میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو،
پێش ئەوەی بێمە سەر باسی تەختەکلیلەکە پێم خۆشە کەمێک لەسەر ئەو پیتە بزوێنە بدوێم.
لەوانەیە سەرنجی ئەوەت دابێ کاتێک دەنووسیت "مه‌کۆ" پەنجە بە چوار کلیلدا دەنێیت لەسەر تەختی کلیلەکان (Keyboard) وە کە سەیری دەکەیت تەنها لە چوار پیت پێکهاتووە، بەڵام کە دەیسڕیتەوە ئەبێت 5 جار پەنجە بنێیت بە کلیلی Backspace تا هەموو پیتەکان بسڕێنەوە. ئایا بۆ؟
لە دواترین وەشانی تەختەکلیلی کورد ئایتی گروپ بۆ ویندۆز پیتی بزوێن بەم شێوەیە پێناسە کراوە "پیتی هاء(ه)+nonjoiner "nonjoiner بریتییە لە جیاکەرەوەیەکی نەبینراو لە پاش پیتی "ه" دێت تا نەهێڵێت پیتی هاء بە پیتی پاش خۆیەوە بلکێت بەو شێوەیەش وەک پیتە بزوێن دەردەکەوێت. کەواتە کاتێک پیتی بزوێن دەنووسیت لە دوای پیتی هاء، nonjoiner دێت. بە هەردوو پیتی هاء و nonjoiner پیتی بزوێن پێکدەهێنن. هەر ئەم nonjoiner ـەش هۆکاری ئەوەیە کە لە هەندێک پڕۆگرام ناتوانین پیتی بزوێن بنووسین.
ئەمە لە ویندۆز. بەڵام لە لینوکس وانییە پیتی بزوێن زۆر بە دروستی پێناسە کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. کەواتە لێرەدا دوو پیتی بزوێنمان هەیە لە ڕوواڵەتدا وەک یەکن بەڵام بە دوو شێوەی جیا پێناسە کراون. کە ئەمە بۆ خۆی زۆر کێشەدارە. تەماشای ئەم دوو ئەنجامە جیاوازە بکەن لە گووگڵ بۆ گەڕان بە دوای وشەی "مەکۆ" یەکەمیان بە پیتی بزوێنی پێناسەکراو دووەمیان بە پیتی بزوێنی پێکهاتوو لە دوو پیتی تر:
http://www.google.com/search?hl=en& … gle+Search
http://www.google.com/search?hl=en& … tnG=Search
هەر لەبەر ئەوەشە کاک سوارە کێشەی چوونە ژوورەوەی هەیە لەسەر لینوکس چونکە پێشتر لەسەر ویندۆز بووە کە خۆی تۆمارکردووە. بە داخەوە ئەو کێشەیە تا ئێستا وا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە. ئایتی گروپیش تەختەکلیل نوێ ناکاتەوە.
هەر بۆیە لەم ڕۆژانەدا تەختەکلیلێکم پێکهێنا ئەو پیتە بزوێنەم بەکاربرد کە بە دروستی پێناسە کراوە. پیتە بزوێنەکە لە ویندۆزی XP ـدا لەگەڵ هەندێک فۆنتی وەک Tahoma و Arial و ...هتد کێشەیەکی هەیە کە بە پیتی پاش و پێش خۆیەوە نالکێت، بەڵام لەگەڵ فۆنتەکانی یونی‌کورد بێ کێشەیە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لەسەر ڤیستا لەگەڵ هیچ فۆنتێکی نووسینی ئاسایی‌دا کێشەی نییە و بە پیتەکانەوە دەلکێت. لە وێنەکەوە ڕوونتر دەردەکەوێت فۆنتی دووەم کە تەهۆمایە لەسەر XP بزوێنەکان بەو شێوەیە دەردەکەون.
تەختەکلیلەکە بە دوو شێواز دروستمکردووە، یەکێکیان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی ئینگلیزی ئەوی تریان عەرەبی تا نەبێتە کێشە بۆ ئەوانەی تا ئێستاش لەسەر تەختەکلیلی عەرەبی ئەنووسن.
تکایە ئەگەر جۆرێکی تر لە تەختەکلیل بەکاردەبەن دەتوانن ئەوەی دامناوە دەستکاری بکەن بۆ ئەو شێوازەی خۆتان لاتان پەسەندە. لە نێو پەڕگە پەستێنراوەکەدا دوو بوخچەی تیادایە بە ناوەکانی English-Based Layout و Arabic-Based Layout. لە ناو ئەو دوو بوخچەیەشدا دوو پەڕگەی تیادایە بە ناوەکانی KABKL.klc و KEBKL.klc ئەتوانی بە پڕۆگرامی Microsoft Keyboard Layout Creator ئەو دوو پەڕگەیە بکەیتەوە و دەستکاری بکەیت.
تکایە هەر کێشەیەکی تیادا بەدیدەکەن یان لەسەر هەر وەشانێکی ویندۆز کار ناکات، لێرە بینووسن تا وەشانێکی جێگیری لێ دەربکەین. بۆ خۆم لەسەر XP و Vista 64-bit تاقیم کردۆتەوە خۆشحاڵ دەبم گەر یەکێک Vista 32-bit ـی هەبێت و لە ئەنجامەکەی ئاگادارمان بکاتەوە.
لە یەکێک لەم دوو بەستەرە دایبگرن:
http://arastein.googlepages.com/Kurdish … _Layout.7z 175KB
http://arastein.googlepages.com/Kurdish … Layout.zip 522KB
دامەزراندن
کرتە لە setup.exe بکە بۆ دامەزراندن پاشان لە Task bar کرتەی ڕاست لە language bar بکە پاشان Settings (یان لە Control Panel ـدا Regional and Languages بکەرەوە پاشان تابی Keyboard and Languages و کرتە لە Change Keyboards بکە) دواتر وەک ئەم وێنەیە بکە:
http://arastein.googlepages.com/zyadkir … _vista.gif
بۆ وەرگێڕەکانی ئوبونتوش، تکایە یان لەسەر لینوکسەوە وەربگێڕن یان لەسەر ویندۆز ئەم تەختەکلیلە بەکاربەرن. چونکە لە ئوبونتو بەو شێوەیەیە.
ببورن لە هەر کەم و کورتییەک.
تەختەکلیل لە ڕێکەوتی 07/10/2008 نوێکراوەتەوە.
لێره نیه
دەستخۆش، من ئاگاداریان کردوە لەئیمەیڵ گرووپەکەدا، دەبێت نوێ بکرێتەوە.
ئەوەی زۆر زۆر گرنگە لەم تەختەکلیلەی جەنابتدا وەکو ئەو شەوە تێستمان کرد هیچ کێشەی لەگەڵ هەموو ئەو پڕۆگرامانە نییە کە GTK ئ QTK ین، بەم مانایەش باشترین چارەسەر بۆ ئەو کێشەیەی لەوەرگێرانی ئوبونتو هەیە. چونکە دەزانین ڕومێزی ئوبونتو gnome و بە gimp toolkit چێکراوە.
ئەم تەختەکلیلە بەئەمڕۆ کراوە هیوام وایە برادەران تاقی بکەنەوە تاوەکو وەشاندنی سەرکەوتوی کۆتایی دێت.
بژین
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك ئاراشتاين،بابه‌تێكی زۆر به سوده،لكێندراو كرا،![]()
لێره نیه
هه‌رئه‌بێت لكێنراو بكرێت
لێره نیه
ده‌ستخۆش، ئایا هه‌مان كێشه له ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورد هه‌یه؟ www.zkurd.org/huner ؟ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره به كاك هونه‌رم گووتووه كه هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها Vista Compatible ی بكات. به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕووی نه‌داوه.
لێره نیه
من ئاگاداریان کردوە لەئیمەیڵ گرووپەکەدا
پێنج خوله‌كه من ئه‌مه ئه‌خوێنمه‌وه تێی ناگه‌م نازانم كام زمانه‌يه كاك سيا ![]()
لێره نیه
ئاسۆ نادری نووسی:
ده‌ستخۆش، ئایا هه‌مان كێشه له ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورد هه‌یه؟ www.zkurd.org/huner ؟ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره به كاك هونه‌رم گووتووه كه هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها Vista Compatible ی بكات. به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕووی نه‌داوه.
بەڵێ ئەوە زکوردیش هەرهەمان شتە هەرئەوەی کورد ئایتی جێپەنجەکانی دەستکاری کراوە.
لێره نیه
سوپاس بۆ ئێوە. دەستی تۆش خۆش کاک ئامانج.
ئاسۆ نادری نووسی:
ده‌ستخۆش، ئایا هه‌مان كێشه له ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورد هه‌یه؟ www.zkurd.org/huner ؟ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره به كاك هونه‌رم گووتووه كه هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها Vista Compatible ی بكات. به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕووی نه‌داوه.
بەڵێ ئەویش لەسەر ڤیستا کار ناکات.
لێره نیه
ده‌ستخۆش به‌ڕێز ئاراشتاین!
ئایه چۆنه بیرت له‌وه نه‌کردۆته‌وه که ژماره‌کانیش بکه‌یت به کوردی ؟.
هـــیوادارم پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌شانی ته‌واوی ته‌خته‌کلیله‌که گه‌ر بکرێت ژماره‌کانیش بکه‌ن به‌کوردی سۆرانی ( ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩)
سه‌رکه‌وتوبن
لێره نیه
زۆر سوپاس بۆ تێبینییەکەت بەڕێز زەندی. ئێستا هەڵەیەکیشی تیادایە لە مەجالێکدا هەردووکیان چاک دەکەم.
لێره نیه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت مامه ئاراشتاين هه‌ربژیت.![]()
لێره نیه
ئێستا هەڵەیەکیشی تیادایە لە مەجالێکدا هەردووکیان چاک دەکەم.
ئایه ئێستا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ماوه؟
سوپاس بۆ كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت
لێره نیه
bwar نووسی:
ئێستا هەڵەیەکیشی تیادایە لە مەجالێکدا هەردووکیان چاک دەکەم.
ئایه ئێستا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ماوه؟
سوپاس بۆ كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت
نەخێر، 7 ـی مانگ نوێم کردەوە.
لێره نیه
من ئێستا بەو کیبۆردە دەنووسم زۆر چاکە دەستت خۆش بێت
لێره نیه
زۆر سوپاس کاک ئاڕاشتاین!
بۆ بەدەنەگەوەهاتنی داواکاریەکەم بۆ ژمارە کوردیەکان ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩ .
ئـەمـە یەکەم پەیامی منە بەو تەختەکلیلەی بەڕێزتان.
سەرکەوتو تەمەن درێژبیت.
لێره نیه
زۆر سوپاس بۆ ئێوەش و تێبینییەکانتان. بە دڵنیاییەوە نەک ئەم تەختەکلیلە، بەکارهێنانی هەر تەختەکلیلێکی تریش کە پیتە پێناسەکراوە دروستەکانی لەخۆ گرتبێت، دڵسۆزیتانە بەرامبەر زمانی کوردی لە نێتدا.
لێره نیه
kak arashtayn mn natanm daybezenem winzip bo dabezanden be kar ebem belam naykatewe
لێره نیه
کاکە گیان دەست خۆشبێت بۆ ئەم بەرنامە بەسوودە دات ناوە زۆر ئسفادەی هەیە بۆ ڤیستا بڵام تەنیا کێسە ئەوەیە کە لەسەر کیبۆرد پیتەکان پاشەوپێش کەوتووە وەکو لەڕەسمەکەدا دیارە تەنیا کێشە ئەوەیە بەڕێزت بتوانیت ئەکێشەیە چارەسەر بکەیت یاخوا سەرکەوتوبیت نموونەت زۆربیت..... 

لێره نیه
پهڕهكان: 1