بابه‌ت: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

سڵاو هاوڕێیان..
چۆن بتوانم ئه‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌ له‌ جێگه‌ی کۆنه‌که‌ی خۆم دابنێم؟
ئێستام 1.10 ڤێرژنی تازه‌ش 1.0.15 یه‌. ؟

لا إله إلا الله

وه‌ڵام: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

تکایه‌ وه‌شانه‌کان هه‌ڵه‌ نووسیوه‌ , چونکه‌ تاکو ئێستا وه‌شانی 1.10 ی نییه‌ به‌ڵکو له‌ ئێستادا 1.5 ی هه‌یه‌

وه‌ڵام: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

مه‌به‌ستم بو.. 1.5.10 به‌کارده‌به‌م و ده‌مه‌وێ بیگۆرم به‌ 1.5.14

http://www.joomla.org/download.html

لا إله إلا الله

وه‌ڵام: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

ئه‌وه‌ http://joomlacode.org/gf/download/frsre … ackage.zip دابگره‌ و له‌ زیپه‌که‌ داری بهێنه‌ ، پاشان په‌ڕگه‌کانی

ناوی ڕاسته‌وخۆ له‌ ftp بنێره‌ بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ت ، له‌ به‌رنامه‌ی ftp ییه‌که‌تدا په‌یامێك دێت به‌ناوی Overwrite All کرته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ ئیتر خۆی ڕاسته‌وخۆ وه‌شانه‌ نوێیه‌که‌ ده‌چێته‌ جێی .

تێبینی /  پێش ئه‌وه‌ی وه‌شانه‌که‌ نوێ بکه‌یته‌وه‌ ( باک ئه‌پی ) بنکه‌ی دراوه‌که‌ت بکه‌ .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

کاکه‌ هه‌ڵکه‌وت..
به‌ چ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه‌ ده‌کرێت، جوانتر بڵێم تاقیتکردۆته‌وه‌؟
چونکه‌ نازانم ریپله‌یسه‌که‌ چۆن بکه‌م و چۆن ده‌بێت؟

لا إله إلا الله

وه‌ڵام: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

به‌ڵێ من چه‌ندین جار تاقیمکردۆته‌وه‌ .

له‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه‌ بڕوا ناکه‌م ڕوونتر هه‌بێت !!!

له‌چیدا کێشه‌ت هه‌یه‌

وه‌ڵام: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

دوای باکئه‌پی داتابه‌یسه‌که‌م. چۆن بیگه‌رێنمه‌وه‌؟

لا إله إلا الله

وه‌ڵام: گۆڕینی وه‌شانی تازه‌ی ژومله‌ به‌ کۆنه‌که‌ت

ئه‌گه‌ر هاتوو کێشه‌ت بۆ دروست ‌بوو له‌کاتی نوێکردنه‌وه‌ی وه‌شان ئه‌و کاته‌ ، ئه‌گینا هیچ پێویست ناکات ئه‌گه‌ر کێشه‌ ڕووی نه‌دا .