میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سلاو هاورێیان
بێگومان زۆر جار بیرمان له شاردنه‌وه‌ی فایلێک یان فۆلده‌رێک یان هه‌ر شتێکی تایبه‌ت به خۆمان کردۆته‌وه به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی که چه‌ند که‌سێک به کاری دێنن . زۆر جاریش وانه‌ی تایبه‌تمان له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌دا به‌رچاو که‌وتووه به‌لام ئه‌مجاره به پێویستم زانی که ئه‌م وانه‌یه بنووسم که تایبه‌ت بێت له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی پارتیشن به ته‌واوی جا ئێستا له گه‌ڵم بن به چه‌ند ههنگاوێکی ساده و ئاسان ئه‌م کاره به یه‌که‌وه جێ به جێ ده‌که‌ین .
سه‌ره‌تا کلیکێکی لای راست له‌سه‌ر My computer بکه‌و پاشان Manage هه‌ڵبژێره وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه
دوای ئه‌وه پهنجهرهتهکت بۆ ده‌کرێته‌وه تۆش Disk Management هه‌ڵبژێره و پاشان کلیکی راست له‌سه‌ر ئه‌و پارتیشنه بکه که ده‌ته‌وێت بیشاریته‌وه. بۆ نموونه من له‌وێنه‌ی خواره‌وه پاتیشنی D ــم هه‌ڵبژاردووه. دوای ئه‌وه‌ی کلیکی راستت کرد له‌سه‌ری Change Drive Letter and paths هه‌ڵبژێره .
ئێستا په‌نجه‌ره‌کی ترت بۆ بووه‌وه تۆش کلیک بکه له‌سه‌ر Remove پاشان کلیک بکه له‌سه‌ر OK 
ئینجا ئه‌مانه دابخه‌و برۆ بۆ My computer ده‌بینی ئه پارتیشنهکه شاردراوه‌ته‌وه .
هیوادارم سوودتان له‌م وانه‌یه بینیبێت: CODER
لێره نیه
بێگومان سوودی هه‌یه ده‌ست خۆش بۆ ماندوو بوونت
به‌لام به‌ڕای من به‌ڕێگای ڕهنهوه زیاتر سه‌ركه‌وتووه و هه‌ستی پێناكرێت
لێره نیه
ده‌ستتخۆش
، پێم وایه ئه‌وه هه‌ر پارتێشنكه ئه‌سڕیته‌وه ، نه‌ك شاردنه‌وه ،
بژین .
لێره نیه
به‌رێز SLeMaNY D
من خۆم تاقیم کردۆته‌وه و ئینجا ئه‌م وانه‌یه‌م نووسیوه ته‌نها پارتیشنهکه ده‌شارێته‌وه و ترسی سرینهوهت نه‌بێت .
سوپاس
لێره نیه
ده‌ستخۆش، وا بابه‌ته‌كه هه‌ڵده‌واسم.
لێره نیه
ده‌ستت خۆش بژيت
لێره نیه
به‌سووده ده‌ست خۆش
لێره نیه
ده‌ست خۆش .. به‌ڵام به به‌رنامه‌ی Lock Folder Xp ئه‌م ماندووبوونه‌ت له كۆڵ ده‌كاته‌وه .. ته‌نها به‌دوو كلیك هارد یان فۆڵده‌ر ده‌شارێته‌وه وه هاكیش ناكرێ
... سوپاس
لێره نیه
سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیه‌کانتان. زۆر سوپاس کاک ئاسۆ بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته
لێره نیه
ده‌ستخۆش،
ئه‌مه‌یش هه‌یه به زمانی كوردی كاك گه‌نجۆ دروستی كردووه،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4716.html
چاوی لێبكه سودی ده‌بێت،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare2780.html
بژین،
لێره نیه
ڕاسته ، من لێم تێكه‌ڵ بوو چونكه هه‌رله‌وێوه ئه‌توانیت بیسڕیته‌وه ، وه ئه‌شتوانیت پارتێشنی نوێ درووست بكه‌یت
وه ئه‌توانیت فۆڕماتیشی كه‌یت .
هه‌ربژیت و هیوای بابه‌تی زیاتر .
لێره نیه
ئه‌مه‌ی كاك ئامانج ئيشارهی پێكردوه ئه‌مه يه‌كێكه له‌و پڕۆگرامه كه داڕژاوه به‌زمانی شرينی كوردی
Gsoft lock Drives v 1.0
سه‌ره‌تا سڵاو ئه‌وكاته‌ت باش
وا ئه‌مجاره وه‌شاندنێكی نوێ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه به‌ناوی داخستنی وهگهرخهرهكانی سيسته‌می ويندۆز
ئه‌م وه‌شاندنه ده‌بێته دووهمين پڕۆژه‌ی بڵاو كراوه‌ی 2008 به‌ڕێز به‌هۆی پڕۆگرامی داخستنی وه‌گه‌ر خهرهكانی سيسته‌می ويندۆز
تۆ ده‌سه‌ڵاتت ده‌خرێته ژێر ده‌ست بۆ داخستنی ئه‌و وه‌گه‌ر خه‌ره‌ی مه‌به‌سته وه‌تا ئه‌م پڕۆگرامه له‌و كاتانه يارمه‌تی ده‌ره بۆ پاراستنی ئه‌و
په‌ڕگه‌و بوخچانی تۆ به‌ڵاته‌وه گرنگن كه كه‌س نهيان بينێت و نهيان سڕيتهوه
وێنه‌ی پڕۆگرام 
دانانی سيسته‌می پاراستن
نيشاندانی سيسته‌می پاراستن بۆ به‌كار هێنه‌ری پڕۆگرام

داگرتن
http://www.zhwange.com/dagrtn/Gsoft-loc … /index.htm
سه‌رچاوه
www.g-soft.6te.net
لێره نیه
ده‌ستتان خۆش بێت
لێره‌یه
ده‌ست خۆش
لێره نیه
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده،
ئه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌ده‌ری بخه‌ینه‌وه چی بکه‌م؟
لێره‌یه
ده‌ست خۆش.. فۆلده‌ر لۆک ئاسان تره به رای من.![]()
لێره نیه
سلاو کاک ڕه‌وه‌ند بۆ هێنانه‌وه‌ی پارتیشنهکه هه‌مان هه‌نگاوه‌کان بگره به‌ر به‌ڵام له دوا هه‌نگاو له جیاتی Remove ئه‌مجاره ADD هه‌ڵبژێره و ده‌توانیت بیگه‌رێنیته‌وه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن CODER (2008-09-21 17:31:38)
لێره نیه
به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر ئه‌وه شاردنه‌وه بێت بۆ كلیك له‌سه‌ر ڕیموڤ ده‌كه‌یت
بۆیه ئه‌وه لابردنی پارتێشنه شارندنهوهی پارتێشن له ڕهنهوهیه ئه‌گه‌ر ویستت بۆت ڕوون ده‌كه‌مه‌وه
لێره نیه
کاک kurdm84 دڵنیابه له‌وه‌ی که ته‌نها شاردنه‌وه‌یه پارتیشن ناسڕێته‌وه .
لێره نیه
به‌رێزم ده‌توانی تاقی بکه‌یته‌وه که به‌م ڕێگه‌یه ده‌توانیت پارتیشن بشاریته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت لایه‌نی زمانه‌وانییه ئه‌وا له مایکرۆسۆفت بپرسه
لێره نیه
پهڕهكان: 1