1

بابه‌ت: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

سڵاو :

به‌ پێويستم زانی ئه‌م بابه‌ته‌تان بۆ شی بكه‌مه‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ زۆرێكتان ئه‌م پرسياره‌تان لا درووست بوو بێت كه‌ چۆن له‌سه‌ر يه‌ك كۆمپيوته‌ر / بژمێر هه‌ردووك سيسته‌می ئوبونتو و ويندۆز دابنێيت .

ئه‌گه‌ر كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا ويندۆسی له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ ئه‌تهه‌وێت ئوبونتوش به‌كاربه‌ری بێ ئه‌وه‌ی ويندۆزه‌كه‌شت زيانی پێ بگات ، ئێستا ئێمه‌ باسی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ين ،

ئێمه‌ پێويستمان به‌ به‌رنامه‌ی VirtualBox هه‌يه‌ كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ هه‌ڵئه‌ستێت به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره‌ . ئه‌توانن ڵێره‌ دايبگرن VirtualBox
+
ئوبونتو \ ئه‌توانن لێره‌ دابگرن كام وشانه‌تان ئه‌وێت http://www.ubuntu.com/getubuntu/download
من خۆم له‌سه‌ر Ubuntu 7.4 ئه‌م كاره‌م ئه‌نجام دا چونكه‌ داگرتنی تازه‌كه‌ی كاتێكی زۆری ئه‌ويست به‌ڵام گرنگ نيه‌ ئێوه‌ كامه‌ دائه‌گرن . ئه‌توانن دايبمه‌زرێنن .

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڤێرتواڵ بۆكس داگيرا ئه‌يكه‌يته‌وه‌ به‌م شێوه‌يه‌يه‌

http://www.kurdup.com/uploads/51d0bfae4c.jpg

ئێستا پێويسته‌ كرته‌له‌سه‌ر New بكه‌يت ، دواتر ئه‌و په‌نجه‌ره‌ ئه‌كرێته‌وه‌

http://www.kurdup.com/uploads/d6dc769d4d.jpg

ئێستا كرته‌ له‌سه‌ر Next بكه‌ ، دواتر ئه‌م په‌نجه‌ره‌يه‌ ئه‌كرێته‌وه‌
پێويسته‌ له‌بۆشايی يه‌كه‌م ناوی سيسته‌مه‌كه‌ت بنووسيت و له‌ خوارتر جۆره‌كه‌ی هه‌ڵبژێريت .

http://www.kurdup.com/uploads/4508b845e6.jpg

پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان كرته‌ له‌سه‌ر Next بكه‌ . تا ئه‌م په‌نجه‌ره‌يه‌ ئه‌كرێته‌وه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/643ddb917d.jpg

لێره‌ پێويسته‌ قه‌باره‌يه‌ك له‌ ميمۆريه‌كه‌ت/ڕامه‌كه‌ت دياری بكه‌يت بۆی باشتره‌ له‌ ٢٥٦ كه‌متر نه‌بێت ! . دواتر Next بكه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/b3f17c0ac4.jpg

ئێستا لێره‌ پێويسته‌ New هه‌ڵبژێريت .

http://www.kurdup.com/uploads/2d85990df1.jpg

دواتر Next بكه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/70f9562d86.jpg

ئێستا ئه‌م په‌نجه‌ره‌يه‌ بۆوه‌ Dynamically expanding image هه‌ڵبژێره‌  و  Next لێبده‌وه‌

http://www.kurdup.com/uploads/5ddd7dd29d.jpg

له‌م په‌نجه‌ره‌يه‌دا قه‌باره‌یه‌كی بۆ دياری بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داگيری بكات ، له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌شی له‌سه‌ره‌وه‌ بنووسه‌ له‌گه‌ڵ وشانه‌كه‌ی.
دواتر Next بكه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/d3fafdb4cc.jpg

Finish بكه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/0ba498a50c.jpg

جارێكی تر Next بكه‌ لێره‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/a63d0dff41.jpg

Finish بكه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/948ce7aa3e.jpg

جارێكی تر Next بكه‌‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/007f32caad.jpg

لێره‌ له‌م وێنه‌يه‌ CD\DVD-ROM device هه‌ڵبژێره‌ و له‌خواره‌وه‌ش دوو دانه‌ هه‌يه‌ ١- ئه‌گه‌ر سيسته‌مه‌كه‌ت/ ئوبونتوه‌كه‌ له‌سه‌ر سيديه‌ ئه‌وه‌ يه‌كه‌م هه‌ڵبژێره‌ ، به‌ڵام ٢-  ئه‌گه‌ر داتگرتووه‌ و به‌شێوه‌ی فايلی ISO يه‌ ئه‌وه‌ دووه‌م هه‌ڵبژێره‌ . ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ر سيديه‌ يه‌كه‌مم هه‌ڵبژارد smile

http://www.kurdup.com/uploads/3ff0fbf3e2.jpg

لێره‌ Finish بكه‌ . دوای ئه‌وه‌ی Finish -ت كرد پێويسته‌ ئه‌گه‌ر به‌ سيديه‌ سيسته‌مه‌كه‌ ئه‌وه‌ سيديه‌كه‌ بخه‌يته‌ ناو كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت ، پاشان بچۆ ناو به‌رنامه‌ی VirtualBox ده‌بينين دامه‌زراندنه‌كه‌ ته‌واوه‌ كليكی ڕاست له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كه‌ بكه‌ Start هه‌ڵبژێره‌ ده‌بينين په‌نجه‌ره‌ی Boot ئیكرێته‌وه‌ ئه‌چته‌ ناو سيديه‌كه‌ . وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌

http://www.kurdup.com/uploads/5c81b77e01.jpg

پێويسته‌ Statr Or Install Ubuntu هه‌ڵبژێريت واتا يه‌كه‌ميان . دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ دێت .

http://www.kurdup.com/uploads/a237dec36b.jpg

پێويسته‌ ماوه‌يه‌ك ڕاوه‌ستيت تاوه‌ك و ئه‌مه‌ ته‌واو ئه‌بێت يه‌ك دوو ده‌قه‌ی ئه‌وێت .

http://www.kurdup.com/uploads/860dbedc28.jpg

ئێستا ته‌واو بوو چۆ ژووره‌وه‌ ده‌بينين ئايكۆنی Install له‌سه‌ر ديسكتۆپه‌ ، كليكی ڕاستی له‌سه‌ر بكه‌و Open هه‌مووتان ئه‌وه‌ ئه‌زانن smile

http://www.kurdup.com/uploads/a8ac9dc78e.jpg

ده‌بينين كه‌ په‌نجه‌ره‌ی دامه‌زراندن كرايه‌وه‌ ، ئێستا زمانه‌كانی داوه‌ English هه‌ڵبژێره‌ و Forward لێبده‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/699cc8f317.jpg

ئێستا كاتی وڵاته‌كان هاتووه‌ پێويسته‌ به‌غداد هه‌ڵبژێريت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دياره‌ نيشانه‌ی ماوسه‌كه‌ له‌كوێيه‌ بيخه‌ره‌ سه‌ر به‌غداد و Forward لێبده‌وه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/836942c170.jpg

ئه‌مجاره‌ ئه‌بێت ته‌خته‌ كليله‌كه‌ دياری بكه‌يت English هه‌ڵبژێره‌و ئه‌ويش Forward بكه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/421f9332c8.jpg

وه‌ك وێنه‌كه‌ دوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ دياری بكه‌و Forward بكه‌وه‌

http://www.kurdup.com/uploads/aa911d0051.jpg

ئێستا ئه‌م په‌نجه‌ره‌يه‌ كرايه‌وه‌ كه‌ ئه‌بێت ناوی خۆت و ناوی كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت و ناوی چوونه‌ژووره‌وه‌ و تێپه‌ڕه‌ وشه‌ بنووسی . كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ت ته‌واو كرد بڕۆ پێشه‌وه‌ \ Forward

http://www.kurdup.com/uploads/ace066b52a.jpg

لێره‌ ئه‌و زانياريانه‌ی كه‌ پڕت كردۆته‌وه‌ نيشانت ئه‌دات كه‌ خۆی بووت به‌م زانياريانه‌ ئه‌كات ، واباشتره‌ كه‌له‌سه‌ر فايلێكی نووسراوی/ تێكستی هه‌ڵيبگريت بۆ ئه‌وه‌ی له‌بيرت نه‌چێته‌وه‌ . پاشان Install بكه‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/e85129000c.jpg

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ Install ت كرد ئه‌وه‌ ده‌ست ئه‌كات به‌ دامه‌زراندن ، پێويسته‌ ماوه‌يه‌ك چاوه‌ڕێ بكه‌يت تاوه‌كو ته‌واو ئه‌بێت .

http://www.kurdup.com/uploads/dda46c3211.jpg

كه‌ ته‌واو بوو دامه‌زراندن ئه‌م په‌نجه‌ره‌يه‌ دێت كه‌ ئه‌ڵێت سيسته‌م پێويستی به‌ Restart هه‌يه‌ ، تۆش Restart Now لێبده‌ .

http://www.kurdup.com/uploads/16df177975.jpg

دوای ئه‌وه‌ی داگيرسايه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ داوای ناو و تێپه‌ڕه‌ وشه‌ت لێئه‌كات تۆش ده‌يده‌يتێ و ته‌واو ئه‌چێته‌ ژووره‌وه‌ به‌سه‌ركه‌وتوويی .

داوای لێبوردن ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێك وێنه‌ی سه‌ره‌تا نووسيومه‌ www.webchin.rg له‌ جيات www.webchin.org له‌به‌ر كه‌می كات نه‌متوانی چاكيان بكه‌م . ئينشالله‌ دواتر چاكيان ئه‌كه‌م .

كاك ئاسۆ ئه‌گه‌ر وێنه‌كان به‌رزبكه‌يته‌وه‌ سه‌ر سێرڤه‌ری وێبچن زۆر باش ئه‌بێت له‌به‌ر فه‌وتان smile

هه‌ركێشه‌يه‌ك هاته‌ پێش بينووسن . له‌خزمه‌تداين .

دنيايه‌ك ڕێز  بۆ ئێوه‌

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

2 (دەستکاری کراوە: گەردیلەى زانست 2009-06-24 15:53:17)

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

دەست خۆش روونکردنەوەیەکى زۆر جوانت کردووە هەر بژى
من خۆم وەشانى ٨.١٠ بەکار دەبەم بە Dvd ـــــــــــم داگرتووە هەموو پاکەتەکانى تێدایە
من پاش داگرتنى یەکسەر پارتشنێکم بۆ چۆڵ کردوو پاشن هەر لەسەر ئەو پارشتنە دامگرت و هیچ کێشکم نەبوو..;)

بەهەر حاڵ بابەتەکەت زۆر جوان رازاندۆتەوە مانوو بونى پێوە دیارە

سەرکەتوو بى
بژین

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

3

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

جوانە حاجى , زۆر بەسوودە

بژی

ووشە , پیتەکان جوانی کردووە .
Soledad

4

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

جوانت باس کردوە   هەر بژیت   .   

بەهیوام  ئەندامانی   بەشی وەرگێڕانی   ئوبونتو   هاوشێوەی زمانەکانی تر  بۆمان وەربگێڕن مەبەستم  بەتەواوی ئاگادارم کە بڕێک کار دەکرێت بەڵام  بەگوێرەی پێویست نی یە   ،  با  ئێمەش  لە میللەتان دوا نەکەوین .

هەر بژین

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

5

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

ده‌ستخۆش به‌ڕاستی شیکردنه‌وه‌یه‌کی جوان کردووه‌ بۆی ، ئه‌گه‌ر کاتم هه‌بوو تاقی ده‌که‌مه‌وه‌ .

کاتێکی خۆش

6

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

dast xosh baraste jwan shet krdotawa har bzhet

7

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

ده‌ست خۆش کاک هونه‌ر زۆر جوانت رون کرده‌ۆته‌وه‌

8

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ، هيوادارم سوودی خۆی گه‌ياندبێت

كاك هه‌ڵكه‌وت هيوادارم تاقيبكه‌يته‌وه‌ زۆر باشه‌ smile

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

9

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

هه‌ر"بژیت"smile

10

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

بابه‌تێکی جوانه‌، به‌هیوا بابه‌تی جوانتر...بژیت

11

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

دەست خۆش
بێ ئەو بەرنامەیەش من بەکارم هێناوە.






بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

12

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

دەست خۆش
بێ ئەو بەرنامەیەش من بەکارم هێناوە.

به‌ Live CD -؟

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

13

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

بەڵێ.





بژین

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

14

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

بەڵێ.

ئه‌كرێت به‌ڵام گۆڕانكاريه‌كان پاسه‌كه‌وت ناكرێن !

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

15

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

کام گۆڕانکاریانە؟





بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

16

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

Terminal

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

17

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

ئەیکات.


بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

18

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

ده‌ ست خوش بو ئه‌ م بابه‌ ته‌ جوانه‌ smile

هۆست بۆ کورد www.host4kurd.net
مـــه‌کۆى کوردان www.mkurdan.com

19

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سيديه‌كه‌ت ده‌رهێناو خستته‌وه‌ ناوی ده‌سكاريه‌كان تێك ئه‌چنه‌وه‌ ؟

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

20

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی ئوبونتو له‌ناو ويندۆزدا به‌ VirtualBox ( به‌شێوه‌ی ناوخۆيی)

no





بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟