من بۆتاقی كردنه‌وه دام مه‌زران ئێستا
http://daban.webchin.net/minbb
بژین .
لێره نیه
Broosk نووسی:
مه‌به‌ستم كوردییه‌كه بوو مامه ئاسۆ
ئه‌مه‌ش نموونه : http://sana.webchin.net/minibb![]()
لێره نیه
كاك ئاسۆ ئاماژه‌ی به‌م گۆڕانه نه‌یاوه
پێویسته له پڕگه‌ی setup_options.php
ئه‌مه بگۆڕیت بۆ به‌سته‌ری ماڵپه‌ری خۆت
$main_url='http://www_yourdomain_url/forums';
بژین .
لێره نیه
![]()
لێره نیه