میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

به‌ناوی خودای گه‌وره
ئه‌م کاته‌ت و هه‌موو کاتێکتان باش هاورێیان و میوانانی ئه‌م ماڵپه‌ره
به‌رێزان دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی پاردا وه‌شانی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ( Kurdish Key & Font Convert ) بڵاو بوویه‌وه ، به‌ڵام وام به‌باشزانی که وه‌شانی دووه‌می ئاماده بکه‌م و بڵاوی بکه‌مه‌وه به چه‌ند ده‌سکاریه‌ک و درووست‌کردنی سیسته‌می زیاتر ئه‌مه له کاتێکدا که وه‌شانی پێشوو چه‌ند کێشه‌یه‌کی هه‌بوو له گۆرینی چه‌ند پیتێکدا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م وه‌شانه تازه‌یه‌دا ئه‌م کێشانه‌م چاره‌سه‌ر کردووه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش جگه له گۆرینی نوسینه‌کانتان له شێوازی نوسراوی فۆنتی عه‌لی که‌یه‌وه بۆ بۆ شێوازی نوسینی فۆنتی یونی کورد که ده‌یخوێنێته‌وه وه به پێچه‌وانه‌وه .
به‌شێکی تریش کراوه‌ته‌وه ئه‌ویش گۆرینی نوسینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردی بۆ لاتینیش ، وا له‌خواره‌وه به درێژی باس له‌م به‌شانه و ئه‌م به‌شه نوێیه و ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆی دانراوه ده‌که‌م.
ئه‌م به‌شه بریتیه له کیبۆردی ئاماده‌کراو و ئه‌توانیت له هه‌ر کۆمپوته‌رێک به کاری بهێنیت و به کوردی بنوسیت به بێ ئه‌وه‌ی کیبۆردی کوردی دابه‌زێنیت یاخود دابه‌زیبێت ئه‌توانیت نوسینه‌کانت بنوسیت به کورد و بێ کێشه.

ئه‌م به‌شه‌یه‌ش بریتیه له گۆرینی شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که فۆنتی عه‌لی که‌ی ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی یونی کورد ده‌یخوێنێته‌وه واته گۆرینی ئه‌و نوسینانه‌ی که به کیبۆردی Arabic[101] نوسراون بۆ نوسینه‌کانی کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini وه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م به‌شه‌شدا شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که یونی کورد ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی عه‌لی که‌ی ده‌یخوێنێته‌وه واته ئه‌و نوسینانه ده‌گۆرێت که به کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini نوسراون بۆ نوسینه‌کانی کیبۆردی Arabic[101] .

ئه‌م به‌شه نوێیه‌ش که له وه‌شانی پێشودا نه‌بووه و له‌م وه‌شانه‌دا زیادکراوه بریتیه له گۆرینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردیش بۆ لاتینی ، ئه‌م به‌شه‌یه سیسته‌مێکی به‌هێزی بۆ دانراوه چونکه تاراده‌یه‌کی باش پیته بزوێن و نه بزوێنه‌کان لێک جیا ده‌کاته‌وه بۆ نموونه تۆ گه‌ر بنوسی ( سور ) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسرێت ( sur ) خۆ ئه‌گه‌ر بنوسی (که‌وسه‌ر) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسێت (kewser ) له‌م نموونه‌یه دا ده‌بینین نه‌یهێشت دوو بزوێن به داوی یه‌کدا بێت و راسته‌وخۆ پیتی (و) ی نه‌بزوێنی نوسی چونکه پێش و ده‌بینی (ه)ه که پیتێکی بزوێنه ، خۆ ئه‌گه‌ریش بنوسی ( دوور) ئه‌وا بۆت ده‌کات به (dûr ) .
ئه‌گه‌ر بنوسی (گۆرانی ) ده‌یگۆرێت ( goranî ) ئه‌گه‌ریش بنوسی (نه‌که‌ی ) ده‌یگۆرێت بۆ ( nekey ) ده‌بینین ( ی ) بۆ کردین به (y ) چونکه پیتی بزوێنی له پێش (ی)ه‌که هاتووه و دوو بزوێن به‌دوای یه‌ک دا نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه کردی به (y) .
وه چه‌ندان نمونه‌ی تریش که له‌سه‌رتای وشه بجۆرێک ده‌ینوسێ وه له ناوه‌راستی وشه‌ش به جۆرێکی تر.
له‌م به‌سته‌ره ئه‌توانن پرۆگرامه‌که دابگرن به قه‌باره‌ی 882 کیلۆبایت
www.kurdpro.net/key
کاتێکی شاد بۆ هه‌مووتان
براتان رێباز
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن R i b a Z (2009-08-06 17:51:42)
لێره نیه
هه‌ربژیت، گورزێکی گه‌وره‌یه
لێره نیه
Ya10sht نووسی:
هه‌ربژیت، گورزێکی گه‌وره‌یه
لێره نیه
ده‌ستخۆش و به هیوای به‌رهه‌می زۆرتر.
بابه‌ته‌كه‌م هه‌ڵواسی.
لێره‌یه
ده‌ستت خۆش شتێكی خاسه
لێره نیه
ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێی زۆر ئازیز، بێگومان کار‌و به‌رهه‌مه‌کانی به‌ڕێزت گرنگی و جێگایه‌کی باشیان هه‌یه له جیهانی "کۆمپیۆنێت" دا، هیوادارین نمونه‌ت زۆر بێت کاکه ڕێباز. چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می جوانتر و نایاب ترین..
MMB
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن REKAR.S.A (2009-07-15 07:48:01)
لێره نیه
ده‌ستت خۆش کاک ڕێباز چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می باشترین
لێره نیه
دەست خۆش بەڕاستی پێشکەوتنی تێدایە و هیوام وایە بەردەوام بیت.
بژین
لێره نیه
بەڕێزان من ئەو پرۆگرامەى سەرەوەم دەوێت ( گۆرینی نوسینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردی بۆ لاتینیش ) لە ماڵپەرەکەى خۆیان بەستەرەکە کارناکات
ئەگەر بتوانن یارمەتیم بدەن بۆ دەست کەوتنى ئەو پرۆگرامە جێگاى ڕێز و تەقدیرە -- زۆر کارم پێیە --
لێره نیه
کارێکی باشت کرده‌وه ڕێباز گيان هيوای کاری به‌هێز تڕ..
لێره نیه
بەڕێزان دۆزیمەوە سوپاس |
فەرموون لێرە دایبگرن
ڤایرۆسى تیا بوو !! ![]()
چاوەڕێتانم بۆ هاوکارى ..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن den_stu (2009-08-04 23:03:27)
لێره نیه
کرته له‌م به‌سته‌ره بکه بۆ داگرتن،
http://des4ku.info//view.php?file=6afe2555e4
سه‌رکه‌وتوبیت
لێره‌یه
بەرێزان ئەوە بەستەرەکانم چاککرد
http://kurdpro.net/key
لێره نیه
dest xosh
لێره نیه
