زۆر خۆشحاڵین به سه‌ردانت بۆ ئێره و هیواداراین کاتێکی به‌سوود به‌سه‌ر به‌ریت.
مه‌كۆكانی وێبچن چین و بۆ چ مه‌به‌ستێك دامه‌زراون؟
مه‌كۆكانی وێبچن كۆمه‌ڵێك مه‌كۆی تایبه‌تن به بواری كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت به گشتیی و وێب داڕشتن به هه‌موو به‌شه‌كانی‌یه‌وه به تایبه‌ت.
كێ ده‌توانێ سوود ببینێ و سوود بگه‌یه‌نێ له مه‌كۆكانی وێبچن دا؟
هه‌موو كه‌سێك كه به‌دوای ده‌ست كه‌وتن یان گه‌یاندنی زانیاری دا بگه‌ڕێت به زمانی كوردی سۆرانی له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ناوبراوانه‌ی سه‌ره‌وه.
كێ ناتوانێ سوود له مه‌كۆكانی وێبچن ببینێ؟
ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌دوای نووسین یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری سیاسی، ئایینی، هونه‌ری و هتد ده‌گه‌ڕێ.
یاسا بنه‌ڕه‌تی کارکردنه له هه‌موو شوێنێک، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش له‌سه‌ر یاسایه‌کی دیار و ڕوون کار بکه‌ین.
یاساکانی مه‌کۆکانی وێبچن له‌م خاڵانه‌دا بخوێنه‌وه.
یاسا گشتی‌یه‌كان:
* به ته‌واوی ئازاد به له نووسینی هه‌ر جۆره پرسیارێك كه له‌به‌شه‌كانی مه‌كۆكاندا خۆی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به پرسیار یان بابه‌ت له بوارێکی دیکه دا بۆ نموونه، سیاسی و ئایینی بنووسی، خۆت تووشی ده‌رکردن ده‌که‌ی.
* به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت سووکایه‌تی به کورد و به‌به‌تایبه‌ت به ئه‌ندامان و میوانانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌یت.
* نابێت به‌سته‌ر بۆ ماڵپه‌ڕێک بکه‌یت که زیانی هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی لێره‌وه ده‌چنه سه‌ری.
* گه‌ر بابه‌تێکت نووسی سه‌باره‌ت به پرۆگرامێک یان شیت کرده‌وه و له‌و بابه‌ته‌دا وێنه‌ت به‌کاربردبێت، نابێ پانی وێنه‌که له ٥٠٠ پیکسڵ زۆرتر بێت.
* به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ڕێکلام بکه‌یت بۆ ماڵپه‌ڕی خۆت یان هه‌رجۆره ماڵپه‌ڕێک که وه‌ک ڕێکلام بیهێنیته به‌رباس.
* هه‌ر بابه‌تێک سه‌ردێڕه‌که‌ی به وشه‌ی ناجۆر بۆ نموونه وه‌ک: یارمه‌تی، بۆ فڵان که‌س، و سه‌ردیڕێ دیکه‌ی له‌و جۆره ده‌ست پێ‌بکات به بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی نووسه‌ر ڕاسته‌وخۆ بابه‌ت ده‌سڕێته‌وه.
* هه‌ر كاتێك كه‌سێك ناڕێزی به‌رانبه‌رت كرد، وه‌ك ئه‌ندامێك بۆت هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار كه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانیش وه‌ك ڕێزگرتن له مافی ئه‌ندامه‌تیت ده‌بێ به چاوی به‌رپرسایه‌تیه‌وه له مه‌سه‌له‌كه بكۆڵنه‌وه و تا بكرێت به شێوه‌یه‌كی هاوڕێیانه و دروست چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
* نابێ به‌سته‌ر بۆ شكێنه‌ر، سریاڵ یان شتی دیكه‌ی نایاسایی دابنێی، ده‌توانی له‌ڕێی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه بینێری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ.
* بابه‌تێك كه وێبچن یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بێت مافی بڵاوبوونه‌وه و دانانی له شوێنه‌كانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وێبچن، جگه له نووسه‌ری بابه‌ت وه‌ك لایه‌نی دواتر و دووه‌م، هیچ كه‌سێك بۆی نیه بابه‌ته‌كه له شوێنێكی تردا بڵاو بكاته‌وه به‌بێ ئاماژه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كه‌ی كه ئه‌ویش ده‌بێ به دانانی به‌سته‌ری ئه‌سڵی بێت كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وێبچن ـه.
جۆری ئه‌ندام:
ئه‌ندامه‌تی له مه‌کۆکاندا خۆی له چوار پله‌دا ده‌گرێته‌وه، نوێ كه ٥ به‌شداری هه‌بێت، ئه‌ندام ١٠، چالاك ٢٠٠ و زۆر چالاك ٤٠٠ به‌شداری / ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیراوه!
* تكایه، هه‌وڵ مه‌ده به‌نووسینی به‌شداری وه‌ك ده‌ستخۆشی و هتد ئاستی ئه‌ندامه‌تی خۆت ببه‌یته سه‌ره‌وه، ئه‌وه خۆ گۆڵدانه. هه‌بوونی ئاستێكی وه‌ك ئه‌ندامی چالاك له‌گه‌ڵ به‌شدرای به‌پێزدا تام و چێژی خۆی هه‌یه.
به هیوای هه‌وڵ دانت بۆ به‌شداریكردن به زانیاری به‌نرخ له مه‌كۆكاندا
:: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: :: ::
ئه‌م به‌شه به پێی پێویست له داهاتوودا ده‌ستکاری ده‌کرێت.
تکایه پابه‌ند به به یاساکان.
به هیوای بردنه‌سه‌ری کاتێکی به‌سوود له مه‌کۆکانی وێبچن دا.
www.webchin.org/Meko
یاساکان دواترین جار له ڕێکه‌وتی ٢٣/٥/٢٠٠٧ نوێکراونه‌ته‌وه.