1 (دەستکاری کراوە: Broosk 2009-06-22 00:21:25)

بابه‌ت: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

سڵاو ئازیزان .
بەباشم زانى لەم بابەتەدا کورتە باسێک لەسەر کۆمەڵێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن بکەم , وەک چۆنییەتى درووست بوونى و گرنگییەکەى و مێژوو و هتد ...

سەرەتا بە PHP ــدەستپێدەکەم ,

PHP :
یەکێکە لەزمانە هەرە باو و گرنگەکانى بوارى وێب داڕشتن , و زمانێکى نووسراوە و پێی دەوترێ زمانى سکرێپتکردن / scripting language کە لە بنەڕەتەوە بۆ پەرەپێدان و باشترکردنى پەڕەى وێب و ماڵپەرەکان هاتۆتەکایەوە .
سەرەتاى دەرکەوتنى ئەگەرێتەوە بۆ ساڵى ١٩٩٥ کاتێک لەلایەن Rasmus Lerdorf ــەوە دۆزرایەوە , لەوکاتەدا ناوى PHP ـبۆ دانەنرابوو / نەبوو , بەڵکو پێی دەگوترا PHP/FI , لەڕاستیدا PHP لەوکاتەدا زمانێکى جێگیر نەبوو , بەڵکو کۆمەڵێک جێ بەجێ کردن بوو کە بەپاڵپشتى و بەکاربردنى Perl ــدەنووسرا , Rasmus لەوکاتەدا ناوى لەو کۆمەڵە جێبەجێکردنە نا (Personal Home Page Tools) , لەوکاتەدا PHP پێویستى بەوە بوو کە کۆمەڵێ جێبەجێکردنى باشترى بۆ زۆر بکرێ , بۆیە Rasmus هەڵستا بە نووسینى کۆمەڵێک جێبەجێکارى تر لەسەر بنەماى زمانى C , کە واى کرد لەوکاتەدا PHP ــتواناى پەیوەندیکردنى هەبێت بە بنکەى دراوەوە .

PHP/FI بەشێکى کەمى ئەو کارانەى ڕادەپەڕاند کە وەشاندنەکانى ئێستاى PHP رایئەپەڕێنن وەهەروەها زۆربەى گۆڕاوەکانى لە گۆڕاوەکانى Perl ــدەچوون .
لەساڵى ١٩٩٧ ــدا PHP/FI وەشاندنى 2.0 ـدەرچوو کە ویسترا تێیدا بەهێزتر بکرێت وەک لەوەشانى پێشوو ,هەرچەندە کە گەشەپێدەرانى زۆر بوون بەڵام لەساڵى ١٩٩٧ لەلایەن  Zeev Suraski جارێکى تر سەر لەنوێ نووسرایەوە کە ئەمجارە بووە وەشانێکى زۆر بەهێزى PHP ـــکە PHP 3.0 ــبوو کە بەوەشانى فەرمى دادەنرا , گرنگى ئەم وەشانەش بێ لە گۆڕین و بەهێزتر کردنى کۆدەکان , گۆڕینى ناوى PHP ـبوو کە لەو کاتەدا بەبێ FI ـوەشێندرا , PHP بوو بە کورتکراوە (PHP: Hypertext Preprocessor) شایەنى باسە ئەم وەشانە لە ساڵى ١٩٩٨ دەرچوو پاش ٩ مانگ تاقیکردنەوە .
هەر لەهەمان ساڵدا پاش دەرچوونى فەرمى PHP 3.0 , هەردوو Zeev Suraski و Andi Gutmans هەستان بە دووبارە نووسینەوەى بنەماو کۆدە گرانەکانى PHP تا واى لێبێت PHP ــزمانێکى بەربڵاوبێت لەڕووى بەکاربردنەوە . ئەو بزوێنەرەى کە دواى دووبارە نووسینەوەى PHP دەرکەوت Zend Engine ــبوو  شایەنى باسە Zend لە پیتەکانى یەکەمى ناوى گەشەپێدەرەکانییەوە وەرگیراوە , پاشان لەساڵى ١٩٩٩ ئەمیش وەک بزوێنەرێکى سەرکەوتوو بە فەرمى بانگەوازى بۆکرا !
لەساڵى ٢٠٠٠ ــدا PHP 4.0 ـدەرچوو کە ئەم وەشانە تەواو پشتبەستوو بوو بە بزوێنەرى Zend , لەم وەشانەدا گەلێک تایبەتمەندى بۆ PHP زۆرکرابوو وەک پاڵپشتکردنێکى باشترى Server و Session و باشترکردنى بوارى پارێزگارى .
لەگرنگترین هۆکارەکانى سەرکەوتنى PHP ـئەوەیە کە سەرچاوە کراوەیە .

تا ئێرە باسێک بوو لەسەر PHP و هەندێک زانیار و مێژووەکەى .

پاش ئەو باس لە Python ـدەکەین ,

Python :

زمانێکى پرۆگرامکردنە لە ئاستە بەرزەکاندایە , ناسراوە بە ئاسانى خوێندنەوە و نووسینى و فێربوونى ,و سەرچاوە کراوەیە ,خاوەنى ژمارەیەکى زۆر تایبەتمەندییە , هەروەها لەگەلێک بواردا بەکاردێت وەک درووستکردنى پرۆگرامى سەربەخۆ و هەروەها ئەو ڕوومەتە کێشراوانەى سەر وێب , هەروەها پرۆگرامى زۆر گەورەو زەبەلاحى لێدرووستکراوە , و دەشکرێ پرۆگرامى زۆر سەرەتایی پێ درووست بکرێ !
بۆیەکەم جار Python لەسەنتەرى CWI دەرکەوت لە ئەمستردام لەسەر دەستى Guido van Rossum لەکۆتایی هەشتاکاندا , و لەساڵى ١٩٩١ بەفەرمى بانگەوازى بۆ کراوە . زۆرێک لە بنەماکانى لەسەر C نووسراوە . Guido ـناوى Python ـلێنا لەخۆشەویستیدا بۆ گرووپێکى شانۆیی کۆمیدى لە ئینگلاند کە ئەو گرووپە بەناوى  Monty Python ــەوە بووە  .
Python دەتوانێت کار بکات لەگەڵ کۆمەڵێکى زۆر لە جۆرەکانى بنکەى دراوە , وەک MySQL .

بەشێوەیەکى زۆر بڵاو لە هەردوو مالپەرى نـــــــاســــــا و گووگڵ ـبەکارهاتووە . هەروەها لە پرۆژەى Zope ــدا بەکارهاتووە , و گەلێک پرۆگرامى لێپێک هێنراوە وەک ,

١. پرۆگرامى Maya بۆ کارى وێنەى 3D بەکاردێ .
٢. پرۆگرامى Blender بۆ کارى وێنەى 3D بەکاردێ .
٣. پرۆگرامى Softimage XSI بۆ کارى وێنەى 3D بەکاردێ .
٤. یارى Civilization IV یەکێکە لە یارییە ستراتیجیە بەناوبانگەکان .
٥. OpenOffice پرۆگرامێکى سەرچاوەکراوەیە وەک MS Office ــکارتێپەڕ دەکات .
٦. GIMP بۆ کارى وێنە لەسەر Linux .

بڕوانە کۆدێکى Python :

print("Hello World!")

ئەنجام , Hello World


ئەمەش کورتەیەک بوو لەسەر Python , دەچینە لاى Ruby ,

Ruby :
لەزمانى نووسەرێکى ویکىپێدیاى کوردىییەوە ,
روبی (Ruby) زمانێکی نوێ نییە بەڵکو لە ساڵی ١٩٩٣ لە یابانەوە لەلایەن Yukihiro Matsumoto ھاتۆتە داڕشتن و لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەم وەشانی بڵاوکراوەتەوە. لەبەر زۆر بڵاوبوونەوەی ئەم زمانە لە ڕاژانی ئێستادا، بەباشم زانی شتێکی لەسەر بنووسرێت، بەتایبەتی کە گوایە دەتوانێت شوێنی PHP لەق بکات. بە تایبەتی کە "روبی" تەنھا بۆ پەرەپێدانی وێب نییە بەڵکو زۆر گشتی ترە. داڕێژەری ئەم زمانە دەیەوێت ئاسانکاری زمانەکانی تر بخاتە قاڵبی "روبی": وەک Smalltalk داینامیکە و بە تەوای زمانێکی Object Oriented ـە و ھیچ زانیارییەکی نەگۆڕاو static بەکارناھێنێت. وەک Perl و Python زمانە وەک لەوەی Scripting language بێ. لەگەڵ دەرچوونی Ruby on Rails شوێنی "روبی" بەھێزتر دەبێت کە بریتییە لە Framework ـێک بۆ پەرەپێدانی وێب/ماڵپەر لەگەڵ بەستنەوەی بە بنکەی دراوە.

گەرانەوە بۆ وێبچن ,
Ruby بەماناى (یاقووت) دێ کە لەلایەن  Yukihiro Matsumoto ــى یابانییەوە وەشێندرا، لەساڵى ١٩٩٣ Yukihiro ـدەستبەکاربوو لەسەرى تا لە ١٩٩٥ یەکەم وەشانى دەرچوو , رووبى هەرگیز خاوەن ناوبانگێک نابووە تا لەم دواییانەدا نەبێ، کە لەلایەن David Heinemeier Hansson ــەوە گەشەى پێدرا لەساڵى ٢٠٠٥ ــدا.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانیشى بریتین لە:
١.سەرچاوە کراوەیە .
٢. لەکۆمەڵێکى زۆر لایەن و تایبەتى دا دەکرێ بەکاربێت .
٣.زمانێکى بزۆکە .
٤.پێویستى بە وەرگێر نییە .
٥.باوەشێک لە سیستمە کارپێکەرییەکان پاڵپشتى دەکات .

لێرە کۆتایی بەم بەشەى بایەتەکە دێنم , هەوڵ دەدەم بەشى دووەم بەزووترین کات بڵاوبکەمەوە .

تەنها سەرچاوە , http://wikipedia.org

بژین و بەهیواى ئەوەى سوودى هەبووبێ

2

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

ده‌ستت خۆش کاکه‌ بروسک
ئافه‌رین بۆ Php:)

3

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

دسته کانت خۆش کاکه‌ برووسك،.زانیاریه‌کانت زۆر به‌سوودن زۆر زۆر سه‌رکه‌وتووبیت،.

قوڵترین پاڵنەر لە سرووشتی مرۆڤەکاندا ئەوەیە کە هەست بە بوونی خۆیان بکەن.

4

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

کاکه‌ برووسك،.زانیاریه‌کانت   به‌سوودن  دةست خؤش

5

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

ده‌ستت خۆش كاك بروسك ، من Python م زۆر پێ باشه‌ smile

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

6

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

دەست خۆش بروسک گیان یاخوا بەخێر بێیتەوە
ماوەیەکى زۆرە دیار نیت بە بابەتە جوانەکانت ئێرەت رازاندەوە
بژى دەست خۆش دووبارە

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

7

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

ده‌ستخۆش، وا هه‌ڵیده‌واسم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

Supas Hawreyan , Supas Bo Helwasineke, Basheki Tirish Mawe hawil dedem zw tawawi kem .

BJI

9

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

من زانیاریەکی زۆۆرم لێوەرگرت    بەڕاستی  بەسوود  بوو     ، چاوەڕوانی   بەشی دووەمم  بە  چوارچاوەوە   wink

هەردەم سەربەرز بیت   هیوای   سەرکەتنت بۆ بە ئاوات دەخوازم .

هەر بژین هەموو  لایەک.

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

10

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

هههههه رۆحیت کاکە هەڵۆ , بەشەکەى تریش بەڕێوەیە wink

ووشە , پیتەکان جوانی کردووە .
Soledad

11 (دەستکاری کراوە: جوتیار1 2009-07-08 16:18:33)

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

دەست خۆش برووسک.
ببورن بۆ نوێ کردنەوەی بابەت
بەس ویستم بڵێم بەشی دووەم کام زمانانەی ترن؟




بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

12

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

بەشى دووەم هەندێکى ماوە ,
دواتر بیبینە big_smile

13

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

cojiyan نووسی:

کاکه‌ برووسك،.زانیاریه‌کانت   به‌سوودن  دةست خؤش

www.kurdSHOP.NET       |          کورد شووپ

14

وه‌ڵام: زانیارى لەسەر هەندێک لە زمانەکانى وێب داڕشتن .

dastt xosh zoor jwana mama broosk