میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

سڵاو له‌هه‌موو لایه‌ك
ده‌ست خۆشیه‌کی هه‌ره زۆرم بۆ کاك ئاسۆ که‌به‌وردکاری سه‌رنجی بۆ ئه‌ولایه‌نانه ڕاده‌کیشێت که پێویستیان به‌چاك کاری هه‌یه ئه‌مه له‌خۆیدا به‌وو ئسلوبه‌ی کاك ئاسۆ هاندانه به‌ره‌و پێش خستن نه‌ک ڕوخان .خۆزگه کاك ئاسۆ سه‌رنجیشت بۆ لایه‌نه زۆر جوانه‌کانیش ڕاده‌کێشا به‌وردی.به‌هه‌ر حاڵ
من ده‌ست خۆشی له کاك ده‌رباز ده‌که‌م به‌یداخی ماڵ په‌ڕه‌که‌م زۆر پێ جوانه به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کانیش له‌گه‌ڵ یه‌ک گونجاون سه‌رکه‌وتوو بن
ده‌ست خۆشیش بۆ کاك ئاراس (ئای فرم) جوان کاری زیاد ده‌دات به‌ماڵ په‌ڕ ڕه‌نگه‌کانیش تا بڵی ساده‌و جوانن
ماڵ په‌ڕی ئه‌و به‌رێزانه‌تریش زۆر جوانن هه‌رچه‌ند زۆر ڕه‌نگاو ڕه‌نگن
سه‌رکه‌وتوو بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن myran (2006-11-11 12:05:10)
لێره نیه
سڵاوێکی گه‌رم بۆ هه‌موو لایه‌ك.
بۆچونێکیش له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئارام بده‌ن سوپاستان ده‌که‌م.
له گه‌ڵ ڕێزم....
http://aram.3000mb.com/
لێره نیه
سڵاو،
كاك ئارام، هه‌مان تێبینیه‌كان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كاك دیاربه‌كرد به‌سوود ده‌بێت بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌ڕێزت +
٭ ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌و ڕه‌نگه‌ی پشته‌وه Background بكه‌ی به ڕه‌نگێكی نه‌گۆڕ جوانتر ده‌بێت.
٭ به‌سته‌ره‌كانی به‌شه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به وێنه دروست كراون، بۆ نموونه http://aram.3000mb.com/images/portfolio.jpg، گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌ك گووگڵ ئه‌و وێنانه index ناكه‌ن، ده‌كرێ هه‌بن، به‌ڵام له شوێنێكی دیكه به Altarnative ـی به‌سته‌ره‌كان به شێوه‌ی Text دابنێیته‌وه، ده‌توانی له خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه به‌سته‌ره‌كان به نووسراوه‌ی ئاسایی دابنێی، ئه‌وكات گووگڵ كێشه‌ی نابێت له index كردنی به‌شه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ی ده‌بینی له خواره‌وه زۆربه‌ی به‌سته‌ره گرنگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان داناوه،
http://www.ibtimes.com
تۆش هه‌مان كار بكه.
سه‌ركه‌تووبی
لێره نیه
سڵاو.
سوپاس کاك ئاسۆ بۆ تێبینێکانت، هه‌وڵ ده‌ده‌م که چاکیان بکه‌م.
له گه‌ڵ ڕێزم.
لێره نیه
منیش سایتێكی ساده‌م هه‌یه‌و ئه‌مه‌وێت پێتان شاد بكه‌م ئه‌ویش ئه‌مه لینكه‌كه‌یه‌تی
http://www.c4kurd.com و سایتێكه هه‌واڵی زانستیی وانه‌و به‌رنامه‌ی پێویستی تیایه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك
سه‌ره‌تا به سایتێكی خۆرایی ده‌ستی پێكرد له ساڵی 2001 و یانه‌یه‌كم دروست كرد به ناوی یانه‌ی كوردستان و دوای سێ ساڵ رێبه‌ری سایته كوردیه‌كان و یانه‌ی كوردستان بوو به سی ?ۆر كورد هه‌وڵ ئه‌ده‌ین خزمه‌ت بكه‌ین به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یه‌ی كه هه‌مانه‌و سود مه‌ند بوون به كه‌سانی پسپۆر به‌ره‌و پێشی به‌رین.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ره‌نگه به روكارێكی تر‌و له شێوه‌یه‌كی تردا خۆیتان پێ ئاشنا بكات.
لێره نیه
سڵاو،
ده‌ستخۆش كاك هێمن،
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر باشه،
٭ بۆ فۆنته‌كه‌ی Tahoma ـیه؟ له كاتێكدا كه Unikurd Web هه‌یه؟
٭ ئه‌و جۆره بیره‌ی كه بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه دانراوه به تاكه‌كه‌س جێبه‌جێ نابێ، واته به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕه‌كه به یه‌ك كه‌س ئاسان نیه، هه‌وڵ بده زۆر ناوی خۆت وه‌كوو شه‌خش زه‌ق پیشان مه‌ده، ئه‌و وا ده‌كات خه‌ڵكانی دیكه وا هه‌ست بكه‌ن كه تۆ كاره‌كان به ناوی خۆته‌وه ده‌كه‌یت و بۆیه كه‌س ده‌ستی یارمه‌تی ڕاناكێشێت. بۆ نموونه من ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه كاتێك سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌م.
٭ سه‌باره‌ت به (یانه) به‌ڕاستی نازانم به‌ڵام پێم وایه خوودی وشه‌ی یانه گوونجاو نیه، خۆ مه‌كۆ كوردی تر و پڕ ماناتره!
٭ ئه‌و سكرووڵباره‌ی خواره‌وه هه‌ر ماوه، مه‌كۆكانتانی زۆر ناشیرین كردووه!
٭ ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانتان به‌كاری ده‌به‌ن یه‌ك قه‌باره و یه‌ك فۆرمات بن زۆر ڕێك و پێكتر ده‌بێت.
سه‌ركه‌وتووبی
لێره نیه
سڵاو و ڕێز!
ماندوونه‌بوونی له كاك ئاسۆ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و كاری جوانتر بۆ هه‌ڤاڵانی دیكه ده‌خوازم.
كاك ئاسۆ بۆ ئه‌مه‌یان چی ده‌ڵێیت؟ www.rebaz-omar.tk گه‌رچی هێشتا ماڵ چۆڵه و كه‌سی تیا نیه، خۆتان ده‌زانن زستانه
.
لێره نیه
هه‌ندێ له کاره‌کانم ئه‌نجام دا .. ئێستا بزانه چۆنه کاک ئاسۆ گیان
www.it4kurd.com
به‌س کاک ئاسۆ گیان ، له یه‌ک قه‌باره‌یی وێنه‌کان باش تێنه‌گه‌شتم .. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وانه‌یه که له‌ته‌ک بابه‌ته‌کان وه‌ک هاوپۆل ده‌ر ئه‌چێت ئه‌وه هه‌مووی یه‌ک قه‌باره‌یه و هه‌مووی 100 به 100 ـه . نازانم مه‌به‌ستت چیه ..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Darbaz_it (2006-11-13 07:35:48)
لێره نیه
سوپاس كاك ئاسۆ
*سه‌ره‌تا له باره‌ی فۆنتی یونیكورد (كه تكام وایه ئه‌م بابه‌ته‌ی باسی ئه‌كه‌م له‌م باره‌یه‌وه به هێمنی باسی لێ بكرێت) ئه‌م قسه‌یه‌م هه‌یه:
ئێمه بۆ سیسته‌می یونیكۆد (مه‌به‌ستم یونی كورد نیه) به‌كار ئه‌به‌ین؟؟ به‌رای من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سایته‌ی دروستمان كردوه له هه‌موو شوێنێك بخوێنرێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی فۆنت دا ببه‌زێنی..
باشه چ فۆنتێك ستانده‌رده له ناو كۆمپیوته‌ر و له هه‌موو لا هه‌بێت؟؟ فۆنتی یونی كورد یان ته‌هۆما؟
كه‌واته ئه‌گه رمن فۆنتی یونیكوردم به‌كار برد ئه‌وكات ئه‌و كه‌سه‌ی كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی فۆنتی یونی كورد ی تیا نیه ئه‌وه ئه‌بێت هه‌ڵبژادرنی دوهه‌می فۆنت فاملی وه‌ربگرێت كه ته‌هۆمایه دانرابێت، كه‌واته چیمان كرد؟؟ ئه‌بێت ئه‌و نه‌فه‌ره فۆنت دانلۆد بكات و سێت ئه‌پی بكات ئه‌وكات سایته‌كه به فۆنتی یونی (كورد) ئه‌خوێنرێته‌وه؟
كه‌واته ئه‌م فۆنتی یه‌نیكورده ستانده‌ردێك نیه له هه‌موو ویندۆزێك هه‌بێت به‌ڵكو ته‌هۆما ستانده‌رده له ناو ویندۆزه‌كان هه‌یه.
به‌و ئومێده‌ی له مه‌به‌ستم تێ گه‌یشت بن.
*ره‌نگه مه‌به‌ستت له ته‌نها ناوی من له سی فۆر كورد ئه‌وه بێت بۆ به‌ناوی گروپه‌وه شت ناكه‌ن كاكه گیان من وا هه‌ست ئه‌كه‌م زۆرم ماوه بیر له‌وه بكه‌مه‌وه گروپم هه‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له سی فۆر كود شتیان نوسیوه ته‌نها هێمن فاتح نین به‌ڵكو كاك هه‌رده و كامه‌ران خۆشناو و زانیار‌و كه‌سانی تر بۆیه كه‌سانێكین یه‌كتر ئه‌بنین و یه‌كترمان خۆش ئه‌وێت و سود له‌یه‌كتر وه‌ر ئه‌گرن به‌ڵام به بێ ناوی گروپ و گروپ كاری.
*مه‌سه‌له‌ی یانه وه‌كو وتومه سایته‌كه تازه ئه‌كرێته‌وه‌و ئه‌وكات نازانم چاره‌نوسی یانه چی به‌سه‌ر دێت. وه‌كو خۆم حه‌زم له ووشه‌ی یانه‌یه هه‌رچه‌ند ئه‌زانم مه‌كۆش هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر شاد بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hemnf (2006-11-13 09:08:48)
لێره نیه
سڵاو،
ده‌ستخۆش كاك ده‌رباز به هیوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان جێی خۆی بگرێ له نێو ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كاندا.
كاك هێمن، سڵاو،
ڕاسته تاهۆما له‌سه‌ر ویندۆز XP پێویست به دامه‌زراندن ناكات، به‌ڵام بۆ سیسته‌مه‌كانی كۆنتر پێویست به نوێكردنه‌وه ده‌كات، واته هه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌ر، هه‌موو كه‌س ویندۆز XP به‌كار ناهێنێ!
پێش نیو كاتژمێر له‌سه‌ر ویندۆز Vista ـش سه‌یرم كرد، فۆنتی تاهۆماكه زۆر ناشیرین بوو ئه‌وه‌ی ویندۆزXP زۆر جوانتره ![]()
پاشان تۆ ده‌توانی Unikurd Web وه‌كوو فۆنتی یه‌كه‌م و Tahoma و Arial وه‌ك دووه‌م و سیێه‌م دابنێی، گه‌ر به‌كارهێنه‌ر فۆنتی Unikurd Web ـی هه‌بوو ئه‌وا زۆر چاكه و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش به جوانی ده‌بینێ، گه‌ر نه‌یبوو كێشه‌یه‌ك نیه با به Tahoma بیبینێ و له‌و كاته‌ش دا به‌كارهێنه‌ر مه‌جبوور ناكرێت كه فۆنتی نوێ دامه‌زرێنێ!
دڵنیاش به كه ٩٨٪ به‌كارهێنه‌رانی كورد فۆنتی Unikurd Web ـیان هه‌یه، چوونكه زۆرینه‌ی ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه نوێ دروست ده‌بن له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌م دروست ده‌بن.
جا به جیبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه نه تۆ زه‌ره‌ر ده‌كه‌ی و نه به‌كارهێنه‌ریش مه‌جبوور ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی كارێك كه نایه‌وێ!
سه‌ركه‌وتووبی.
به‌ڕێز ڕێباز ده‌ستخۆش ڕه‌نگ و ڕوومه‌تێكی ساده‌ی هه‌یه، وه‌ك فه‌رمووته به‌تاڵه و نوێیه، بۆیه ناتوانرێ زۆری له‌سه‌ر بووترێ،
له په‌ڕه‌ی یه‌كه‌م دا ئه‌م تێبینیه‌م بۆ كاك ئارام نووسی، لێره‌ش ده‌ینووسمه‌وه بۆ به‌ڕێزت چوونكه هه‌مان كێشه به‌رچاو ده‌كه‌وێت:
٭ به‌سته‌ره‌كانی به‌شه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به وێنه دروست كراون، بۆ نموونه aram.3000mb.com گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌ك گووگڵ ئه‌و وێنانه index ناكه‌ن، ده‌كرێ هه‌بن، به‌ڵام له شوێنێكی دیكه به Altarnative ـی به‌سته‌ره‌كان به شێوه‌ی Text دابنێیته‌وه، ده‌توانی له خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه به‌سته‌ره‌كان به نووسراوه‌ی ئاسایی دابنێی، ئه‌وكات گووگڵ كێشه‌ی نابێت له index كردنی به‌شه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ی ده‌بینی له خواره‌وه زۆربه‌ی به‌سته‌ره گرنگه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان داناوه،
www.ibtimes.com
تۆش هه‌مان كار بكه.
سه‌ركه‌تووبی
بژین
لێره نیه
به‌رێزم كاك ئاسۆ من لێره پرسیارێك له تۆ ئه‌كه‌م
ئایا ئه‌گه‌ر وا بێت زۆر به ئاسانی من ئه‌توانم وه‌كو جاران فونته‌كانی عه‌لی به‌كار بهێنم چونكه له كوردستان هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كان فۆنتی عه‌لیان هه‌یه!! یاخود ئه‌توانرێت جگه له‌م شێوه فۆنته ئه‌توانین خۆمان فۆنتێكی تر له‌سه‌ر سیسته‌می یونیكۆد دروست بكه‌ین و ئه‌ویش بكه‌ینه ستانده‌رد و خه‌ڵكی له سایته‌كانمانه‌وه داونلۆدی بكه‌ن، من گه‌ره‌كمه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانلۆدی فۆنت رزگارم بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی فۆنتی كوردیان هه‌یه زۆر ئاساییه وه‌كو وتم فۆنتی تریش ئه‌توانم به‌كار به‌رم به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وانه‌ی فۆنتی یونیكوردیان نیه؟ ئه‌وه‌یان دیسانه‌وه ئه‌چیته سه‌ر فۆنتی ته‌هۆما.
ئه‌نجا ئه‌گه‌ر كار بكه‌وێته سه‌ر جوانی و ناشرینی
ئه‌وا من وه‌كو خۆم فۆنتی ته‌هۆمام پێ جوانتره و زۆر به دقه‌ت تره‌و تێك چونی نیه و چه‌ندیش بچوك بنوسرێت ئه‌وه‌نده جوانتره‌و ناسكتره به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ئه‌كه‌م له فۆنتی یونیكورد ئه‌وه دقه‌ی كه‌متره‌و به بچوك بونی فۆنته‌كه سایته‌ه زۆر ناشرین ئه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له مه‌سه‌له‌ی جوانی و ناشرینی رای خۆمه‌و و زۆریش له‌وانه‌ی له‌ده‌ورو به‌رمن ئه‌وه‌یان پێ جوانتره‌و زۆرمان قسه له‌سه‌ر كردوه.
به‌ڵام من حه‌ز ناكه‌م ئه‌وه له خه‌ڵك بگه‌یه‌نرێت كه مه‌فروزه و ئه‌وه ستانده‌رده كه ئه‌بێت یونیكورد بێت!!! چونكه له كوردستان ئه‌و فۆنته زۆر كه‌م دا ئه‌نرێت له ناو كۆمپیوته‌ره‌كاندا.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ڤیستاش من سه‌یری ئه‌كه‌م و چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری زۆربه‌ی سایته عه‌ره‌بیه‌كان به فۆنتی ته‌هۆما كراوه و ئه‌بێت بۆ ئه‌وانیش حسابێك بكرێت خۆ ئه‌وان فۆنتی یونیكوردیان نیه.
به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌مه كۆنه‌كان ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی من له بازارم و ئاگام له خه‌ڵكه‌و له بواری چاككردنه‌وه‌و فرۆشتنی كۆمپیه‌ته‌ر كار ه‌ئكه‌م ئه‌وه بۆ ساڵێكیش ئه‌بێت یه‌ك ویندۆزی می یان خوارترم سێت ئه‌پ نه‌كردوه جا له كوردستان وا بێت ئه‌وه له ده‌ره‌وه ره‌نگه زۆربه‌یان ئێكس پی بۆ سه‌ره‌وه بێت.
هه‌ر بژین و سوپاس
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hemnf (2006-11-14 06:04:59)
لێره نیه
سڵاو،
كاك هێمن یۆنیكۆد سیسته‌مێكه كه نه‌ك زمانی كوردی، به‌ڵكو سیسته‌مێكی جیهانیه و ڕۆژ دوای ڕۆژ گه‌شه ده‌كات، فۆنته‌كانی عه‌لی له‌سه‌ر سیسته‌می كۆن كارده‌كه‌ن و ئێستا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، هه‌روه‌ك ئاگادار بم عه‌لی فۆنتی كوردی ئێستا نه‌ماوه!
تۆ به به‌كاربردنی فۆنته‌كانی عه‌لی، به‌كارهێنه‌ری مه‌جبوور ده‌كه‌ی كه فۆنت دابه‌زێنێ، به‌ڵام به داڕشتنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر سیسته‌می یۆنیكۆد، دامه‌زراندنی فۆنت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئاره‌زووی به‌كارهێنه‌ر.
واته تۆ ئێستا كێشه‌ی سیسته‌مت نیه، گه‌ر فۆنتی یه‌كه‌م بكه‌یت به Unikurd Web, هیچ كارێكی هه‌ڵه‌ت نه‌كردووه، به‌كارهێنه‌ر گه‌ر هه‌یبوو زۆر چاكه، گه‌ر نه‌یبوو با هه‌ر وه‌ك جاران به فۆنتی Tahoma ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ببینێ!، من نازانم بۆ ئه‌وه ده‌بێ به‌كارهێنه‌ری مه‌جبوور كات كه فۆنت دابگرێت؟!
گه‌ر من تۆ بم هه‌وڵ ده‌ده‌م چیتر فۆنت و سیسته‌می نووسین به فۆنته‌كانی عه‌لی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری خه‌ڵك دانه‌مه‌زرێنم و هه‌ر له‌لای خۆمه‌وه بیانگۆڕم به سیسته‌می یۆنیكۆد، چوونكه شتێكی ڕوونه كه سیسته‌می یۆنیكۆد زۆر پێشكه‌وتوو تره! مه‌رج نیه خه‌ڵك زۆر عه‌لی فۆنت به‌كار دێنن، ئیتر ئه‌وه شتێكی درووسته.
خه‌ڵك له كوردستان دا پاره ناده‌ن به License ـی سیسته‌مه‌كانیان، به‌ڵام لێره ئه‌وه كارێكی زۆر نایاساییه و نرخی ویندۆز XP PRO نزیكه‌ی ٣٠٠٠ كرۆنی سویدیه، كه ده‌كاته سه‌ره‌وه‌ی ٢٠٠ دۆلار، هه‌موو كه‌سێك ئه‌و پاره‌یه‌ی نیه بیدا به‌و سیسته‌م و زۆر زۆر كه‌س ماونه‌ته‌وه و هه‌ر ویندۆزی ٢٠٠٠ یان خواره‌وه‌تر به‌كاردێنن.
به‌كاربردنی سیسته‌می نوێش مانای پێشكه‌وتوویی نابه‌خشێ ![]()
حه‌فته‌ی ڕابردوو له مه‌كته‌به‌كه‌م هه‌موو سیسته‌مه‌كانیان له ویندۆز ٢٠٠٠ ـه‌وه Upgrade كرد بۆ XP، له حاڵه‌تێكدا ئێمه بۆ خۆمان هه‌موو وانه‌كانمان له بواری ئای‌تی دان.
لێره نیه
به‌رێزم كاك ئاسۆ
منیش زۆرم خوێندۆته‌وه له‌سه‌ر یونیكۆد و ئه‌وه‌ش ئه‌و كیبۆرده‌ی دروستم كرد بۆ نوسین به یونیكۆد شایه‌تی ئه‌وه‌یه كه شاره‌زاییه‌كم تێدا په‌یدا كردوه.
كاتێك ئێمه باس له فۆنتی عه‌لی ئه‌كه‌ین تكایه تكایه مه‌سه‌له‌ی نوسین له ناو ئینته‌رنێت جیا بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ نوسینی ناو كۆمپیوته‌ر كه په‌یوه‌ندی نه‌بێت به ئینته‌رنێته‌وه دڵه‌كه‌م ئه‌وه‌ی ئینته‌رنێت به‌كار نابات فۆنته‌كانی عه‌لی و زانست و هه‌ڵه‌بجه به‌كار ئه‌هێنێت كه‌واته بۆ ئه‌و كیشه نه‌بوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌و كاره بگۆرینه سه‌ر یونیكۆد به‌ڵێ بیرمان لێ كردۆته‌وه‌و هه‌وڵیشمان بۆ داوه به‌ڵام چۆن؟
كاتێك ویستمان ئه‌و كاره بكه‌یت ئه‌بێت ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئێره چ جۆره كیبۆردێك به‌كار ئه‌بات؟ كیبۆردی عه‌ره‌بی 101 لێره به‌كا ردێت و ئه‌و كیبۆرده‌ی كورد ئای تی گروپ بۆ ئێره ده‌ستی نه‌ده‌دا، هه‌ندێك كیبۆردی تریش هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیشی كۆمپیوته‌ریان ئه‌كرد نه ده‌گونجا بۆیه كیبۆردی سی فۆر كوردمان دروست كرد‌و زۆریك ئه‌و كیبۆرده به‌كار ده‌به‌ن كه یه‌كسه‌ر به یونیكۆد به‌كار دێت. كه‌واته مه‌سه‌له‌ی یونیكۆد لێره بیری لێ كراوه‌ته‌وه .
ئه‌كه‌وێته سه‌ر شێوه‌ی فۆنته‌كه. كه‌واته كێشه‌ی سیسته‌ممان نیه و بۆ فۆنتیش هه‌ڵمان دا فۆنتی جۆراو جۆر دروست بكه‌ین به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می كات و نه‌بونی كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر فۆنت چونكه كورد ئای‌تی هه‌ندێكی دروست كردوه بۆیه ئه‌وه‌مان دوا خستوه.
كه‌واته به‌رێزم ئێمه هه‌موومان نوسینمان له ئینته‌رنێت یونیكۆده به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی شێوه‌ی فۆنته‌كانمان له سایته‌كانماندا ئایا ته‌هۆما بێت یان یونیكورد ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌یه حه‌زه‌كه‌م روونتر قسه بكه‌م:
من كه فۆنتێكم دروست كردبێت حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ی من له فۆنت فاملی یه‌كه‌م بێت تاكو به‌و دیار بێت. به‌ڵام نابێت له خه‌ڵگ بگه‌یه‌نرێت (هه‌ر ئه‌بێت وا بێت) نا چونكه هه‌تا ستانده‌رد وه‌ستا بێت ئه‌وه من ناچمه لایه‌كی تر. (ئه‌مه‌ش رای ئێمه‌یه هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وه‌ی تر رای ئێوه‌یه)
به‌هه‌رحاڵ گرنگ لای من ئه‌وه‌یه زۆر نه‌كرێت له خه‌ڵك به‌ڵكو خه‌ڵك تێ بگه‌یه‌نرێت كه ئه‌گه‌ر ویستت شێوه‌ی سایته‌كه‌ت به‌م فۆنته بێت ئه‌وها به‌كاری ببه ئه‌گه‌ریش حه‌ز ئه‌كه‌یت به ته‌هۆما بێ ئه‌وها به‌كاری ببه. نه‌ك هه‌تا یونیكورد وه‌ستا بێت ته‌هۆما بۆ؟ به‌ڵكو من ئه‌ڵێم تا ته‌هۆما وه‌ستا بێت كه ستانده‌رده یونیكورد و دابه‌زاندنی فۆنت بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه بۆ؟
ئێ وابزانم درێژم كرده‌وه: به هه‌رحاڵ به‌و ئومێده‌ی لێم گه‌یشت بی.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ویندۆز License ئه‌وه ئێره ئه‌و پاشا گه‌ردانیه‌ی تیایه و هیچ ده‌سه‌ڵاتمان نیه و ره‌نگه سودیشی هه‌بو بێت بۆ هه‌ندێك. به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌بونی ویندۆزی ئێكس پی له ده‌ره‌وه نازانم هه‌تا ئێستا ئه‌و براده‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بوه له‌گه‌ڵ سایته‌كه ئه‌گه‌ر ببوایه ئه‌وا ئه‌یان وت ناخوێندرێته‌وه. به‌ڵام شوێنی خوێندنه‌كه‌ی ئێوه تازه ئێكس پی به‌كار ئه‌هێنن بزانه توزێك ره‌زیل
.
لێره نیه
سڵاو
وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێز شاد
بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانت له‌لای چه‌په‌وه بێن بۆ ڕاست ئه‌وا template.css وشه‌ی left بگۆڕه بۆ right له ڕسته‌ی td دایه.بۆ ئه‌وه‌ی فۆنته‌کان به یونی‌کورد ده‌ربچن و به‌بێ کێشه هه‌رچی font-family هه‌یه بکه به unikurd web,tahoma,arial و font-size بکه به 10pt و italic بکه به normal.به‌هیوای کێشه‌کانت چاره‌سه‌ر بکه‌یت.
میش لێره جوومله به‌کارده‌به‌م و هیچ کێشه‌م نیه له‌و باره‌وه.خۆم دیزاینم بۆ ڕێکخستووه.
www.swara.6te.net
لێره نیه
سڵاو،
ڕاسته به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و ته‌خته‌كلیله‌ی به‌ڕێزتان سوودی نیه، بۆ؟
چوونكه ئێمه‌ی كورد له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بنچینه‌یه‌كین بۆ جیهانی ئینته‌رنێتی كوردی، وای دابنێین.
كوردئای‌تی گرووپ ته‌خته‌كلیلێكی دروست كردووه و كێشه‌ی نیه، ئیمه ده‌بێ پشتگیری ئه‌وه‌ی ئه‌وان بكه‌ین، نه‌ك بچێن دووباره شته‌كان ئاڵوزكه‌ین و چه‌ندین ته‌خته‌كلیلی دیكه‌یش دروست كه‌ین، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بینیم كه KurdPC ـش ته‌خته‌كلیلی خۆی هه‌بوو، جا گه‌ر وابێت و هه‌ر ماڵپه‌ڕێك ته‌خته‌كلیل و فۆنتی خۆی هه‌بێت به‌كارهێنه‌ر قووڕی كوێ بكا به سه‌ریا.
من بۆم گرنگ نیه كوردئای‌تی ئه‌و ته‌خته‌كلیله‌ی دامه‌زراندووه یان كه‌سێكی دیكه، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌رمه هه‌وڵ بده‌م كه ئه‌و سیسته‌مه دروسته بڵاوبكه‌وه تا ئه‌و حه‌دده‌ی كه پێم ده‌كرێ، نه‌ك ئه‌وه‌ی بچم له‌سه‌ر خواستی گرووپێك كه‌س ته‌خته‌كلیلێك دروست بكه‌م كه له بناغه‌وه له ئه‌وه‌ی ئه‌وان باشتر نه‌بێت، خه‌ڵك له كوردستان دا له‌سه‌ر سیسته‌می عه‌ره‌بی ده‌نووسن، به‌ڵام ئه‌وه دروست نیه، دڵنیام گه‌ر ئه‌و كه‌سانه بزانین یۆنیكۆد چیه و چه‌نده كاری ئاسانه ئه‌و كات ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه كارده‌كه‌ن.
ئه‌و ته‌خته‌كلیله‌ی به‌ڕێزت ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه پێشتر له‌گه‌ڵ ته‌خته‌كلیكلی ١٠١ ـی عه‌ره‌بیدا كاریان كردووه، پێم وایه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش زۆر نین، گه‌ر زۆریش بن ڕوو له‌كه‌می ده‌كه‌ن.
نابێ ڕێگه‌خۆشكه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه كه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه، به‌ڵكوو ده‌بێ ته‌خته‌كلیله دروست و نوێكه‌یان پێبناسێنێ و گه‌ر پێویستی كرد بیچه‌سپێنی به‌سه‌ریان دا، چوونكه ئه‌و ته‌خته‌كلیله نوێیه چاكتره.
زۆربوونی ته‌خته‌كلیل له بۆ نووسین به زمانی كوردی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت دا زۆرتر دوورمان ده‌خاته‌وه له‌وه‌ی كه ڕۆژێك له ڕۆژان ببین به خاوه‌نی ته‌خته‌كلیلێكی ستاندارد و مه‌سه‌له‌كان زۆر ئاڵۆزتر و لاوازتر ده‌كات، به تایبه‌ت له كاتێكی وه‌ك ئێستا دا كه خاوه‌نی هیچ شتێكی گرنگ نین.
واته داڕشتنی بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ داهاتوو زۆر چاكتره له‌وه‌ی كه له داهاتوودا ده‌ست بكه‌یت به به‌هێزكردنی بناغه‌یه‌كی لاواز.
كاك هێمن ئێستا ساڵی ٢٠٠٦ و ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ماوین كه كێ چ ته‌خته‌كلیلێك به‌كار ده‌با یان كێ چی ده‌كات ....
زانستپه‌روه‌رانی كورد ته‌خته‌كلیلێی چاكتری له‌وه‌ی KIG داڕشتووه كه مایه‌ی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشكه‌ریه، چوونكه چاكتره!
http://zkurd.org/huner
فۆنتی Tahoma ـش ستاندارد نیه بۆ نووسینی كوردی، چوونكه عه‌ره‌ب و فارسیش هه‌ر هه‌مان فۆنت به‌كار ده‌به‌ن، گه‌ر وابێ Arial ـیش ستاندارده.
من زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و باسه ناچم، پێم وانیه بگات به نه‌تیجه‌یه‌ك ![]()
جا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسه ئه‌سڵیه‌كه، ئه‌وه‌ی من نووسیم ته‌نیا پێشنیاره و مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كه‌شم هه‌ر پێشنیار نووسین بوو، جا كه جێبه‌جێی ده‌كه‌ی یان نه، ئه‌وه بڕیاری به‌ڕێزتانه.
سه‌ركه‌وتووبی.
لێره نیه
كاك ژیوار تا ئه‌و كاته خۆمان خۆشبین چاك ده‌كرێت.
لێره نیه
