میوانی بهڕێز، بهخێرهاتی بۆ مهكۆكانی وێبچن، وهك میوان دهتوانی ههموو بابهتهكانی مهكۆكان بخوێنیتهوه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئهوهی بتوانی بابهت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكهیت كه چهند ههنگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبهجێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو ئازیزان
هاوڕێیان زۆر جار دەبینین زۆر بابەت چۆتە ئەرشیڤەوە ڕەنگە زۆر ئەندامان بپرسن بؤچی ؟ زۆر بە کورتی و بە کوردی
تەنها لە بەر ئەوەی خاوەنەکەی بە ئەنقەست یان بێ ئەنقەست نیازی تری لە پشتەوە بووە یان ئایینی یان سیاسی کە هەردوکیان بڤەیە لە وێبچن دا
بەرەو وێبێکی کوردی باشتر لە خۆڕا نەنوسراوە بەڵکو باوەڕی تەواومان بەو دروشمە هەیە هەر وەک چۆن زوربەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەم مەکۆیە ئەندامی ماڵپەڕی زانستپەروەرانی کورد ن بگرە هەندێکیان دەستەی دامەزرێنەریشن ! کە لە وێش دروشمی بە زانست بەهێزین دانراوە واتە ئێمە باوەڕی تەواومان بە زانست هەیە جا گەر گەر بە زمانی کوردی خۆمان بێت ئەوە زۆر باشتر ! هەر بۆشە ئەم مەکۆیە کۆی کردوینەوە بە بێ هیچ جیاوازیەکی ئایینی، مەزهەبی،خێڵەکی،ناوچەگەرێتی کوردستان، یان سیاسی بەڵکو تەنها کوردبوون و زانستخوازی نەبێت!
ڕوی دەمم لە کەس نییە ! بەڵام هەست دەکەم ماوەیەکە هەندێ لە ئەندامانی ئازیز بابەت بڵاو دەکەنەوە کە ڕەنگە سودی زۆر بێت بەڵام مەرجی لەگەڵ دادەنێن بۆ نمونە مەرجی ئایینی ! وەک ئێرە مینبەرێکی ئاینی بێت ! ئاخر براکەم کە یاساو ڕیساکانی ئێرەت خوێندبێتەوە زۆر بە ئاشکرا بۆت نوسراوە وە ڕازی بونیشت پیشان داوە کاتێ بویتە ئەندام کە باسی سیاسی و ئایینی لە وێبچندا نییە دەی بۆ خۆت هەڵ دەخەڵەتێنی و بابەت بە مەرج دادەنێت !
سەرتان نەیەشێت وێبچن ئەم وەبیرهێنانەوە دوبارە دەکاتەوە بۆ ئێوەی خۆشەویست
/ هەر بابەتێکی ئایتی کە سودی بۆ خوێنەری کورد هەبێت جێگای خۆشحاڵیمانە.
/ با باتەکە هی خۆت بێت لە مەکۆ یان مـاڵپەڕی کوردی دی نەخوازرابێت و دوبارە نەبوبێتەوە وەک رێزلینانێک بۆ ماندوو بونی وێبە کوردیەکانی دی.
/ مەرج لەگەڵ بابەتەکەت دامەنێ !( مەرجی سیاسی ،ئایینی،کۆمەڵایەتی) ئەو سێ شتە زۆر دوورن لە زانستەوە ! زانست مەرجی نییە تەنها فێربون و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی نەبێ.
/ تۆ بابەتی زانستی خۆت بنوسە ئیتر بەرپرس نیت کێ چۆنی بەکار دێنێ! کێ خراپ بەکاری دێنێ .
/ بەرنامەی شکێندراو و کراک و سیریاڵ جێگای زۆر باشتر هەیە لە وێبچن لێرە کارمان پێی نییە دایمەنێ، مەینوسە !
/ هەمو نازناوێک لە وێبچن وەک یەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێ و وەک یەک ڕێزی خۆیان هەیە دوور کەوە لە تانە و تەشهیر کردن .
/ چاودێر پلەیەکی ئداریە لە وێبچن نەک زانستی یان دەسەڵاتی کە هەموو شتەکان بە دەستی ئەو بێت بەلکو زیاتر چاودێریە لە سەر یاساو ڕێساکانی مەکۆ .
/ چاودێر وەڵامی هەموو پرسیارێکی تۆی پێ نییە! ئێرە بۆیە پێی دەڵێن مەکۆ کە ئەندامان یارمەتی و وەڵامی یەکتر بدەن دەنا گەر تەنها چاودیران یان بەڕیوبەران وەڵامیان لابێت دەی سا ئیمەڵێک یان بلؤگێک بەسە !!!
/ پرسیار نوسین هونەرە بیرکەرەوە چۆن بینوسی چونکە نیوەی وەڵامە !
/ پرسیار بکە نەک داواکاری واتە شتێک باشی تێناگەی پێوستت بە ڕونکردنەوە هەیە یان بە دوای شتێک دەگەڕێی نایدۆزیتەوە ، پرسیار داواکاری نییە، داواکاری فرمانە فرمانیش دەبێ جێبەجێ بکرێ پرسیار مەرج نییە وەڵامی بدرێ !
/ پەیامی تایبەت بۆ کاری تایبەتە نەک بۆ جارەسەرکردنی کێشەیەک گەر کێشەی ئەندامێك چارە دەکەی كێشەکەو چارەکەی لە مەکۆدا بنوسە بۆ سودی هەمووان دیارە ماندوبونی زیاتری دەوێ دەی سا ئەوە مەبەستی وێبچنە .
ڕێزمان
لێره نیه
دهست خۆش کاک سهفین ، وهکو خۆت وتت (مهکۆ) شوێنێکه بۆ گفتوگۆ کردن و سوود وهرکرتن له کۆمهڵێک کهسانی دیکه بهڵام ههندێک له ئهندامانی مهکۆ لهکاتی کفتوکۆ کرد توڕه دهبن و تێک دهچن ، هیوادارم سهیری ئهم بابهته بکهن بۆ ئهوهی وشهی مهکۆ لهلایان روون ببێتهوه .
سوپاس کاک سهفین .
لێره نیه
دهستت خۆش بێت بيرهێنانهوهيهكی باشه بۆ ههموو ئهندامان !
باشتر وايه ههڵبواسرێت ئهو بابابهته
لێرهیه
ئامۆژگاریهكانت زۆر بهسوودن بهراستی ئهم ماویه بۆته قهلهبالخیهكی بێ مانه (بێ توانج ) پێویسته ئهم رێسایه ههلبواسری و لهبهر چاوی ههماون بێ
دهست خۆشیت لی دهكهم پێش ههموو شتێك بۆخوێندنهو پاشان بۆ جێبهجی كردن له لایهن ئهندامه بهرێزهكان
سهركهوتوو بن
لێره نیه
دەست خۆش کاك سەفین ، منیش لێرەدا چەند پێشنیاریکم هەیە، ئەگەر لێمی قبووڵ بکەن:-
١- ئێستا بەزۆری ئەمە دەبینم لە مەکۆکاندا ، کاتێك یەکێك پەیامێك دەنوسێت جا بۆ چ مەبەستێك بێت ، لەوانەیە ئەو ئەندامە شارەزاییەکی ئەوتۆی نەبێت کە چۆن چۆنی ئەو پەیامە بنووسێت ، هەندێکیان لە سەردێڕی بابەتەکەدا هەڵە دەکەن، هەندێکی تر لە شێوازی نووسینی پەیامەکەدا هەڵە دەکەن ، یان هەڵەی تر، ئا لەم کاتەدا تەنها پێویستە چاودێران و بەڕێوەبەرانی مەکۆکە ئەو کەسە لە هەڵەکەی ئاگادار بکەنەوە ، بەڵام بە داخەوە ئێستا بووە بە باو تەماشە دەکەین ئەندامێکی ئاسایی هەڵدەستێت بە ئاگادار کردنەوەی ئەو کەسە پێی دەڵێت وا دەبێت یان وا نابێت ، لەوانەشە ئەو ئەندامە لە دڵسۆزی خۆی بۆ وێبچن ئەو ئاگادار کردنەوەیە بکات ، بەڵام ئەمە بووەتە هۆی کێشەنانەوەیەکی زۆر لە نێوان ئەندامەکان دا وە هەندێکیشیان لە یەکتر زوویر بوون . لە ناو خۆمان دا قسەیەك هەیە کە دەڵێن(محامی بێ جانتا) ، ئەمەش وای لێ هاتووە ، جا من داواکارم لە بەڕێزتان کە ئەوە نەمێنێت وە تەنها چاودێران بتوانن ئەو دەسەڵاتەیان هەبێت ، چونکە پێدەچێت ئەو ئەندامەی کە هەڵدەستێت بەو ئاگادار کردنەوەیە لەوانەیە شارەزاییەکی ئەوتۆی نەبێت لە یاساکانی مەکۆکانی وێبچن دا .
٢- بە گوێرەی بەشی گەڕان لە وێبچن دا . ئەمیش بە بڕوای من کێشەیەکی ناوەتەوە، چونکە کاتێك یەکێك پرسیار دەکات ،وە ئەو پرسیارەی ئەو بوونی هەیە کە لەلایەن کەسێکی ترەوە کراوە یەکسەر بەمە وەڵام دەدرێتەوە (جارێکی تر گەڕان بەکار بهێنە، یان ...هتد)، وەڵامەکە جوانە، بەس ئەوەی لێرەدا بووتە کێشە ئەوەیە کە کاتێك گەڕان بەکاردەهێنیت نازانرێت چ ووشەیەك بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی ئامانجەکەی تۆ بپێکێت ، لەوانەیە بابەتەکەت بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەوکاتە کێشەیەکی تیادا نییە ئەگەر ئەندامێکی تر لینکی ئەو بابەتە بۆ ئەو کەسە دابنێت کە پرسیارەکەی کردووە.
من بۆ ئەم مەبەستە بەباشی دەزانم کە ئەمە ئەنجام بدرێت:-
وەك دەزانین ووردەوردە بابەتەکانی نێو وێبچن ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە ، جا بتوانرایە لە هەرمەکۆیەک بەشێکی تایبەت بکرایەتەوە کە تیایدا ئەوە بابەتانەی کە زۆر گرنگن و پرسیاریان زۆر لەسەر دوبارە دەبێتەوە بەستەرکانیان لەوێدا دابنرایە، وە ئەم بەشە دابخرایە بۆ ئەوەی ئەندامان نەتوانن پەیامی تیادا بنووسن ، تەنها چاودێران ئەوکارەیان بکردایە وە هەموو کاتێك نوێ بکرایەتەوە ، ئەو کاتە شێوەی فەهرەستێکی وەربگرتایە وە ئەمەش کار ئاسانی زۆری بە ئەندامان دەکرد.
ڕێزم قبووڵ بفەرموون
لێره نیه
من پێم باشه بابهتێك كه ١ وشهی ئایینی یان سیاسی تیدا بێت بهبێ یهك و دوو بخرێته ئهرشیفهوه.
لێره نیه
باشه چۆن خۆت تۆمار کرد بهڕێز zamdarkarkuky یهکسهر یاساکانی وێبچن تێپهڕاند ![]()
یاسایی ژماره ٦
٦، بابهت و پهیامی بێ ناوهڕۆك، بۆ نموونه كه تهنیا خهنده/ سمایلی له خۆ گرتبێت، دهسڕێتهوه.
چاوهڕێی سڕینهوهی پهیامهکهت بکه .
لێره نیه
سوپاس هاوڕێیان !
بە ڕاستی کاتی ئەوە هاتووە ئیتر خۆمان ڕابهێنین ڕێزی شوێنەکان بگرین .
کاکە دەوەن سوپاس
١- بە بروای من کێشە نییە ئەندام وەڵام بداتەوە بەڵام چۆن وەڵام دەداتەوە ئەمە گرنگە
٢- ڕاستە هەر بۆیە ئەمەشمان باسکرد http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare9182.html
سوپاس و پێزانین بۆ وەڵامەکانتان
لێره نیه
دەستان خۆش بێت بە هیوای کاری جوانتر و ڕازاوەتر لێتان.
لێره نیه
ئهرێ من پرسیاڤم ههیه ؟؟؟
چۆن ببمه ئهندامی چاڵاک یان چاودێر
لێره نیه
بۆ ئهوهی ببيته به ئهندامی چالاك ئهبێت ژمارهی پهيامهكانت بگاته ٢٠٠ پهيام !
لێرهیه
باش من زۆر زانیارم ههیه له سهر کۆمپهیوتهرو ئینتهرنێتو ههمووی دهنوسم له وێبچن![]()
لێره نیه
پهڕهكان: 1