میوانی بهڕێز، بهخێرهاتی بۆ مهكۆكانی وێبچن، وهك میوان دهتوانی ههموو بابهتهكانی مهكۆكان بخوێنیتهوه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئهوهی بتوانی بابهت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكهیت كه چهند ههنگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبهجێ كردن
سڵاو .
Yahoo!
یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکان کە خزمەت بە ئینەرنێت(تۆڕ) دەکات, لەهەمان کاتدا ڕێنیشاندەرێكە بۆ بەکارهێنەر , هەروەها خزمەت و بەرهەمى زۆر پێشکەشى بەکارهێنەر دەکات , لە بەناوبانگترینیان ( گەڕان و پۆستى ئەلکترۆنى خۆرایی و هەواڵى ڕۆژانە) ـە .
Yahoo! لەسەر دەستى هەردوو خوێنکارى زانکۆى ستانفۆرد , Jerry Yang و David Filo ــداهێنرا , لەساڵى ١٩٩٤ ــدا , پاشان وەک کۆمپانیایەک بە فەرمى لە ٢/٣/١٩٩٥ راگەیەندرا , جێی باسە شوێنى سەرەکى Yahoo! ئێستا لە sunnyvale ــیە لە ولایەتى کالیفۆرنیاى ئەمریکا .
بەپێی ووتەى Alexa و هەندێک لە ماڵپەرانەى هاوشێوە بێت , Yahoo! یەکێکە لەو ماڵپەرانەى کە خاوەنى زۆرترین سەردانن , Yahoo! لە مانگێکدا زۆرتر لە ١٣٠ ملیۆن سەردانکەرى جیاوازى هەیە , کۆى سەردانەکان بۆ پەڕەکانى Yahoo! دەگاتە ٣.٤ بلیۆن سەردان لە ڕۆژێکدا لەساڵى ٢٠٠٧ ــەوە , ئەمەش واى لێدەکات یەکێکە بێت لەو ماڵپەرە ئەمریکییانەى کە زۆرترین سەردانى دەکرێت .
لەساڵى ٢٠٠٨ ــدا , کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت هەڵستا بە پێشنیازکردن بۆ کڕینى Yahoo! , بەجۆرێک ٣١ دۆلار بۆ هەر سەهمێک , کە دەکاتە ٤٤.٦ بلیۆن دۆلار , بۆ کڕینى Yahoo! سەر تا پێ , بەڵام پاش ١٠ ڕۆژ پێشنیازەکەى مایکرۆسۆفتیان رەتکردەوە , بەهۆى پەشیمان بوونەوە و کەمبوونەوەى ئەو بڕەى کە مایکرۆسۆفت پێشنیازى کردبوو .
مێژووى گەشەکردن :
(لەنێوان ساڵانى ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٦ )
لەکۆتایی ساڵى ١٩٩٤ (ئەوکاتە من ١ ساڵ بووم
) سەردانەکان بۆ Yahoo! گەیشتە ملیۆنێک سەردان , یانگ و فایلۆ گەیشتە ئەو بڕوایەى کە ماڵپەرەکەیان تواناى ئەوەى هەیە دەستکەوتێکى باشى هەبێت لەڕووى بازرگانییەوە , بۆیە لە ٥/٤/١٩٩٥ , Sequoia Capital Yahoo!ى درێژکردەوە بۆ ٢ سووڕى سەرمایەدارى , لە ١٢/٤/١٩٩٥ یەکەم پێشنیازى کڕین بۆ Yahoo!! هاتە پێشەوە , 33.8 میلۆن دۆلارى لێخڕکرایەوە , بەفرۆشتنى 2.6 ملیۆن سەهم بەرامبەر ١٣ دۆلار بۆهەر سەهمێک , ناوى Yahoo! نیشانەیەکى زۆر سەر سووڕهێنەر بوو لەوکاتەدا , بۆیە یانگ فایلۆ هەستان بە زۆرکردنى نیشانەى سەرسوڕمان (!) بۆناوى Yahoo تا بەم شێوەیەى لێهات (Yahoo!) .
هەوڵدانێکى سەرنەکەوتوو بۆ دەستبەسەردا گرتن لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە :
هەریەک لە مایکرۆسۆفت و Yahoo! هەستان بە گفتوگۆ کردن لەسەر یەکگرتن (یەککردن) ــى هەردوولا لەساڵانى ٢٠٠٥, ٢٠٠٦, ٢٠٠٧ , لەوکاتەدا زۆرێک لە لە لێکدەرەوەکان لە حیکمەتى ئەم یەککردنە تێنەدەگەیشتن .
لەدواى رەتکردنەوەى داواکەى مایکرۆسۆفت بۆ کڕین و دەستبەسەردا گرتنى Yahoo! , مایکرۆسۆفت هەستا بە هەوڵى دەستبەسەردا گرتنێکى ناپێویست , بە کڕینى Yahoo!! بەرامبەر 44.6 میلیار دۆلارى کاش , پاش چەند ڕۆژێک Yahoo! ڕووانیە جێگرەوەکانى یەککردنەکە , وەکو یەککردن لەگەڵ زەبەلاحى گەڕان گووگڵ , هەروەها یەککردن لەگەڵ کۆمپانیاى News Corp. بەڵام جارێکى تر Yahoo!! هەوڵەکانى مایکرۆسۆفتى ڕەتکردەوە .
ئەوەى جێی ئاماژەیە هەموو پێشنیاز و هەوڵەکانى مایکرۆسۆفت بۆکڕینى Yahoo!! , ڕەتکراونەتەوە .
سەرچاوە , Wikipedia.org
کۆتایی .
لێره نیه
(لەنێوان ساڵانى ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٦ )
لەکۆتایی ساڵى ١٩٩٤ (ئەوکاتە من ١ ساڵ بووم smile )
ئهوکات من 2 ساڵ بووم![]()
دهست خۆش کاک بروسک ، زانیارییهکی بهسوود بوو
لێره نیه