میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سه‌لامی خوا له‌هه‌موو لایه‌ك،
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وتم وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌كانی ئه‌ندامان خاوه و دره‌نگ وه‌ڵام ده‌نوسرێ، یان هه‌ر نانوسرێ.
ئه‌وه‌بوو ئه‌ندامێك وه‌ڵامی دامه‌وه ووتی: هۆكاری ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی وێبچن زۆربه‌یان له‌تاقی كردنه‌وه‌دان و مه‌جالیان نیه، بۆ ئه‌مه‌شیان من ده‌ڵێم ئه‌ی ئێستا چی ! كه تاقی كردنه‌وه‌كان ته‌واو بووه و بێ وه‌ڵامی بابه‌ته‌كانیش هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
هیوادارم چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن، چونكه كوردێكی زۆر ڕوو له‌م مه‌كۆیه ده‌كات و ئێره به پاڵپشتی مه‌كۆ و ماڵپه‌ڕی خۆی ده‌زانێ.
لێره نیه
كاك S21، تۆ بۆ خۆت به پێی پێویست وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ت داوه‌ته‌وه كه لێره ده‌نووسرێن و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌یانت هه‌یه؟ بڕوا ناكه‌م.
جا له خۆته‌وه ده‌ست پێ بكه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌وه كه پێت ده‌درێنه‌وه.
هه‌موو كه‌س لێره به‌پێی كاتی خۆی وه‌ڵام ده‌نووسێت. كه پرسیارێك بێ وه‌ڵام بوو، مانای ئه‌وه نیه وێبچن كزیی پێوه دیاره، من بۆ خۆم ماوه‌یه‌كه به‌وه ڕاناگه‌م كه هه‌موو پرسیاره‌كان بخوێنمه‌وه، ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌نووسم كه ده‌یانبینم.
لێره نیه
بەڕێزم ، وەڵام دانەوەی پرسیارەکان کەوتۆتە سەر خودی ئەو ئەندامانەی کە پرسیارەکە دەبینن، ڕاستە چاودێران و بەڕێوەبەرانی ئەم مەکۆیە شارەزاییان زیاترە لە ئەندامە ئاساییەکانی مەکۆکە ، هەروەها ئەندامی تریش هەیە کە شارەزایی باشی هەیە ، بۆیە وەڵام دانەوەی پرسیارەکان پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەك هەیە .
بۆیە بڕواناکەم چارەسەرێکی ئەوتۆ هەبێت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ، لەگەڵ ئەوەش دا بە پێی پێویست وەڵام دراوەتەوە ، ئەگەر وێبچن بیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات ئەبێت لە هەموو بوارەکانی ئای تی دا شارەزایەك لە مەکۆکەدا دابنێت کە ئەمەش بە بڕوای من کارێکی گرانە لەسەرشان.
سوپاس
لێره نیه
كاك ئاسۆ باوڕبكه ڕۆژێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك هاتمه وێبچن، بینیم كه‌سێك كێشه‌یه‌كی هه‌یه كه له‌مه‌وپێش چاره‌سه‌ریم بینی بوو له وێبچن، بۆیه وازم له‌كێشه‌كه‌ی خۆم هێنا و نزیكه‌ی كه‌متر له‌چاره‌گێك به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه گه‌ڕام كه‌چی نه‌مدۆزییه‌وه.
لێره‌وه ده‌ڵێم من ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دروستم لابێ و شت بزانم وه‌ڵام بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌نوسم كه بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه. سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ وێبچن .
لێره نیه
دەوەن سەردار نووسی:
بەڕێزم ، وەڵام دانەوەی پرسیارەکان کەوتۆتە سەر خودی ئەو ئەندامانەی کە پرسیارەکە دەبینن، ڕاستە چاودێران و بەڕێوەبەرانی ئەم مەکۆیە شارەزاییان زیاترە لە ئەندامە ئاساییەکانی مەکۆکە ، هەروەها ئەندامی تریش هەیە کە شارەزایی باشی هەیە ، بۆیە وەڵام دانەوەی پرسیارەکان پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەك هەیە .
بۆیە بڕواناکەم چارەسەرێکی ئەوتۆ هەبێت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ، لەگەڵ ئەوەش دا بە پێی پێویست وەڵام دراوەتەوە ، ئەگەر وێبچن بیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات ئەبێت لە هەموو بوارەکانی ئای تی دا شارەزایەك لە مەکۆکەدا دابنێت کە ئەمەش بە بڕوای من کارێکی گرانە لەسەرشان.
سوپاس
كاك ده‌وه‌ن سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی من باسم كردوه مانای ئه‌وه‌نیه وێبچن به‌گشتی سسته له‌وه‌ڵامدانه‌وه به‌ڵكو من له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامیه‌تی خۆم و چه‌ند كه‌سێكی تر هه‌ستی نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌م له‌لا دروست بوو.
لێره نیه
چاودێری نوێ به‌ڕێوه‌ن، جا هیوادارین پێكه‌وه بتوانین وه‌ڵامه‌كان باشتر بكه‌ین، نه‌ك زۆرتر بكه‌ین.
لێره نیه
باشە کاك ئاسۆ تایبەتمەندییەکانی بوون بە چاو‌دێر چین؟
بشبورن لە تەوەری بابەتەکە لام دا
لێره نیه
هاوڕێیان ئێمە هەمووان بە ئەرکى خۆمانمان زانیوە وەڵامى پرسیارەکان بدەینەوە بە زووترین کات , بەڵام تکایە با هەموو ئەوە بزانین کە وەڵامدانەوەى پرسیارەکان بەزووترین کات ,وەک Homework ــێک نییە بۆ ئێمە یان فەرمانێک بێت , مەرجیش نییە وەڵامى هەموو پرسیارێک بزانین , ئەوەش لەبەرچاو بگرین , ژمارەى ئەوانەى کە پرسیار ئەکەن , ١٠ هێندەى ئەوانەن کە وەڵام ئەدەنەوە .
بڕوا بکەن , من ناچمە دەرەوە لەماڵەوە لەتاو وێبچن (بەتایبەتى) و ئینتەرنێت بەگشتى .
هەمیشە لەخزمەتى ئێوەین !
بژین
لێره نیه
دەوەن سەردار نووسی:
باشە کاك ئاسۆ تایبەتمەندییەکانی بوون بە چاو‌دێر چین؟
بشبورن لە تەوەری بابەتەکە لام دا
تایبه‌تمه‌ندییه‌كان = مێژووی ئه‌ندام له مه‌كۆكانی وێبچن.
لێره نیه
ئاسۆ نادری نووسی:
چاودێری نوێ به‌ڕێوه‌ن، جا هیوادارین پێكه‌وه بتوانین وه‌ڵامه‌كان باشتر بكه‌ین، نه‌ك زۆرتر بكه‌ین.
ئینشاالله کاکه ئاسۆ گیان
لێره نیه
پهڕهكان: 1