میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سكریپتی Nucleus به یه‌كێك له سیسته‌مه به‌ناوبانگه‌كان و ناسراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و چاوه‌دێری كردنیان. هه‌روه‌ها سیسته‌مێکی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌ندامان و نوسه‌ران و ئه‌ندامان کۆنتڕۆڵکردنی بچوکترین شت که په‌یوه‌ندی به هاتن و ده‌رهاوشتنی بابه‌ت و داڕێژه و ڕووکاره‌وه هه‌بێت. هه‌موو ئه‌ندامێک که له‌نوسه‌ران دابێت و گروپی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت. دیاردیکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌سه‌ر به‌شه‌کاندا. هه‌موو ئه‌ندامێک یان نوسه‌رێک دوای ڕێگه‌دان ده‌توانێت به‌شه‌ماڵپه‌ڕێک یان چاکتره بڵێین وێبڵاگێک به شێوه ڕووکارێکی تایبه‌ته‌وه هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان دۆمه‌ین بکاته‌وه وه ئه‌ویش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بکرێت وه‌کو ماڵپه‌ڕی خانخوێکه‌ی. پێویستی به‌بنکه‌ی زانیاری(MySQL version 3.23.38) بۆسه‌ره‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌شانی (PHP (version 4.0.6) بۆسه‌ره‌وه.
هه‌ندێک خه‌سڵه‌تی ئه‌م سکریپته:
قه‌ده‌غه‌کردنی ئای‌پی.
لیستی ڕه‌ش بۆ نوسینه‌کان.
پاڵپشت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بنکه‌ی زانیاری بۆ زیاتر پاراستن و سیسته‌مێکی جێگیر.
RSS.
Valid XHTML
XML-RPC
وه زۆر شتی‌تر.
ئه‌م جۆره سکریپته بۆ ئه‌م بوارانه ده‌شێت:
هه‌واڵنوسی به‌گشتی له‌هه‌موو بواره‌کاندا.
ماڵپه‌ڕی تاکه‌که‌سی یا وێبڵاگ.
گفتوگۆ و مه‌کۆ به‌شێوه‌یه‌کی دیکه له‌ڕێی بۆچوونه‌کانه‌وه.
زانکۆ و په‌یمانگا و فێرگه‌کان و دام و ده‌زگا و شاره‌وانیه‌کان.
که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان و ڕادوێکان.
ڕۆژنامه سیاسیه‌کان و بواره‌کانی تر هه‌روه‌ها گۆڤاره‌کانیش.
بۆ هه‌موو زانیاریه‌ک ئه‌مه ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کیه:
http://nucleuscms.org/
په‌ڕگه‌ی زمانه‌کان
http://nucleuscms.org/languages.php
ده‌توانی نموونه‌یه‌كی ئه‌و سكریپته لێره ببینی:
http://demo.nucleuscms.org
ده‌توانی به‌م زانیاریانه بچیته ژووره‌وه بۆ به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:
نازناو: admin
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون: admin
..
داگرتنی په‌ڕگه‌كانی زمانی كوردی له‌گه‌ڵ ستایڵێكی ده‌ستكاریكراو بۆ پیشاندانی نووسینی كوردی له به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا به شێوه‌یه‌كی دروست و بێ كێشه.
لێره نیه