میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سلا وو ڕێزی بێ پایانم بۆ به‌ڕێزان ئاسۆ نادری و سیامه‌ند.، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماندوون له‌م بۆوارهدا بۆ به‌هێز كردنی بواری دامه‌زراندی په‌ره‌ی كوردی و به‌هێز كردنی.
به‌ڕێزان ئه‌و كێشه‌یه‌ی چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر له پاڵتاك باشكرا سه‌رباره‌ت به تێمپله‌یت من شتێكم بۆ روون بوه‌وه و كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر له دامه‌زراندنی هاوپۆله‌كان هه‌ر تیمپهیتێك دابنێت یاوهخو له ناو په‌ره‌ی ئیندیكس هه‌ر تێمپهلیتێك بانك بكات .، ئه‌وا له كاتی كرته‌كردن له‌سه‌ر درێژه‌ی بابه‌ته‌كه راسته‌و خۆ سیسته‌مه‌كه تیمپهلیتی دیفهوڵت ده‌دات به سه‌رجه‌م هاو پۆله‌كان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتی تۆمار كردنی هه‌ر بابه‌ت و هه‌واڵێكی نوێ له به‌شی تۆماركردن له سیسته‌می كاتهنیوسی روسی له‌خواره‌وه ئه‌و تێمپهلهیته دیاری بكات كه ده‌یه‌وێ ئه‌وا كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و كوردتهی بابه‌ته‌كه‌و درێژه‌ی بابه‌ته‌كه له‌ڕێی تێمپهلهیتی خوازراوه‌وه ده‌كرێته‌وه كه‌له‌كاتی تۆماركردنی بابه‌ته‌كه بانگ كراوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و وا بكرێت كه تێمپهلیهتی خوازراو هێنده به‌كارهێنه‌ر بێزار نه‌كات.، هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌گه‌ر توانیم به‌هاوكاری به‌ڕێزتان ئه‌و كێشه‌یه له خودی سیسته‌مه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌م.
چاوتان ماچ ده‌كه‌م ڕێزم هه‌یه بۆتان
لێره نیه
سڵاو،
له نووسینه‌كه‌ت تێنه‌گه‌شتم ئایا كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بووه؟ یان نه‌خێر؟
من له‌وه دڵنیام كه كێشه‌كه له CuteNews RU نیه، به‌ڵكوو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن كۆده‌كانت رێك خستووه.
گه‌ر بتوانی به شێوه‌یه‌كی گشتیی و وردتر شێوازی دانانی كۆدهكانمان بۆ باس بكه‌یت پێم وایه باشتر ده‌توانین شته‌كان لێك بده‌ینه‌وه.
لێره‌یه
سڵاو دووباره
كاك ئاسۆ كێشه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر بووه:
له option له‌ناو سیسته‌مه‌كه چوومه سه‌ر plugin.
پاشان Template for alone news ئه‌كتیڤ كر.
دواتر له كاتی تۆمار كردنی هه‌ر هه‌واڵێك ده‌بێت له خواره‌وه تێمپهلیتهكهی بۆ دیاری بكه‌یت.
ئه‌وكاته درێژه‌ی بابه‌ته‌كه له‌ناو ئه‌و تێمپهلیته ده‌كرێته‌وه.
هیوادارم وه‌ڵامه‌كه‌م روون بێت
كاتێكی خۆش
لێره نیه
وایه به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌وه چاره‌سه‌ریه‌كی باش نیه، چوونكه ڕۆژێك له ڕۆژان گه‌ر بته‌وێ Template بگۆڕیت كاره‌كه‌ت ئاسان نابێت.
باشتر وایه هه‌ر له ڕێی كۆده‌كانی خۆته‌وه ئه‌و كاره بكه‌یت.
لێره‌یه
سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت كاك ئاسۆ .، هه‌وڵ ده‌ده‌م چاره‌سه‌ری كۆده‌كانم بكه‌م.
سوپاس دووباره
لێره نیه
سه‌ركه‌وتووبی.
لێره‌یه