میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٨-٠٧-٠٢ ٠٠:٢١:٠٣

سیا
چاو‌دێری پێشوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-04
په‌یامه‌كان: ٢٣٦٠
وێبگه‌

وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

به‌كارهێنه‌رانی لینوكس ده‌بێت له‌ئه‌لف و بێێ ئه‌و دنیایه‌دا بزانن Compile وه‌رگێڕ چییه‌؟
واتا تۆ بوخچه‌ی سه‌رچاوه‌ت هه‌یه‌ ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت به‌گوره‌زه‌یه‌ك و كاری پێبكه‌یت، هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ پێناسه‌كه‌م پڕ به‌پێستی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ نه‌بێت.
زۆر پڕۆگرام ده‌بینین كه‌وه‌كو بوخچه‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌ن بۆ داگرتن و ده‌بێت compile بكه‌ین بۆ ئه‌و سیسته‌می به‌رده‌ست، له‌ئوبونتودا كارت به‌مه‌ تائه‌ندازه‌یه‌ك كه‌متر ده‌كه‌وێت وه‌كو دابه‌شكردنی لینوكسی gentoo .
خۆشبه‌ختانه‌ ئوبونتو كه‌گورزه‌‌ی دێبیان به‌كارده‌بات خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نترین گوره‌زه‌گه‌له‌. باشه‌ بابچینه‌ سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه‌:
له‌ئوبنتودا وه‌كو دابه‌شكردنه‌كانی تری لینوكس‌ پێویستی به‌ C-Compiler هه‌یه‌ به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا دانه‌مه‌زراون به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر دابه‌شكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئامرازی تردا دایبگریت. ئه‌ویش
build-essential
دامه‌زراندن

:

sudo aptitude install build-essential

ئێستا پێویستمان به‌سه‌رچاوه‌ی كۆده‌كان هه‌یه‌ sourcecode بۆ پڕۆگرامێك، بۆ نمونه‌ ئێمه‌ Bluefish هه‌ڵده‌بژێرین.
Download
پاشان وه‌ره‌ بوخچه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌

:

tar -zxf  NAWIPACKET

ده‌توانیت كرته‌ی لای ڕاستی له‌سه‌ر بكه‌یت بیكه‌یته‌وه‌.
پاشان وه‌كو وتمان بڕۆ ناو بوخچه‌كه‌وه‌ به‌

:

cd /nawipacket

ئێستا

:

./configure

پاشان

:

sudo make install

تێبینی: ئه‌گه‌ر ویستت وه‌شاندنێك تاقی بكه‌یته‌وه‌ كه‌وه‌كو وه‌شاندنی تر له‌سه‌رچاوه‌ی ئوبونتو هه‌بن، بۆ نمونه‌ bluefish هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت وه‌شاندنی نوێی ناجێگیری دابمه‌زرێنین، ته‌نها پێویستمان به‌مه‌یه‌

:

sudo apt-get build-dep bluefish

بژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سیا (2008-07-02 00:36:28)

لێره‌ نیه‌

 

#٢ ٢٠٠٨-٠٧-٠٢ ١٣:١٣:١٩

Net4kurd
ئه‌ندامی چالاك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-20
په‌یامه‌كان: ٤٦٤

Re: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

ده‌ست خۆش بێـت

http://hameedkhan.files.wordpress.com/2007/10/ubuntu-logo.jpg


سه‌ركه‌وتووبیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Net4kurd (2008-07-02 13:15:20)

لێره‌ نیه‌

 

#٣ ٢٠٠٨-٠٧-٠٣ ١٢:٤٧:١١

سیا
چاو‌دێری پێشوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-04
په‌یامه‌كان: ٢٣٦٠
وێبگه‌

Re: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

سوپاس به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ئاره‌زووی ده‌ستخۆشی ناكه‌م، خۆشتره‌ هه‌ندێكتان تاقیبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی لینوكس compile ــه‌.
براده‌رێك گله‌یی هه‌یه‌ ده‌ڵێ وه‌كو پێویست ئوبونتو لینوكس نه‌ناسراوه‌ و كه‌مته‌رخه‌من، ده‌مه‌وێت ئێوه‌ش جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌گه‌ر لینوكست دامه‌زراندووه‌؟


دیسان بژی و ببورن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سیا (2008-07-03 12:47:53)

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٨-٠٧-٠٣ ١٣:١٦:٣٧

ئاسۆ نادری
چاودێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٨٨٩٥
وێبگه‌

Re: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

هه‌ڵیده‌واسم wink

لێره‌ نیه‌

 

#٥ ٢٠٠٨-٠٧-٠٣ ٢٢:١٠:٣٥

Net4kurd
ئه‌ندامی چالاك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-20
په‌یامه‌كان: ٤٦٤

Re: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

:d
كاك سیا به‌ خوا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست خۆشیانه‌ی كه‌بۆ تۆ نێردراوه‌خریكه‌ینه‌وه‌ یه‌ك فه‌رده‌ ده‌بێت یان زیاتریش.
به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌ تاقیبكه‌مه‌وه‌ . smile

لێره‌ نیه‌

 

#٦ ٢٠٠٩-٠٣-١٣ ١٩:٣٤:٠٥

awara23
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-05
په‌یامه‌كان: ٤

Re: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

من ناتوانم directory بگۆرم کاتێ کە دەمەوێت بیگۆرم ئەڵێت No such file or directory دڵنیاشم لەوەی کۆدەکەم ڕاست نووسیوە و هەم ناوی فایلەکەش.

لێره‌ نیه‌

 

#٧ ٢٠٠٩-٠٣-١٤ ٠٠:٠٢:٣٩

awara23
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-05
په‌یامه‌كان: ٤

Re: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

سڵاوتان لێبێت..
لای من بەوشێوەیە دەرچوو نازانم هەڵەکە لە کوێیە، خێروازێک گەر یارمەتیم بدات. زۆر سوپاس...

:

awara@awara-laptop:~$ cd ~/bluefish-1.1.0
awara@awara-laptop:~/bluefish-1.1.0$ sudo make install
[sudo] password for awara: 
make: *** No rule to make target `install'.  Stop.
awara@awara-laptop:~/bluefish-1.1.0$

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن awara23 (2009-03-14 13:38:28)

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  Mobilupplåsning, Låsa upp mobilen, Mobilreparation, Mobilservice |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]