میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م فۆرمات کرد به‌ناچاری، به‌ڵام دواتر بۆ هه‌ر ئه‌پده‌یتێک 5-10 جار دووباره محاوه‌له ده‌که‌مه‌وه ئه‌مجا ئینستاڵی ده‌کات، ئه‌گینا ئێرۆر ده‌دات. ئێستا یه‌کێ له‌وانه چوه‌ته که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک و ئینستاڵ ناکرێت، و سیسته‌مه‌که‌می کردووه به عه‌ره‌بانه، ئه‌وه‌نه خاوه ته‌حه‌ممول ناکرێت. تکایه کێ شاره‌زایی هه‌یه؟ چاره‌سه‌ر چیه؟
ئه‌مه ئه‌پدایته‌که‌یه:
(Windows Vista Service Pack 1 (KB936330
ئه‌م ئێرۆره ده‌دات:
error code 08x80070002
سیسته‌مه‌که ڤێستا x86 ئه‌ڵتیمه‌یته.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
لێره نیه
زانیاریی ئه‌وتۆ نیه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ده‌توانی لێره SP1 دابگریت به سه‌ربه‌خۆیی و دواتر هه‌وڵی دامه‌زراندنی بده‌یت،
http://www.microsoft.com/downloads/deta … laylang=en
لێره نیه
منیش وام کردووه، به‌ڵام هه‌مان ئێرۆر ده‌دات.
بگره زمانه‌که‌شم بۆ کرده ئینگلیزی هه‌ر چاری نه‌بوو.
لێره نیه