میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

سڵاو هاوڕێیان،
به پێویستمان زانی كه شوێنێك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی وێبچن بتوانن به ئاسانی وێنه و په‌رگه‌كانی خۆیانی تێدا بار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌كۆكانی وێبچن و ده‌ره‌وه‌ش دا بتوانن به ئاسانی سوودی لێ ببینن.
له ماڵپه‌ڕی باركردنی وێنه له وێبچن كه ناونیشانی www.webchinupload.com ی هه‌یه، ده‌توانن وێنه و په‌ڕگه به جۆره‌كانی pdf, png, jpg, gif, JPEG, JPG, zip, rar بار بكه‌ن، به قه‌باره‌ی ١ مێگابایت.
webchinupload.com خۆمانه‌یه، وێنه و په‌ڕگه‌كان بۆ هه‌میشه (تا وێبچن هه‌بێت) ده‌مێننه‌وه، خێرا، بێ ڕێكلام و چاوه‌ڕوانكردن ده‌بێت و به‌سته‌ره‌كانی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.
مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی،
ته‌نیا مه‌رج ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ی Porn ی تێدا بار نه‌كه‌یت.
له داهاتوویه‌كی نزیكدا، تێكه‌ڵاوی مه‌كۆكان ده‌كرێت و هه‌روه‌ها زانیاریی داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مه‌كۆكانی تریش بتوانن تێكه‌ڵاوی مه‌كۆكانی خۆیانی بكه‌ن، بۆ ئاسانتر به‌كاربردنی له كاتی نووسینی بابه‌ت/ په‌یام دا.
یاسایه‌كی نوێ له یاساكاندا زۆر كراوه،
ئه‌گه‌ر وێنه به‌كارده‌به‌یه‌ت له نێو بابه‌ت و په‌یامه‌كانت، ده‌بێ وێنه‌كه‌ت له webchinupload.com بار بكه‌یت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت، وێنه‌كه ده‌سڕێته‌وه.
كۆتایی
لێره‌یه
ده‌ستان خۆش کارێکی له‌م جۆره پێویسته ، چونکه ئه‌ندامان وێنه‌کان له بنکه‌ی جیا جیا بارده‌که‌ن هه‌ندێ جار ده‌سرێنه‌وه
لێره نیه
دەست خۆش بۆ ئەوە ، زۆر جار کێشەی ئەوە هەبوو لەو بابەتانەی کە وێنەی لە خۆگرتبوو وێنەکان لەسەر سێرڤەرێك بارکرابوون کە کێشەی هەبوو وە وێنەکانیش دەرنەدەکەوتن وە بابەتەکەی کەموکوڕ دەکرد .
بۆیە کارێکی وا زۆر پێویست بوو وە هیوادارم ئەندامان پابەندبن بە یاسەکەیەوە.
سوپاس
لێره نیه
ده‌ستان خۆشبێت شتێکی باشه....سه‌رکه‌وتووبن
وابزانم کورد ئه‌پ ـیش زۆر باشه...نازانم خاوه‌نه‌که‌ی کێیه
لێره نیه
ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ به‌ڕاستی خزمه‌تێکی باشه ،،به‌ڵام من ڕه‌خنه‌یه‌کم هه‌یه بۆچی له‌سه‌ر وێنه‌که نووسراوه {بارکردنی وێنه له وێبچن}چوونکه ئه‌وه‌ی من بینیم بێجگه له فۆڕماته‌کانی وێنه فۆڕماتی {pdf،zip،rar} یشی ڵه‌گه‌ڵه باشتر وایه ناوی بنێن {بنکه‌ی بارکردنی وێبچن}ناوێکی شیاوه.
بژی
لێره نیه
١ مێگابایت.
webchinupload.com خۆمانه‌یه،
ده‌ستانخۆش کارێکی باشه به‌ڵام فایلی zip, rar. pdf, هه‌ندێک جار له 1مێگابایت زیاتره بۆیه‌ناتوانین سودی لێوه‌ربگرین!
گه‌رته‌نها رێگربه 1میگابایت بدات
بژین
لێره نیه
ئاسۆ نادری نووسی:
یاسایه‌كی نوێ له یاساكاندا زۆر كراوه،
ئه‌گه‌ر وێنه به‌كارده‌به‌یه‌ت له نێو بابه‌ت و په‌یامه‌كانت، ده‌بێ وێنه‌كه‌ت له webchinupload.com بار بكه‌یت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت، وێنه‌كه ده‌سڕێته‌وه.
كۆتایی
بە رای من پێویست بەم یاسایە ناکات.... هەندێک جار وێنەکە ئامادەیە پێویست ناکات دووبارە بەرز بکرێتەوە..
هیوادارم 1MB بکرێت بە 5MB یان 10MB
دەستان خۆش بێت...
لێره نیه
هه‌ركه‌سێك بابه‌تێكی هه‌يه‌و بابه‌ته‌كه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵه با ده‌ستكاری بكات و وێنه‌كه بێنێته‌سه‌ر وێبچن چونكه باشتره پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ درووست بێت
لێره نیه
هیوادارم ئه‌و یاسا تازه‌یه لاببرێت چوونکه کاتمان ده‌کووژێت
ئه‌گه‌ر من وێنه‌یه‌کم هه‌بێت بارکرابێت بۆچی دووباره باری بکه‌مه‌وه ؟؟؟ ئه‌گه‌ر بزانم شوێنه‌که‌ی مه‌زبووته؟
لێره نیه
کاک ئاسۆ وه‌لام پیشنیاری یه‌که‌مت نه‌دایه‌وه بوو به دوو
پیشنیار ده‌که‌م که فۆڕماتی psdیش زیاد بکرێت.
par0sh نووسی:
هیوادارم ئه‌و یاسا تازه‌یه لاببرێت چوونکه کاتمان ده‌کووژێت
ئه‌گه‌ر من وێنه‌یه‌کم هه‌بێت بارکرابێت بۆچی دووباره باری بکه‌مه‌وه ؟؟؟ ئه‌گه‌ر بزانم شوێنه‌که‌ی مه‌زبووته؟
ئه‌وه‌ی که کۆن بارکراوه ناسڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی له مه‌ودوا ده‌کرێت واتا ده‌بێت هه‌موو له‌سه‌ر webchinupload بێت،گه‌ر له‌وێ نه‌بوو ئه‌وکات ئه‌سڕێته‌وه.
لێره‌یه
کاک ئاسۆ وڵامی منیشت نه‌داوه !![]()
لێره نیه
کاک ئەمین ، هەموو پەڕگەیەک رێگەپێدراوە ، لەگەڵ هەبوونى ئەو مەرجەى کە کاک ئاسۆ نووسیوییەتى تیایدا.
ناوى بنکەى بارکردنیش وا دەبێتە وشەیەکى باو ، هەرچى هەڵدەستێت و دادەنیشێت ئەڵێت بنکەى بارکردنى فڵان ، ئێمەش خۆمان لەو وشە زۆر باوە رزگارکردوە.
پاشان گرنگى ناو چییە لێرەدا ؟ ![]()
هەروەها زۆرترین مەبەست لە کردنەوەى ئەم شوێنە بۆ بارکردن ، بارکردنى وێنەى نێو بابەتەکانە ، تا هاوکات لەگەڵ درێژبوونەوەى تەمەنى وێبچن ، وێنەکانیش هاوتەمەن بن.
بژی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Broosk (2009-08-24 21:45:54)
لێره نیه
HUNERAHMED نووسی:
هه‌ركه‌سێك بابه‌تێكی هه‌يه‌و بابه‌ته‌كه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵه با ده‌ستكاری بكات و وێنه‌كه بێنێته‌سه‌ر وێبچن چونكه باشتره پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ درووست بێت
رێرم بۆت به‌س کاک هونه‌ر که‌س ناتوانێت چونکه ده‌ستکاری بابه‌ت نه‌ماوه!
لێره نیه
زۆر زۆر شتێکی باشه وێنه‌ش زۆر به‌سريعی به‌رز ده‌کاته‌وه..
لێره نیه
هه‌ر بژین و هیوایا کاری زیاتر بۆ وێبچن .
بژین
لێره نیه
لێره نیه
