میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٧-٠٥-١٨ ١٦:٣٧:٢٣

henasekanm
ئه‌ندام
شوێن: خه‌راباتێك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-01-02
په‌یامه‌كان: ١٢٩
وێبگه‌

دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی داڕشتنی په‌ڕه‌گه‌یه‌کی  ئار ئێس ئێس ده‌خه‌ینه‌ به‌ر چاو ،
سه‌ره‌تاو  مێژووی ئارئێس ئێس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی
1997 ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ له‌لایه‌ن کابرایه‌ك به‌ ناوی "Dave winel" دروست کرا ، ئه‌م داڕشتنه‌ی بۆ وێبگه‌کان  ساز کرد  دوای
ئه‌ویش له‌ساڵانی 1999 له‌لایه‌ن " Netscape" وه‌ بایه‌خی پێ درا وه‌شانی "0.90" بڵاو کرایه‌وه‌ له‌هه‌مان ساڵدا و به‌رده‌وام
"Dave winel" و "Netscape" چه‌ند وه‌شانێکی دیکه‌یان بڵاو کرده‌وه‌ دوا وه‌شانی له‌ ساڵی 2003  له‌ لایه‌ن " Dave winel "
بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ وه‌شانی [ rss 2.0 ] که‌تا ئێستا کاری پێ ده‌کرێ له‌ به‌ر ساده‌ی داڕشتنی  و ئاسان به‌کار بردنی له‌لایه‌ن یوزه‌ره‌کانه‌وه‌ .

ارئێس ئێس چیه‌ :
ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی زۆر دێره‌  هه‌ ر بۆ یه‌ زۆر به‌کورتی ،" RSS  " کورتکراوه‌یه‌ له‌ وشه‌کانی " Really Simple Syndication   "
ئار ئێس ئێس داهێنرا بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی تازه‌ترین هه‌واڵ  له‌ وێبگه‌کانه‌وه‌ بۆ بینه‌را نی وێبگه‌کان پێش له‌ دایك بوونی به‌کار هێنه‌رانی وێبگه‌کان  زۆر ماندوو ده‌بون بۆ بینینی هه‌واڵه‌کانی یان بابه‌تێکی تازه‌ی وێبگه‌کان  که‌ ده‌بوو یه‌ك یه‌ك ئه‌ و وێبگانه‌ بکانه‌وه‌ سه‌ردانیان بکه‌ن بۆ بینینی بابه‌ته‌ نوێکان .... هه‌ ر ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی دروست بونی ، له‌و کاته‌وه‌ به‌کار بردنی
ئاسان کرا که‌ ده‌توانرێت به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك  هه‌واڵی وێبگه‌یه‌ك به‌دیار بێت .
1-به‌کار بردنی هه‌ندێ پرۆگرامی تایبه‌ت کراو که‌ ده‌توارێت هه‌ وه‌ك پرۆگرامه‌ کانی دیکه‌ له‌ سه‌ر کۆمپیوته‌ر جێگیر بکرێن کاری پێ بکرێ.

2-دانانی له‌ سه‌ر وێبگه‌کان له‌ په‌ڕه‌یه‌ك دا یان چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك  ئه‌مه‌ش به‌داڕشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆ دانه‌ی که‌توانای
[ function ] یان توانای له‌خۆ گرتنی گۆڕاویان هه‌یه‌ [variables ] . بۆ وێنه‌ کۆ ده‌کانی ( php & asp.. )  به‌تێکه‌ڵ کردنی
له‌گه‌ڵ  کۆده‌کانی ( xml  ) چونکه‌ به‌هۆی به‌کار بردنی ده‌توانرێت سیسته‌مێکی ئارئێس ئێس پێك بهێنرێت .

3-له‌ هه‌ندێ وێبگه‌ڕ دا به‌تایبه‌ت له‌ وه‌شانه‌ تازه‌کاندا که‌ جێگه‌ی به‌کار بردنی پرۆگرامه‌کانی ته‌رخان کراو بۆ ئار ئێس
ئێس  گرته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ش له‌شێوازی خاڵی دووه‌م ده‌کات بۆ نموونه‌ " Mozilla Firefox  " و "7 Internet Explorer "  هه‌ندێ
له‌ وێبگه‌ڕه‌کانی دیکه‌ش ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن ....

ائێره‌ زانیاریه‌کی ساده‌مان خوێنده‌وه‌ له‌ سه‌ر rss  کاتی ئه‌وه‌هاتوه‌ باسی داڕشتنی بکرێت .
چی پێویسته‌ بۆ ئه‌م کاره‌ :
1- که‌مێك شاره‌زای له‌ زمانی xml & html   .
2- پرۆگرامێك بۆ نوو سینه‌وه‌ی کۆ ده‌کان notepad.

سه‌یری ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن بریتیه‌ له‌ په‌ڕگه‌یه‌کی rss 2.0  که‌زۆر ساده‌ داڕێژراوه‌ سه‌ره‌تا پێویست ده‌کات هه‌ندێ
ڕوون کردنه‌وه‌ بده‌ین له‌ سه‌ر پێك هاته‌ی تاگه‌کانی .

:

<?xml version="1.0" encoding= "UTF-8" ?>
<rss version="2.0">
<channel>
<title> your-site-title </title>
<link>http://www.yoursite.com</link>
<description> Free Kurdish form Service </description>
<item>
<title> rss tutorial </title>
<link>http://www. yoursite.com/rss</link>
<description> new rss tutorial on webchin</description>
</item>
</channel>
</rss>

1- هێڵی ژماره‌ یه‌ك بریتیه‌ ‌ یان ڕوون کردنه‌وه‌یه ‌ " declaration " ناوده‌برێت ‌ بۆ وه‌شانی xml   که‌لێره‌ دا وه‌شانی 1.0 تیادا به‌کار هاتوه‌
له‌ هه‌مان تاگ دا " encoding " ده‌بینین  واتای ( سیسته‌می کۆد به‌خشین ) که‌ که‌ره‌سته‌یه‌کی  پێویستی زمانه‌ سکریپته‌کانه‌ ،زۆر تر به‌کار دێ بۆ پیشان دانی داتاکان  به‌بێ گۆڕان کاری و بێ گوێ دان به‌ جۆری ڕاژه‌کارو شێوازی
ویندۆزه‌کان .ئێمه‌ چونکه‌ هه‌میشه‌ به‌ یونیکۆد ده‌نوسین له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانماندا زۆر پێویسته‌ که‌ جۆری " encoding "
یه‌کسان بێت به‌ "UTF-8"  که‌زۆر گونجاوه پشتوانیه‌کی گه‌وره‌ ده‌کات لێمان .
<?xml version="1.0" encoding="UTF-8" ?>
2- هێڵی دووه‌م  پێك هاتوه‌ له‌ تاگی rss   ژماره‌ی وه‌شانه‌  ( rss version="2.0" )  له‌ داڕشتنی rss دا پێویست ده‌کات له‌ هێڵی ژماره‌ دوو دا بنوسرێت . <rss version="2.0"> 
3-  هێلی ژماره‌ سێ بریتیه‌ له‌ تاگی [ <channel> ]  که‌ به‌ خێزان ده‌ناسرێت واته‌ " element " له‌زمانی xml  دا  خێزانه‌کان پێویستیان " required "  به‌ چه‌ند دانه‌ له‌ منداڵ " child " هه‌یه‌ ،
ئه‌گه‌ر تاگی  <channel>  خێزانێك بێت له‌ rss دا ئه‌وا پێویستی به‌ چه‌ند دانه‌ له‌منداڵ هه‌یه‌ .
لێره‌دا ئێمه‌ ته‌نیا سێ تاگ یان سێ دانه‌ منداڵمان هه‌یه‌ له‌خێزانی " channel "  که‌ ئه‌وانیش بریتین له‌
a-    یه‌که‌م منداڵ بریتیه‌ له‌ تاگی " <title> your-site-title </title> " ئه‌م تاگه‌ بریتیه‌ له دیاری کردنی ناو نیشانێك بۆ خێزانی " channel " . وه‌ك دیاره‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردن و کۆ تای هاتن به‌تاگ ده‌بێت بنوسرێت مه‌به‌ستم " <title> </title>
b-    دووه‌م منداڵ بریتیه‌ له‌  تاگی  " <link>http://www. yoursite.com</link> "  ئه‌م تاگه‌ش بۆ دیاری کردنی به‌سته‌ری " link  " ماڵپه‌ڕ  ئه‌م به‌سته‌ره‌ ده‌گۆڕێ به‌پێ جۆری ماڵپه‌ڕه‌کان ناونیشنیان له‌ سه‌ر نێت به‌هه‌مان شێوه‌ده‌بێت ئه‌م تاگه‌ له‌ کۆتایدا دابخرێت  وه‌ك له‌ ناو نموونه‌کاندا دیاره‌ .
c-    سێیه‌م منداڵی له‌ خێزانی " channel "  بریتیه‌ له‌ تاگی " description "  به‌واتای پێناسه‌کردنی یان ڕوونکردنه‌و
یان وه‌سف کردنی خێزانی " channel "  که‌ کورته‌یه‌ك له‌ باره‌ی خێزان و ماڵپه‌ڕ ده‌نوسرێت  بۆ نموونه‌ له‌ناو کۆ ده‌کاندا
نوسراوه‌ " Free Kurdish Weblog Service "  ڕوون کرنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ خێزانی " channel "  ئه‌م تاگه‌ش وه‌ك منداڵه‌کانی تر
له‌ کۆ تای دا داخراوه‌ .

تێبینی ::: { له‌ نووسینی کۆده‌کانی rss دا  ده‌توانرێت زیاتر له‌ سێ منداڵ هه‌بێت بۆ خێزانێك له‌ نموونه‌که‌ی
ئێمه‌ دا  خێزانی " channel "  ته‌نیا سێ منداڵی هه‌یه‌  بۆیه‌ باسی ئه‌و سێ دانه‌مان کردوه‌  ، له‌ ناو ئه‌م باسه‌دا ئه‌ و منداڵانه‌ی که‌ ده‌توانرێ بۆ خێزانی " channel "  بنوسرێن باسی لێوه‌ ده‌که‌ین  له‌ پاشان دا ... }
4-  خێزانی " item "

هه‌ر خێزانێك له‌ " channel "  له‌ ناو rss دا پێویستیان به‌ خێزانێکی دیکه‌ هه‌یه‌ بۆ پیشان دانی بڕگه‌ی یان کرۆکی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش  خێزانیێکیان دیاری کردوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌وکاره‌
که‌ بریتیه‌ له‌ خێزانی  " item "  که‌ وه‌ك تاگێك ئه‌میش ده‌نووسرێت  .
خێزانی " <item> "  هه‌ر وه‌ك خێزانه‌که‌ی پێش خۆی پێویستی (required ) به‌ چه‌ندانه‌ له‌ منداڵ هه‌یه‌ . که‌ئه‌وانیش له‌ ناو نموونه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ دا بریتین له‌ .
a-    یه‌که‌م منداڵ بریتیه‌ له‌ تاگی " <title>rss tutorial</title> "  زۆر به‌وردی سرنجی لێ بده‌ن  ده‌بێت له‌ ناو ئه‌ م تاگه‌دا
ناونیشانی دیکه‌ تایبه‌ت به‌ خێزانی " item " بنووسرێت جیاواز بێت له‌ ناونیشا خێزانی یه‌که‌م  به‌واتایه‌کی تر ئه‌م تاگه‌
ده‌بێته‌ جێگایه‌ك بۆ دیاری کردن  و به‌دیار خستنی ناونیشانی ئه‌و بابه‌ته‌ی یان ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌نووسرێت
ناو نیشانی ناو نموونه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌  بریتیه‌ له‌ " rss tutorial " له‌ دوای دا ده‌بێته‌ به‌سته‌ری ناونیشانی بابه‌ته‌که‌ یان هه‌واڵه‌که‌
b- دووه‌م منداڵ له‌ ئه‌م خێزانه‌دا بریتیه‌ له‌ تاگی " <link>http://www.your-site.com/rss</link> "  ئه‌م به‌سته‌ره‌ی لێره‌دا ده‌نوو سرێت جۆرێکی تره‌ له‌ به‌سته‌ری خێزانه‌که‌ی " channel "  ئه‌م به‌سته‌ره‌ پێویسته‌ ڕێچکه‌ی( path )   په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێس له‌گه‌ڵدا بنووسرێت واته‌ له‌کۆتای ناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ ده‌بێ بچێته‌ سه‌ر په‌ڕگه‌ی rss  ته‌نیا ئه‌مه‌ یه‌ جیاوازی له‌ گه‌ڵ به‌سته‌ری خێزانی که‌ناڵ .
c- سێیه‌م منداڵ له‌م خێزانه‌ بریتیه‌ له‌ تاگی " <description> new rss tutorial on webchin</description> "
به‌هه‌مان شێوه‌ جیاواز ده‌بێت له‌ تاگی وه‌سفی ڕابردوو ..

تێبینی:::: { { له‌ نووسینی کۆده‌کانی rss دا  ده‌توانرێت زیاتر له‌ سێ منداڵ هه‌بێت بۆ خێزانێك له‌ نموونه‌که‌ی
ئێمه‌ دا  خێزانی " <item> " ته‌نیا سێ منداڵی هه‌یه‌ بۆیه‌ باسی ئه‌و سێ دانه‌مان کردوه‌  ، له‌ ناو ئه‌م باسه‌دا ئه‌ و منداڵانه‌ی که‌ ده‌توانرێ بۆ خێزانی "  item"  بنوسرێن باسی لێوه‌ ده‌که‌ین  له‌ پاشان دا ... }

وه‌ك له‌ نموونه‌که‌ دا دیاره‌  هه‌ر یه‌ك له‌ تاگه‌کان و خێزانه‌کان داخراون له‌کۆتای دا
</item>     
</channel>
</rss>     

پێم وایه‌ ده‌بێت هه‌ندێ له‌ کۆده‌کان و خێزانه‌کانی تاگه‌کان شارا زا بووین ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ بۆ خۆمان په‌ڕگه‌یه‌ك
له‌ وه‌شانی " RSS 2.0 " دابرێژین.

داڕشتنی ئار ئێس ئێس 2.0
به‌شی     دوو

سه‌ره‌تا بۆ ئه‌م کاره‌ notpad بکه‌ره‌وه‌ له‌په‌ڕه‌یه‌کی تازه‌دا له‌ هێڵی یه‌که‌م دا ده‌بێت وه‌شانی xml و سیسته‌می کۆد به‌خشین بنووسین به‌م شێوه‌یه‌ .
که‌ به‌   <? ده‌ست پێ ده‌کات کۆتای دێت به‌ ?>  له‌سه‌ره‌تای ئه‌م تاگه‌دا وه‌شانی  xml ده‌نوسین به‌م جۆره‌
<?xml version="1.0"  دوای ئه‌میش سیسته‌می کۆد به‌خشین ده‌نووسین واته‌ encoding  لێره‌دا جۆری UTF-8 ی بۆ ده‌نوسین پاشان ئه‌م تاگه‌ به‌ ?>  داده‌خه‌ین هه‌موویان به‌م جۆره‌ ده‌نووسرێت:
<?xml version="1.0"  encoding="UTF-8" ?>
له‌هێڵ دووه‌م دا  تاگی وه‌شانی ئارئێس ئێس ده‌نووسین له‌م وانه‌یه‌دا باس له‌ وه‌شانی 2.0  ده‌که‌ین به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نووسرێت.
<rss version="2.0">

له‌هێڵی سێیه‌م دا پێویسته‌ تاگی یان خێزانی " channel " بنووسین به‌م شێوه‌یه‌
<channel>
ئه‌م خێزانه‌ پێویستی به‌ چه‌ند دانه‌ له‌ منداڵ هه‌یه‌ ئه‌م داواکاریه‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ په‌ڕگه‌ی rss بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی دروست ده‌کات چه‌ند منداڵی بوێ ده‌توانێت بیان نوسێ به‌ڵام سێ له‌و منداڵانه‌ هه‌ر ده‌بێت بنووسرێت که‌ ئه‌وانیش بریتین له‌
1-    <title> -- -- -- </title>
2-    <link> -- -- -- -- </link>
3-    <descripition> -- -- -- </description>

:: له‌ناو تاگه‌کانی " <title> - - - - - </title> " دا ده‌بێت ناونیشان بۆ  خێزانی " channel  “   بنووسین له‌ نموونه‌که‌ی ئێمه‌دا وادیاره که نووسراوه‌ " kurdblogger " .
له‌دوای تاگی یان منداڵی <title>****</title>   ده‌بێت تاگی  <link>*******</link>  بنووسرێت بۆ خێزانی " channel "
له‌ناو نموونه‌که‌دا نووسراوه‌ " http://www.your-site.com "  ئێوه‌ ده‌بێت ناو نیشانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆتان بنووسن .
دوا ئه‌م تاگه‌ یان ئه‌م منداڵه‌ ده‌بێ تاگی وه‌سف کردن یان تاگی ڕوون کردنه‌وه‌  بۆ channel “ " بنووسین به‌م جۆره‌
<description Free Kurdish form Service </description>
ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێوه‌ تایبه‌ته‌ به‌چی خزمه‌تێك یان ماڵپه‌ڕێکی تاکه‌ که‌سی ئه‌وه‌ بنووسن .
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ له‌ منداڵکه‌کانی " channel  " نووسی ئه‌م شێوه‌یی لێ پێكهات
<?xml version="1.0" encoding="UTF-8" ?>
<rss version="2.0">
<channel>
<title> your-site-title </title>
<description> Free Kurdish form Service</description>

له‌دوای ئه‌م کۆدانه‌ پێویسته‌ دووه‌م خێزانی په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێس  بنووسرێت ئێمه‌ ده‌زانین دووه‌م خێزانی ئار ئێس ئێس 
بریتیه‌ له‌ خێزانی " item " له‌ گه‌ڵ سێ منداڵه‌که‌ی  پێك هاتوون که‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ :

1-    <title> -- -- -- </title>
2-    </link> -- -- </link>
3-    <descripition> -- -- -- </description>

به‌هه‌مان شێوه‌  هه‌ریه‌ك له‌ و منداڵانه‌ له‌ ناو نیشان و به‌سته‌ر و وه‌سف کردن  ده‌بێت جۆرێکی دیکه‌ یان ده‌توانین بڵێن جیاواز له‌ خێزانی " channel  " بن  چوونکه‌ " channel  " خێزانێکه‌ سه‌به‌خۆیه‌ ،" item " یش خێزانێکی سه‌ربه‌خۆیه‌
بۆ یه‌ درووست نابێ له‌ کۆ ده‌کانی ئار ئێس ئێس   دوو خێزانی هاو شێوه‌ وه‌ك یه‌ک هه‌بن .
ئه‌م خێزانه‌  ده‌بێته‌ هۆکارێك بۆ پیشان دانی ناوه‌ ڕۆکی هه‌واڵ یان بابه‌تی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان چوونکه‌
یه‌که‌م منداڵ له‌م خێزانه‌دا بریتیه‌ له‌ تاگی " <title>***********</title>  "  ئه‌م تاگه‌ کاری پیشان دانی سه‌ردێری هه‌واڵ ‌ یان سه‌ر دێری بابه‌ته‌ نیشان ده‌دات له‌نموونه‌که‌ی ئێمه‌دا له‌نێوان تاگی " <title> " نووسراوه‌ " rss tutorial " که‌ بریتیه‌ له‌
ناونیشانی بابه‌تێك به‌ناوی وانه‌ی ئار ئێس ئێس   .
دوای ئه‌م تاگه‌ دێینه‌ سه‌ر نووسینی تاگێکی تر یان منداڵێکی تر بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م  سه‌ردێره‌ به‌ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌وه‌ 
واته‌ ده‌مانه‌وێت به‌سته‌رێك " link "  دروست بکه‌ین کاتێ که‌سێك کرته‌ی کرد له‌سه‌ر ناونیشانی بابه‌ته‌که‌ ڕاسته‌و خۆ بچێته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌، بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌بێت هه‌مان تاگی " link " به‌کار به‌رین بۆ یه‌ له‌دوای تاگی ناونیشان
ئه‌م کۆده‌ ده‌نووسین
<link>http://www. yoursite.com/rss</link>
به‌وریایه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م تاگه‌ش داخراوبێت له‌ کۆتای دا ... ئه‌گه‌ر سه‌ری ئه‌م به‌سته‌ره ‌بکه‌ین ده‌بینین پاشگرێك یاخود ڕێچکه‌یه‌ك " path " هه‌یه‌ به‌ناوی " rss " ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌که‌یه‌ له‌ نێوان دوو تاگ یان منداڵه‌کانی هه‌ردوو خێزانه‌که‌
ئه‌م rss بریتیه‌ له‌و په‌ڕگه‌یه‌ی  که‌ له‌دوایدا کۆده‌کانی تیادا ده‌نووسرێت به‌رز ده‌کرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌.مه‌رج نیه‌
هه‌موو ئه‌وپه‌ڕگانه‌ به‌هه‌مان ناوه‌وه‌ بنووسرێت .
دوای ئه‌مه‌ش ده‌بێت تاگی یان منداڵی سێیه‌م بنووسین که‌ بریتیه‌ له‌ وه‌سف کردن یان ڕوونکردنه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌
به‌هه‌مان شێوه‌  تاگی " description " بنووسین به‌ڵام جیاوازی ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌ نێوان ئه‌م تاگه‌دا هه‌ندێ وشه‌ی تر بنووسین که‌ جیاواز بێت له‌ گه‌ڵ وشه‌کانی تاگی که‌ناڵ ،به‌م شێوه‌یه‌ له‌ دوای تاگی به‌سته‌ر ئه‌م تاگه‌ده‌نووسین
<description> new rss tutorial on webchin</description>

دوای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ردوو خێزانه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئار ئێس ئێس  ی وه‌شانی دوومان نووسی له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ منداڵکانیاندا
ده‌بێت هه‌ردوو تاگی خێزانیش وه‌ك تاگه‌کانت دیکه‌ دابخرێن به‌م شێوه‌یه له‌ گه‌ڵ تاگی ئار ئێس ئێس  له‌کۆتای دا دابخرێت
</item>
</channel>
</rss>

له‌ کۆتای دا ته‌واو بووین له‌ کۆد نووسین به‌م شێوه‌یه‌ خواره‌وه‌ ... زیاتر سرنجی لێبده‌ن زۆر ئاسانه‌ نووسینی کۆده‌کانی xml بۆ داڕشتنی وه‌شانی ئار ئێس ئێس  ی دوو ...

:

<?xml version="1.0" encoding= "UTF-8" ?>
<rss version="2.0">
<channel>
<title> your-site-title </title>
<link>http://www.yoursite.com</link>
<description> Free Kurdish form Service </description>
<item>
<title> rss tutorial </title>
<link>http://www. yoursite.com/rss</link>
<description> new rss tutorial on webchin</description>
</item>
</channel>
</rss>

تێبینی زۆر گرنگ ::: {{  ئێمه‌ هه‌ر ئه‌و تاگانه‌ یان  ئه‌و منداڵانه‌مان نووسی بۆ خێزانه‌کان که‌ده‌بێت هه‌بن له‌ناوکۆده‌کاندا
له‌پاشان دا ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌توانن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی <channel > و <item>  دابنرێت هه‌ندێ ڕوون کردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین له‌ بابه‌تێکی تر دا زۆر به‌وردی؛ وه‌ك به‌دیار خستنی لۆگۆی ماڵپه‌ڕو کاتی نووسینی بابه‌تی ناو ماڵپه‌ڕ‌ یان مایڵی نووسه‌ر و چینی واته‌ هاوکلاسی هاوپۆلی ماڵپه‌ڕ ،کاتی نووسنی بابه‌ته‌کان ‌::::}}

به‌شی سێ :: ئار ئێس ئێس 
دامه‌زراند و بڵاو کرنه‌وه‌ی سیسته‌می ئار ئێس ئێس 
دوای ئه‌وه‌ی کۆده‌کانمان نووسی له‌ناو نۆتپاد  ده‌بێت به‌ناوێك و پاشگرێك له‌ xml پاشه‌که‌وت بکه‌ین
1- ناوێك بۆ په‌ڕگه‌که‌ بنووسه‌ بۆ نموونه‌ ده‌توانن بنووسن یه‌که‌م ئار ئێس ئێس   که‌م ده‌بێت ناوه‌که‌ به‌ پیتی ئینگلیزی بنووسرێت  به‌ "پاشگری xml  " پاشه‌که‌وت بکرێ واته‌ " xml extension "  من لێره‌دا به‌م جۆره‌ ده‌ی نووسم بۆ په‌ڕگه‌که‌
" myfirstrss.xml " به‌ڵام ئێوه‌ ده‌توانن ته‌نیا بنووسن " rss.xml " و پاشه‌که‌وتی بکه‌ن .
2- بۆ دڵنیا بوونی له‌نه‌بوونی هه‌ڵ ده‌بێت سه‌دانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بکه‌یت له‌وێ تاقی کاری بۆ په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێس  که‌ت بکه‌ی بزانیت ئاستی ئه‌و په‌ر گه‌یه‌ تاچه‌نده‌ له‌ڕووی داڕشتنی کۆده‌کانی
www.feedvalidator.org
3-  ئێستا ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ به‌رز بکره‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ت و راژه‌کاری وێبگه‌که‌ت واته‌ بۆ ناو " your web directory on yor web server "

4-  یه‌کێك له‌م وێنه‌ بچووکانه‌ یان ئه‌م دوو لۆگۆیه‌ له‌ناو په‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت له‌ شوێنێك که‌ خۆت پێت باشه‌ دابنێ
ئێستا سه‌یرێکی سه‌ره‌وه‌ بکه‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مه‌کۆکانی وێب چین بزانه‌ مه‌به‌ستم چیه‌  باش تێ ده‌گه‌یت .
http://aycu08.webshots.com/image/17487/2003277926929923392_th.jpg

http://aycu04.webshots.com/image/17923/2003775994660680368_th.jpg

5- ئێستا ده‌بێت به‌سته‌رێك بۆ په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێسکه‌ بکه‌یت  له‌ وێنه‌ بچوو که‌که‌وه‌ بۆ سه‌ر په‌ڕه‌ی ئار ئێس ئێس  که‌
پێشتر به‌رز کراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌کاری ماڵپه‌ڕه‌که‌ت به‌م جۆره ئه‌م کۆ دانه‌ ده‌نووسین بۆ درووست کردنی به‌سته‌ر له‌ سه‌ر وێنه‌که‌ بۆ په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێس  که‌ .

:

 <a href="www.your-site.com/myfirstrss.xml"
“?phpMyAdmin=8vWbAgsnOIpH1T-G3ObkpK6EOD8>
<img src=www.your-site.com/rss.gif
“width= 36" height="14">
</a>

تێنینی::: {{ لێره‌دا درێژی و پانی ئه و لۆگۆیه‌ 36 به‌ 14 یه‌ به‌ڵام تۆ ده‌توانی وێنه‌یه‌کی دیکه‌ به‌کار به‌ریت که‌ خۆت پێت باشتره‌ .}}

به‌شی چوار :: ئار ئێس ئێس 

ناساندنی په‌ڕگه‌ی ئار ئێس ئێس  به‌ هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستاوه‌ ماڵپه‌ره‌که‌مان بناسرێت له‌ بوونی خزمه‌ت گوزاری ئار ئێس ئێس  .
بۆ ئه‌م کاره‌ سایت گه‌لێك هه‌ڵ ده‌ستن به‌دابین کردنی ئه‌م خزمه‌ته‌ بۆ ماڵپه‌ره‌کانی تر .. هه‌ ندێ له‌ و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌ ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌ خواره‌وه‌ هه‌ن ده‌توانن بێ به‌رام به‌ر خۆتان تۆمار بکه‌ن ..
http://www.syndic8.com/suggest.php?Mode=data
http://www.daypop.com/info/submit.htm
http://www.newsisfree.com/faq.php


ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه‌ بابه‌ته‌کانی ناو ماڵپه‌ڕه‌کانتان له‌سه ر‌ گه‌ڕۆکه‌کاندا هه‌بێ ئه‌ وا له‌ خواره‌وه‌دا به‌سته‌ره‌کانیان دانراوه‌
{{ هه‌ندێ به‌رنامه‌ هه‌ن بۆ نیشاندانی بابه‌تی نوێ  له‌ وانه‌ :.. http://www.rssreader.com/
http://www.newsgator.com/ و http://www.bradsoft.com/feeddemon/index.asp .

http://www.google.com/intl/zh-cn/webmasters/add.html
http://rss.msn.com/publisher.armx
http://publisher.yahoo.com/index.php

هه‌ندێ له‌ وێبگه‌ڕه‌کانی ئێستا ئه‌م خزمه‌ته‌ش دابین ده‌که‌ن وه‌ك " firefox & Internet Explorer 7  " ... هتدwink

smileله‌ کۆتای دا ئار ئێس ئێس  بۆ چ  باشه‌

1-    بۆ وێبلاگه‌کان
2-    ئه‌و سایتانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵن..
3-    سایتی ڕادیۆ تڤی یه‌کان
4-    ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌ فۆرم ته‌ختی گفتووگۆ یان له‌سه ر‌ دامه‌زراوه‌ .

wink تا ئێره‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌ سوودی هه‌بێت بۆ تان ، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ که‌مو کوڕی هه‌بێ له‌ نووسینی ڕێزمانی و ناوبردنی هه‌ندێ له‌ وشه‌ که‌مانای ته‌واو و دروست نه‌بن ..
له‌گه‌ڵ ڕێزو حورمه‌ت بۆ هه‌موو لایه‌ك


چبکه‌م نه‌ ئه‌و که‌سه‌م که‌ سم بێ له‌لابه‌که‌س
خۆیشم نه‌گه‌یمه‌ ئه‌و  که‌سه‌ی من بکا به‌که‌س

لێره‌ نیه‌

 

#٢ ٢٠٠٧-٠٥-١٨ ١٧:٠٦:٠٩

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٤٠٨
وێبگه‌

Re: دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

بابه‌تێكی زۆر جوان و ڕێك و پێكه‌، ده‌ستخۆش.
هه‌مووی ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سوودی ده‌بێت.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::
وه‌ڵامی ئیمه‌یل و په‌یامی تایبه‌ت نانووسم، تكایه‌ هه‌ر پرسیارێكت هه‌یه‌ یان یارمه‌تیت پێویسته‌ له‌ مه‌كۆكانی وێبچن بینووسه.

لێره‌یه‌

 

#٣ ٢٠٠٧-٠٥-١٨ ٢٠:٢٥:١٩

SAFEEN
چاو‌دێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-19
په‌یامه‌كان: ٤٤٩

Re: دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

بژیت كاك هه‌ناسه‌كانم!

به‌ ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ت ماندووبونی پێوه‌ دیاره‌

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٧-٠٥-١٨ ٢٠:٢٨:٠٦

SAFEEN
چاو‌دێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-19
په‌یامه‌كان: ٤٤٩

Re: دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

هاورییانی به‌ڕێوبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌كۆی وێبداڕشتندا چه‌سپاو بێت (Sticky)

لێره‌ نیه‌

 

#٥ ٢٠٠٧-٠٥-١٨ ٢٠:٥٢:٠٥

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٤٠٨
وێبگه‌

Re: دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

لێكندراوه‌ ئێستا wink


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::
وه‌ڵامی ئیمه‌یل و په‌یامی تایبه‌ت نانووسم، تكایه‌ هه‌ر پرسیارێكت هه‌یه‌ یان یارمه‌تیت پێویسته‌ له‌ مه‌كۆكانی وێبچن بینووسه.

لێره‌یه‌

 

#٦ ٢٠٠٧-٠٥-١٨ ٢٢:٢٨:١٨

SAFEEN
چاو‌دێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-19
په‌یامه‌كان: ٤٤٩

Re: دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

ئه‌ها لكێندراو :d

ده‌ستخۆش

لێره‌ نیه‌

 

#٧ ٢٠٠٧-٠٥-٢٠ ١١:٤٩:٠٢

سیا
چاو‌دێری پێشوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-04
په‌یامه‌كان: ٢٣٦٠
وێبگه‌

Re: دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

http://ku.wikipedia.org/wiki/RSS_چییه%E2%80%8C؟

smile هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بینین چاكی بكه‌نه‌وه‌ مه‌منون.

بژین


لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

لێره‌ نیه‌

 

#٨ ٢٠٠٧-٠٦-٠٦ ٢٣:٥٤:٣٤

4kurdistanvoice
هه‌ژماری ڕاگیراو‌
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-03-24
په‌یامه‌كان: ٣٥٥
وێبگه‌

Re: دروست کردنی په‌ڕگه‌ی ئارئێس ئێس

aya ress     yan xml swdy chyan haya


سڵاو بۆ هه‌موو كوردێك له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان

هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بۆ یه‌ك پارچه‌ی خاكی كوردستان‌

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  [waxnas | data, Webbdesign, Webbhotell och PC Reparationer i Karlstad] |  [هۆستگه‌ خانه‌خوێی وێبچن ده‌كات] |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]