1

بابه‌ت: یاساكانی مه‌كۆی ناساندنی به‌سته‌ر

پێش ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌كه‌ت دابنێیت، تكایه‌ ئه‌م خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌،


١، ناساندنی ماڵپه‌ڕێك كه‌له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری خۆڕایی بێت قه‌ده‌غه‌یه‌.
٢، ناساندنی چات/ ڤۆيس چات به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌يه‌‌ .
٣، ناساندنی به‌سته‌ری ئایینی ، سیاسی یان هێرش بێت بۆ سه‌ر گرووپێک و ڕووشانی تێدابێت  قه‌ده‌غه‌یه‌.
٤، ده‌بێت له‌ كاتێكدا به‌سته‌ر بناسێنیت كه‌ بته‌وێت لایه‌نی خراپ/چاكی ماڵپه‌ڕ /  به‌سته‌ر تاوتوێ بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی وێبچن كه‌ كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندیدارن به‌و بواره‌وه‌. له‌بیرت نه‌چێت ئه‌ندامان  زۆرن هه‌ندێکیان  ده‌ستخۆشیت لێ ده‌که‌ن!، هه‌ندێکیان ره‌خنه‌ی باشی لێده‌گرن و که‌مێکیان تێبینی ناگونجاو ده‌نوسن ده‌بێ پشووت هه‌بێ .
٥، بڕوا بوون بە رۆحى رەخنە وەرگرتن و لێ قبووڵ کردن و تێگەیشتن لەوەى کە رەخنە لێرە بۆ باشترکردنە , ئەوەى دەچێتە دەرەوەى ئەو رەخنانەش دەبنە توانج و قسەى رووخێنەر , ئەو جۆرە نووسینانەش لێرە جێگەى نابێتەوە .
٦، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی ده‌يهێنيته‌ به‌ر باس ئه‌بێت خۆت به‌ڕێوه‌به‌ری بيت يان پێويسته‌ خۆت درووستت كردبێت.
٧، هەموو بابەتێک / پەیامێک کە لە مەکۆی ناساندنی بەستەر دەنووسرێت ڕاستەوخۆ بڵاو نابێتەوە، بەڕێوەبەرێک دەبێت پەیامەکە پەسەند بکات بۆ بڵاوبوونەوە.


پێچه‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بابه‌ت ده‌خرێته‌ ئه‌رشیفه‌وه‌‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com