1

بابه‌ت: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

سڵاو

بێگومان هه‌موومان یاخود زۆربه‌مان سکرپێتی به‌ناو بانگ punbb مان به‌کار هێناوه‌و شاره‌زا بوین له‌ ئاسان به‌کار هێنانو به‌هێزی سکریتی سکرپێته‌که‌ و جوانکاری و خێرا کردنه‌وه‌

بێگومان له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی ڕۆژدا  شاره‌زایانو دروستکه‌رانی ئه‌م سکرپێته‌ زیاتر بایه‌خی پێده‌ده‌ن و به‌هێزتری ده‌که‌ن ، سکرپێتی PunBB  1،3  ئه‌مجاره‌یه‌ن بونی خۆی به‌ ته‌واوی سه‌لماند له‌ ڕوی به‌هێزی و زیاتر گه‌شه‌کردنی ،بێگومان زۆر له‌ PunBB  1.2  زیاتر پێشتر خراوه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌کانی ڤێرژنه‌ کۆنه‌که‌ لابراوه‌و زۆر ئاسان کاری کراوه‌ بۆ خاوه‌ن سکرپێته‌که‌ له‌ ڕووی جوانکاری سکرپێته‌که‌وه‌ که‌ جاران هه‌نگاوی زۆری ئه‌ویست تاکو کارێکت بۆ یانه‌که‌ت بکردایه‌ ،به‌ڵام ئێستا به‌چه‌ن هه‌نگاوێیک کورت ئه‌توانیت یانه‌که‌ت بڕازێنیته‌وه‌ و plugin و زیادککراوه‌کانی بۆ زیاد که‌یت ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ په‌ڕه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیان شێوه‌یه‌کی وا لێکردوه‌ زۆر ددور بێت له‌ هاک به‌هۆی توانینی گۆڕینی ناوی په‌ڕه‌ی فایلی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی که‌ ئه‌مه‌ش کێشه‌ی هاک کردن که‌م ئه‌کاته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ زۆر پێشخستنی تر که‌ خۆتان تاقی بکه‌نه‌وه‌ باشتره‌


لێره‌دا باسی چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی PunBB  1.2  ده‌که‌ین بۆ PunBB  1،3  که‌ باسمان له‌ تواناکانی کردوه‌ ،به‌چه‌ند هه‌نگاوێکی کورت و زۆر ئاسان ،به‌بێ له‌ده‌ستدانی هیچ ئه‌ندام و په‌یامێکو به‌شێک ، پێویست به‌ چونه‌ ناو کۆنترۆڵ پانێڵیش ناکات ،ته‌نها  ftp و چه‌ند هه‌نگاوێکی تر .





سه‌ره‌تا   ftp  بکه‌ره‌وه‌  ،بچۆره‌ ناو فایله‌کانی یانه‌که‌ت ، هه‌موو فایله‌کان بسڕه‌وه‌ ،واته‌ فایله‌کانی یانه‌که‌ت هه‌مووی بسڕه‌وه‌ ،بێجگه‌ر له‌  config.php  و ئه‌و زیاد کراوانه‌ی خۆت دات ناون وه‌ک وێنه‌ی به‌شه‌کان  وێنه‌ی ئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ی خۆت پێویستت پێه‌تی

پاشان

سکرپێتی PunBB 1.3 له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ دابگره‌ ،
http://webchinupload.com/files/punbb-1.3.4_2.zip
یاخود له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی تایبه‌تی خۆی
http://www.punbb.org/


له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ش په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی و ستایلی شیاو له‌گه‌ڵ زمانی کوردی دابگره‌ له‌لایه‌ن گروپی وێبچن ه‌وه‌ کراوه‌ به‌ کوردی
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11595


پاشان هه‌موو په‌ڕه‌کانی ئه‌و سکرپێته‌ بار بکه‌ بۆ ناو فایلی یانه‌ کۆنه‌که‌ت ،واته‌ جێی فایله‌ کۆنه‌کان ،که‌ ته‌واوبویت له‌ بارکردنی ئه‌م زیاد کراوه‌ بۆ یانه‌که‌ت زیاد بکه‌

admin/db_update.php

واته‌

www.site.com/admin/db_update.php
بیگۆڕه‌ بۆ دۆمه‌ینه‌که‌ی خۆت


پاشان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌

کلیک بکه‌ لسه‌ر  start update
http://webchinupload.com/files/1.jpg

که‌مێک بوه‌سته‌ تاکو فایله‌کان و داتابه‌یس کۆنڤێرت ئه‌کرێن

http://webchinupload.com/files/3.PNG

پاشان چه‌ند کۆدێکت ئه‌یاتێ له‌ چوارگۆشه‌یه‌کدا
http://webchinupload.com/files/2_1.jpg

بیخه‌ره‌ ناو په‌ڕه‌یه‌ک  به‌ ناوی  config.php  سه‌یڤی بکه‌و بیخه‌ره‌ ناو ڕاژه‌که‌ت

ئێستا سه‌یری یانه‌که‌ت بکه‌ ئه‌بینیت پێش که‌وتوه‌ وه‌شانه‌که‌ی ،وه‌ %100  سه‌رکه‌وتو بوو .

2

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

دەستخۆش ، پێشمکەوتیت ، تا من دامەزراندنم دانا تۆ Upgrade ــت پێش خست .;)
بژیت

3

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

سوپاس حه‌مه‌ برووسک گیان lol 
ئه‌بێت وا فریا که‌وین برا ،بژیت

4

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

ده‌ست خۆش کاک کردۆ

5

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

سوپاس بۆتۆش

بژیت

6

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

admin/db_update.php

واته‌

www.site.com/admin/db_update.php
بیگۆڕه‌ بۆ دۆمه‌ینه‌که‌ی خۆت

بەریزم من لە ئەمە تیناگەم یانی چی بیگۆرە بۆ دۆینەکەی خۆت ؟

7

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

واته‌

www.site.com/admin/db_update.php
ئه‌مه‌ بکه‌ به‌
www.Nawesaitakat-lera-bnusa.com/admin/db_update.php
واته‌ له‌و شوینه‌ی نووسراوه‌ Nawesaitakat-lera-bnusa بکه‌ به‌ ناوی سایته‌که‌ت بۆ ئه‌پدێت کردنه‌وه‌.

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

8

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

کاک ئەمین گیان ئەوە لە ناو ئەو پەرەدایە یان کوی زۆر گەرام گەر یامەتیم بەیت مەمنونم رونکردنەوەیەکم بەیتی

9

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

تیگەشتم زۆر سوپاس کارەکەم سەرکەوتوبو

10

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

ده‌باشه‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت براکه‌م.

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

11

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

ده ست خوش به راستى جوانه به هياوى به رده واميتان

12

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

سوپاس بۆ کاک S a R aTa  و کاک ahmad95

هه‌ر کێشه‌یه‌کتان هه‌بوو ئه‌توانن بپرسن

13

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

ده‌ ست خوش  کاک کاردو

هۆست بۆ کورد www.host4kurd.net
مـــه‌کۆى کوردان www.mkurdan.com

14

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

ده‌ست خۆش كاك كاردۆ بۆ ئه‌و وشتی و چالاكيه‌ت smile

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

15

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

ده‌س خۆش شتیکی باشه‌

16

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

سوپاس کاک سه‌فین

سوپاس کاکه‌ هونه‌ر گیان

سوپاس به‌ریز kurd_securit

بژین

17

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

2 پرسیارم هه‌یه‌
1:لێره‌ ئاماژه‌ی پێ بکه‌ چ په‌ره‌یه‌ک بڕینه‌وه‌ و کامه‌ دانێنن؟
2:سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌ی config.php  ئه‌ی کۆده‌ کۆنه‌کان بسرینه‌وه‌ ئنجا دای نێن یان هه‌ر له‌ دوای ئه‌وو کۆده‌ کۆنه‌کان.
سوپاس

[email protected] | WwW.AKARiT.Com | Host , Domain , Reseller , Web Design , Programing
پڕۆگرام داڕشتن | وێب دیزاین | ڕیسیلەر | هۆست | دۆمەین | مۆنتاژ | گرافیک | WwW.AKARiT.Com

18

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

1:لێره‌ ئاماژه‌ی پێ بکه‌ چ په‌ره‌یه‌ک بڕینه‌وه‌ و کامه‌ دانێنن؟

ئاماژه‌ی پێدراوه‌، هه‌موو په‌ڕه‌کانی سکرپێتی punbb بسڕه‌وه‌ (نه‌ک بیبڕیته‌وه‌) جگه‌ له‌ config.php نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕانه‌ی خۆت پێویستتن بۆ نموونه‌ په‌ڕه‌یه‌کت دروست  کردوه‌ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی تیادایه‌،پێویست به‌ سڕینه‌وه‌ی ناکات.

2:سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌ی config.php  ئه‌ی کۆده‌ کۆنه‌کان بسرینه‌وه‌ ئنجا دای نێن یان هه‌ر له‌ دوای ئه‌وو کۆده‌ کۆنه‌کان.

کۆده‌ نوێکان بخه‌ره‌ جێگه‌ی کۆده‌ کۆنه‌کان(کۆده‌ کۆنه‌کان بسڕه‌وه‌).

بژیت

19

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

ئه‌گه‌ر وه‌شانه‌كه‌ت نوێ كردووه‌ و نووسینه‌كانی مه‌كۆكانی تێكچوون، ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ بكه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی،

په‌ڕگه‌ی mysql.php له‌ نێو include\dblayer\mysql.php بكه‌وه‌،
له‌ دێڕه‌كانی ٤٨ و ٤٩ ئه‌م دوو دێڕه‌ هه‌یه‌،

        if (!defined('FORUM_NO_SET_NAMES'))
            $this->set_names('utf8');

بیانگۆڕه‌ بۆ،

        //if (!defined('FORUM_NO_SET_NAMES'))
            //$this->set_names('utf8');

دواتر بوخچه‌ی cache ـیش خاڵی بكه‌ن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

20

وه‌ڵام: پێشخستن/گۆڕین ــى وه‌شانی ١.٢ بۆ ١.٣

کاک کاردۆ داوای لێبردن ئه‌که‌م ئه‌ی فۆڵده‌ری img نه‌سڕمه‌وه‌

[email protected] | WwW.AKARiT.Com | Host , Domain , Reseller , Web Design , Programing
پڕۆگرام داڕشتن | وێب دیزاین | ڕیسیلەر | هۆست | دۆمەین | مۆنتاژ | گرافیک | WwW.AKARiT.Com