|
|
| مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی به‌سته‌رناس، ١، ته‌نیا به‌سته‌ر/ ماڵپه‌ڕی به‌سوود بۆی هه‌یه له به‌سته‌رناس تۆمار بكرێت. ٢، ته‌نیا به‌سته‌ری خاوێن بۆی هه‌یه له به‌سته‌رناس تۆمار بكرێت. ٣، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌یت بۆ به‌كاربردنی به‌سته‌رناس بۆ مه‌به‌ستی دیكه جگه له به‌سته‌رناسین. ٤، گه‌ر تێبینی بكرێت ماڵپه‌ڕێك به شێوه‌یه‌كی نادرووست به‌سته‌رناس به‌كار ده‌بات، وه‌ك كارمه‌ندانی وێبچن بۆمان هه‌یه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ، هه‌موو به‌سته‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له بنكه‌ی به‌سته‌ره‌كانی به‌سته‌رناس بسڕینه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی لێبگرین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌سته‌ری دیكه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه. ٥، به‌سته‌رێك كه پێویست به خۆتۆماركردن بكات، یان ناوه‌ڕۆكی شاراوه‌بێت، نابێ له به‌سته‌رناس دا تۆمار بكرێت، گه‌ر شتی له‌و شێوازه هاته ڕوودان، ئه‌و كاته ژماره‌ی ئای‌پی ئه‌و به‌كارهێنه‌ره بلۆك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌توانی به‌سته‌ر بنێرێت بۆ به‌سته‌رناس، یان تووڵئامرازی به‌سته‌رناس به‌كار ببات. |