میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو،
پاش چالاك بوونی ده‌سته‌ی چاودێرانی نوێ و به ئه‌ستۆ گرتنی چاودێری كردنی به‌شه‌كان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی به‌شی په‌یوه‌ندی وێبچن له لایه‌ن هه‌مان ده‌سته‌وه، به درووست و باشی ده‌زانین مه‌كۆی تێبینی و په‌یوه‌ندیدار به وێبچن ناچالاك بكه‌ین.
مه‌كۆی تێبینی و پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به وێبچن به مه‌به‌ستی بوون به پردێك له نێوان ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وێبچن پێكهێنرا، ئێستا به چالاك بوونی ده‌سته‌ی چاودێرانی نوێ، كاری په‌یوه‌ندی نێوان وێبچن و ئه‌ندامانی گه‌رمتر ده‌كرێت و مه‌كۆكان تایبه‌ت ده‌كرێن به بابه‌تی به‌سوود و چالاك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئای‌تی (وێب داڕشتن) دا و هه‌موو جۆره نووسین و په‌یامێكی دوور له‌و ناوه‌ڕۆكه له مه‌كۆكان دوورده‌خرێنه‌وه.
تكایه له ئێستا به‌دواوه هه‌ر په‌یام، تێبینی، ڕه‌خنه یان پرسیارێكتان هه‌بوو بۆ وێبچن، سه‌ردانی په‌ڕه‌ی په‌یوه‌ندی بكه‌ن و له‌وێوه په‌یامه‌كه‌تان بنووسن، ده‌سته‌ی چاودێری نوێی وێبچن به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه هاوكاریتان ده‌كات و وه‌ڵامتان بۆ ده‌نووسێت.
له هه‌مان كاتدا وێبلاگی وێبچن ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستی ناساندنی دواترین گۆڕانكاریی و په‌یامی وێبچن بۆ ئه‌ندامانی له‌و گۆشه‌دا.
هیوامان وایه وێبچنی نوێ شوێنێكی ئارام و به‌سوود بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌م په‌یامی وێبچن بن له وێبلاگی وێبچن دا سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌كۆكاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن، تا ئه‌و كاته، هه‌ر سه‌ركه‌تووبن.
له‌گه‌ڵ ڕێزی ئێمه له وێبچن.
لێره نیه
پهڕهكان: 1