1

بابه‌ت: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سڵاو،
ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆریک له‌ ئه‌ندامان پرسیار ده‌که‌ن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیوته‌ر واتا به‌شێوه‌ی ناوخۆی Localhost.
له‌م بابه‌ته‌ بۆتان ڕوون ده‌که‌مه‌وه‌ چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی پڕۆگرامی Xampp و دامه‌زراندنی سکریپتی CuteNews

هیوادارم سوودی هه‌بیت بۆتان !

سه‌ره‌تا لێره‌ پڕۆگرامی Xampp-win32-1.6.8 دابگره‌

پاشان که‌ داتگرت له‌ناو Zip ده‌ریبێنه‌‌ و دووکلیکی له‌سه‌ر بکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ installـی بکه‌

که‌ دوو کلیکت کرد پاشان Next بکه‌ وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D1.jpg

پاشان بۆکسێکی تر دیت، ده‌بێت درایڤێک دیاری بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی لیی دامه‌زرێنی وا باشه‌ درایڤی Cبێت.
وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D2.jpg

پاشان بۆکسێکی تر ده‌کرێته‌وه‌ وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ :
http://webchinupload.com/files/D3.jpg
تۆ نیشانه‌ی ڕاست له‌ ته‌نیش ئه‌مانه‌ بده‌ :
Intsall Apache as service
Intsall MySQL as service
Intsall Filezilla as service
پاشان Next بکه‌

پاشان چاوه‌ڕی بکه‌ تا ته‌واو ده‌بێت،وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D4.jpg

پاشان ئه‌م بۆکسه‌ ڕه‌شه‌ ده‌کرێته‌وه‌، که‌مێ چاوه‌ڕی بکه‌ و لا ده‌چێت، وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D5.jpg

پاشان ته‌واده‌ بێت و Finish بکه‌:
http://webchinupload.com/files/D6.jpg

پاش ئه‌وه‌ی که‌ Finishـت کرد بۆکسێک ده‌کرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌یه‌ چالاک بکه‌ین بۆ کار کردن وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D7.jpg

ئیستا پڕۆ گرامه‌که‌ بێ کێشه‌ دابه‌زی
بۆ چونه‌ ناو پڕۆگرامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بچۆ
C:\xampp

پاشان له‌وێدا کۆڵێک فایل و فۆڵده‌ری تێدایه‌:)

وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وێبگه‌ڕیش بیکه‌یه‌وه‌ به‌م شیوه‌یه‌
http://localhost
که‌ یه‌مه‌جار کرته‌وه‌ داوا ده‌کات زمانێک دیاری بکه‌ی تۆ English هه‌ڵ بژێره‌ ئه‌و خۆشه‌:D

ئیستا هیچی وامان نه‌ماوه‌ بۆ دامه‌زراندنی سکریپتی CuteNews

سه‌ره‌تا سکریپته‌که‌ لێره‌ دابگره‌
په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی و ستایل و هه‌مووشته‌یکه‌ی له‌گه‌ڵ هیچی ناویت.
پاشان له‌ zip ده‌ری بێنه‌
پاشان که‌ ده‌رت هێنا بۆخۆت بۆئه‌وه‌ی له‌ کاتی کردنه‌وه‌ی ئاسان بێت بیخه‌ ناو فۆڵده‌رێک به‌ ناوێکی کورت بۆ نمونه‌:CN
پاشان په‌ڕگه‌ی HTACCESS بسره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێکێشه‌ کار بکات
پاشان فۆڵده‌ره‌که‌ کۆپی بکه‌ و بیبه‌ ناو C:\xampp\htdocs

له‌وێدا دایبنێوه‌
پاشان ده‌چین داتابه‌یس دروست ده‌که‌ین،بڕۆ بۆ
http://localhost
پاشان که‌ کرایه‌وه‌ له‌ ده‌ستی چه‌پ کۆمه‌ڵێک شتی لێیه‌ که‌مێک وه‌ره‌ خواره‌وه‌ نسراوه‌ PHP My Admin کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D8.jpg

پاشان که‌ کلیکت له‌سه‌ر کرد php my admin ده‌کرێته‌وه‌ پاشان تۆ کلیک له‌سه‌ر Databases بکه‌ وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D9.jpg

پاشان که‌ کلیکت له‌سه‌ر کرد ده‌کرێته‌وه‌ له‌خواره‌وه‌ نوسراوه ‌Create new database   
و له‌ ته‌نیشت نوسراوه ‌Create پاشان تۆ ناوێک بنوسه‌ و کلیک له‌ ‌Create بکه‌ وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D10.jpg

پاشان که‌ کلیکت کرد داتابه‌یسه‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتوی دروست ده‌بێت وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D11.jpg


ئیستا ماوه‌ته‌وه‌ سکریپته‌که‌ install بکه‌ین:)

من ناوم له‌ فۆڵده‌ره‌که‌ ناوه‌ webchin تۆش هه‌ر ناوێکت لێناوه‌ ئه‌م ناوه‌ بنوسه‌ له‌دوای localhost وه‌ک ئه‌مه‌
http://localhost/webchin
پاشان ده‌کرێته‌وه‌ داوای installکردن ده‌کات
پاشان تۆ
له‌ خانه‌ی یه‌که‌م زمانی کوردی هه‌ڵبژێره‌
له‌ خانه‌ی دووه‌م Mysql هه‌ڵبژێره‌
وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D12.jpg
پاشان Next بکه‌

پاشان دڵنیات ده‌کاته‌وه‌ له‌ چمۆدنی ئه‌م په‌ڕگانه‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا دیارن
له‌سه‌ر Localhost پێویست به‌ چمۆد ناکات به‌ڵام له‌سه‌ر domain ده‌بێت چمۆده‌که‌یان بکه‌یه‌ 777
http://webchinupload.com/files/D13.jpg
پاشان Next بکه‌

پاشان فۆڕمێک دێت که‌ داوای بنکه‌ی دراو ده‌کات، به‌م شێوه‌یه‌ پری بکه‌وه‌،

له‌سه‌ره‌وه‌ داوای ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌کات
پاشان له‌خواره‌وه‌ خانه‌کان پڕبکه‌وه‌ وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D14.jpg
پاشان Nextبکه‌

پاشان خشته‌کان به‌ سه‌رکه‌وتوی دروست ده‌بن وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D15.jpg

پاشان داوای ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و وشه‌یتێپه‌ڕبوون ده‌کات وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌:
http://webchinupload.com/files/D16.jpg

پاشان که‌ نوسیت کلیک له‌ چوونه‌ژوره‌وه‌ بکه‌ !
ئیستا به‌سه‌رکه‌وتوی چوویته‌ ژووره‌وه‌،
پێوسته‌ بچیت فۆڵده‌ری install بسڕیته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌،
C:\xampp\htdocs\webchin

ئه‌مه‌ش وێنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
http://webchinupload.com/files/D17.jpg

هیوادارم سوودێکم گه‌یاندبیت به‌ ئێوه‌ی خۆشه‌یوست.
سه‌رکوتوبن

2

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

ده‌ستت خۆش مامه‌ گه‌یلان بۆ خۆت و ئه‌م کاره‌ جوانه‌ wink
هه‌ر بژیت

وێــبــچــن ===> بـاشتـرین ڕێگه‌ی چـنـیـن و پـێـك بـه‌ستـنـی وێـبـی کـوردی

بـه‌ سوود وه‌رگـرتـن له‌ ڕێگـاو بیر و بـۆچوونـه‌کان کـردار بـه‌رهـه‌م دێــت

3

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سوپاس کاک سامان، هیوادارم سوودی گه‌یاندبێت

4

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

خۆزگە باسی ئەوشت بکردایە کە چۆن ئەندامان ئەتوانن بنکەیەکی تر بۆ خۆیان دروست بکەن
چونکە زۆر گرنگەو دووای هەموو سکەیپتەکان ناکەنە یەک بنکەی زانیاریەوە.


دەست خۆش
بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

5

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

مه‌به‌ستت چیه‌ کاک جوتیار؟
ڕوونتری بکه‌وه‌ تا باسی بکه‌م

6

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

شتێ سەیر ئێستا بینیم کاتێ ئەتەوێ بەرنامەکە دابگری
ئەم لینکە ئەدەات
http://www.gailanit.net/xampp-win32-1.6.8-installer.zip
ئایە ئەو سێرڤەرە خۆی ماڵپەڕی نیە تا لێی دابگرین؟
ئەی ئەمە چیە؟
بۆیە بە هیوام جاری تر ماڵپەڕی خۆی بەکاربێنی نەک لای خۆت باری بکەیت.
سوپاس


بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

7

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

مەبەستم ئەوەیە ئەندام بتوانێ بنکەی زانیاری تر دروست بکات نەک هەر ئەوەی خۆی .




بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

8

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

کاک جوتیار من بۆیه‌ له‌وێ به‌رزم کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بمێنێت و لای هیچمان کێشه‌یه‌کی نه‌بیت

2-
مه‌به‌ستت دروست کردنی داتابه‌یسه‌؟
گه‌ر ئا تا ئیستا بۆت ڕوون بکه‌مه‌وه‌:)

9

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سێرڤەرەکەی ئەوان نامێنێت یان ئەوەی تۆ؟
من خۆم نامەوێ بۆ ئەندانمەکانمە.
بنکەی زانیاری=database


بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

10

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

ئی باشه‌ براکه‌م من له‌سه‌ره‌وه‌ چۆنیه‌تی دروست کردنی داتابه‌یسم ڕوون کردۆته‌وه‌
نازانم چی تریت ئه‌ویت؟

سه‌یری وێنه‌ی 8،9،10.11 بکه‌

11

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

ده‌ستت خۆش كاك گه‌يلان ، ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كی جوانه‌ !

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

12

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سوپاس کاک هونه‌ر. هه‌ربژیت

13

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

هه‌ربژی ، ئومێدێکی زۆرمان پێته‌

ماڵپه‌ڕی کۆره‌ک تیڤی: www.korak.tv
په‌یوه‌ندی: [email protected]

14

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سوپاس کاک زیره‌ک،بژیت

15

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

کاك گه‌یلان ده‌ست خۆش به‌هیوای بابه‌تی جوانتر و به‌رده‌وامیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانت،
و سه‌رکه‌وتووبیت.

قوڵترین پاڵنەر لە سرووشتی مرۆڤەکاندا ئەوەیە کە هەست بە بوونی خۆیان بکەن.

16

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سوپاس مام گیان هه‌ربژیت

17

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

دەست خۆش بەرێز گەیلان
جوانت روون کردۆتەوە
بژى
رێزمان

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

18

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سوپاس کاک زانا ،هیوادارم سوودی هه‌بێت بۆت:)

19

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

ده‌ستخۆش، ماندووبونی پێوه‌ دیاره‌

به‌ هیوای بابه‌تی جوانتر

ماڵپەڕی کوردینە
www.kurdine.com

20

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی CuteNews له‌ناو کۆمپیو‌ته‌ردا(Localhost)

سوپاس کاک محه‌مه‌د، هیوادارم سوودی هه‌بێت