میوانی بهڕێز، بهخێرهاتی بۆ مهكۆكانی وێبچن، وهك میوان دهتوانی ههموو بابهتهكانی مهكۆكان بخوێنیتهوه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئهوهی بتوانی بابهت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكهیت كه چهند ههنگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبهجێ كردن

سڵاو هاوڕێیانى خۆشەویستى وێبچن ,
جێی خۆشحاڵیمە کە بوارم بۆ هەڵکەوت کە بێمەوە خزمەتتان بە بەبابەتێکى نوێیەوە , کە لەم جارەدا باس لە چۆنییەتى Valid ــکردنى ماڵپەر ئەکەم لەسەر بنەماى زمانى HTML لە وەشاندنى HTML 4.01 / XHTML 1.0 Transitional .
Valid کردن چییە ؟
Valid کردن بریتییە لە نووسینى ڕاست و درووستى کۆدەکانى ماڵپەر, لەڕاستىیدا Valid بۆخۆى بەماناى درووست / راست / مضبوط دێت , بەڵام Valid کردنى ماڵپەرێک بریتییە لە نووسینى درووستى کۆدەکانى ماڵپەرەکە لەسەر دوا وەشاندنى ئەو زمانەى ماڵپەرەکەى پێ چێکراوە , Invalid ــیش بریتییە لە پەێرەوینەکردنى یاساکانى دوا وەشاندنى زمانەکە .
Valid کردن بۆ ؟
لەکاتێکدا کە وەشانێکى نوێ بۆ زمانێک دەردەچێت ( کە من لێرە تەنها باس لە Valid کردنى HTML ئەکەم ) خێرا گەشەپێدەرانى وێبگەڕەکانى وەک ( Mozilla Firefox و Opera و هتد ...) هەڵدەستن بە چێکردن و نوێکردنەوەى پرۆگرامەکان بەشێوەیەک کە ڕێکبکەوێت لەگەڵ خوێندنەوەى کۆدە نوێیەکانى ماڵپەر ! بۆ نموونە کاتێکى وەشانێکى نوێی HTML دەردەچێت , وێبگەڕى Mozilla نوێدەکرێتەوە تا کێشەى نەبێت لەگەڵ ئەو ماڵپەرانەى کە کۆدە نوێیەکانى جێ بەجێ دەکەن و بتوانرێت بە وێبگەڕەکە کۆدە نوێیەکان بە تەواوى بخوێنێتەوە . بۆیە کۆدێکى Valid کۆدێکى بێ کێشەیە , واتا ماڵپەرەکەت لەهەموو وێبگەڕەکاندا بەوشێوەیەیە کە تۆ داتناوە و بێ کێشەیە ! بەڵام لەکاتى بوونى کۆدى Invalid ـدا ماڵپەرەکەت کێشەى بۆ درووست دەبێ بەجۆڕێ کە شێوەکەى تێک دەچێ , بۆیە زۆر ماڵپەرمان هەیە لە IE بێ کێشەیە لە FF شێوەکەى تێک دەچێ !
Valid کردنى HTML :
تەوەرەى گشتى بابەتەکە لەسەر Valid کردنى HTML ــە لەسەر دوا وەشاندن , دەستپێکردن :
کۆدەکانى HTML لەم دواییانەدا گۆڕانکارى باشى تێداکراوە بۆ نموونە ,
کۆمەڵێک کۆد هەبوو پێشتر کە ئێستا بوونى نەماوە و بەکار نایەت , لە خوارەوە لیستى ئەو کۆدانەى تێدایە کە هەبوون و نەماون دواجار , کە بەڕەنگى سوور نووسراون ,
http://www.w3schools.com/tags/default.asp
ئێستا زانیمان کە ئەو کۆدانەى کە ڕەنگیان سوور بوو بەکارهێنانى لە ماڵپەردا وا دەکات کە ماڵپەرەکەت هەر بە Invalid ــیی بمێنێتەوە !
پاشان زۆر گۆڕان هەیە لە شوێنى کۆدەکاندا , ڕێکخراوى W3C هەوڵى ئەوە دەدات تەواو HTML بەستراوە بێت بە CSS , بەمشێوەیە :
نەمانى کۆدى margin لەپاڵ body بۆ نموونە جاران margin وا دەنووسرا ,
<body topmargin="0" leftmargin="0" rightmargin="0" bottommargin="0" marginwidth="0" marginheight="0">
بەڵام ئێستا پێویستە لەپەڕەیەکى CSS ــدا بنووسرێت یا خود لەناو بەشى Style ـى پەڕەى HTML ــەکەدا بەم شێوەیە لە CSS :
body {
marign:0;
}گەر بتەوێت نرخێک بدەیت لایەک لە margin , بۆ نموونە گەر margin ــى لاى ڕاست بکەى بە ١ پێکسڵ , لە ڕابوردوو دا بەم شێوەیە دەنووسرا :
<body rightmargin="1">
بەڵام لە ئێستا درووستە لە CSS بنووسرێت , بەشێوەیە :
body {
margin-right:1px;
}بەمشێوەیە بۆ هەموو لاکانیش !
هەروەها padding ـیش بەهەمان شێوە وەک margin ئێستا کاردەکات واتا ئێستا ئەویش لە CSS ئەنووسرێ بەم شێوەیە ,
body {
padding:0;
}Align ــى Div و Table لە ئێستادا جاوازە بۆ نموونە جاران ئەتویست خشتەکەت لە ناوەڕاست بێت ئەتنووسى
<table align="center">
بەڵام لە ئێستادا ئەو کۆدە هەڵەیە , ئێستا بەم شێوەیە دەنووسرێ
<div style="margin-right:ژمارەیەک; margin-left:ژمارەیەک;">
لەجێی ئەوەى نووسراوە ژمارەیەک ژمارەی دوورى پەڕەکە ئەنووسیت لەلاکانى پەڕەوە .
پاشان Align ــى نووسینیش وەک جاران لەسەر HTML نانووسرێ , لەڕاستیدا ناتوانیت وەک جاران بەم شێوەیە نووسینەکەت ببەیتە ناوەڕاست
<p align="center">Webchin</p>
بەڵکو ئێستا بەم شێوەیە دەنووسرێ
<p style="text-align:center;">
هەروەها Height/بەرزى و Width/پانى ــخشتەکان و هاوشێوەکانى لە کۆدەکانى جاراندا بەمشێوەیە دەنوسرا
<table width="100" height="200">
بەڵام لەوەشاندنى ئێستادا پانى ١٠٠ پێکسڵ بە بەرزى ٢٠٠ پێکسڵ بەمشێوەیە دەنووسرێ !
<table style="width:100px; height:200px;">
ئێستا ڕوونە
هەروەها پاشبنەماى td/خانە یاخود table یاخود body , وەک جاران بەمشێوەیە نانووسرێت , بۆ نموونە گەر بتویستایە پاشبنەماى ڕەش دابنێیت بۆ پەڕەکەت هەمووى بەم شێوەیە دەنووسرا ,
<body bgcolor="#000000">
بۆ پاشبنەماى table ــیک بەم شێوەیە دەبوو :
<table bgcolor="#000000">
و بۆ پاشبنەماى Cell بەم شێوەیە
<td bgcolor="#000000">
بەڵام ئێستا بەمشێوەیە دەنووسرێت :
بۆ Body
<body style="background-color:#000;">
بۆ Table
<table style="background-color:#000;">
بۆ Cell
<td style="background-color:#000;">
نەمانى Border لەسەر HTML و چوونى سەر CSS , بۆ نموونە گەر بمانەوێت وێنەیەکمان بێ Border بێت , جاران وا دەنووسرا
<img border="0" src="http://www.webchin.org/Meko/images/catfeed.png">
بەڵام لە ئێستادا بەمشێوەیە دەنووسرێ
<img src="http://www.webchin.org/Meko/images/catfeed.png" style="border:0;" />
هەروەها جاران دەکرا کۆدێکى بەستەر بەمشێوەیە بێت
<img border="0" src="http://www.webchin.org/Meko/images/catfeed.png">
بەڵام لە ئێستادا
<img src="http://www.webchin.org/Meko/images/catfeed.png" style="border:0;" />
هەروەها دانەناى Alternate پێویستە بۆ هەموو کۆدێک وێنە دابنرێ , گەر نا بە warning ــێک دەژمێردرێت , واتا لە پێشوودا کۆدێکى وێنە بەم جۆرە دەکرا بنووسرێ
<img border="0" src="http://www.webchin.org/Meko/images/catfeed.png">
بەڵام لە ئێستادا درووستە بەم شێوەیە بێت
<img alt="RSS Button" src="http://www.webchin.org/Meko/images/catfeed.png" style="border:0;" />
مەبەستیش لە Alternate ئەو نووسینەیە کە دەردەکەوێت لەکاتى مشک بردنە سەر وێنە .
کێشانى هێڵێکى ئاسۆیی Horizontal Rule/hr دەکرا وەها بێت
<hr>
بەڵام لە ئێستادا
<hr />
تاگى Font بەشێوەیەک ناکرێت بەکاربێت , بۆ نموونە جاران دەتوانرا نووسینێک لەنێوان ئەم تاگەدا بەمشێوەیە بەکاربێت
<font size="14">Webchin</font>
بەڵام لە ئێستادا ئەو کۆدە وەک زیادە سەیر دەکرێ و Valid نییە .
جۆر و شێوەى <li> یاخود بابڵێن List , گەر بمانوویستایە شێوەى چوارگۆشەى بدەنێ , بەم شێوەیە دەمان نووسى
<li type="square">
بەڵام لە ئێستادا
<li style="list-style-type:square;">
هەروەها پێدانى تایبەت مەندییەکانى تریش بە List ـەکە بەم شێوەیە دەبێ .
بەگشتى زۆرێک لە کۆد/تاگ ــەکان پێویستە تایبەتمەندییەکانیان بدرێت بە CSS .
هەروەها پێشتر بۆ نووسینى Style لەناو پەڕگەیەکى HTML ــدا بەم شێوەیە تاگەکانمان دەنووسى
<style>LERE NAWEROKI STYLE</style>
بەڵام بۆ ئێستا
<style [b]type="text/css"[/b]>LERE NAWEROKI STYLE</style>
هەروەها بۆ JavaScript ــیش لە ئێستا نووسینى
type="text/javascript"
پێویستە واتا تاگى نووسینى کۆمەڵێک کۆدى JS لە HTML بەم شێوەیە درووستە
<script type="text/javascript"> CODE </script>
کە پێشتر بۆ JS لەبرى
type="text/javascript"
کۆدى
language="javascript"
بەکاردەهات
پاشان درووست نییە لە ئێستادا تاگى lang لەگەڵ span یان هاوشێوەیدا بەکاربێت واتا نووسینى جۆرى کیبۆرد لەگەڵ span هەڵەیە , نموونە
من نووسینێک ئەنووسم لەناو تاگى span بەمشێوەیە
<span>webchin</span>
درووست نییە بنووسم
<span lang="ar-iq">webchin</span>
پاشان نەما ئەو سەردەمەى کە دەستپێکى HTML تەنها ئەم کۆدە بێت
<html>
بەڵکو گەر لەسەر بنەماى HTML 4.01 / XHTML 1.0 Transitional ــبێت , درووستە وابێت
<!DOCTYPE html PUBLIC "-//W3C//DTD XHTML 1.0 Transitional//EN" "http://www.w3.org/TR/xhtml1/DTD/xhtml1-transitional.dtd"> <html xmlns="http://www.w3.org/1999/xhtml">
دواتر , ناکرێ لەکاتى نووسینى form ــدا ووشەى post هەمووى بە Capital بنووسرێت واتا بەمشێوەیە درووستترە
<form method="post" action=""></form>
لە
<form method="POST" action=""></form>
هیوام وایە هیچ شتێکم لەبیر نەکردبێ و لەهەر کەم و کورتییەک داواى بەخشین دەکەم
روونکردنەوە :
بەکاربردنى Microsoft Office Frontpage زەرەرێکى گەورەیە بۆ ماڵپەر , چوونکە کۆدەکانى ناو Frontpage هەمووى کۆنە و لەسەر بنەمایەکى کۆنى HTML داڕێژراوە , لەسەردەمى خۆیدا ماڵپەرێکى Valid ـى بەخشیوە بەڵام ئێستا نەخێر , پێشنیار دەکەم بۆ بەکارهێنانى Microsoft Expression Web 2 یان Adobe Dreamweaver دوا وەشان , یان هەر پرۆگرامێکى یاریدەدەر کە لەسەر دوا وەشان داڕێژرابێت , رۆژێک دێت و ئەم بابەتەى منیش Expire دەبێت چوونکە تاگ و کۆدە نوێیەکانى HTML رۆژ لەدواى رۆژ لە نوێبوونەوەدایە .
هیوام وایە ببنە خاوەنى ماڵپەرێکى Valid و بێ کێشە
بژین
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن Broosk (2009-06-23 01:19:31)
لێره نیه
دهست خۆش کاکه گیان بهراستی ماندی بونی پێوهدیاره
لێره نیه
دهست خۆش بهڕێز بروسک، بهسووده و ئیشهڵا له ماوهیهکی نزیکدا به سوود وهرگرتن لهم بابهتهی بهڕێزت خۆم قاڵ دهکهم به Css
دووباره لهشت ساخ بێت ![]()
لێره نیه
سووپاس بۆ هەردووکتان ,
ئینشەڵا کاک ڕەوەند , و لەم ماوەیەدا گەر بوارم هەبوو باس لە Validation ــى CSS ــیش دەکەم .
بۆ پێشەوە...
لێره نیه
هههههه وەڵا کاک سورکێو دوور لەڕووى تۆ ئەمەوێت هەندێک بەشەر هەن دەمکوتیان کەم بۆیی نەڵێن ئەیەوێت پەیامەکانى زۆر بکات بەهۆى هەندێک نووسینەوە , پاشان ئەمەش هەر وا کردمەوە , ئیتر نسیبە مامە
بژی
لێره نیه
سووپاس کاکە سورکێو ![]()
لێره نیه
هەردەم ئەو دەستانەت ساخ و سەلامەت بن بۆ ئەوەی بابەتی وەها بەسوود بنووسی بەڕاستی هەتوکو ئێستا من ئاگاداری ئەم گۆڕاکاریە گەورەیە نەبووم .
زۆر بەسوود بوو .
هەر بژیت دووبارە .
سەرنجێک بۆ کاکە سورکێو.
دهستت خۆش بابهتێکی جوانه و سوودیشی ههیه
بهس شتێک بۆ دوو ناوت ههیه کوری و لاتین؟! یهکێکیان فت که...
وابزانم خۆشترە بنوسی (بۆ دوو ناوت هەیە یەکێکیان بە لاتینی و ئەوی تر بە سۆرانی ) هەرچەندە ناوەکەی کاکە برووسک لاتینی نیە بەڵک و ئینگلیزیە ، واتا کوردی بە ئینگلیزی نەک کوردی بە لاتینی چوونکە وابزانم برووسک وەها دەنوسرێت (Brûsk)
هەر بژین هەموو لایەک .
بۆ پێشەوە ...
وەک کاک برووسک نوسیی.
لێره نیه
سووپاس کاکە هەڵۆ , خۆشەویستیت .
قسەکەى جەنابت راستە , بەلاتینى وەها دەنووسرێ ( Brûsk ) بەڵام بە ئینگلیزى من هەر بە (Broosk) نووسیومە .
دەى خوا دەست بە باڵتانەوە بگرێت
بژین
لێره نیه
دهستت خۆش ، بابهتێكی بهسووده
لێره نیه
سووپاس کاک هوونەر , کاک هێمن .
ڕێزتان هەیە
لێره نیه
دهست خۆش بابهتێكی پر زانیاریه
پرسیارێك كاتێك پهڕگهك Valid دهكهیت دهڵێت فڵان كۆد ههڵهیه چۆن چارهسهر دهكرێت ؟
بۆ نمونه پهڕگهیهكم Valid كرد دهڵێت <tr> ههڵهیه چۆن چارهسهر دهكرێت كۆدی دروستهكان له كوێوه بێنم ؟
دووباره سوپاس بۆ بابهتهكهت
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن باوكی ئومێد (2009-07-02 17:23:34)
لێره نیه
باوكی ئومێد نووسی:
دهست خۆش بابهتێكی پر زانیاریه
پرسیارێك كاتێك پهڕگهك Valid دهكهیت دهڵێت فڵان كۆد ههڵهیه چۆن چارهسهر دهكرێت ؟
بۆ نمونه پهڕگهیهكم Valid كرد دهڵێت <tr> ههڵهیه چۆن چارهسهر دهكرێت كۆدی دروستهكان له كوێوه بێنم ؟
دووباره سوپاس بۆ بابهتهكهت
دەکرێت ئازیزم کۆدەکان لێرە دابنێیت تا بیبینم و چاو لە کۆدەکانى پێش tr ـــبکەم , چووتکە تاگى <tr> هیچى لێنەگۆڕاوە , تەنها ئەوە نەبێت کە بەرزییەکەى / Height ــدەبێت بچێتە Stylesheet بەگشتى لە تاگەگان .
رەنگە لە کۆدەکانى پێشتر هەڵەت هەبێ , بۆیە بەتکا کۆدەکان لێرە دابنێ .
بژی
لێره نیه
سوپاس كاك بروسك سكرێپتێكه به گشتی وایه
بۆ نمونه ئهم كۆدانه
<tr>
<td width="20%" valign="top">
<?php include("menu.html"); ?>
</td>
<td width="80%" valign="top">
<div class="contentbox">
<div class="contentheader">
<?php echo $sitename; ?>
</div>
<div class="boxestext">
<?php echo $registeringmessage; ?>
</div>
</div>
</td>
</tr>ئهگهر بتوانیت ڕونكردنهوهیهكیشم بدهیتێ لهسهر چۆنیهتی چارهسهر كردنی سوپاست دهكهم
لێره نیه
دەست خۆش بروسک گیان ماوەیەکى زۆر بێ بەش بووین لە بابەتەکانت
هەربژى بابەتەکەت زۆر جوان رازاندۆتەوە بێ جگە لەوەش کە پرە لەزانیارى بەسوود
دنیایەک رێز
لێره نیه
زۆر زۆر سووپاس کاک زیرەک , کاک زانا , سووپاسى هەستتان ئەکەم .
بەڕێز باوکى ئومێد , هەرگیز <tr> بەبێ <table> کارناکات , پاشان بەرزى و پانى td ــەکان پێویستە بچێتە بەشى CSS ـــەوە , ئەم کۆدە ژێرەوە ئێستا Valid ــە
<table>
<tr>
<td style="width:20%;" valign="top">
<?php include('menu.html'); ?>
</td>
<td style="width:80%;" valign="top">
<div class="contentbox">
<div class="contentheader">
<?php echo $sitename; ?>
</div>
<div class="boxestext">
<?php echo $registeringmessage; ?>
</div>
</div>
</td>
</tr>
</table>ئەمەشم گۆری :
<?php include("menu.html"); ?>بۆ
<?php include('menu.html'); ?>بژی ![]()
لێره نیه