میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

سڵاو،
ئێستا یه‌كه‌م هه‌نگاوی زیندوو كردنه‌وه‌ی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن ده‌ستی پێكردووه، له ڕێی ئه‌م په‌یامه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین و تكا له‌و ئه‌ندامانه ده‌كه‌ین كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه له خۆیاندا ده‌بینن داواكاری خۆیان بۆ بوون له ئه‌ندام له گرووپی وه‌رگێڕان دا بنێرن.
١، ده‌بێ ئه‌ندامی وێبچن بیت.
٢، ده‌بێ له زمانی ئینگلیزی نووسراو به ته‌واوی و بێ كێشه تێبگه‌یت و كێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ت نه‌بێت.
٣، ده‌بێ بتوانی به‌بێ هیچ دژوارییه‌ك زمانی كوردی سۆرانی، خوێندن و نووسین به‌كار ببه‌یت.
٤، ده‌بێ فه‌رهه‌نگی ته‌كنه‌لۆژیای زانستپه‌روه‌رانی كورد وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رچاوه به‌كار ببه‌یت بۆ به كوردی كردنی وشه‌كان.
تكایه ئه‌مانه‌ش بزانه،
١، كاره‌كانی گرووپی وه‌رگێڕان له چوارچێوه‌ی وه‌رگێڕانی سكریپت دا سنووردار نابێت، به‌ڵكوو پرۆژه‌ی گه‌وره‌تر و جیاوازتر له خۆ ده‌گرێت.
٢، هه‌موو كاره‌كانی ئه‌و گرووپه له ژێر ناوی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ناوی تاكه‌كه‌سی نابێت بوونی هه‌بێت.
٣، هه‌موو كاره‌كانی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای كاری كراوه و به‌بێ به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ بكرێن و بڵاو بكرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه په‌سه‌ند ده‌كه‌یت، تكایه په‌یامێك بنووسه بۆ info@webchin.org و له سه‌ردێڕه‌كه‌یدا واته Subject بنووسه "گرووپی وه‌رگێڕان".
سووپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك و به هیوای سوود گه‌یاندنی زۆرتر به یه‌كتر.
لێره نیه
ڕازیم ده‌مێكه .
وا ئه‌ینێرم ، پێشنیار :
پۆستی ئه‌لكترۆنی تایبه‌ت به گرووپی وه‌رگێران پێویسته بكرێته‌وه له‌سه‌ر ڕاژه‌ی وێبچن .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك و چاو‌دێری گرووپ هه‌بێت
بژی
لێره نیه
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن
وێبچن / زیندوکردنه‌وه‌ی وێبه‌کان ..
لێره نیه
ناردوومه نامه‌يه‌ك
من ئاماده‌م ![]()
لێره نیه
ئايا ئه‌گه‌ر په‌يممان به پۆستی ئه‌ليكترۆنی نارد وه‌ڵاممان ئه‌درێته‌وه يان نا ؟
لێره نیه
به‌ڵێ، وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، به‌ڵام پێم باشه ٢٤ كاتژمێرێكی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانبین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووی بگات.
پاشان ئیمه‌یل لیستێك درووست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و گرووپه بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان.
لێره نیه
باشه كاكه ئاسۆ چاوه‌ڕوانين ![]()
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بێت
به‌لام یه‌ك شت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و گروپه وه‌رده‌گیرێن هیچ تێستێك ئه‌كرێن یان هه‌ر كه‌سێك په‌یامێك بنێرێت ده‌بێت به ئه‌ندام له گروپی وه‌رگێران
هیوادارم فلته‌رێك هه‌بێت
هه‌ر بژین![]()
لێره نیه
٢، ده‌بێ له زمانی ئینگلیزی نووسراو به ته‌واوی و بێ كێشه تێبگه‌یت و كێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ت نه‌بێت.
كاك ئاسۆ ته‌نها ئه‌و خاڵه‌م لێ به‌دی نابێت ئایا هیچ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به من ؟
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Pleng_kurd (2008-09-19 02:08:37)
لێره نیه
ئه‌و سكريپتانه‌ی وه‌رده‌گێڕدرێن ئينگليزين ئه‌گه‌ر نه‌توانی هيچی لێتێبگه‌ی يان نه‌زانی بيخوێنيته‌وه ئه‌وه كاره ناكرێت كاك پڵينگ
لێره نیه
پێشتر گروپێکی وه‌رگێڕان هه‌بوو له‌وێبچن.....
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌ندێکیان کوردیه‌که‌شیان ته‌واو نه‌بوو......
ئه‌وه‌ی گرنگه و مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه:
مرۆڤ حه‌ز ده‌کات له‌کاری وادا خۆی ببینێته‌وه....
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی که ناخۆشه ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا بکه‌یت که ئه‌و ئاسته به‌رزه‌یان نه‌بێت ناویان بنێیت وه‌رگێڕ.
بۆیه ده‌ڵیم:
ئایا کاک ئاسۆ ئه‌م جاره‌یان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێندرێن یاخو، به‌پێی داواکاریه‌کان ڕاسته‌وخۆ داده‌نرێن؟!
بێ توانج.....
لێره نیه
مەسەلە کێشە نیە
مەسەلەکە ئەوەیە ئەو بابەتە بەسەر چوو
چاوەڕێ کبە تا باس ئەم مەوزوعە دەکرێتەوە.
چونکە وابزانم ئێستا کەس ناتوانێت ببێتە ئەندام گرووپەکە
تا میکانیزمێ تر دانەنێن ،، ئەبێت وابێت
سوپاس.
بژین،
لێره نیه