میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ١٧:٤٧:٠٩

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٣٨٨٢
وێبگه‌

Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

سڵاو : هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی ئه‌م سكريپته‌ punbb چيه‌ و چۆن داده‌مه‌زرێت ..... هتد .

سه‌ره‌تا :

punbb چيه‌ ؟

punbb پڕۆگرامۆكێكی زۆر ساده‌ و خێرايه‌ به‌كارهێنه‌ری زۆره‌ و به‌ خۆڕاييه‌ له‌ ژێر مافی GNU General Public License.. ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی خۆی http://punbb.org

له‌سه‌ر كام ڕاژه‌ دا ئه‌مه‌زرێت ؟

له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێك دا ئه‌مه‌زرێت كه‌ پاڵپشتی ( php ( MSQL  بكات . چونكه‌ خۆی ناوه‌ڕۆكی كۆده‌كانی به‌  php نووسراونه‌ته‌وه‌ . نموونه‌يه‌كی ئه‌م پڕۆگرامۆكه‌يه‌ www.webchin.org/Meko

له‌وانه‌يه‌ ئێستاش لاتان ڕوون نه‌بێت !

به‌شێوه‌يه‌كی تر ئه‌م پڕۆگرامۆكه‌يه‌ ئه‌توانی ببيته‌ ئه‌ندام بابه‌ت و په‌يام بنووسی .
ئه‌شتوانرێت چه‌ند گرووپێك دابنرێت له‌م پڕۆگرامۆكه‌يه‌ بۆ نموونه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌ ئه‌توانێت ده‌سكاری به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی بكات و چه‌ندين گۆڕانكاری بكات له‌ناو ماڵپه‌ڕ كه‌ پله‌كانی تر ناتوانن ئه‌م كاره‌ بكه‌ن  ئه‌توانی زياتر له‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر دابنێی ، يان چاودێر ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌توانرێت چاودێری مه‌كۆكان بكات چۆن ؟
له‌وانه‌يه‌ به‌رده‌وام به‌ڕيوه‌به‌ر نه‌توانێت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ بێت جا بۆيه‌ چه‌ند چاودێرێك دا ئه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌و له‌وێ نه‌بوو له‌وانه‌يه‌ چاودێرێك له‌وێ بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ر په‌يامێك دوور بوو له‌ياساكانی مه‌كۆ بيسڕنه‌وه‌ . له‌كاتێكدا كه‌ پله‌ی سڕينه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامی ئاسايی سڕابێته‌وه‌ .
يان ئه‌ندام ،
هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌يه‌ ببێته‌ ئه‌ندام له‌ ماڵپه‌ڕ : (هه‌ندێك زانياری له‌سه‌ر ئه‌ندام )
كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ر مافی ده‌سكاری و سڕينه‌وه‌ی بابه‌ت و په‌يام  له‌ ئه‌ندام وه‌رگرتێته‌وه‌  ئه‌وا ئه‌و ئه‌ندامه‌ ته‌نها ئه‌توانێت بابه‌ت بنووسێت و وه‌ڵام بداته‌وه‌ ناتوانێت بابه‌ت بسڕێته‌وه‌ يان ده‌سكاری بكات .

بابچينه‌ سه‌ر ياساكان جا ئه‌گه‌ڕێينه‌وه‌ سه‌ر ئه‌ندام :
هه‌موو مه‌كۆيه‌ك ئه‌بێت ياسای تايبه‌ت به‌ خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی  ئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌كه‌ن به‌ پێی ياساكان ئيش بكه‌ن .

هاتينه‌وه‌ سه‌ر ئه‌ندامان :

ئه‌ندام ئه‌توانرێت بسڕدرێته‌وه‌ يان ڕابگيرێت بۆماوه‌يه‌ك يان ده‌ربكرێت ، ئه‌مه‌ كاتێك كه‌ له‌ياساكانی ئه‌م مه‌ۆكيه‌ی لادا

ئێستا زانيمان چيه‌ ئه‌م پڕۆگرامۆكه‌يه‌ ، بابچين دايبمه‌زێنين
بێگومان ئێستا ماڵپه‌ڕت هه‌يه‌ ئه‌تهه‌وێت ئه‌م پڕۆگرامۆكه‌يه‌ی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنی

ئێستا پێويستيمان به‌ به‌رنامه‌يه‌ك ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی ئه‌م پڕۆگرامۆكه‌يان پێ به‌رزبكه‌ينه‌وه‌ ناو ماڵپه‌ڕ من ئه‌م به‌رنامه‌يه‌م پێباشه‌ FlashFXP لێره‌ دايبگره‌ http://dw.com.com/redir?edId=3&site … 317c3b19e9
كاتێك به‌رنامه‌كه‌ت بيكه‌وه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209074152256551.png

دوای ئه‌وه‌ ده‌ست بنێ به‌ دووگمه‌ی F8 بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌ی خواره‌وه‌ ببێته‌وه‌
به‌م شێوه‌يه‌ ئه‌ بێت پڕی بكه‌يته‌وه‌
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209074822258022.png

ئێستا خانه‌كانت پڕكرده‌وه‌ connect لێدا ئه‌چيته‌ ژووره‌وه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌

http://www.webchin.org/images/up/upload/12209075662259263.png

ئێستا زانيمان به‌رنامه‌كه‌ چۆن كار ئه‌كات پێويسته‌ پڕۆگرامۆكه‌كه‌ دابگرين لێره‌ دواترين ووشانی دابگره‌ http://punbb.informer.com/downloads.php

كاتێك پڕۆگرامه‌كه‌ت داگرت ده‌ريبهێنه‌ له‌ناو زيپ و هه‌موو فايله‌كانی ناوی به‌ڕێبكه‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌و به‌رنامه‌يه‌ی باسمان كرد
هه‌موو فايله‌كان ده‌ست نيشان بكه‌ و كليكی ڕاست بكه‌ و transfer لێبده‌
ئێستا ئه‌بينين  هه‌موو فايله‌كان به‌ڕێكران
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209075592259194.png

ئێستا بڕۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان بكه‌نه‌وه‌ به‌م شێوه‌به‌ www.nawymallper.com/install.php تێبينی nawymallper بكه‌ن به‌ ناوی ماڵپه‌ڕی خۆتان
ئێستا بيكه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان

وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌ پڕی بكه‌ره‌وه‌
http://ibrahim.web.aplus.net/yane/fileup/kurd3516.png
ئه‌م وێنه‌يه‌ زۆر گه‌وره‌يه‌ بۆيه‌ به‌لينك دامنا
كه‌ پڕت كرده‌وه‌ كليك له‌ start install بكه‌

ده‌يبنين هه‌ندێك كۆدمان بۆدێت
وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209075932259535.png

تۆ هه‌موو كۆده‌كانی ناوی كۆپی بكه‌و notepad بكه‌وه‌ له‌وێ paste بكه‌ پاشان هه‌ڵيبگره‌ به‌ پاشگری php به‌ناوی config.php  وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209076002300006.png

ئينجا بيخه‌ره‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا واتا ئه‌و شوێنه‌ی footer.php  و  index.php لێيه‌ پاشان install.php بسڕه‌وه‌

ئێستا ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان بكه‌نه‌وه‌ ئه‌بينن ئه‌م هه‌ڵه‌يه‌ نيشان ئه‌دات
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209076072300077.png

ئه‌مه‌ش ئاسانه‌  بچۆره‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی ئیف تی پیه‌كه‌و رایت كلیك له‌سه‌ر فۆڵده‌ری cache بكه‌ و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت
وه‌م ئه‌م وێنه‌يه‌
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209076092300098.png

ئينجا كليك له‌ chmod بكه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌ خانه‌كان پڕبكه‌وه‌

http://www.webchin.org/images/up/upload/12209076472300479.png
پاشان OK لێبده‌

ده‌بينين ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان درووست بوو  ته‌واو پيرۆزه‌

هه‌ندێك وورده‌كاريتريش :

با ئێستا بزانين بانه‌ر چيه‌ ؟ : بانه‌ر ئه‌و وێنه‌يه‌يه‌ كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌كۆ كان داي ئه‌نێيت بۆ جوانتر كردنی مه‌كۆ.

بانه‌ر چۆن ئه‌گۆڕين ؟

ئه‌بێت بچيته‌ بچيته‌ په‌ڕه‌ی header.php بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌م دێڕه‌وه‌

:

$tpl_main = str_replace('<pun_title>', '<h1><span>'.pun_htmlspecialchars($pun_config['o_board_title']).'</span></h1>', $tpl_main);

ئه‌مه‌ی له‌ جێدابنێ

:

$tpl_main = str_replace('<pun_title>', '<img border="0" src="http://www.domain.com/img.jpg">', $tpl_main);

ئێستا بانه‌ريش دانرا .

بابه‌ته‌كه‌ ته‌واو بوو  هيوادارم به‌دڵتان بێت هه‌ر پرسيارێكيشتان هه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ هيوادارم بينووسن


تێبينی : وێنه‌كان له‌وێبچن بار نه‌كراون له‌م ماوه‌يه‌ چاكيان ئه‌كه‌م ، چونكه‌ كاتم نه‌بوو ئێستا .


له‌گه‌ڵ ڕێز : هونه‌ر

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن HUNERAHMED (2008-09-08 23:02:37)

لێره‌یه‌

 

#٢ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ١٩:١٠:٠٠

جوتیار1
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: چەمچەماڵ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-01-15
په‌یامه‌كان: ١٥٣٩
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

هه‌ر بژی ده‌سته‌کانت خۆش.




بژین.

لێره‌ نیه‌

 

#٣ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ١٩:٥٠:٤٥

دابان
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-06-26
په‌یامه‌كان: ١٠٩٠
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ماندوو نه‌بیت كاك هونه‌ر ی ئازیز
پێم وایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ن جارێك باس كراوه‌ لێره‌ كاك برووسك یش له‌م ماوه‌یه‌ باسی كرده‌وه‌
هه‌نوكه‌ وێنه‌ كانی بابه‌ت له‌م بابه‌ته‌وه‌ وه‌ر گیراوه‌ گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare1277.html
بژین .

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ١٩:٥٤:٠٥

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٣٨٨٢
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

به‌ڵێ كاك سلێمانی پێويستی نه‌ ئه‌كرد جارێكی تر وێنه‌كان به‌رز بكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ وێنه‌كان له‌وێ ئاماده‌بوون .

سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌كه‌ش وابزانم دامه‌زرادندن پرسياری زۆر لێئه‌كرێت بۆيه‌ جارێكی تر باسم كرد وه‌هه‌روه‌ها هه‌ندێك زانياريشم داوه‌ له‌سه‌ری

سووپاس بۆتۆ كاك سلێمانی

لێره‌یه‌

 

#٥ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢١:٤٣:٣٧

polack_4CL
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: in da club
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-12-26
په‌یامه‌كان: ٢٩٨
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ده‌ست خۆش كاك هونه‌ر .. به‌س یه‌ك پرسیارم هه‌یه‌ !!!

ئێستا ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان بكه‌نه‌وه‌ ئه‌بينن ئه‌م هه‌ڵه‌يه‌ نيشان ئه‌دات

http://ibrahim.web.aplus.net/yane/fileup/kurd4021.png
ئه‌م ئیرۆره‌ بۆ چی پیشان ده‌دات؟؟؟

لێره‌ نیه‌

 

#٦ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢١:٥٧:١٨

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٣٨٨٢
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ئه‌مه‌ش ئاسانه‌  بچۆره‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی ئیف تی پیه‌كه‌و رایت كلیك له‌سه‌ر فۆڵده‌ری cache بكه‌ و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت
وه‌م ئه‌م وێنه‌يه‌
http://www.webchin.org/images/up/upload/12209076092300098.png

ئينجا كليك له‌ chmod بكه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌ خانه‌كان پڕبكه‌وه‌

http://www.webchin.org/images/up/upload/12209076472300479.png
پاشان OK لێبده‌

ئه‌بێت په‌ڕه‌كانی cache ڕێگه‌ پێبده‌ی به‌ بينين و ده‌سكاری كردن و .......

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن HUNERAHMED (2008-09-08 23:05:28)

لێره‌یه‌

 

#٧ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢١:٥٩:١٧

ئاسۆ نادری
چاودێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٨٨٩٥
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

تكایه‌ وێنه‌كانت له‌ شوێنی درووست بار بكه‌ به‌پێی یاساكان. ئه‌گه‌ر نه‌، وێنه‌ دامه‌نێ.

لێره‌ نیه‌

 

#٨ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢٢:٠٦:٢٨

polack_4CL
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: in da club
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-12-26
په‌یامه‌كان: ٢٩٨
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ده‌ست خۆش كاك هه‌نه‌ر بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت .....

لێره‌ نیه‌

 

#٩ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢٢:٥١:١٧

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٣٨٨٢
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

تكایه‌ وێنه‌كانت له‌ شوێنی درووست بار بكه‌ به‌پێی یاساكان. ئه‌گه‌ر نه‌، وێنه‌ دامه‌نێ.

ببوره‌ كاك ئاسۆ تا ئێستا له‌ياساكان لام نه‌داوه‌ ناشمهه‌وێت لابده‌م به‌ڵام نووسيوومه‌ كه‌ چاكيان ئه‌كه‌م

لێره‌یه‌

 

#١٠ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢٢:٥٨:٥١

ئاسۆ نادری
چاودێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٨٨٩٥
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

HUNERAHMED نووسی:

تكایه‌ وێنه‌كانت له‌ شوێنی درووست بار بكه‌ به‌پێی یاساكان. ئه‌گه‌ر نه‌، وێنه‌ دامه‌نێ.

ببوره‌ كاك ئاسۆ تا ئێستا له‌ياساكان لام نه‌داوه‌ ناشمهه‌وێت لابده‌م به‌ڵام نووسيوومه‌ كه‌ چاكيان ئه‌كه‌م

من مه‌منوون و دڵنیا به‌ چاكیان بكه‌یت، سوودی زۆرتر ده‌بێت.

لێره‌ نیه‌

 

#١١ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢٣:٠٧:٠١

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٣٨٨٢
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

هيچ پێويست به‌ مه‌منوونی ناكات ئه‌مه‌ ياسايه‌

ئێستا هه‌موو وێنه‌كانم چاك كرد

سووپاس

لێره‌یه‌

 

#١٢ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢٣:٢٥:٠٠

فرمان
ئه‌ندامی چالاك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-30
په‌یامه‌كان: ٤٠٩

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی پێویست بوو
به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن

لێره‌ نیه‌

 

#١٣ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢٣:٣٦:٢٤

سوران كعيتلى
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: اييو/ چین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
په‌یامه‌كان: ٣٧٩

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

زور به سووده   ده ستت  خوش بيت

لێره‌یه‌

 

#١٤ ٢٠٠٨-٠٩-٠٨ ٢٣:٥٢:٣٨

Halgord
ئه‌ندام
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-24
په‌یامه‌كان: ١٥٥
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ماندوو نه بيت زور به سوده

لێره‌ نیه‌

 

#١٥ ٢٠٠٨-٠٩-٠٩ ١٨:٠٥:٣٠

saman_drt
ئه‌ندام
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-21
په‌یامه‌كان: ١٥٧

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

دووباره‌ ده‌ستت خۆش کاکه‌ هونه‌ر بۆ ئه‌م کاره‌ باشه‌

لێره‌ نیه‌

 

#١٦ ٢٠٠٨-٠٩-٠٩ ١٩:١٣:٢٣

Broosk
چاو‌دێر
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-03-17
په‌یامه‌كان: ٤٣٤٠
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ده‌ستخۆش ، كارێكی باشت ئه‌نجام داوه‌ wink

لێره‌ نیه‌

 

#١٧ ٢٠٠٨-٠٩-٠٩ ٢٠:٣٤:٣٢

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٣٨٨٢
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

سووپاس بۆ هه‌مووتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش

سووپاس بۆ كاك ئاسۆش بۆ لكاندنی بابه‌ته‌كه‌

لێره‌یه‌

 

#١٨ ٢٠٠٨-٠٩-١١ ١٠:١٨:٤٦

SHAKHAWAN_10
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: 1993
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-20
په‌یامه‌كان: ٨٩٦
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ده‌ست خۆش کاک هونه‌ر
روونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانه‌ smile

لێره‌ نیه‌

 

#١٩ ٢٠٠٨-٠٩-١٢ ٠٦:٥٧:١٩

HAVALL
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-27
په‌یامه‌كان: ٧٨٨
وێبگه‌

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

dast xosh barezm

لێره‌ نیه‌

 

#٢٠ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٠٠:٤٦:٢٧

milan
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-03-31
په‌یامه‌كان: ١٢

Re: Punbb چيه‌ ؟دامه‌زراندن و (هه‌ندێك زانياری ده‌رباره‌ی )

ده‌ست خۆش به‌ڵام نازانم چۆن له‌ زیپ بیهێنمه‌ ده‌ره‌وه‌

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  Mobilupplåsning, Låsa upp mobilen, Mobilreparation, Mobilservice |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]