1

بابه‌ت: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

ئه‌م بابه‌ته‌ وانه‌كانی كۆمپيوته‌ر له‌ خۆئه‌گرێت به‌مه‌رجێك كه‌ ( كۆمپيوته‌ر پێكهاته‌كه‌ی وه‌ك : ڕه‌قه‌كاڵا  + ئه‌و نه‌رمه‌كاڵايانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ويندۆز دا ئه‌مه‌زرێن + ويندۆز ) واتا وانه‌ی پڕۆگرامه‌كانی لاوه‌كی ناگرێته‌وه‌ !

* هه‌موو كه‌سێك مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی وانه‌ی هه‌يه‌ لێره‌ ، به‌ڵام نووسينی ده‌ست خۆشی و پرسيار كردن  ئه‌بێته‌ هۆی سڕينه‌وه‌ی چونكه‌ ئێره‌ وه‌ك Tutorial ێك وايه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌كان به‌جوانی بمێننه‌وه‌ تكايه‌ ده‌ست خۆشی مه‌نووسن ، ته‌نها وانه‌ تكايه‌!


                                                 
يه‌كه‌م بابه‌ت پێكهاته‌ی كۆمپيوته‌ر (بژمێر ) به‌كورتی :-


ئێستا با بزانين كۆمپيوته‌ر(computer) چيه‌ ؟: زاراوه‌ی (computer) له‌ ووشه‌يه‌كی ئينگليزی پێكهاتووه‌ به‌مانای بژمێر دێت كه‌ سه‌ره‌تا ناوی(compute) بووه‌ واتا ژماردن ، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجيا مۆدێرنانه‌ زياتر به‌رهه‌می كۆمپيوته‌ره‌ ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات كه‌ هه‌موو ماڵێك هه‌يبێت و سوود له‌ زانياريه‌كانی وه‌ربگرێت .

لێره‌دا كه‌مێك له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی ئه‌دوێم :

سه‌ره‌تا سه‌يری ئه‌م وێنه‌يه‌ بكه‌ن بزانن چۆن پێكهاتووه‌

  http://webchinupload.com/files/computerdh0.jpg

وه‌ك ده‌بينين كۆمپيوته‌ر له‌ دووبه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌ كه‌ ئه‌وانيش ( Software    &   Hardware )--ن
1-
Hardware \ چيه‌ ؟ 
واتا ڕه‌قه‌كاڵا ،هه‌موو به‌شه‌ فيزياييه‌كان ده‌نوێنێت كه‌ به‌شه‌كانی كۆمپيوته‌ری پێك هێناوه‌ ئه‌ويش ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ :-
به‌شی يه‌كه‌م پێی ئه‌ڵێن : Main parts
ئه‌و به‌شه‌ واتا به‌شی سه‌ره‌كی كه‌ له‌ Case ، Monitor ، Mouse ، Keyboard پێك دێت كه‌ ئه‌مانی هيچ كامێكيان نابێت كه‌م بێت له‌ كاتی به‌كارهێنانی كۆمپيوته‌ر چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی كار  نه‌كردنی كۆمپيوته‌ر به‌چالاكی ، بۆيه‌ پێی ئه‌وترێت به‌شی سه‌ره‌كی \ Main parts

به‌شی دووه‌م پێی ئه‌ڵێن : secondary parts

ئه‌م به‌شه‌ واتا هه‌موو ئه‌و كاڵايانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ لاوه‌كين واتا گرنگنيه‌ كۆمپيوته‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵی بێت وه‌ك (  Scanner   printer   Speaker ..... هتد ) ئه‌مه‌ به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێت بڕياری له‌سه‌ر بدات كه‌ كاميانی پێويسته‌ دواتر بيكڕێت و دايبمه‌زرێنێت .


2 -
Software \ چيه‌ ؟
واتا نه‌رمه‌ كاڵا ،  ئه‌و شێوازی فيزيايی نانوێنێت وه‌ك ڕه‌قه‌كاڵاكان ، ته‌نها پێكدێت له‌ زانياری \Data \ ئه‌ميش له‌ دوو به‌ش پێك دێت :-

يه‌كه‌م به‌ش \Operating System
واتا شێوازی به‌ڕێوه‌بردن يان سيسته‌می كارپێكردن كه‌ به‌بێ ئه‌م سيسته‌مه‌ ناتوانرێت كۆمپيوته‌ر كار و چالاكيه‌كانی بكات ، ئه‌م شێوازه‌ ئه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ Hardware  ، بۆ نموونه‌ : ( MS-Dos ) يان (Windows ) چه‌ندين سيسته‌می كارپێكردنی تر ، ئه‌مانه‌ سيسته‌می كارپێكردنن .

حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌م دوو سيسته‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆتان بدوێم

(MS-Dos) :- ئه‌م سيسته‌مه‌ پێی ئه‌ڵێن Single Tasking واتا كارێك ئه‌كات بۆ نموونه‌ گه‌ر به‌رنامه‌يه‌كی وه‌ك نيرۆت بكردبايه‌وه‌ كارت پێكردبا نه‌ت ئه‌توانی به‌رنامه‌يه‌كی تر بكه‌يته‌وه‌ چونكه‌ ته‌نها يه‌ك كاری ئه‌كرد بۆ يه‌ پێيان ئه‌ووت Single Tasking
دواتر گۆڕدرا بۆ سيسته‌می Windows كه‌ يه‌كه‌م ووشانی ئه‌م ويندۆزه‌ له‌ساڵی 1985 ده‌رچوو ئه‌م سيسته‌مه‌ Multi Tasking بوو واتا فره‌ كردار بوو ئه‌توانێت چه‌ندين كار بكات به‌ره‌ به‌ره‌ په‌ره‌ی پێسه‌ندرا تاوه‌ك بوو به ویندۆوز ٩٥ و ٩٨ و‌ Windows ME دواتر نوێكرايه‌وه‌ بۆ Windows XP كه‌ تا ئێستاش زۆرترين به‌كارهێنه‌ری هه‌يه‌ .


دووه‌م به‌ش \Application programs
ئه‌م به‌شه‌ له‌ به‌رنامه‌كان پێك دێت كه‌ به‌رنامه‌ی لاوه‌كين واتا دايان مه‌زرێنيت و دايان نه‌مه‌زرێنيت هيچ كێشه‌يه‌ك بۆ كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت درووست ناكات ، ئه‌بێت به‌ پێی ئاره‌زووی خۆت به‌رنامه‌ به‌كاربهێنی هه‌ر به‌رنامه‌يه‌ك كه‌ پێت خۆشه‌ و سوودی بۆخۆت هه‌يه‌ ، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌دوای سيسته‌می به‌ڕێوه‌بردن \ Operating System \دايان  ئه‌مه‌زرێنيت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دياره‌ Microsoft Office Word  و Adobe Photoshop و Media Studio و چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی تر .

ئێستا ته‌واو بوو هيوادارم سوودی هه‌بێت ،
سه‌ركه‌وتووبن smile

كۆتايی وانه‌ی يه‌كه‌م

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

2

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                بابه‌ت :چۆنيه‌تی سڕينه‌وه‌ی فرمانه‌كانی RUN 

سه‌ره‌تا بچۆ بۆ سه‌ر Start كرته‌ی ڕاست بكه‌و بڕۆ بۆ Properties دواتر وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌ی خواره‌وه‌

  http://webchinupload.com/files/__.gif

وه‌ك دياره‌ له‌وێنه‌كه‌دا ئه‌بێت به‌شی Classic Start Menu هه‌ڵبژێرين دواتر Customize
لێره‌ ئه‌بێت وريابين نيشانه‌ به‌ته‌نها له‌به‌رده‌م Display Run بده‌ين
دواتر وه‌ك وێنه‌كه‌ Clear  هه‌ڵده‌بژێرين
  http://webchinupload.com/files/__.png

                                                                           كۆتايی

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

3

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز


                                                     
بابه‌ت : ناچالاككردنی په‌نجه‌ره‌ی هه‌ڵه‌

هه‌ندێك جار كه‌ كێشه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌يه‌ك هه‌يه‌ ويندۆزه‌كه‌ به‌رده‌وام ئه‌م هه‌ڵه‌يه‌ / Error ه‌ئه‌دات

  http://webchinupload.com/files/4.jpg

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌يه‌ ناچالاك بكه‌ين ئه‌وه‌نده‌ نه‌يه‌ته‌ سه‌ر ڕێمان

كرته‌ی ڕاست له‌سه‌ر My Computer بكه‌و پاشان Properties هه‌ڵبژێره‌ ئه‌كات په‌نجه‌ره‌يه‌ك ئه‌كرێته‌وه‌ له‌ Tab ی Advanced له‌به‌شی خواره‌وه‌ Error Reporting كرته‌ بكه‌و
وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌
  http://webchinupload.com/files/5.jpg

Disable Error Reporting چالاك بكه‌



                                                     كۆتايی

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

4

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                      بابه‌ت : زانیاری له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی کوکیز/شەکرۆکە  (Cookies)

Cookies چییه‌ و بۆ چی به‌کار دێت ؟



کوکیز/شەکرۆکە بۆ هه‌ندێ کاری خۆکارانه‌ به‌کاردێت و سه‌یڤ کردنی ئه‌و کاره‌ی کردوته‌ ،کاتێک دووباره‌ ئه‌و کاره‌ت ئه‌نجام دایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆماتیکی چوونه‌ ژورووه‌ ، سودی هه‌یه‌و زیاشی هه‌یه‌ ،وه‌ک وتمان سودی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆکارانه‌‌ ئه‌و کاره‌ی کردوته‌ سه‌یڤی ئه‌کات بۆی جارێیکی تر کاتت به‌ فیڕۆ نه‌درێت و ماوه‌یه‌ک زانیاریه‌کان بنووسیته‌وه‌، بۆ نموونه‌ له‌ یانه‌که‌دا ئه‌ندامیت ،کۆپیوته‌ره‌که‌ت بکوژێنه‌ره‌وه‌ دوای چه‌ند کاژمێرێک کۆمپیوته‌ره‌که‌   هه‌ڵبکه‌یته‌وه‌ و بیته‌ ناو یانه‌که‌ ئه‌بنیت بێئه‌وه‌ی دووباره‌ زانیای چونه‌ ژوره‌وه‌لێبده‌یت  ڕاسته‌وخۆ خۆت له‌ ژووره‌وه‌یت ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی Cookies ـــه‌وه‌یه‌ ،واته‌  ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌یڤ کردوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ،که‌ی ئه‌و سایته‌ت کرده‌وه‌ زانیاریه‌کان  لۆد ئه‌بن،  هه‌روه‌ها زیانیشی هه‌یه‌ ،دوا که‌وتنی تازه‌گه‌ری سایته‌کان ،بۆ نموونه‌ چاک کاریه‌ک له‌ یانه‌یه‌کدا ئه‌که‌یت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ زۆر دره‌نگ ئه‌یبینن چاک کاریه‌که‌ هه‌ندێ جار ئه گا‌ته‌ دوای دوو ڕۆژ یان زیاترئش به‌هۆی سه‌یڤ کراوی کوکیز/شەکرۆکەوه‌ ،بۆیه‌ باشتر وایه‌ هه‌موو ڕۆژێک شەکرۆکەکانمان بسڕینه‌وه‌ و خاوێنی بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا، ئەگەرى هاک کردنیشت زیاتر ده‌بێت



چۆنیه‌تی سڕینه‌وه‌ی


Run بکه‌ره‌وه‌ ،له‌ ناویدا بنووسه‌  Cookies پاشان کلیک له‌سه‌ر ok بکه‌

http://www.haureian.com/up//uploads/images/haureian.comcb22b64425.jpg

هه‌موو فایله‌کانی ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌ بسڕه‌وه‌

http://www.haureian.com/up//uploads/images/haureian.com3f5018502d.jpg



http://haureian.com/vb/showthread.php?p=810#post810

--------------------

پێداچوونەوە: Broosk
هەموو کویکس ــێک گۆڕدرا بۆ کوکیز یان شەکرۆکە.

5

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                   بابه‌ت :چۆنه‌یتی وێنه‌ گرتنی شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت



بۆ وێنه‌ گرتنی شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت به‌بێ هیچ به‌رنامه‌یه‌ک و به‌شێوه‌یه‌کی ڕون و ئاسان



سه‌ره‌تا ئه‌و شته‌ی ئه‌ته‌وێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت وێنه‌ی بگریت ، له‌سه‌ر کیبۆرده‌که‌ت کلیک بکه‌ له‌سه‌ر print screen یان له‌سه‌ر هه‌ندێ کیبۆرد دا ته‌نها نوسراوه‌ prt scrn ئه‌مه‌ش کورتکراوه‌ی هه‌مان وشه‌ی پێشوه‌
http://www.haureian.com/up//uploads/images/haureian.comc91df27ccd.jpg


ئێستا پێویسته‌ به‌رنامه‌ی paint بکه‌ینه‌وه‌ ،که‌ له‌ هه‌موو ویندۆزێکدا هه‌یه‌ ،گه‌ر نه‌ت دۆزیه‌وه‌ ،searchـــێــــکی بۆ بکه‌
http://www.haureian.com/up//uploads/images/haureian.com20c91d298e.png


که‌ به‌رنامه‌که‌ت کرده‌وه‌ له‌سه‌ر کیبۆرد ده‌که‌ت کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ctrl+v یاخود رایت کلیک پاشان paste



به‌م شێوه‌یه‌ش وێنه‌که‌مان هاته‌ ناو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌ ،دوای ئه‌وه‌ ئه‌توانیت به‌ ئاره‌زوی خۆت بیبڕیت و ده‌ستکاری بکه‌یت،پاشان به‌ فۆرماتێکی وێنه‌ سه‌یڤی بکه‌یت ،ئه‌توانیت قه‌باره‌ی وێنه‌که‌ ده‌ستکاری بکه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ نووسراوه‌ image / Attributes ئه‌توانیت پێکسڵی قه‌باره‌ زیاد و که‌م بکه‌یت ،پاشان وه‌ک وتمان سه‌یڤی بکه‌.

6

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                             بابه‌ت : چۆنیەتى کوژاندنەوەى کۆمپیوتەرەکەت بە شێوەێکى ئوتۆماتیکى...

چۆن کۆمپیوتەرەکەت دەکوژێنیەوە دواى کاتێکى دیاریکراو کە خۆت دیارى دەکەى بە بێ بوونى هیچ بەرنامەیەک ، تەنیا ڕێگەێکى ئاسانە و هیچ گرانیەکى تێدا نیەو وە بە سوودە بۆ بەکار هێنەرانى کۆمپیوتەر ،
بۆ نمونە تۆ لەسەر ئینتەرنێت کاردەکەى و بەرنامەیێَ داونلۆد دەکەى و کارت هەیە لە شوێنى تر دەتەوێت بڕۆى و دواى تەواو بوونى بەرنامەکە کۆمپیوتەرەکەت خۆى بە شێوەێکى زانستى بکوژێتەوە ، ئەم هەنگاوانە دەگریە بەر سەرەتا کلیک لەسەر start دەکەین دواى run هەڵدەبژێرین لەناو run دەنوسین shutdown -s -t 3600 لەگەڵ ڕەچاوکردنى بۆشایى لە بەینى پیتەکان ،مەبست لە 3600 یەک کاتژمێرە واتە دواى یەک کاتژمێر کۆمپیوتەرەکەم بکوژێتەوە ،
وە هەروەها دەتوانى کاتەکە زیاد و کەم بکەین بە پێى پێویستى خۆت وەکاتەکە بە چرکە هەژمار دەکرێت واتە کاتژمێرێک 60 خولەکە وە یەک خولەک 60 چرکەیە 60*60 = 3600بۆ نمونە ئەگەر ویستمان دواى دوو کاتژمێرى تر بکوژێتەوە ئەوا 2*3600 =7200 دواى ئەم کردارە نامەیکت بۆ دێت

ئاگادارت دەکاتەوە کەوا دواى ئەوەندە چرکەیە کۆمپیوتەرەکەت دەکوژێتەوە ئەگەر ویستت نەکوژێتەوە کارت ما بوو لەهەمان شوێن بنوسە وە shutdown –a ئەوا کوژانەوەکەت پوچەل دەبێتەوە.

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

7

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                 بابه‌ت : چۆنيه‌تی سڕينه‌وه‌ی پاسۆرد

هه‌مومان رۆژانه‌ جه‌نند کاژمیریک له‌گه‌ل پی سی ده‌بین ، بۆئه‌وه‌ به‌شیوه‌یه‌کی راست دلنیابین له‌وه‌ی که‌  به‌ریکی به‌کارمان هیناوه‌ هه‌روه‌ها دلنیا بین له‌ به‌جی هیشتی پاس وۆرد ئه‌م کارانه‌ر خواروه‌ بکه‌.

ستارتstart
توولسtools
ئنترنیت internet options
جینره‌ل General
دلیتDelete
دلیت کوکسDelete cooks
دلیت هستۆریdelete history
دلیت پاس وۆرد delete pass words
ئۆ که‌ی 0K

به‌م شیوه‌یه‌ دلنیایت له‌به‌جی هیشتی پی سیه‌که‌ت به‌ سه‌لامه‌تی .

سه‌رچاوه‌/:مه‌کۆی خۆشه‌ویستی بۆ کورد/باریزه‌.

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

8

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                     بابه‌ت : چۆنیه‌تی گۆڕینی PM&AM

له‌وانه‌یه‌ زۆرتان نه‌تان زانیبێت له‌شوێنی AM&PMواته‌ ته‌نیس کاتژمێره‌که‌ ناوی خۆتان بنووسن ،،له‌م وانه‌یه‌ باس له‌گۆڕینی ناوه‌که‌ی ده‌که‌ین هیوادارم تێی بگه‌ن.

چۆنیاتی گۆڕینی:

سه‌ره‌تا Start ئینجا Control Panel ئینجا Regionl and Languge Options
ئینجا کلیکی Customize بکه‌ ئینجا له‌ لیستی سه‌ره‌وه‌ Time کلیک بکه‌ ،
ئینجا AP Symbol: بکه‌ به‌ به‌یانی + PM Symbol بکه‌ به‌ ئێواره‌ ئینجا Apply دیسان Apply ئینجا سه‌یری بکه‌ ناومان نووسراوه‌ له‌ته‌نیشت کاتژمێره‌که‌ .

تا وانه‌یه‌کی تر خواتان ڵه‌گه‌ڵ /ئه‌مین کورد

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

9

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                               بابه‌ت : چۆنیه‌تی دانانی shutdown+restart له‌سه‌ر ڕووی دیسکتۆپ.

سڵاو ،زۆر جار ئێمه‌ بۆ کووژانده‌وه‌ی یاخود ڕیستارت کردنی کۆمپیوته‌ر ده‌چین بۆ سه‌ر start ئینجا Turn off Computer ئینجا shutdown یاخوود restart به‌لام له‌م وانه‌یه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی درووست کردنی  shutdown+restart له‌سه‌ر رووی دیسکتۆپ یاخوود شاشه‌ درووست ده‌که‌ن .

بۆ دانانی کووژاندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر Shutdown.
سه‌ره‌ته‌ له‌سه‌ر ڕووی دیسکتۆپ کلیکی ڕاست بکه‌ ،ئینجا New ئینجا Shortcut بکه‌ ئینجا ناوی بنێ shutdown -s -t 00 ئینجا Next ئینجا ناوی بنێ shutdown ئینجا Finish کلیک بکه‌ ده‌بینین له‌سه‌ر رووی شاشه‌ زیاد بوه‌ به‌ ناوی Shutdown .

بۆ دانای کووژانده‌وه‌ و هه‌ڵکردن Restart.
سه‌ره‌ته‌ له‌سه‌ر ڕووی دیسکتۆپ کلیکی ڕاست بکه‌ ،ئینجا New ئینجا Shortcut بکه‌ ئینجا ناوی بنێ shutdown -r -t 00 ئینجا Next ئینجا ناوی بنێ Restart ئینجا Finish کلیک بکه‌ ده‌بینین له‌سه‌ر رووی شاشه‌ زیاد بوه‌ به‌ ناوی Restart.

ئینجا که‌ کلیکیان له‌سه‌ر ده‌که‌یت به‌ کاره‌که‌ی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.

ئینجا ده‌توانن ئایکۆنه‌کانیان بگۆڕن بۆ ئایکۆنێک که‌ مه‌به‌ستی ئه‌م فرمانـه‌ بێت.

کۆتایی.

ئه‌مین کورد

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

10

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                       بابه‌ت :ڕێگاکانی داخستنی پەنجەرە :-
لە کۆمپیوتەردا چەند ڕێگایەك هەن بۆ داخستنی  پەنجەرەکان، لەوانە:- 

0- بەهۆی مشکەکەوە (ماوس):- کرتە دەکەین لەسەر نیشانەی هەڵە (زەرب) http://www.teacherclick.com/winxp/graficos/boton_cerrar.gifکە دەکەوێتە سووچی لای ڕاستی سەرەوەی پەنجەرەکە .

1-لە ڕێگەی لیستە(Menu) وە:- لیستەی پەڕگە(File) دەکەینەوە ،وە کرداری داخستن (Close) یان (Exit)دیاری دەکەین، کرداری (Close) پەنجەرەی چالاك دادەخات، بەڵام کرداری (Exit) بەرنامەکە دادەخات.

2-لەڕێگەی تەختەکلیلەوە :-ئەویش بە داگرتنی پەنجە لەسەر هەردوو کلیلی (Alt+F4) وە دەتوانین پەنجەرە بە پەنجەرە دایان بخەین . بەڵام ئەگەر هیچ پەنجەرەیەك نەکرابووەوە واتە چالاك نەبوو بۆ کارکردن لەسەری، ئەوا بە داگرتنی پەنجە لەسەر ئەو دوو کلیلە داوامان لێدەکات  کە دەمانەوێت سیستەمەکە (کۆمپیوتەرەکە ) بکوژێنینەوە.

3-کاتێك کە کارێك لە بەرنامەیەك دا دەکەین ، پاش تەواوبوون لە کارەکەمان و جێبەجێکردنی کرداری داخستن (ئەگەر کرداری هەڵگرتنمان (سەیڤکردن) ئەنجام نەدابێت ئەوا ئەم پەنجەرەیە دەکرێتەوە:-

                                                        http://www.teacherclick.com/winxp/graficos/dialogo_cerrar.gif

*Yes:- هەڵگرتنی گۆڕانکارییەکان و پاشان داخستنی بەرنامەکە.
*No:- داخستنی بەرنامەکە بێ ئەوەی گۆڕانکارییەکان هەڵبگیرێن.
*Cancel:- گەڕانەوە بۆ پەنجەرەی کار لەسەر کراو ، بێ ئەوەی گۆڕانکارییەکان هەڵبگیرێن یان بەرنامەکە دابخرێت.

*داخستنی گرووپ:- ئەگەر ژمارەیەکی دیاری کراو لە پەنجەرەی بەرنامەیەکی دیاری کراو کرابووە ، بۆ نمونە : بەرنامەی (Internet Explorer) یان بەرنامەی (Microsoft Word) یان هەربەرنامەیەکی تر، وە تاسک باڕی پڕ نەکردبووەوە ، ئەوا ویندۆزی ئێکس پی خۆی خۆکاریانە پەنجەرەکانی کردووە بە گرووپێك ، لەم کاتەدا کرتەی لای ڕاست لەسەر گرووپەکە دەکەین وە ئەو پەنجەرەیەی وێنەکەمان بۆ دەکرێتەوە، پاشان کرتە  لەسەر (Close Group) دەکەین.

                                                        http://www.teacherclick.com/winxp/graficos/cerrar_grupo.gif
خۆ ئەگەر لە هەر یەکێك لەو پەنجەرانەدا کارەکەمان هەڵنەگرتبوو ، ئەوا پێش داخستنی  داوای هەڵگرتنیمان لێدەکات.

تێبینی:-بۆ واتای وشەکان فەرهەنگی زانست پەروەرانی کوردم بەکارهێناوە.

www.kshtwkal.info

11 (دەستکاری کراوە: دەوەن سەردار 2009-08-22 12:06:08)

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                     بابه‌ت :دیفراگمێنتکردنی پەپکە(The disk defragmenter) :-
ئەم ئامڕازە بەرپرسیارە لە دووبارە ڕێکخستنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لەسەر پەپکە(دیسك)یەکی دیاری کراو هەڵگیراون، کە لە ڕێگایەوە دەتوانرێت ئەو هەڵانە چاك بکرێن کە لەسەر یەکەکان هەن.
ئەم ئامڕازە زیادکراوە بۆ  ویندۆز لەبەر ئەوەی کاری ویندۆز خاودەبێتەوە ئەگەر ئێمە بە بەردەوامی داتا(دراوە) یەکی نوێ زیاد بکەین و وە داتا کۆنەکان بسڕینەوە.لەبەر ئەمە ئێمە پێویستمان بە دووبارە ڕێکخستنەوەی زانیارییەکان دەبێت بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە خۆڕاییانەی کە لەنێوانی زانیارییەکان دا دروست بوون نەمێنن وە پەپکە(دیسك) کەمان چالاکتربێت لە کارکردنی دا. وە بە جێبەجێکردنی ئەم کردارە ئەتوانین بە خێراییەکی زیاتر زانیارییەکانی کۆمپیوتەرەکەمان دەست بکەوێت. واتە کاری دیفراگمێنت بریتی دەبێت لە زیادکردنی خێرا کارکردنی کۆمپیوتەرەکەمان.
ئەم بۆشاییە خۆڕاییانە دروست دەبن لە ئەنجامی سڕینەوەی زانیارییەکان بە کارتێکردنی قەبارەی پەڕگە و بەرنامە بەکاربراوەکان. بە هۆی ئەم هۆکارەوەیە کە لە تایبەتمەندێتی پەڕگەیەکی دیاری کراودا دوو قەبارەی جیاواز دەبینین، کە یەکێکیان قەبارەی ڕاستەقینەی پەڕگەکەیە وە ئەوی دی قەبارەی ئەو بۆشاییەیە کە پەڕگەکە لەسەر پەپکە(دیسك)کە داگیریکردووە.وە ئەگەر ئێمە دیفراگمێنتی پەپکەکەمان کرد ، ئەوا تێبینی ئەوە دەکەین کە جیاوازی نێوان ئەو دوو قەبارەیە کەم دەبێتەوە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامڕازە تەماشای وێنەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو بکە:-

کرتە لە دوگمەی(Defragment Now...) بکە ،

  http://www.teacherclick.com/winxp/graficos/comprobar_disco.gif

                                                                                                 
بۆ ئەوەی پەنجەرەی (disk defragmenter) بۆ دەربکەوێت، وەك لە وێنەکە دا دەرکەوتووە:-

                                                                                                    http://www.teacherclick.com/winxp/graficos/desfragmentar1.gif

یەکەم جار لە لیستەکەدا کرتە لە قەبارەی پەپکەیەکی دایریکراو بکە، پاشان دەتوانیت ڕاستەوخۆ کرداری دیفراگمێنت بخەیتەکار بە کرتەکردن لەسەر (Defragment) ، یاخود پشکنینی بارودۆخی پەپکەکە لەسەرەتادا ئەویش بە کرتەکردن لەسەر(Analyze)  . پاشان پش دەبەستێت بە ئەنجامی شیکارییەکەوە(Analyze)، ئەگەر بتەوێت دیفراگمێنت ئەنجام بدەیت یان نا، ئەگەر ژمارەیەك سڕاوە لەسەر دیسکەکە هەبوو وە دروست بووبوو ئەوا دیفراگمێنت پێویست دەکات لەبەر ئەوەی ژمارەیەك پەڕگە پەرت بڵاو بوون  .
وە کە کاتێك کرداری دیفراگمێنت خرابووە کار ئەوا پەنجەرەیەك دەکرێتەوە کە ڕاپۆرتی چۆنیەتی ئەنجامدانی کردارەکە پیشان دەدات، کە دەتوانیت کردارەکە بوەستێنیت یان کۆتایی بە کردارەکە بهێنیت. بەڵام ئەوەشت لە بیر بێت کە ئەگەر ماوەیەكی زۆر ئەو کردارەت ئەنجام نەدابێت ئەوا کاتێکی زۆری دەوێت تا پرۆسەکە تەواو دەبێت.

تێبینی:- دیفراگمێنت زیاتر بە مانای دووبارە ڕێکخستنەوە دێت.

www.kshtwkal.info

12

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                                        بابه‌ت :- ناچالاككردنی تۆپه‌كه‌ی خواره‌وه‌ی Notification

زۆر كات ئه‌و تۆپ \ Ballon ه‌ له‌كاتی كاركردن بێزارمان ئه‌كات سه‌يری ئه‌م وێنه‌يه‌ بكه‌ن
  http://webchinupload.com/files/1_12.png
بۆ ئه‌وه‌ی ناچالاكی بكه‌ين ئه‌و چه‌ند هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نێين .

سه‌ره‌تا بچۆره‌ Run بنووسه‌ Regedit
  http://webchinupload.com/files/2_25.jpg

به‌م شێوه‌يه‌ ئه‌ڕۆين

HKEY_CURRENT_USER\Software\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Explorer\Advanced

http://webchinupload.com/files/3_6.png

له‌بۆشايی لای ڕاست كرته‌ی ڕاست ئه‌كه‌ين و New >> DWORD value هه‌ڵده‌بژێرين  وه‌ك ئه‌م وێنه‌يه‌
  http://webchinupload.com/files/4_5.png

كاتێك درووست ئه‌كرێت ناوه‌كه‌ی به‌م شێويه‌يه‌ New Value #1  تۆ بيگۆڕه‌ بۆ ئه‌مه‌ EnableBalloonTips وه‌ك وێنه‌كه‌
  http://webchinupload.com/files/5_2.png
دواتر دوو كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌و نرخه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی بكه‌ به‌ ( سفر ) وه‌ك وێنه‌كه‌ .
  http://webchinupload.com/files/6.png
ئێستا Restart  ێك به‌ كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت بكه‌ .

هه‌ر كاتێك ويستت بيهێنيته‌وه‌ ئه‌و EnableBalloonTips  بسڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چالاك بێته‌وه‌ .

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

13

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

                                                              بابه‌ت : دانانی ژێرنووس بۆ ڤيديۆ به‌ Windows Movie Maker
هه‌موو شتێك له‌ناو وێنه‌كه‌يا دياره‌ .


http://www.webchin.org/images/up/upload/1218113271144751title.jpg

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

14

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

بابەت: ڕێکخستنی  ئامێری چاپکردن

ئامێری چاپکردن يەکێکە لەو بەشانەی کۆمپیوتەر کە زۆر بەکاردەهێنرێت ، بۆیە لێرەدا باسی چۆنییەتی دامەزراندن و ڕێکخستنی دەکەین.

دامەزراندی ئامێری چاپکردن:-

بەهەمان شێوەی دامەزراندنی ڕەقەکاڵاکانی تری کۆمپیوتەر ، ئامێری چاپکردنیش بەشێوەیەکی ئاسان دادەمەزرێت ، لەسەر شێوازی بەکارهێنانی سیستەمی پێوەکردن و ئیشپێکردنی تەکنیکی ئەنجام دەدرێت. کە ئەمەش ڕێ دەدات بە سیستەمی کارپێکەر کە ئامێری چاپکردنە نوێیەکە بناسێت تەنها بە پێوەکردنی ئامێرەکە بە سیستەمی کارپێکەرەکەوە.
بەڵام هەندێك جار وا پێویست دەکات کە بەدەستی کاری پێناساندنەکە ئەنجام بدرێت، وە کەکاتێك ئامێری چاپکردنەکە لەڕێی وایەرەکانییەوە دەبەستینەوە بە کۆمپیوتەرەکەمانەوە پێویستە کە بەرنامەکانی ناساندنی کە لەسەر سیدییەکەی هەیە لە کۆمپیوتەرەکەمان دا دایببەزێنین بۆ ئەوەی ئامێرەکە لەلایەن کۆمپیوتەرەکەمانەوە بناسرێت.
پاشان پێویستە کە خۆمان هەڵستین بەکرداری دامەزراندن و ڕێکخستنی بەرنامەکانی ئامێری چاپکردنەکە لەناو کۆمپیوتەرەکەمان دا. بۆ ئەمەش ئەم هەنگاوانە جێبەجێ دەکەین:-

- لیستی (Start) دەکەینەوە.

- دیاریکردنی هەڵبژاردنی (Printers and Faxes) لە ویندۆزی XP وە لەویندۆزی ڤیستادا (Devices and Printers ).

- ئەگەر تۆ ئەو هەڵبژاردنەت نەبوو لە لیستی (Start) دا ، ئەوا دەتوانیت سەردانی ( Control Panel) بکەیت وە هەڵبژاردنی (Printers and other hardware) دیاری بکەیت.

                                                                    http://webchinupload.com/files/inicio_impresoras.gif

پاشان ئەم پەنجەرەیەی خوارەوەت بۆدەکرێتەوە:-

                                                                   http://webchinupload.com/files/impresoras_faxes.gif]     

بەڵام ئەگەر لە ڕێی ( Control Panel) ەوە هەڵبژاردنەکەت کردەوە ئەوا پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە (Add a printer, See what is printing, Select printing preferences) هتد ، دەبینیت. کە هەریەکەیانت پێویست دەبێت لە ڕێکخستنی ئامێری چاپکردنەکەدا.
پاشان کرتە لە ئایکۆنی (Add a printer ) دەکەین ، بۆ ئەوەی کرداری دامەزراندی ئامێری چاپکردنەکە تەواو بکەین.
پاشان پرسیاری ئەوەت لێدەکرێت کە ئایە ئامێری چاپکردنەکەت ڕاستەوخۆ بە کۆمپیوتەرەکەتەوە بەستراوە یاخود لەڕێی ئینتەرنيتەوە ئامێرەکە بەستراوە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە ، پاشان ئەو پەنجەرەیەی خوارەوەت بۆ دەکرێتەوە وە دەتوانیت ناوی کۆمپانیای دروستکەری ئامێری چاپکەرەکە و جۆری ئامێرەکە هەڵبژێریت وە کرداری دامەزراندنی چاپکەرەکە بەردەوام دەبێت و بەسەرکەوتوویی دادەمەزرێت.

                                                                 http://webchinupload.com/files/impresoras_5.gif

www.kshtwkal.info

15

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

بابه‌ت: چۆنیه‌تی دیاری كردنی فایله‌كان له‌ ویندۆز سێڤن به‌بێ به‌كار هێنانی "ctrl" یان "Shift"

ده‌بێ فرمانی Check Boxes چالاك بكه‌ین
ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ بێ فرمانی  ‌Check Boxes ه‌
      http://webchinupload.com/files/91cx3m.jpg
بۆ چالاك كردنی فرمانی Check Boxes ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگره‌ به‌ر
      http://webchinupload.com/files/2gtt9wi.jpg
      http://webchinupload.com/files/ofyc8k.jpg
      http://webchinupload.com/files/2j432qe.jpg
      http://webchinupload.com/files/2lsd1mx.jpg
      http://webchinupload.com/files/24ybvdh.jpg

هه‌روه‌ها ئه‌م رێگایه‌ له‌سه‌ر ویندۆس ڤیستاش كار ده‌كا به‌ هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌وه‌
      http://webchinupload.com/files/ngufib.jpg

If you have an apple and I have an apple and we exchange theseapples then you and I will still each have one apple. But if
you have an idea and I have an idea and we exchange these ideas, then each of us will have two ideas

beethoven symphony: http://www.4shared.com/file/212013373/5afd665b/beethoven_symphony.html

16

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی Options له‌ به‌رنامه‌ی Microsoft Office Word 2003 دا

به‌شی Options زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رنامه‌ی  Microsoft Office Word به‌كارده‌هێنن ئاشنابن پێیان بۆ ئاسانكاری له‌ كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌دا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ دوای دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ بچینه‌ سه‌ر لیستی Tools پاشان Options هه‌ڵبژێرین :
به‌شی View:
له‌م به‌شه‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ هه‌ن كه‌ بۆ ده‌رخستنن یان وونكردنیان ئه‌ویش كاتێك سه‌همه‌كه‌ لێ درابێت ده‌رده‌خرێت و كاتێكیش سه‌همه‌كه‌ لێ‌ نه‌درابێت وونده‌كرێت:
1- Startup task pane > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی Task pane كه‌ له‌لای ڕاستی به‌رنامه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت .
2- Status bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی Status bar كه‌ له‌خواره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌ و  ژماره‌ی دێره‌كان و ووشه‌كان و لاپه‌ره‌كان و په‌ره‌گرافه‌كان و چه‌ندینی تر له‌ خۆده‌گرێت .
3- Horizontal scroll bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی scroll bar ی ئاسۆیی .
4- Vertical scroll bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی scroll bar ی ستوونی .
5- Picture placeholders > به‌كاردێت بۆ شوێن هه‌ڵگرتن وێنه‌ كاتێك وێنه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا.
6- Windows in taskbar > به‌كاردێت بۆ یه‌كخستنی هه‌موو فایله‌ ۆردیه‌ كراوه‌كان واتا فایله‌ ۆردیه‌ كراوه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌ك له‌ taskbar ده‌رنه‌كه‌ون به‌ڵكو له‌ناو یه‌كدا له‌ لیستی ویندۆ دا ده‌ربكه‌ون.
7-  Left scroll bar> به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی scroll bar ی ستوونی له‌لای ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ.
8- Tab characters > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی سه‌همی تاب كاتێك له‌ لاپه‌ره‌كه‌دا دووگمه‌ی تاب داده‌گرین.
9- Spaces > به‌كاردێت ده‌رخستن و وونكردنی نوكته‌كانی سپه‌یس كاتێك له‌ لاپه‌ره‌كه‌دا دووگمه‌ی سپه‌یس داده‌گرین.
10- Paragraph marks > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی هێمای په‌ره‌گراف كاتێك په‌ره‌گرافێك ده‌نوسین.
11- All > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی هه‌ر سێ‌ خاڵه‌كه‌ی رابردوو واتا (8 ، 9 ،10 )
12- White space between page > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی بۆشایی له‌ نێوان دوو  لاپه‌ره‌ی كراوه‌دا.
13- Vertical ruler > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی راسته‌ی ستوونی.
14- Right ruler > به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی راسته‌ی ستوونی له‌لای چه‌پ بۆ راست.
15- Text boundaries > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی چوارچێوه‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی سنوری نوسین له‌ سه‌ر په‌ڕی به‌رنامه‌كه‌.
به‌شی General :
ئه‌م به‌شه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی گشتی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی Edit :
ئه‌م به‌شه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ده‌توانین چالاكیان بكه‌ین یاخود ناچالاكیان بكه‌ین ، من لێره‌دا دوو تایبه‌تمه‌ندی باس ده‌كه‌م:
1- Insert/paste picture as > به‌كاردێت بۆ هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی چالاك بوونی وێنه‌ له‌ناو لاپه‌ره‌ی ۆرد دا واتا هه‌میشه‌ كاتێك وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ناو به‌رنامه‌ی ۆرد دا به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ له‌سه‌ر نوسین بێت یان له‌ژێر نوسین بێت یان به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ئاره‌زووی ده‌كه‌ین .
2- Use Ctrl+click to follow hyperlink > به‌كاردێت بۆ چالاككردن و ناچالاك كردنی كرنه‌وه‌ی لینكێك له‌ ناو به‌رنامه‌ی ۆرد دا ئه‌ویش به‌داگرتنی هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl+click له‌ یه‌ك كاتدا.
به‌شی Print :
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رێكخستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چاپكه‌ر :
Background colors and image > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی ڕه‌نگ و وێنه‌ی باگراوندی په‌ڕه‌كه‌مان له‌ كاتی چاپكردنی.
به‌شی Save :
ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاراستنی دۆكۆمێنته‌كانمان كه‌ دوو تایبه‌تمه‌ندی زۆرگرنگی تێدایه‌ زۆرجار ئێمه‌ كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ به‌وردی بیانزانین ئه‌وانیش:
1- Ember true type fonts > ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌كاردێت هێشته‌وه‌ی فۆنت له‌باری جێگری دا كاتێك ئێمه‌ فۆنته‌كه‌مان له‌ ده‌ست دابێت واتا ئێمه‌ كاتێك به‌ فۆنتێك ده‌نوسین پاشان بمانه‌وێت له‌ كۆمپیوته‌رێكی تر ئه‌و قۆنته‌ تێك نه‌چێت بێ‌ ئه‌وه‌ی له‌و كۆمپیوته‌ری تردا ئه‌و جۆره‌ فۆنته‌ هه‌بێت ئه‌وا سه‌همه‌كه‌ لێ‌ ده‌ده‌ین به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌همه‌كه‌ لێ‌ ناده‌ین ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ زۆرمان دروست ده‌كات كاتێك فایله‌ ۆردیه‌كانمان ده‌گوازینه‌وه‌ له‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر.
2- Save word  files as > ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌كاردێت بۆ پاراستنی دۆكۆمێنته‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ی كه‌ده‌مانه‌وێت واتا كاتێك ئێمه‌ فایله‌كه‌مان به‌ 97 بپارێزین ئه‌وا كێشه‌مان بۆ دروست نابێت كاتێك به‌ ۆردی 97 یان 2007 بیكه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها به‌ ۆردی 2003 ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆرێكمانه‌ ڕۆژانه‌.
به‌شی Security :
ئه‌م به‌شه‌ به‌كاردێت بۆ دانانی ووشه‌ی نهێنی بۆ فایله‌ دۆكۆمێنته‌كه‌مان .
به‌شی Complex scripts :
له‌م به‌شه‌دا دوو تایبه‌تمه‌نی گرنگ هه‌یه‌ ئه‌وانیش:
1- Different color for diacritics > ئه‌مه‌ به‌كاردێت بۆ پێدانی ڕه‌نگ به‌ سه‌ره‌ و ژێره‌كان واتا كاتێك سه‌همی ئه‌مه‌ لێ‌ ده‌ده‌ین ئه‌وا ڕه‌نگه‌كان له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ چالاك ده‌بن و ده‌توانین ڕه‌نگێك به‌ ئاره‌زووی خۆمان هه‌ڵبژێرین دواتر ده‌بینین ( حه‌وتی ۆ و حه‌وتی ژێر ڕ و فه‌تحه‌ و كه‌سره‌ و هتد...) هه‌موو یان ده‌بن به‌هه‌مان ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه‌ هه‌ڵمان بژارد.
2- Numeral > ئه‌مه‌ به‌كاردێت بۆ ده‌ست نیشانكردنی چۆنیه‌تی ژماره‌كان واتا ژماره‌كان به‌ رێنوسی ئینگلیزی بن یان به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی بن ، به‌ڵام ئێمه‌ واباشه‌ Context هه‌ڵبژێرین چونكه‌ كاتێك ئه‌مه‌ هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌گه‌ر به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی بنوسین ئه‌وا ژماره‌كان عه‌ره‌بی ده‌بن وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ رێنوسی ئینگلیزی بنوسین ئه‌وا ژماره‌كان ئینگلیزی ده‌بن.
له‌كۆتایدا هیوادارم سود له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ وه‌ربگرن به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی وه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش فێرببن كه‌ من لێره‌دا راڤه‌م نه‌كردوون.

....

17

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

به‌ کوردی کردنی ویندۆوس
ئێمه‌ زۆر جار ده‌بینین كه‌ ویندۆزه‌كان له‌ بازاڕدا به‌چه‌ند زمانێك هه‌ن و گۆڕانكاری زۆریان له‌ناودا كراوه‌ هه‌ر له‌ زمانه‌وه‌ تاكو بچوكترین ئایكۆنیش ، زۆرجاران ئه‌وه‌نده‌ گۆڕانكاری ووردی تێداكراوه‌ هیچ شێوازی ویندۆزه‌ ئه‌صلیه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌ماوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ شاره‌زابن و هه‌وڵ بده‌ن بۆخۆتان وینۆزه‌كه‌تان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌خۆتان ئاره‌زووتان لێ‌ یه‌ بگۆڕن له‌م بابه‌ته‌ماندا به‌ووردی تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر كاری پڕۆگرامیRestorator و دواتر گۆڕینی ویندۆز و ناساندنی ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ ده‌بێت هۆی گۆڕینی زۆربه‌ی Windows XP و وه‌هه‌روه‌ها پاراستنیان له‌ناو سیدی دا ، وه‌كو كاتێك ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ فۆڕمات كردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ گۆڕانكاریت تێداكردوون به‌كاربخرێن .

سه‌ره‌تا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ شیكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی Restorator كه‌ ده‌توانیت ئه‌م پڕۆگرامه‌ت له‌ سایتی سه‌ره‌كی دا ده‌ست بكه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌شhttp://www.bome.com/Restorator/download.html ئه‌م پڕۆگرامه‌ به‌كاردێت بۆ گۆڕینی زۆربه‌ی ئه‌و به‌نامانه‌ی كه‌ ( exe – dll – sys - هتد.. ) به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی فایله‌كان له‌ناو به‌نامه‌كه‌دا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ش به‌ش كراو ناو ئه‌و فایله‌ نیشان ده‌دات بۆ ئاسانكاری كردن له‌ كاتی گۆڕانكاری تێدا كردن ، ئه‌م پڕۆگرامه‌ له‌ شه‌ش لیست پێكهاتووه‌ كه‌ كه‌ دوو لیستیان سه‌ره‌كین و زۆر به‌كاردێن له‌كاتی گۆڕانكاری له‌ فایله‌كاندا ئه‌وانیش لیستی ( File & Resources ) . كه‌ بنچینه‌ی گۆڕانكاریه‌كه‌ن ، وه‌ هه‌روه‌ها شریتێك له‌ سه‌ره‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌یه‌ كه‌ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئاسانكاری له‌كاتی گۆڕینی فایله‌كان

لیستی File
ئه‌م لیسته‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ و داخستنی یاخود پاراستنی فایل و پڕۆگرامه‌كان ،
ئه‌م لیسته‌ له‌م به‌شانه‌ پێكهاتووه‌
1- New كه‌ به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی یون تایتلێك كه‌ له‌ ڕاست خۆیه‌وه‌ سێ‌ جۆر یون تایتڵی داوه‌ كه‌ به‌ئاره‌زووی خومان هه‌ڵیده‌بژێرین .
2- Open به‌ كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ی یان ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه‌ خۆمان مه‌به‌ستمانه‌ .
3- Save به‌ كاردێت بۆ پاراستنی ئه‌و فایله‌ی كه‌ كردومانه‌ته‌وه‌ یان ئه‌و فایله‌ كه‌ گۆڕانكاریمان تێدا كردووه‌ .
4- Save as به‌ كاردێت بۆ پاراستنی ئه‌و فایله‌ی كه‌ كردومانه‌ته‌وه‌ یان ئه‌و فایله‌ كه‌ گۆڕانكاریمان تێدا كردووه‌ ، به‌ ناوێكی تر ، واباشه‌ ئێمه‌ به‌م به‌شه‌ فایله‌كانمان بپارێزین چوونكه‌ هیچ كاتێك فایله‌ كۆنه‌كه‌ یان پڕۆگرامه‌ كۆنه‌كه‌مان له‌ ده‌ست ناچێت .
5- Run به‌كاردێت به‌كارخستنی یاخود بینینی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه‌ گۆڕانكاری تێدا ده‌كه‌یت.
6- Close به‌كاردێت بۆ داخستنی ئه‌و فایله‌ی كه‌ له‌ناو پڕۆگرامه‌كه‌دا كراونه‌وه‌ و ده‌ست نیشانت كردووه‌ .
7- Close all به‌كاردێت بۆ داخستنی هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ كراونه‌وه‌ .
8- Recent files هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ له‌كۆتایدا كردووتنه‌وه‌ له‌م به‌شه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئاسانكاری له‌ كاتی دووباره‌ كردنه‌وه‌یان.
9- Exit به‌كاردێت بۆ ده‌رچوون له‌ پڕۆگرامه‌كه‌.

لیستی Resources
ئه‌م لیسته‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر گۆڕانكاری ته‌واو له‌و فایله‌ی كه‌ كردوته‌وه‌ یان ئه‌و فایله‌ی مه‌به‌ستته‌ ، كه‌ ده‌توانی ئه‌م لیسته‌ به‌كاربهێنیت ته‌نها به‌ كردنی كلیكێكی ڕاست له‌سه‌ر ئه‌و فایله‌ی یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ مه‌به‌ستته‌ بیگۆڕیت .
ئه‌م لیسته‌ له‌م به‌شانه‌ پێك دێت:
1- Rename به‌كاردێت بۆ گۆڕینی ناوی ئه‌و فایله‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی ده‌ست نیشانت كردووه‌ .
2- Delete به‌كاردێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی ده‌ست نیشانت كردووه‌ .
3- Copy به‌كاردێت بۆ له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ی یان ئه‌وبه‌شه‌ی ده‌ست نیشانت كردووه‌ .
4- Paste به‌كاردێت بۆ دانه‌وه‌ی به‌شی له‌به‌رگیراوه‌ ، كاتێك تۆ به‌خاڵی سێ‌ یه‌م فایله‌كه‌ كۆپی ده‌كه‌یت ده‌توانی به‌م به‌شه‌ فایله‌كه‌ له‌ شوێنێكی تر دابنێیته‌وه‌.
5- Add resources به‌كاردێت بۆ زیادكردنی به‌شێكی تر له‌ناو ئه‌و فۆڵده‌رانه‌ی كه‌ له‌لای چه‌پی پڕۆگرامه‌كه‌ كراونه‌ته‌وه‌ ، به‌مه‌رجێك شوێنی زیاد بوونه‌كه‌ت دیاری كردبێت .
6- Set language ID به‌كاردێت بۆ زیاد كردنی زمانێكی تر بۆ ناو فایله‌كه‌ت یان ئه‌و پڕۆگرامه‌ی گۆڕانكاری تێداده‌كه‌یت .
7- Extract به‌كاردێت بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ی یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ ده‌ست نیشانت كردووه‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر دیسكتۆپ ، ئه‌م به‌شه‌ زۆر گرنگه‌ له‌كاره‌كه‌ماندا چوونكه‌ كاتێك تۆ ده‌ته‌وێت وێنه‌یه‌كی Windows XP بگۆڕیت ئه‌وا پێویسته‌ یه‌كه‌م جار به‌م به‌شه‌ وێنه‌كه‌ بنێریت بۆ سه‌ر دیسكتۆپ ، دواتر له‌هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بێت بۆ نمونه‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ گۆڕانكاری تێدا ده‌كه‌ین ، ئینجا به‌م به‌شه‌ی دواتر كه‌له‌ ( خاڵی 8 ) دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ دێنینه‌وه‌ جێگای هه‌مان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ بردمان بۆ سه‌ر دیسكتۆپ.
8- Assign به‌كاردێت بۆ هێنانی وێنه‌ له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانه‌وه� �� بۆ جێگای ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ ده‌ست نیشانمان كردووه‌ ، یاخود ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ له‌ (خاڵی 7 ) دا گۆڕانكاریمان تێداكرد .
9- Res files به‌كاردێت بۆ پاراستنی ئه‌و فایل وێنه‌یه‌ی كه‌ ده‌ست نیشانت كردووه‌ له‌به‌رنامه‌كه‌دا به‌جۆری res ، وه‌هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی فایله‌ پارێزراوه‌كانی كه‌ له‌جۆری res دان .
10- Find in resources به‌كاردێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی نوسین له‌هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ كردوتنه‌وه‌ ، ئه‌ویش ته‌نها به‌نوسینی پیتێك یان ووشه‌یه‌ك .
11- Find next به‌كاردێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی نوسین به‌ڵام ئه‌م به‌شه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك نوسراوه‌كان ده‌دۆزێته‌وه‌.

ئێستا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ گۆڕانكاری له‌ پڕۆگرامێدا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ وورده‌كاریه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ شاره‌زابن ، دواتر ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ گۆِڕینی فایله‌كانی Windows XP ، سه‌ره‌تا كه‌ پڕۆگرامه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌توانین به‌ Open ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت بیهێنینه‌ ناوه‌وه‌ یاخود ده‌توانین به‌ كردنی كلیكێكی راست له‌ سه‌ر ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت گۆڕانكاری تێدا بكه‌ین ئینجا Open with restorator هه‌ڵده‌بژێرین ، ده‌بینین به‌شه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ له‌ناو به‌رنامه‌ی Restorator دا ده‌كرێنه‌ وه‌ بۆ گۆڕانكاری تێداكردن ، بۆنمونه‌ ئێمه‌ به‌رنامه‌ی Multimedia Builder ده‌گۆڕین كاتێك كه‌ به‌رنامه‌ ده‌هێنینه‌ ناوه‌وه‌ ده‌بینین فایله‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌لای چه‌پی به‌رنامه‌ی Restorator ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌م به‌شانه‌ پێكهاتووه‌ (Bitmap-Menu – (Version- Icon - Cursor- Accelerator – String - Dialog به‌ڵام هه‌ر پڕۆگرامه‌ و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م فۆڵده‌رانه‌ ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ له‌زۆر پڕۆگرامدا ده‌كرێنه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌زۆر پڕۆگرامدا هه‌ن كه‌ ده‌توانی پڕۆگرامه‌كه‌یان پێ‌ بگۆڕیت كاتێك فۆڵده‌ری Bitmap كلیك ده‌كه‌ین ئه‌وا هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ دێنه‌ پێش چاو كه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كه‌دا به‌كارهاتوون ، كاتێك كلیك له‌سه‌ر فۆڵده‌ری Menu ده‌كه‌ین ئه‌وا مینۆی پڕۆگرامه‌كه‌ دێته‌ پێش چاو كه‌ ده‌توانین لیسته‌كانی File – Edit - View…. بگۆڕین
وه‌ هه‌روه‌ها له‌ فۆڵده‌ری Dialog دا هه‌موو ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ ده‌گۆڕین كه‌ له‌كاتی ئیش پێكردنی به‌رنامه‌كه‌دا دێته‌ڕێمان ،كاتێك یه‌ كێك له‌ په‌نجه‌ره‌كان هه‌ڵده‌بژێرین له‌لای ڕاست په‌نجه‌ره‌كه‌ پیشان ده‌دات ، به‌ڵام یه‌كه‌م جار گۆڕانكاری تێدا ناكرێت تاكو كلیكێك له‌سه‌ر ئه‌و ئایكۆنه‌ نه‌كه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی پڕۆگرامی Restorator كه‌ AB ی تێدانوسراوه‌ له‌ناو چوارگۆشه‌یه‌كدا ئینجا په‌نجه‌ره‌كه‌ چالاك ده‌بێت بۆ گۆڕانكاری تێدا كردن

به‌كلیك كردن له‌سه‌ر فۆڵده‌ی String ده‌توانی هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌ بگۆڕیت كه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌ی په‌نجه‌ره‌ن یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یی په‌نجه‌ره‌ نین ، وه‌ به‌كلیك كردن له‌سه‌ر فۆڵده‌ی Accelerator ده‌توانی هه‌موو ئه‌و لینكانه‌ی كه‌ به‌ كیبۆرد ئه‌نجام ده‌درێن بگۆڕیت.
وه‌ به‌كلیك كردن له‌سه‌ر فۆڵده‌ری Cursor ده‌توانی هه‌موو ئه‌و كرتانه‌ی ماوس بگۆڕیت كه‌ له‌پڕۆگرامه‌كه‌دا به‌كارهاتوون ، وه‌ به‌كلیك كردن له‌سه‌ر فۆڵده‌ی Icon ده‌توانی هه‌موو ئایكۆنامه‌ بگۆڕیت كه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كه‌دا به‌كارهاتوون. وه‌ به‌كلیك كردن له‌سه‌ر فۆڵده‌ری Version ده‌توانی ڤێرشن و ناوی پڕۆگرام و ناوی كۆمپانیا و ئیمه‌یڵ و سایتی پڕۆگرامه‌كه‌ بگۆڕیت.
ئێستا دێینه‌ سه‌ر گۆڕینی زۆربه‌ی Microsoft Windows XP
سه‌ره‌تا ناوی ئه‌و فایلانه‌ ده‌نوسم كه‌ ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی زۆربه‌ی ویندۆز ، ئه‌م فایلانه‌ له‌جۆری (Dll & exe ) كه‌ له‌ناو system32 ویندۆزه‌ چالاكه‌كه‌ماندان واتا له‌ ناو ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه‌كاری تێداده‌كه‌ین به‌م شێوه‌یه‌ ((C:\WINDOWS\system32 )) . ناوی فایله‌كان :
1- shell32.dll كه‌ ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی زۆربه‌ی وێنه‌و په‌نجه‌ره‌و ئایكۆن و نوسینه‌كانی ویندۆز.
2- logonui.exe ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی شوێنی نیشانی دانی پاسوۆرد له‌كاتی پێكردنی كۆمپیوته‌ر .
3- winntbbu.dll به‌كاردێت بۆ گۆڕینی نوسین و وێنه‌كانی كاتی فۆڕمات كردنی كۆمپیوته‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاكو كۆتایی.
4- winlogon.exe به‌كاردێت بۆ گۆڕینی Welcome و Shutdown كۆمپیوته‌ر.
5- wmploc.dll به‌كاردێت بۆ گۆڕینی هه‌موو ویندۆز میدیا پله‌یه‌ر به‌گشت وورده‌كاریه‌كانیه‌وه‌.
6- msgina.dll به‌كاردێت بۆ گۆڕاكاری له‌ كاتی كوژانه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر.
7- themeui.dll به‌كاردێت بۆ گۆڕاكاری له‌ properties ی كاتێك له‌سه‌ر دیسكتۆپ كلیكی راست ده‌كه‌یت.
8- shimgvw.dllبه‌كاردێت بۆ گۆڕاكاری له‌ Windows Picture and Fax Viewer دا.
9- xpsp2res.dll به‌كاردێت بۆ گۆڕاكاری له‌ Wireless Network Setup Wizardدا.
10- fontext.dll به‌كاردێت بۆ گۆڕاكاری له‌ فۆڵده‌ری فۆنت له‌ناو Control Panel دا.
11- srrstr.dll به‌كارێت بۆ گۆڕاكاری له‌ سیسته‌م ڕیستۆری.
12- sysdm به‌كاردێت بۆ گۆڕینی هه‌ندێ‌ كاری My computer
13- calc.exe بۆ گۆڕینی حاسیبه‌ی كۆمپیوته‌ر.
14- explorer.exe به‌كاردێت بۆ گۆرانكاری له‌ properties ی كاتێك كلیكێكی راست له‌سه‌ر Taskbar ی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌یت واتا شریته‌ شینه‌كه‌ی ژێره‌وه‌ی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر ، به‌ڵام ئه‌م فایله‌یان له‌ناو ((C:\WINDOWS )) دایه‌.
خۆشه‌ویستان چه‌ندین فایلی تریش هه‌یه‌ له‌ناو system32 دا بۆ گۆڕانكاری كردن تێیدا به‌ڵام ئه‌م فایلانه‌ی سه‌ره‌وه‌ فایله‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ویندۆزن وه‌هه‌روه‌ها ناتوانین به‌ووردی باسی هه‌موویان بكه‌ین ، به‌ڵام گۆڕینی هه‌یه‌كه‌ له‌مانه‌ هیچ جیاوازیه‌كی نیه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕینی پڕۆگرامێك كه‌ پێشتر باسمان كرد ، بۆیه‌ منیش سێ‌ له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ گۆڕانكاری تێداده‌كه‌م و دواتریش چۆن ئه‌و فایلانه‌ له‌ناو سیدیدا جێگیر ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م فایل/ shell32.dllئه‌م فایله‌ سه‌ره‌كیترین فایلی ویندۆزه‌
كاتێك فایله‌كه‌ له‌به‌رنامه‌ی Restorator دا ده‌كه‌ینه‌وه‌ چه‌ند فۆڵده‌رێك له‌ ی چه‌پی به‌رنامه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌ش به‌ش كراون وه‌كو پێشتر باسمان كرد ، ئێمه‌ له‌ فۆڵده‌ری Dialog دا یه‌كه‌م به‌ش هه‌ڵده‌بژێرین كه‌ ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی Run له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ماندا، دواتر بۆ چالاك كردنی AB شریتی سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ داده‌گرین كه‌ له‌ناو چوارگۆشه‌یه‌كدایه‌ ، ئینجا به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر هه‌ر نوسینێك و بۆكسێك ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ واتا په‌نجه‌ره‌ی Run له‌لای ڕاست نوسینه‌كه‌ ده‌گۆڕین

وه‌هه‌روه‌ها كلیك ده‌كه‌ین له‌سه‌ر فۆڵده‌ری Bitmap له‌ پێنج به‌ش پێش كۆتایی وێنه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرین و به‌ كلیكی ڕاست Extract ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر دیسكتۆپ یان هه‌ر شوێنێكی تر دواتر دوای گۆڕین و ده‌ستكاری كردنی وێنه‌كه‌مان به‌ كلیكی ڕاست و Assign له‌ هه‌مان شوێنی خۆی داده‌نێینه‌وه‌ ، ژماره دووه‌م فایل/ logonui.exe كاتێك ئه‌م فایله‌ له‌به‌رنامه‌كه‌دا ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی فایله‌ كانی پێشوو چه‌ند فۆڵده‌رێك له‌لای چه‌پی به‌رنامه‌كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ ،كاتێك ئێمه‌ بمانه‌وێت وێنه‌یه‌ك بگۆڕین Bitmap هه‌ڵده‌بژێرین و ده‌بینین له‌ چه‌ند به‌شێك پێك هاتووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان وێنه‌یه‌كه‌ ، ئێمه‌ لێره‌دا وێنیه‌ك هه‌ڵده‌بژێرین و كلیكی لای ڕاست ده‌كه‌ین و Extract بۆ سه‌ر دیسكتۆپ دوای ده‌ستكاری كردنی وێنه‌كه‌ Assign ده‌كه‌ینه‌ هه‌مان شوێنی خۆی ئینجا به‌ Save as فایله‌كه‌ ده‌پارێزین وه‌ بۆ گۆڕینی هه‌ر وێنیه‌ك له‌ناو هه‌رفایلێك بێت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌گۆڕدرێت
سێ‌ یه‌م فایل / winntbbu.dll ئه‌م فایله‌ هه‌موو ئه‌و وێنه‌و نوسینانه‌ی تێدایه‌ كه‌ ه‌لكاتی فۆڕمات كردنی كۆمپیوته‌ر دا به‌رچاووت ده‌كه‌ون ، كاتێك فایله‌ كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ناو به‌رنامه‌ی Restorator به‌ هه‌مان شێوه‌كانی پێشوتر چه‌ند فۆڵده‌رێك له‌لای چه‌پی به‌رنامه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ ، ده‌توانین له‌ فۆڵده‌ری Bitmap وێنه‌كان وه‌كو پێشتر له‌ فایله‌كانی تر باسمان كرد ده‌گۆڕین . له‌ فۆڵده‌ری String دا هه‌موو ئه‌و نوسینانه‌ ده‌گۆڕن كه‌ له‌كاتی فۆڕمات كردن به‌رچاومان ده‌كه‌ون ، دواتر به‌ Save as ده‌یانپارێزین .
فێرخازان ئێوه‌ ده‌توانن به‌ هه‌مان شێوه‌ی كه‌ من باسم كرد فایله‌ كانی به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ بگۆڕن ، وه‌ كاتێك فایله‌كانت به‌ ته‌واوی گۆڕین ئینجا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دانانی ئه‌وفایله‌نه‌ له‌ناو سیدی ،ئه‌ویش به‌ ده‌ سكه‌وتنی سیدی Windows XP ده‌بێت ، كاتێك سیدیه‌كه‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ كۆپی ده‌كه‌یت له‌ ناو هاردێكدا Paste بكه‌ به‌بێ‌ كه‌مو كوری له‌ فایه‌كانی دا ، دواتر ئه‌و فایلانه‌ی كه‌ گۆڕانكاریت تێدا كردووه‌ یه‌ك به‌یه‌ك له‌ناو به‌رنامه‌ی Restorator دا ئینجا به‌ Save as ئه‌و فایله‌ بچه‌سپێنه‌ به‌رسه‌ر ناوی هه‌مان فایل كه‌ له‌یه‌كێك له‌ فۆڵده‌ره‌كانی ئه‌و سیدیه‌ دایه‌ كه‌ كۆپیت كردووه‌ بۆ ناو هاردێك به‌ناوی (I386 ) . وه‌هه‌ره‌وه‌ها هه‌موو فایله‌كانی تر به‌م شێوه‌یه‌ بپارێزه‌ و دواتر ئه‌و وینۆزه‌ی كه‌ له‌ناو هارده‌كه‌ی كۆمپیوته‌ر پاراستووته‌ بخه‌وه‌ ناو سیدیه‌ك و له‌ كۆتایدا ئه‌و سیدیه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ به‌كارهێنان له‌كاتی فۆڕمات .
خۆشه‌ویستان ئێوه‌ ده‌توانن به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌موو فایله‌كانی تر بگۆڕن به‌ڵام من لێره‌ دا به‌كورتی باسی به‌رنامه‌كه‌ و فایله‌كانم كردووه‌ ، هیوادرام سوودی لێوه‌ربگرن .

....

18

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

چه‌ند فرمانێكی تری run

1.    calc       بۆ كردنه‌وه‌ی حاسیبه‌

2.    explorer     بۆكردنه‌وه‌ی مایدیكۆمێنت

3.    magnify     بۆ هێنانی زه‌ڕه‌بین

4.  regedit           بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی regedit

5.  notepad           بۆكردنه‌وه‌ی فایلی نۆتی باد

6. mspaint               بۆكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی په‌ینت

7. msinfo32 بۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت

19

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

هه‌ندێك له‌كاره‌كانی دوگمه‌ی ویندۆز له‌سه‌ر كیبۆرد

1. دوگمه‌ی ویندۆز+r     بۆكردنه‌وه‌ی run

2.  دوگمه‌ی ویندۆز+l    بۆ قفڵدانی كۆمپیوته‌ر

3.دوگمه‌ی ویندۆز+f1     بۆڕێنمای ویندۆز

4.دوگمه‌ی ویندۆز+f         بۆگه‌ڕان له‌ نێت

5.دوگمه‌ی ویندۆز+e         بۆكردنه‌وه‌ی مایكۆمپیوته‌ر

6دوگمه‌ی ویندۆز+d             بۆ بچوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌

20

وه‌ڵام: هه‌ندێك وانه‌ی كۆمپيوته‌ر‌ + ويندۆز

هاوڕێیان زۆركات حه‌ز ئه‌كه‌ین بزانین ئایا كه‌سێكیتر
ده‌ستكاری كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانی كردووه‌، چ له‌ ماڵ یاخود فه‌رمانگه‌ یا هه‌ر جێیه‌كی تر.
له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان ڕۆژانه‌ ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام بۆ كاری تر،به‌ڵام له‌ راستیدا
رێگه‌یه‌كی زۆر باشه‌ بۆ گه‌شتن به‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌مان.
له‌ RUN ئه‌نوسین Eventvwr.msc و په‌ نجه‌ره‌ی Event viewer مان بۆ ئه‌بێته‌وه‌،
له‌سه‌ر systemكلیك ئه‌كه‌ین ، له‌ لای راستی په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و كات و مێژوه‌ی
كه‌ نوسراون و په‌یوه‌ندییان به‌ روداوه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌،هه‌ر له‌ كردنه‌وه‌ی
پرۆگرامێك و رودانی هه‌ڵه‌و كارابونی ڤایرۆس و....هتد.به‌راورد كردنی ئه‌و كاته‌ی كه‌ خۆمان كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان كوژاندۆته‌وه‌ و وه‌ كاته‌ ئاماژه‌ پێكراوه‌كانی ئه‌م لیسته‌،
بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه‌ ئیش به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان كراوه‌ له‌و كاتانه‌ی كه‌ خۆمان
ئیشمان پێی نه‌كردووه‌.
بۆ سرینه‌وه‌ی ئه‌م تۆمارانه‌ش ،باشتروایه‌ پێش كوژاندنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بێت،
برۆ له‌ Action.كلیك له‌(Clear all Events) بكه‌و پاشان No .ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ باشه‌ كه‌
كاتێك كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ Event Veiwer تۆمار هه‌بوو مانای وایه‌
كار به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كراوه‌...
له‌گه‌ڵ ڕیزی ڕێبین

....