بابه‌ت: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

سڵاو ...
لەم بابەتە باس لە گۆڕینى زمانى مەکۆى PunBB وەشانى ١.٣ دەکەم بۆ کوردى هەروەها گۆڕینى رووکارى سەرەکى مەکۆکە تا رێک بکەوێت لەگەڵ زمانى کوردى + چۆنییەتى دامەزراندنى پرۆگرامۆکەکە.

سەرەتا  بڕۆ بۆ ئەم بابەتە و هەردوو بوخچە پەستێوراوەکە دابگرە
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11595

ئێستا پرۆگرامۆکەى PunBB دوا وەشانى لێرەوە دابگرە!
http://punbb.informer.com/downloads.php

پاشان لەم بابەتەدا
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11595
کاتێك بەستەرى یەکەمت داگرت ، بوخچەى Kurdish هەیە ، لەنێو Zip ـەکە دەریبهێنە و بیخەرە نێو بوخچەى lang ــى پرۆگرامۆکەکەت.

دواى ئەو هەر لەهەمان بابەتى سەرەوە کە بەستەرم بۆ کردووە ، دەستبکە بە داگرتن لە بەستەرى دووەمەوە کە ئەم بەستەرە دەکات
http://www.webchin.org/Meko/files/Oxyge … BB_1_3.zip

ئێستا هەردوو پەڕگەکە لەنێو ZIP ـەکە دەربهێنە و فڕێیان بدەرە نێو بوخچەى style ــى مەکۆکەت. واتا لەبرى هەردوو پەڕگە بنەڕەتییەکە ئەم دوو پەڕگەیە دابنێ.

پێموایە ئێستا پرۆگرامۆکەت کوردییە، ئەوەى لەسەرتە ئێستا ، بەرزکردنەوە/بارکردن ــى پەڕگەکانتە بۆ سەر راژەکار.
پاش بارکردن CHMOD ــى بوخچەى cache بگۆڕە بۆ ٧٧٧ ،
ئێستا بڕۆ بۆ
http://mallpereket.flan/admin/install.php
mallpereket.flan بگۆڕە بۆ ناونیشانى ماڵپەرەکەت ، ئێستا تۆ لەپەڕەى دامەزراندنیت ، کەواتە بەمشێوەیە خانەکان پڕبکەرەوە

http://webchinupload.com/files/1Hengaw_BCHUK.png
جۆرى بنکەى دراوە پێویستە خۆت بزانیت کامەى بۆ دەبێت بەڵام زۆرترین جارەکان MySQL Standard و MySQL Improved ــدەست دەدات
١. راژەکارى بنکەى دراوە بنووسە , ، زۆرترین جارەکان localhost ـە.
٢. ناوى ئەو بنکەى دراوەیە بنووسە کە بەنیازیت PunBB ـى لەسەر دابمەزرێنیت.
٣. ناوى بەکارهێنەرى ئەو بنکەى دراوەیە بنووسە کە بەنیازیت PunBB ـى لەسەر دابمەزرێنیت.
٤. وشەى تێپەڕبوون بۆ ئەو ناوى بەکارهێنەرە بنووسە کە بەنیازیت PunBB ـى لەسەر دابمەزرێنیت.
٥. ئەمەیان بەدڵى خۆت ، دەتوانیت بینووسیت دەتوانیت نەینووسیت ، ئەمە تەنها پاشگرى خشتەکان دیارى دەکات لە بنکەى دراوە.

پاشان

http://webchinupload.com/files/2_Hengaw_Bchuk.png
٦. ناوى بەکارهێنەر/نازناو بۆ بەڕێوەبەرى مەکۆکەت بنووسە کە دەتەوێت بکەیتە بەڕێوەبەرى یەکەمى مەکۆکەت.
٧. وشەى تێپەڕبوون بۆ ناوى بەکارهێنەرى ئەو بەڕێوەبەر بنووسە کە دەتەوێت بکەیتە بەڕێوەبەرى یەکەمى مەکۆکەت
٨. دووبارە وشەى تێپەڕبوون بنووسەرەوە
٩. پۆستى ئەلکترۆنى بەڕێوەبەر بنووسە!

ئێستا کەمێکى تر سکرۆڵەکەت بهێنە خوارەوە و ئەمانەش پڕبکەرەوە
http://webchinupload.com/files/3_Hengaw_Bchuk.png
١٠. سەردێر/Title ـى مەکۆکەت بنووسە کە لەسەرەوەى پەڕەکە دەردەکەوێت.
١١. وەسفێک بۆ مەکۆکەت بنووسە  ، بۆنموونە مەکۆى فڵان بۆ فڵان وفیسار.
١٢. بەستەر یان رێرەوى بنچینەیی مەکۆکەت بنووسە ، گەر دەتەوێت مەکۆکەت لەسەر ئەو شوێنە دابنمەزرێنیت کە پەڕگەکانت لەسەر بارکردوە، ئەوا پێویست ناکات دەستکارى ئەم خانەیە بکەیت.
١٣. کرتەى دەستپێکردنى دامەزراندن بکە بۆ دامەزراندنى مەکۆکەت .

پاش ئەو هەنگاوانە بڕۆ بۆ بوخچەى پەڕگەکانى مەکۆکەت و بوخچەى admin ـبکەرەوە و پەڕگەى install.php بسڕەرەوە.

نموونەى وێنەیی مەکۆیەکى دامەزراو
http://webchinupload.com/files/Installed.png

بەهیواى سەرکەوتن و پیرۆزە.
برووسک

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ده‌ست  خۆش کاکه‌ برووسک گیان ، زو ته‌واو بوین :d

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ده‌ست خۆش مام برووسک جوان روون کراوه‌ته‌وه‌.

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

سووپاس هاوڕێیان !

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ده‌ستت خۆشبێت جوانه‌..سه‌رکه‌وتووبیت.
ده‌مێکه‌ دام مه‌زراندووه‌..چاوه‌ڕیی زمانی کوردی وێبچن بووم.

من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته مـــن هه‌م
                                             ديــــــــــــــكارت

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

wink سەرکەوتوو بیت

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ده‌ست خۆش کاک بروست به‌ڵام باسی گۆرینی چمودد نه‌کردوه‌ وه‌ده‌بێت ئه‌مکاره‌بکه‌ین

cache > 777

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

كاكه‌ برووسك ده‌ستت خۆش

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ده‌س خۆش بژیت

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

سووپاس هاوڕێیان بۆ دەستخۆشییەکانتان.

muhamad1991 نووسی:

ده‌ست خۆش کاک بروست به‌ڵام باسی گۆرینی چمودد نه‌کردوه‌ وه‌ده‌بێت ئه‌مکاره‌بکه‌ین

cache > 777

لەراستیدا من لەسەر راژەکارى دەرەکى تاقیم نەکردۆتەوە ، لەسەر راژەکارى خۆماڵى کردوومە.
لە پەڕەى چۆنییەتى دامەزراندنى پرۆگرامۆکەکەدا و تەنانەت لەسەر ماڵپەرى سەرەکى PunBB کاتێک باس لە دامەزراندن ئەکات ، لە هیچیاندا باس لەوەنەکراوە کە پێویستە CHMOD بگۆڕدرێت .
ئایا بەڕێز تاقیت کردۆتەوە ؟
پێویست بە گۆڕینى CHMOD ـدەکات ؟

بژی

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

به‌ڵێ من تا چمودم نه‌گۆی نه‌م توانی هه‌ندێک گۆران کاری بکه‌م

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

کەواتە زۆر سووپاس ، وامنیش زۆرى ئەکەم بۆ بابەتەکە.
بژی و دووبارە سووپاس

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ماندویتان پێوه‌ دیاره‌ بژین

[email protected] | WwW.AKARiT.Com | Host , Domain , Reseller , Web Design , Programing
پڕۆگرام داڕشتن | وێب دیزاین | ڕیسیلەر | هۆست | دۆمەین | مۆنتاژ | گرافیک | WwW.AKARiT.Com

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

زۆر زۆر سوپاس به‌ڕاستی زۆر جوانه‌ ده‌ستخۆش......

به‌ڵام چۆن مه‌کۆی تاقیکاری بگۆڕم و به‌شه‌کانی مه‌کۆیه‌که‌ دیاری بکه‌م؟؟؟؟؟؟؟
تکایه‌ وه‌ڵامم ده‌وه‌.........

هه‌میشه‌ وێبچن به‌ مامۆستای خۆم داده‌نێم

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ڤانیا نووسی:

زۆر زۆر سوپاس به‌ڕاستی زۆر جوانه‌ ده‌ستخۆش......

به‌ڵام چۆن مه‌کۆی تاقیکاری بگۆڕم و به‌شه‌کانی مه‌کۆیه‌که‌ دیاری بکه‌م؟؟؟؟؟؟؟
تکایه‌ وه‌ڵامم ده‌وه‌.........

سوپاس بەڕێز،
تکام وایە ئەو پرسیارەت لە بابەتێکی نوێ بنووسیت، چوونکە پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە.

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

ده‌ست خۆش کاکه‌ بروسک ... تکایه‌ یارمه‌تی

به‌ڵام من دام مه‌زراند له‌ چه‌په‌وه‌یه‌  چۆن بیگۆرم بۆڕاست به‌م شێوه‌یه‌ :

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b3fa16fe5e.jpg

هه‌وڵدان ده‌تگه‌یه‌نێت به‌ سه‌رکه‌وتن

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

سووپاس، ئەمەش وەڵامی پرسیارەکەت کە لە بابەتەکەدا نووسیومە:

Broosk نووسی:

دواى ئەو هەر لەهەمان بابەتى سەرەوە کە بەستەرم بۆ کردووە ، دەستبکە بە داگرتن لە بەستەرى دووەمەوە کە ئەم بەستەرە دەکات
http://www.webchin.org/Meko/files/Oxyge … BB_1_3.zip

ئێستا هەردوو پەڕگەکە لەنێو ZIP ـەکە دەربهێنە و فڕێیان بدەرە نێو بوخچەى style ــى مەکۆکەت. واتا لەبرى هەردوو پەڕگە بنەڕەتییەکە ئەم دوو پەڕگەیە دابنێ.

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

سوپاس کاکه‌ بروسک  ده‌سته‌کانت خۆش چاکم کرد .............;)

هه‌وڵدان ده‌تگه‌یه‌نێت به‌ سه‌رکه‌وتن

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

سەرچاوم ئەزیز.

وه‌ڵام: گۆڕینى زمان بۆ کوردى و رێکخستنى رووکار بۆ RTL + دامەزراندن

Broosk نووسی:

سووپاس، ئەمەش وەڵامی پرسیارەکەت کە لە بابەتەکەدا نووسیومە:

Broosk نووسی:

دواى ئەو هەر لەهەمان بابەتى سەرەوە کە بەستەرم بۆ کردووە ، دەستبکە بە داگرتن لە بەستەرى دووەمەوە کە ئەم بەستەرە دەکات
http://www.webchin.org/Meko/files/Oxyge … BB_1_3.zip

ئێستا هەردوو پەڕگەکە لەنێو ZIP ـەکە دەربهێنە و فڕێیان بدەرە نێو بوخچەى style ــى مەکۆکەت. واتا لەبرى هەردوو پەڕگە بنەڕەتییەکە ئەم دوو پەڕگەیە دابنێ.

من ئه‌م كاره‌شم كرد كه‌چی هه‌ر له‌ لای چه‌په!!‌.

ئەوی هەر بۆ خۆی بژی تەنیا یەكجار دەژی، ئەوی بۆ خۆی و خەڵك بژی چەندان جار دەژی، كاك ئاسۆ نادری ئەگەر هەر بۆخۆی ژیابا ئێستا لە دڵی هەر یەكەمان زیندوو نەدەبوو.