میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

خۆشه‌ویستان ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن حه‌مه‌ڕه‌ئوف كه‌ركوكی یم به‌رچاو كه‌وت ویستم به‌ئێوه‌شی بناسێنم
فه‌رمون ئه‌وه‌ش لینك http://raufkarkuki.com .
لێره‌یه
ده‌ستخۆش بۆ ناساندنی ئه‌و به‌سته‌ره،
نازانم داڕێژه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه كێیه، به‌ڵام له ڕاستیدا ماڵپه‌ڕێكی زۆر نه‌شیاوه بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندێك.
لێره‌یه
ماوه‌يه‌كی زۆر ڕاوه‌ستام ته‌نها پهڕهيهكی ڕه‌ش بوو وابزانم ته‌نها فلاشێك دانراوه‌و ته‌واو
لێره نیه
HUNERAHMED نووسی:
ماوه‌يه‌كی زۆر ڕاوه‌ستام ته‌نها پهڕهيهكی ڕه‌ش بوو وابزانم ته‌نها فلاشێك دانراوه‌و ته‌واو
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ماڵپه‌ڕه‌که ده‌کرێته‌وه چونکه load ده‌کات بۆ فلاش،
ده‌ستی خۆش بێت شتێکی زۆر جوانه ،، شتێکی جوانم به‌دی کرد کاتێ به‌شه‌کان ده‌که‌یته‌وه یه‌کسه‌ر ره‌سم یان هۆنراوه‌و
ئاوازه‌کان ده‌کرێنه‌وه پیویست به load ناکات ،،که ئه‌مه‌ش جوانه‌و خێرایه،
دیزاینێکی زۆر جوانیشی هه‌یه یا ڕه‌بی ده‌ست ئه‌وه خۆش بێت که دروستی کردوه،
من له‌مه تێناگه‌م؟
ئاسۆ نادری نووسی:
به‌ڵام له ڕاستیدا ماڵپه‌ڕێكی زۆر نه‌شیاوه بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندێك.
بژین،
لێره نیه
ئاسۆ نادری نووسی:
ده‌ستخۆش بۆ ناساندنی ئه‌و به‌سته‌ره،
نازانم داڕێژه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه كێیه، به‌ڵام له ڕاستیدا ماڵپه‌ڕێكی زۆر نه‌شیاوه بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندێك.
منيش نازانم كئ دروستى كردوه ،
له برجى نه شياوه بؤ هونه روهونه رمه ند ؟
لێره‌یه
١، ڕه‌نگی نووسینه‌كان و پاشبنهماكهی زۆر هه‌ڵه‌ن.
٢، ئه‌و فۆنته‌ی كه نووسینه‌كانی پێ نووسراوه هه‌ڵه‌یه، فۆنتی نووسینی ئاسایی نیه.
٣، نووسینه لاتینییه‌كان هه‌ڵه‌ن.
ئه‌وانه شته زه‌قه‌كان بوون.
لێره‌یه
هيوادارم به ريوه به رى مالبه ره كه ئه وكيشانه جاك بكات .
لێره‌یه
زیاد له 5 خوله‌ک وه‌ستام ته‌نها په‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌ش بوو.
دیاره سه‌بری ئه‌یوبی ده‌وێت هه‌تا بتوانم ئه‌م ماڵپه‌ره ببینم.
ماڵپه‌ری له‌وجۆره به که‌ڵکی فه‌نته‌ڵۆس نایه‌ت برام ![]()
بژیت.
لێره نیه
من به شتێکی زۆر جوان و نایابی داده نیم به تایبه ت بۆ هونه ر و هونه رمه ندان
لێره نیه
داڕێژه‌ری ماڵپه‌ره‌که خۆی ته‌له‌فۆن بۆ هونه‌رمه‌ندان ئه‌کات ده‌ڵێت با ماڵپه‌رت بۆ دروست بکه‌م، به به‌ڵگه‌وه ![]()
ئه‌وه کاری بێت له‌وه جوانتر ده‌رناچێ،
تێبینیه‌کانی کاک ئاسۆ + ئه‌و ڕه‌نگه زه‌قه دایناوه، ماڵپه‌ری وا بۆ هونه‌رمه‌ندی وه‌ها ناگونجێ!
لێره نیه
سڵاو
باشه بۆ ده‌بێت زۆر به‌ی ماڵپه‌ری هونه‌رمه‌ندان به‌زمانی ئینگلیزی یان كوردی لاتینی بنوسرێن ؟؟؟
1. ڕه‌نگه‌كه‌ی ناشرینه !
2. یان بكرێته پیتی كوردی یان لاتینیهكی دروست ! (خویان یه‌ك لا نه‌كردۆته‌وه )
3. دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك به‌وێنه یان فلاش زۆر ماڵپهركه خاو ده‌كاته‌وه !
له‌گه‌ڵ ڕێزم .
لێره نیه
سڵاو , ده‌ستخۆش, به‌ڵام وه‌ك کاك ئاسۆ ووتی نووسینی لاتینیه‌که هه‌ڵه‌یه به نموونه Newy ئه‌مه نوێی نیه به‌ڵکو ئه‌بێت له‌سه‌ر e هه‌شتێکی بچووك هه‌بێت ( ڕه‌نگ بێت تاقه‌تیان نه‌بووبێت بگه‌ڕێن تاکو ئه‌و فۆنته دابگرن ) من ئه‌مه‌م به نموونه هێنایه‌وه ئه‌گینا پڕه له هه‌ڵه .
من ماڵپه‌ری فلاش به‌کارێکی گونجاو داده‌نێم بۆ ماڵپه‌ر چونکه کاتێك ده‌کرێته‌وه بڕگه و په‌ڕه‌کان زۆر به خێرایی ده‌کرێنه‌وه .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Halkawt.d.j (2008-10-06 20:56:50)
لێره نیه
SLeMaNY D نووسی:
سڵاو
باشه بۆ ده‌بێت زۆر به‌ی ماڵپه‌ری هونه‌رمه‌ندان به‌زمانی ئینگلیزی یان كوردی لاتینی بنوسرێن ؟؟؟
.
خۆزگه لاتینی بوایه..
داخه‌که‌م بۆ ئه‌و لاتیینییه.......
زۆر به‌داخه‌وه‌م کهلاتینی ئاوا وێران کردووه..... ئاخر وه‌ڵا خێرت ناگات ئاوا له شێوه نوسینی لاتی نی ده‌که‌یت
بڕوا بکه‌ن......... له یه‌ک دێڕدا زیاتر له 20 هه‌ڵه‌ی تێدایه....
ئه‌وه لاتنینی نییه ده‌توانین ناوی بنێین شێوه نوسینی برای داڕێژه‌ر.....
حه‌ز ناکه‌م ڕه‌خنه به‌ڕقه‌وه بنوسم... به‌ڵام جه‌نابیان نوسیویانه جۆری زمان: لاتینی
ئاخر توخوا پێم بڵێ ئه‌م لاتینیهت له‌کوێوه هێنا؟!
لاتینی گۆڤاری کوردستانی به‌درخانه‌کان؟! یان لاتینی باکور....
نه‌به‌خوا هیچیان نییه و ئه‌مه زمانی خۆته و که‌سی تر
لێره نیه
سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشه. خۆم ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م پێ خۆشه بۆیه دڵشاد بووم به وێبگهكهی.
وه‌كوو تر؛ كاری ته‌كنیكی باشی تیا كراوه به‌س ڕه‌نگ و نووسینه‌كان وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش باس كراوه هه‌ڵه‌ی زۆر تیایه. فلاشه‌كه بكرێت به هه‌ڵبژاردن چێتره وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئاراسی گۆرانیبێژ، كه ده‌توانیت یان به فلاش یان html لاپه‌ره‌كه ببینینت.
لێره نیه
aras نووسی:
كه ده‌توانیت یان به فلاش یان html لاپه‌ره‌كه ببینینت.
کاک ئاراس فلاش هه‌ر html نییه؟
لێره نیه
نەخێر
لێره نیه
ئه‌ی؟
لێره نیه
فلاش یان پەڕەی SWF جۆرە پەڕگەیە
http://en.wikipedia.org/wiki/SWF
بەڵام html زمانە
http://en.wikipedia.org/wiki/HTML
لێره نیه
ده‌زانم کاک سیا فلاش جۆری په‌ڕگه‌یه به‌س دوای که پاشه‌که‌وتی ده‌که‌یت بۆ ده‌رکه‌وتنی له‌ماڵپه‌ر کۆده‌کانی هه‌ر html نییه؟
لێره نیه
کۆدی نەخێر، بەڵکو تۆ بە HTML بانگی پەڕگەکە دەکەیت و نیشانی دەدەیت وەکو میدیا، هەروەک چۆن وێنەیەک بە img نیشان ئەدەیت.
لێره نیه
پهڕهكان: 1