بابه‌ت: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

به‌ پێویستمان زانی که‌ په‌ڕگه‌ی vBulletin® بۆ هه‌موو دابنرێت.....

کرته‌ لێره‌ بکه‌ بۆ داگرتن
سوپاس که‌ مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ستیت و مافه‌کانی وه‌رگێڕان ده‌پارێزیت
بۆ هاوکاری یانه‌ی تایبه‌ت دروست کراوه‌
کرته‌ لێره‌ بکه‌
گه‌ر پێشتر په‌ڕگه‌یه‌کی زمانی هه‌ڵه‌ت به‌کاربردبێت و بته‌وێت ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌ به‌کار به‌ریت
له‌وانه‌یه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بیت..... بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ش نه‌توانین هاوکاریت بکه‌ین.
هه‌وڵبده‌.... که‌ ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌ بۆ یانه‌، مه‌کۆیه‌کی نوێ به‌کاربه‌ریت

----------------------

Broosk:
بەستەرى هەمیشەیی

http://webchinupload.com/files/Kurdish- … nguage.zip

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

کاکه‌ سورکێو من ده‌مه‌وێت ئه‌م سکرێپته‌ دابمه‌زرێنم به‌س نازانم ئایا حه‌رامه‌ یان حه‌ڵاڵه‌ که‌ دایبمه‌زرێنم چونکه‌ ده‌بینم زۆر  له‌ ماڵپه‌ره‌کان گرنگی پێ ده‌ده‌ن بس نازانم ئایا ڕێگه‌ پێدراوه‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیاوه‌ ....تخوا ئه‌گه‌ر زانیاریم پێ بده‌ن

لا اله‌ الا الله‌

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

په‌ڕگه‌ زمانه‌که‌ حه‌ڵاله‌:D و ڕه‌نجی شانه‌ و پێشکه‌شه‌ به‌هه‌مووان
سکریپته‌که‌ش حه‌رامه‌ ئه‌گه‌ر به‌قاچاخ دایگریت.....
گه‌ر بیکریت ئه‌ویش حه‌ڵاله‌:cool:
سه‌رکه‌وتووبیت

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سورکێو به‌ چه‌ند ئه‌م سکرێپته‌ کاکه‌ سورکێو به‌پاره‌ (به‌دۆلار)؟

لا اله‌ الا الله‌

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

حەلاڵ  ؟ What Do you Mean Exactly ؟

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

کاک برووسک تۆ ته‌ئکیدی حه‌ڵاڵه‌؟
ئه‌گه‌ر ته‌ئکیدی بۆم بسه‌لمێنه‌ چونکه‌ ئیمه‌ ته‌حه‌موولی غه‌زه‌بی خودا ناکه‌ین

لا اله‌ الا الله‌

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

ئه‌مه‌  نرخه‌کانه‌ برا
https://www.vbulletin.com/order/

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

kamarankurd نووسی:

کاک برووسک تۆ ته‌ئکیدی حه‌ڵاڵه‌؟
ئه‌گه‌ر ته‌ئکیدی بۆم بسه‌لمێنه‌ چونکه‌ ئیمه‌ ته‌حه‌موولی غه‌زه‌بی خودا ناکه‌ین

کاکە کامەران تکایە , تکایە وێبچن شوێنى ئەم شتانە نییە , بگرە لە بنەڕەتەوە حەلاڵ و حەرامى لە وێب دا نییە !!!!
لە منى بگرە , نەخێر حەرام نییە !


بژی

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

kamarankurd نووسی:

کاک برووسک تۆ ته‌ئکیدی حه‌ڵاڵه‌؟
ئه‌گه‌ر ته‌ئکیدی بۆم بسه‌لمێنه‌ چونکه‌ ئیمه‌ ته‌حه‌موولی غه‌زه‌بی خودا ناکه‌ین

کاکه‌ سورکێو ئه‌م برایه‌ زۆر ته‌ئکیده‌ تخوا تاکیدێک بکه‌ره‌وه‌

لا اله‌ الا الله‌

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

سڵاوی خوات لێ بێت کاکه‌ بروسک بۆچی که‌ ده‌ڵیین حه‌ڵاڵ یا ن حه‌رام،ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، ئیمه‌ نازانین مانای چیه‌ حه‌ڵال و حه‌رام
کاکه‌ برووسک
باواز له‌ حه‌ڵاڵ و حه‌ڕام بێنین
ئه‌گه‌ر تۆ شتێک خۆت پێوه‌ ماندوو بکه‌ی وه‌ک سکرێپتێک پێت ناخۆس نیه‌ نیه‌ خه‌ڵکی لێت کۆپی بکه‌ن؟

لا اله‌ الا الله‌

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

برایان تکایه‌ ئێره‌ جێگه‌ی ئه‌و باسه‌ نییه‌ بیبه‌نه‌ بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ
کاک کامه‌ران ئه‌و باسه‌ داخه‌......
گه‌ر ئه‌یکریت بیکره‌ گه‌ر ناشیکریت فه‌رموو برۆ به‌قاچاخ دایگره‌.... و
باسی حه‌رام و حه‌ڵال لابه‌ره‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌....... هیوادارم له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ نه‌نوسرێته‌وه‌

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

ده‌ستت خۆش بێت کاک سورکێو  بۆ هه‌وڵ و ماندوو بوونت.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌که‌ت لێدوانیان داوه‌، به‌ڵام ئومێده‌وارم  بابه‌ته‌که‌ دانه‌خرێت، به‌هۆی .......، .......، .......، .......، هیتر....
له‌گه‌ڵ ڕێزم.:)

ده‌چمه‌وه‌ کوچه‌کـــــــانی هه‌نسک و
به‌ دیار نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگا زراویه‌کان و
هه‌ڵنه‌هاتنی خۆرێکی تیشک فرۆش
چاوه‌کــــانم جێ ده‌هێڵـــــم.(R.S.A)

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

کاکه‌ برووسک تۆ ئه‌و بڕیاره‌ت له‌ خۆڕا دا یاخوود  ده‌زانی که‌ به‌راستی ئه‌م شته‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیاوه‌ ڕێپێدراوه‌؟

لا اله‌ الا الله‌

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

kamarankurd نووسی:

کاکه‌ برووسک تۆ ئه‌و بڕیاره‌ت له‌ خۆڕا دا یاخوود  ده‌زانی که‌ به‌راستی ئه‌م شته‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیاوه‌ ڕێپێدراوه‌؟

تکایه‌ وا له‌ مرۆڤ مه‌که‌ن خۆی و وێبچنیشی به‌رچاو بکه‌وێت
ماوه‌یه‌که‌ به‌ته‌واوییییییی ناخۆشتان کردووه‌
گه‌ر جه‌نابت  مسوڵمانیت..... ده‌زانیت حه‌رام و حه‌ڵاڵ چییو  و پێویستیت به‌ فتوای که‌س نییه‌
شته‌که‌ به‌پاره‌یه‌ گه‌ر ده‌یکریت بیکره‌ گه‌ر نا  بڕۆ به‌قاچاخ دایگره‌و
بابه‌ته‌که‌ به‌لای تردا مه‌به‌.....
تکایه‌ به‌سه‌.... تکایه‌ به‌سه‌
ناخۆشتان کرد و وێبچنتان کرده‌ مه‌یدانی چه‌له‌حانه‌ و قسه‌ی زیاده‌ و به‌لاش
هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ش داخرێت و  بۆی به‌ته‌واوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ سوود بینین هاتوونه‌ته‌ وێبچن.....
جێی بهێڵن
به‌ڕاستی به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌بێت هه‌ڵوێستان هه‌بێت.... به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک......

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

سلام علیکم
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
کاکه‌ سورکێو دسته‌کانت خۆش بێت قسه‌کانت ز ۆر جوانن
به‌ڵام کاک برووسک تۆ ده‌بێت شایه‌دی له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ت بده‌یت که‌ ده‌ڵێیت حه‌راره‌؟
کاکه‌ برووسک تۆ هه‌ڵه‌ت کرد(کل ابن ادم خطاء و خیر خطائین التوابون)
زۆر سوپاس تکایه‌ هیچی تر له‌سه‌ری مه‌ڕۆن

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

بەڕیزان کامەران کورد , بۆتان عومەر ,
تکایە ئاگادارى ئەوە بن کە بابەتى ئایینى دەرکردنى لەدوایە .
پاشان کاک سورکێو بەڕێزتان گەر ڕووى دەمتان لەمنە ئەوە من وەڵامم پێ نییە بۆت بەڕێزەکەم .
دواى ئەوە مەمانکەن بەکێوا !!!! کارى من لێرە فەتوادان نییە , نە فەقێم نە موفتیم لە وێبچن , زانستى ئەدوێین تکایە .
کاک سورکێو جوان وەڵامى نووسى , دیارە بەڕێزتان باشتر شارەزاى ئایینن بۆیە خۆتان باشتر ئەزانن ئەوە حەلالە یان نا , بەڕاستى کارى ئێمە نییە , و دواتریش لە پەیامى دووەمدا تکام کرد کە ئەم باسانە دوور بن لەوێبچن , بۆیە ووتم حەرام نییە تا کارەکە راپەڕێنم تا ئەندامێک دەرنەکراوە neutral چوونکە بەراستى کارى ئێمە نییە !

بژین

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

سلام علیکم
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
زۆر سوپاس بۆ ئه‌م رونکردنه‌وه‌....به‌ڵام به‌قوربانت بم فه‌توا هه‌ر فه‌توایه‌ گه‌ر بۆ پێکه‌نینیشت بێت
زۆر سوپاس

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

ده‌ست خۆش کاک سورکێر بۆبڵاو کردنه‌وه‌ی
بۆ ئه‌م په‌یامه‌ی پێش خۆشم وه‌ک و وابێت 2 کتێبت بۆ بنوسم به‌ڵام بۆت جێ ده‌هێڵم بۆ خۆت:cool:

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

ده‌ستخۆش كاك سوركێو.

تكایه‌ باسی ئایینی په‌ره‌ پێمه‌ده‌ن لێره‌.

په‌ڕگه‌ی زمان چۆن به‌كاری ده‌به‌ن سه‌ربه‌ستن (له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه‌).
دامه‌زراندنی VB ی NULL كراو قاچاخییه‌ و له‌ زۆربه‌ی كۆمپانیای هۆست فرۆشه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌ دابمه‌زرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی ماڵی کورد vBulletin® دواین وه‌شان

ئاسۆ نادری نووسی:

دامه‌زراندنی VB ی NULL كراو قاچاخییه‌ و له‌ زۆربه‌ی كۆمپانیای هۆست فرۆشه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌ دابمه‌زرێت.

ئايا لةكاتيك كة بة بارةش بيكريت هةر قه‌ده‌غه‌یه‌ دابمه‌زرێت ?
يان جياوازة