1 (دەستکاری کراوە: REKAR.S.A 2009-08-30 07:37:41)

بابه‌ت: کێشه‌ی چونه‌ژووره‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی؟

سڵاو
MiniBB ــم به‌کار نه‌هێنابوو، ئه‌مڕۆ خۆم پێوه‌ی خه‌ریک کرد، دوای دامه‌زراندن و زیاد کردن زمان بۆ شوێنی خۆی و دانانی ستایڵی ڕێکخراو بۆ پڕۆگرامۆچکه‌ی ناوبراو، ته‌واو بوو.

له‌ لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌تا ده‌ڵێت ده‌بێ به‌شێک دروست بکه‌یت، که‌ئه‌مه‌ش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێت، چوومه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ په‌رگه‌ی setup_options.php نوسیم له‌ به‌سته‌ری Forum/bb_admin.php یش هه‌مان زانیاری ده‌نوسم به‌ڵام ناچێته‌ ژووره‌وه‌ و دێته‌وه‌ هه‌مان شوێن هیچ ئاماژه‌یه‌کیش به‌وه‌ ناکات که‌ ناوی به‌کار هێنه‌ر یان ووشه‌ی نهێنی هه‌ڵه‌ بێت؟
ئایا کێشه‌ی چیه‌؟

ده‌چمه‌وه‌ کوچه‌کـــــــانی هه‌نسک و
به‌ دیار نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگا زراویه‌کان و
هه‌ڵنه‌هاتنی خۆرێکی تیشک فرۆش
چاوه‌کــــانم جێ ده‌هێڵـــــم.(R.S.A)

2

وه‌ڵام: کێشه‌ی چونه‌ژووره‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی؟

بزانه‌ ئه‌مه‌ سوودی ده‌بێ

http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=6099

3

وه‌ڵام: کێشه‌ی چونه‌ژووره‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی؟

بێگومان ئه‌و به‌سته‌ره‌ی كاك شاخه‌وان دايناوه‌ كاك ڕێكار ئه‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بێت

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

4 (دەستکاری کراوە: REKAR.S.A 2009-09-02 06:31:00)

وه‌ڵام: کێشه‌ی چونه‌ژووره‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی؟

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانتان
به‌ڵام من به‌ر له‌وه‌ی کێشه‌که‌م وه‌کو پرسیار له‌ بابه‌تێکی نوێدا بخه‌مه‌ڕوو، سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌م کرد که‌ کاک شاخه‌وان دایناوه‌، به‌ڵام گرفته‌که‌ چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکی تر و چاره‌سه‌رێکی ترتان لابێت، سوپاستان ئه‌که‌م.
تکایه‌ جارێکی تر به‌ ووردی پرسیاره‌که‌م بخوێننه‌وه‌.:)

ده‌چمه‌وه‌ کوچه‌کـــــــانی هه‌نسک و
به‌ دیار نه‌کرانه‌وه‌ی ده‌رگا زراویه‌کان و
هه‌ڵنه‌هاتنی خۆرێکی تیشک فرۆش
چاوه‌کــــانم جێ ده‌هێڵـــــم.(R.S.A)