1

بابه‌ت: برسيريك دةربارةى داتابةيس

بةريزان جون بتوانم داتا بةيس لةكةل بروكرامي قرونت بةيج ببةستم بةيةكةوة

هاوڕێكه‌ت له‌ زانیارییه‌كانت بێبه‌ش مه‌كه‌
                       مه‌كۆكانی ئه‌ندازیاری

2

وه‌ڵام: برسيريك دةربارةى داتابةيس

سڵاو به‌ڕێز،
له‌ ده‌رچوونی ٢٠٠٠  فرۆنت په‌یجه‌وه‌، ده‌توانیت كاتێك كه‌ فۆڕمێك دروست ده‌كه‌یت، ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ بنكه‌یه‌كی دراوه‌ دابنێ یان بینێرێت بۆ بنكه‌یه‌كی دراوه‌. له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه‌ لای ڕاستی ماوسه‌كه‌ت دابگره‌، Form Properties هه‌ڵبژێره‌، پاشان Send to database له‌ دایالۆگه‌كه‌ی كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ست نیشان بكه‌ و، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا Options دوگمه‌یه‌كه‌ له‌ ده‌ستی چه‌پدا دایبگره‌، و دایالۆگ بۆكسێكی تر دێته‌پێش چاوت، تیایدا په‌ڕه‌ی Database Results هه‌ڵبژێره‌ و Create Database داگره‌، فرۆنت په‌یچ خۆی سكریپت داده‌نێت بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی دراوه‌كه‌ و دروستی ده‌كات ...

گه‌ر ڕاسته‌وخۆ به‌ ASP ده‌ته‌وێت بنكه‌یه‌كی دراوه‌ دروست بكه‌یت، چاو له‌م بابه‌ته‌ی كاك دڵشاد بكه‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&ka … jimare=518

دۆت کۆرد / http://www.dotku.org