میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1 2

ببورە مەبەستم لە مایکرۆسۆفت وۆرد
لێره نیه
سڵاو هاوڕيیان
من لەم چەند ڕۆژەدا تووشی کيشەیەک بووم ، دوای دانانەوەی سەرلەنوي ویندۆزەکەم و دانانەوەی تەختەکلیلی کوردی کيشەی نوسینم هەیە ناتوانم بڕيک لە پیتەکانی کوردی بنووسم سەیری تەختەکلیلەکەم کردوە بڕيک کيشەی هەیە ٢ پیتی ی تیایە و وە ٢ پیتی و ناتوانم پیتەکانی ێ و ئ و ع و وە چەند پیتيکی تر وەمەش وينەی تەختەکلیلەکە لە ناو ویندۆزەکەم . 
وە هەموو شتيکم بە ڕاستی و بي کيشە وەنجام داوە پيشتر نەک هەر بۆخۆم بۆ زۆۆر هاوڕيیانم داناوە .
چارەیەک ......
سوپاس
هاوڕيیان تکایە هاوکاریم بکەن ماوەی ١ هەفتەیە ناتوانم کاری ماڵپەڕ بکەم ناتوانم کوردی باش بنووسم .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هه‌ڵۆی كورد (2009-05-31 15:18:52)
لێره نیه
هاوڕيیان کەس نەبو هاوکاریم بکات وایا کيشەم چیە .
تکایە زۆۆر پيویستم پيیەتی ......
لێره نیه
دوای هاوارێکی زۆرم کەس نەبوو هاوکاریم بکات ..
کێشەکەم چارەسەر کرد بە دانانەوەی ویندۆز .
سوپاس بۆ هەموو لایەک .
بژین
لێره نیه
هه‌ڵۆی كورد نووسی:
دوای هاوارێکی زۆرم کەس نەبوو هاوکاریم بکات ..
کێشەکەم چارەسەر کرد بە دانانەوەی ویندۆز .
سوپاس بۆ هەموو لایەک .
بژین
ده‌ی بۆ جارێكی تر، گرینگ ئه‌وه‌یه كێشه‌كه‌ت ئێستا چاره‌سه‌ر بووه.
لێره نیه
هاوڕێیان من پێشنیارێكم هەیە ، ئەویش ئەوەیە تەنها یەك شێواز هەبێت بۆ كیبۆردی كوردی
هەموو لایەك ئەزانن كە كیبۆرد بە گشتی دوو شێوازی هەیە ( Azerty و Qwerty)
ئێستا ئەگەر سەیر بكەین كیبۆردی عەرەبی یەك شێوازە چ لە ویندۆز یان ماك.
مەبەستەكەی من ئەوەیە با تەنها كەسێك یان گروپێك كیبۆردێك دروست نەكات كە ئەمەش بۆتە فرە كیبۆردی بۆ زمانی كوردی كە هیچ پێویست نییە . بەڵكو چەند شێوازی كیبۆردەكە لە یەكێك لە سایتەكان دابنرێت و خەڵك هەڵی بژێرێت یاخود ڕای لەسەربات و تێبنییەكانیان بنوسن ، بۆ نمونە یەكێك ئەڵێت با پیتی بزوێن لەسەر فڵانە كلیل بێت و هۆی ئەم بیروبۆچوونەی بنوسێت ، پاش ئەوەی ژمارەیەكی زۆر دەنگ كۆكرایەوە لەسەر كیبۆردێك و بیروڕاكان تاوتوێ كرا لەلایەن چەند شارەزایەكەوە ئەوكاتە ئەو كیبۆردە ببێتە كیبۆردێكی گشتی و بڵاو بكرێتەوە بۆ هەردوو شێوازەكە لە هەموو سایتە كوردییەكان بتوانرێت داونلۆد بكرێت ، خەڵكیش سەربەستە لەوەی چ كیبۆردێك بەكاردێنێت یاخود دروستی ئەكات
من خۆم كیبۆردم دروستكردووە بۆ هەردوو شێوازی لاتینی و سۆرانی بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماك ، كیبۆردەكەی من زۆر نزیكە لە شێوازی فۆنتی Ali_k لەبەرئەوەی من پێشتر ئەو فۆنتانەم بەكارئەهێنا و بەو فۆنتە ڕاهاتبووم ، بەڵام ئێستا كە یونیكۆد بەكارئەهێنم لەسەر ئەو شێوازی فۆنتە دروستم كردۆتەوە بە كەمێك دەستكاری ، لەبەر ئەوەی هەردوو جۆرە كۆمپیوتەرەكەم هەیە ئێستا من كێشەی ئەوەم نییە لە كام سیستەم ئەنوسم چونكە هەردووكیان وەكو یەكن .
لێره نیه
بێگومان شایه‌نی ده‌ستخۆشییه کاك کۆسار که هه‌وڵت داوه شتێکی ئه‌وها دروست بکه‌یت و خۆشحاڵیش ده‌بین له وێبچن بڵاوی بکه‌یته‌وه تاکو هه‌مووان سوودی لێوه‌ربگرن .
کاتێکی خۆش
لێره نیه
بەسەرچاو كاك هەڵكەوت ئیشەڵڵا بەم نزیكانە هەردوو كیبۆردەكە لە فایلێكی زیپدا لە ژێر ناونیشانێكی نوێ بڵاو ئەكەمەوە و لینكەكەشی لەم بابەتەدا دا ئەنێم
لێره نیه
جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه .
ته‌خته‌کلیل له هه‌موو وڵاتێک به گوێره‌ی زمانه‌که دروست ده‌کرێت بۆیه پێم وابێت بۆ دروست کردنی ته‌خته کلیلی کوردیش شێوه‌ی ئه‌ندازیاریه‌که‌ی بخرێته به‌رچاو ، من ئه‌م ته‌خته‌کلیله به‌کار ده‌هێنم که لێره دانراوه‌و وه هی کورد ئای تی گرووپیش به‌کار ده‌هێنم ، به‌ڵام خۆشه ئێمه‌ش ته‌خته‌کلیلێکی جیامان هه‌بێط وه‌ک هه‌موو ووڵاتانی تر ، وه ئه‌مه پێم وابێت ئه‌گه‌ر شاره‌زاییانی دروستلردنی ته‌خته‌کلیل هه‌موو لێره‌دا به‌یه‌که‌وه کاری بۆ بکه‌ن باشتره .
زۆریش حه‌ز ده‌که‌م ته‌خته‌کلیلی کاک کۆسار ببینم .
هیوام وایه ئه‌م بابه‌ته زیاتر له‌سه‌ری بڕۆن چوونکه زۆۆۆر پیرۆزه.
هه‌ر بژین
لێره نیه
kosar نووسی:
بەسەرچاو كاك هەڵكەوت ئیشەڵڵا بەم نزیكانە هەردوو كیبۆردەكە لە فایلێكی زیپدا لە ژێر ناونیشانێكی نوێ بڵاو ئەكەمەوە و لینكەكەشی لەم بابەتەدا دا ئەنێم
چاو کز نه‌بێ یاخوا
ئێمه چاوه‌ڕێین .
لێره نیه
پهڕهكان: 1 2