1

بابه‌ت: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سڵاو هاوڕێیان،
پێشەکى جەژنتان پیرۆز بێت و بەهیواى ئەوەى هەموو کاتێکتان هەر خۆشى و جەژن بێت.
زۆرێک هەن لەشوێنێکدا قەتیس دەخۆن و نازانن چۆن هەنگاو بنێن تا باشتر و پێشکەوتوو تر بن لە وێبداڕشتندا، بۆ نموونە هەیە بنەماکانى وێب داڕشتنى هەموو خوێندۆتەوە و تێی دەگات، بەڵام نازانێت هەنگاوى درووست دواى ئەو چییە و دەبێت ئەو شتە چی بێت کە دواى بنەماکان فێرى بێت و تێیبگات و بیخوێنێتەوە.
بۆیە منیش خۆم بەخۆشحاڵ ئەزانم کە یارمەتى ئەو کەسانە بدەم کە لە هەنگاوناندا کێشەیان هەیە و نازانن چى درووستە بۆ داهاتوو هەنگاوییان بیکەن!
روونتر,
بۆ نموونە ئەمە پرسیارێکە:
من ئێستا فێرى HTML ـبووم، پێویستە دواى ئەوە چى بکەم؟

بژین

2

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

ده‌ست خۆش کاک برووسک ... ئێستا من له‌زمانی هتمل ئه‌زانم و که‌مێکیش پهپ دوای ئه‌وه‌ چی بکه‌م؟! ئێستا سکریپت ئه‌که‌م به‌کوردی! ئه‌ی دوای ئه‌وه‌؟!

وێــبـــــــــــــچن

ماڵپه‌ڕی په‌رۆش تایبه‌ت به‌ وه‌رگێڕانی سکریپت بۆ زمانی کوردی  فـــــــــه‌رمـــــــوو

3

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

par0sh نووسی:

ده‌ست خۆش کاک برووسک ... ئێستا من له‌زمانی هتمل ئه‌زانم و که‌مێکیش پهپ دوای ئه‌وه‌ چی بکه‌م؟! ئێستا سکریپت ئه‌که‌م به‌کوردی! ئه‌ی دوای ئه‌وه‌؟!

سڵاو کاک پەرۆش.
سەرەتا پێویستە تۆ لە وێب داڕشتن و بنەماکانى تێگەیشبیت، ئەم بەستەرە خراپ نییە گەر تاقەتت هەبێت هەمووى بخوێنیتەوە
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11432

کە لەوە تێگەیشتیت لەگەڵ HTML هەوڵبدە،
http://chawg.org/wiki/HTML

تا ئێستا بنەماکان راستدەکەینەوە و هەوڵدەدەم وابکەم بە درووستى فێرببیت.

ئەوشێوەیە یەکەمین هەنگاوەکانە.
سەبارەت بەپرسیارەکەشت بەگشتى، دەبێت بەڕێزت بزانیت و بڕیارت دابێ کە چیترت پێویستە تا ئێمە راوێژکاریت بکەین، نەک من پێت بڵێم چى هەڵبژێریت فێری ببیت.
بەکورتى، واى دابنێ تۆ دەتەوێت لەسلێمانییەوە بچیت بۆ هەولێر، گەر نەزانیت چۆن بچیت، ئەوا ئەوکاتە پێویستە بچیت لەکەسێک بپرسیت و راوێژکاریت بکات تا چۆن بگەیتە هەولێر، ئیدى کارى ئەو کەسە ئەوە نییە پێت بڵێ نەء هەولێر باش نییە بچۆ بۆ دهۆک! یان بۆت هەڵبژێرێت بچیت بۆ کوێ.
ئەمەى منیش هەمان شتە، من راوێژکاریت ئەکەم کە کام رێگە درووستە لێوەى فێرى فڵان شت بم یان کام رێگا یەکەمین رێگایە و هەنگاوەکان چین یەک لەدواى یەک تا فێرى وێب داڕشتن بم.
بژی

4

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سوپاس کاک برووسک سوودم لێبینی

وێــبـــــــــــــچن

ماڵپه‌ڕی په‌رۆش تایبه‌ت به‌ وه‌رگێڕانی سکریپت بۆ زمانی کوردی  فـــــــــه‌رمـــــــوو

5

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ت
خۆم شتێك ئه‌زانم له‌ وێبداڕشتن به‌ڵام زۆر نیه‌ ! زۆریش حه‌ز به‌ وێبداڕشتن ئه‌كه‌م
به‌ڵام وام پێ باشتره‌ له‌ هه‌نگاوی سفره‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م
ئایا له‌ چ خالێك ده‌ست پێبكه‌م بۆ ئه‌و بواره‌؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو چی بكه‌م؟
سپاس

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

6

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سەیرێکى ئێرە بکە
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11432

کە تەواوت کرد، وەڵام بنووسە، هەنگاوى دواى ئەوت بۆ دیاری ئەکەم.

7 (دەستکاری کراوە: ئاشتى کورد 2009-09-22 03:54:29)

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

ئه‌هـــ برا گه‌له‌ك زۆره‌
ئێستا بشی خوێنمه‌وه‌ سوودی لێوه‌ر ناگرم!
چونكه‌ خه‌وم دێت wink كاتیش دره‌نگه‌ به‌یانی به‌ جوانی ده‌یخوێنمه‌وه‌ و وه‌ڵامت بۆ ئه‌نووسم
سپاس

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

8

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

کاک برووسک جارێکیتر سڵاو:
ئەم بابەتەم خوەندەوە کە لەسەرەوە بەستەرت بۆ کردووە!

هەرچیت بیستوە پێشتر لەبیرى خۆتى ببەیتەوە تا شتەکان تێکەڵ نەکەیت

بەڵێ منیش وام کرد وەك بڵێی فۆرماتێکم کرد لەم بوارە ئەم شتەی زانیبێتم لە پێشتر دا لە بیرخۆم بردەوە
دێر بە دێر لە سەرەخۆ خو‌ێندمەوە بە بێ پەڵەکردن بە مانای تێگەیشتن!
سەرەتا زانیم ماڵپەر دوو ڕووی هەیە . ڕوویێکیان ئەوە کە  ئێستا  دەیبینم لە کاتی نووسینی ئەم دێرە . ئەوەی تر کۆمەڵێک کۆدە!
ئێستا زانیم زمانەکانى وێب داڕشتن چیە و چین و وە چ مانایەکە!
وە زانیشم چەند هاوپۆڵێکن وەک
زمانە جێگیرەکان و زمانە بزۆکەکان
زمانە جێگیرەکان = HTML و CSS
زمانە بزۆکەکان(بەماناى داینامیک دێت) = دیارترینیان PHPــە
وە زانیم هیچ ماڵپەرێک نیە لە دونیا بە بێ زمانە جێگیرەکان
وە زانیم هەردوو هەوپۆلەکان واتە
زمانە جێگیرەکان و زمانە بزۆکەکان
بۆ چ مەبەستێک بە کار دێن و وە زانیم ئەنجامەکانیان چین لە سەر وێبگەر
وە زاراوە و وشەکانى نێو جیهانى وێب داڕشتنیشم زانی وەک :
ماڵپەر
بڵاگ/Blog
بنکەى دراوە/Database
نەرمەکاڵا/Software ــى کۆمپیوتەر
هتد..
وە زانیم ماڵپەر چۆن کار دەکان
وە زۆر شتیتر........
-------------------------
وە  چەند جار ئاماژە بە بەستەرەکانی ویکی چاوگ کرابوو بۆ فێر بوونی زمانەکان
بەڵام من بۆی نەچوم تا وەڵامی تۆ وەردەگرم
کاک برووسک تا ئێرە هاتووم!

لێرەوە چی بکەم ?

واجبم کەم بێت کەمێک تەمەڵم wink
وە هیچ پەڵەم نیە لە فێر بوون چونکە دەمەێت فێربم بە مانای فێر بوون.
کاک برووسک بەڵام ئەوە لە بیر نەکەیت من ئەمەێت بە شێوەیەکی ئەکادیمی فێر بم بەو شێوەیەی تۆ!
زۆر سپاس

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

9

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

Ashti Kurd نووسی:

زۆر خۆشحاڵم کە بەوشێوەیە هاتوویت، ئایا گەر بەستەرت بۆ دابنێم بەزمانى عەرەبى یان بەزمانى ئینگلیزى، تێدەگەیت لێی؟

10

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سپاس

کاک برووسک بەخوا ئەزانم عەرەبی و ئینگلیزی بخوێنمەوە تەنانەت کێشەم نیە لە نووسینیشیان . بەڵام  بۆ تێگەیشتن نە بەخوا هەر لە %15 تێی دەگەم وابزانم ئەو رێژەیەش کەڵکی نیە بۆ مەبەستەکەی من.

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

11

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

OK، كۆمەڵێک بابەت هەبوو لە زکورد، بەپێی ریزکردنییان لەخوارەوە بییان خوێنەرەوە
http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=as … jimare=248
پاشان ئەمەیان بخوێنەرەوە،
http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=as … jimare=565
ئەمەشییان دواى ئەو دوانە
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=3099
ئەمەش بزانە
http://www.chawg.org/wiki/%DA%AF%D9%86% … A%A9%D8%B3
پاشان
http://www.chawg.org/wiki/LAMP

هەر پرسیارێکت هەبوو، بینووسە، تا ئێستا ئەمانە درووستکردنى بنەمان بۆت.
بخۆزگە شتێک لە ئینگلیزى یان عەرەبى تێبگەیشتیتایە.

12

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سپاس بۆ ئه‌و لینكه‌ نایابانه‌!
به‌‌ڵام كاك برووسك بۆ ئه‌و بواره‌ی من پێویسته‌ زانیاریم هه‌بێ له‌سه‌ر  لینوكس و ئووبوونتوو ؟

بخۆزگە شتێک لە ئینگلیزى یان عەرەبى تێبگەیشتیتایە.

زۆر به‌ داخه‌وه‌ له‌ لایه‌كیتریشه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌ده‌م انشاءلله

سپاس

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

13

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سەبارەت بە تێگەیشتن لە لینەکس، دواتر کە بابەتى ترت دی تێدەگەیت بۆ دەبێت لینەکس بناسیت و بیزانیت!
وەک وتم ئەمانە بنەما درووستکردنن تا ئێستا.

14

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

ئەها!

سپاس بۆ وەڵامەکەت!

بەڵام پرسیارێکیتر هاتە پێشەوە:
ئایا مەفروزە سیستەمی لینوكس دابمەزرێنم لە بژمێرەکەم "computer"  یان تەنها ئەبێ زانیاریم هەبێ لە سەری  ؟
ببورە ماندووت ئەکەم کاک برووسک بەڵام خۆت ئەزانی کەسی نەزان پرسیار زۆر ئەکات wink

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

15

ئەم بابەتەش بۆ ئەوە هەیە کە فێرت بکەین wink هیچ ئەرک نییە لەخزمەتتام.

سەبارەت بەپرسیارەکەت، گەر بڵێیت بێ بەکارهێنانى لینەکس فێرى وێب داڕشتن و دیزاین و خانەخوێکردن (Hosting) نابم، نەخێر شتەکە بەوشێوەیە نییە، کارنەکردن بە پراکتیزى/عملى لەگەڵ لینەکس/لینوکس ماناى ئەوە نییە بەڕێزت فێرى وێب داڕشتن نابیت، نەخێر، بەڵکو لینەکس پێویستە بۆ خاوەن راژە/خانەخوێکەر، واتا ئەو کەسەى کۆمپانیا یان شوێنێکى هەیە هۆست/خانەخوێ دابین دەکات، پێویستە بیزانێت، کێشەى ئەو کەسانەى کە راژەکارەکانییان زوو هاک دەکرێت و سەرکەوتوو نابن لەبوارى خانەخوێکردن و کێشەیان زۆرە، ئەوەیە کە هیچ لە لینەکس نازانن یان هەشە هەر نەشیبیستوە.
بۆ بەڕێزت وەک دیزاینەرێک/داڕێژەرێک ـى ماڵپەر، پێویستە بزانیت لینەکس چییە؟ دابەشکردنەکان چیین؟ بنەماى لینەکس؟ ئامانجەکانى؟ لینەکس لەچیدا باشترە لە سیستمەکانى تر؟ بەگشتى تێڕوانین و تێگەیشتنێکت هەبێت لە لینەکس، رێگاى سەرکەوتنتە.

وەڵامى پوختى پرسیارەکەت/ گەر بەڕێزت بۆخۆت پێت خۆشە لینەکس بەکاربەریت و کارى لەگەڵ بکەیت، ئەوا ئازادیت، بەڵام وەک وێبداڕێژ/دیزاینەر کە کارت درووستکردنى ماڵپەرە، مەرج نییە کارتکردبێـت لەگەڵ لینەکس.
بۆخۆت لەداهاتوو کە بەرەبەرە پێشکەوتیت، وات لێدێت لینەکس بەکاردەبەیت، چوونکە لینەکس =  ئاسایش و ئارامى راژەکار و وێب و هتد ... و زۆر شتى تر.

بەڵام بۆ ئێستات، مەرج نییە بەکاریبەریت!

گەیشتیت بەکوێ؟

16

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سپاسێكی بێ كۆتایت ئه‌كه‌م
ئێستا زۆر ڕوونه‌ باش له‌ په‌یامه‌كه‌ی به‌رێزت گه‌یشتم
كه‌واته‌ هه‌بوونی زانیاری له‌ سه‌ر لینوكس بۆ كه‌سێكی وه‌ك من نیمچه‌ مه‌فروزه‌ لایه‌نی كه‌م ئه‌بێ بزانم چیه‌ . دابەشکردنەکان چیین هتد..
له‌ داهاتووش به‌كاری ئه‌بم به‌ ته‌مای خوا

گەیشتیت بەکوێ؟

مامۆستا واجبم گه‌ڵه‌ك زۆره‌ big_smile
ته‌نها به‌ یه‌ك خوێندنه‌وه‌ وه‌ری ناگرێت بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ جارێك زاتر بخوێنمه‌وه‌ تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی بچوكیش به‌ خۆم بكه‌م!
دلنیابه‌ لێی بێزار نابم گه‌ر تۆ لێم بێزار نه‌بی
به‌ گه‌یشتنم به‌ هه‌ر كوێیه‌ك ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ خۆم خه‌ریك ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵی wink
زۆۆۆر سپاس

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

17

مەبەستت پێکا wink.
نا زۆر بەپێچەوانەوە، من زۆرم پێخۆشە کە یارمەتیت دەدەم، لەگەڵیشتم تا کۆتایی.
هەر سەرکەوتوو بی

18

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

به‌ڵێ پێكا smile
زۆر سپاست ئه‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت له‌گه‌ڵم خۆشحاڵم كه‌ زانیاریشم پێ ده‌به‌خشی و له‌ هه‌مان كاتدا رێنیشانده‌رمی!

با بزانیت چم كردووه‌ له‌گه‌ڵ به‌سته‌ره‌كانی سه‌ره‌وه‌.
به‌سته‌ری یه‌كه‌م كه‌ بریتی بوو له‌ باسی  لینوكس
سه‌ره‌تا زانیم  لینوكس چیه‌ و بۆ چ مه‌به‌ستێك زیاتر گونجاوه‌
زانیم لینوكس سیسته‌مێكه وه‌ك پێناسه‌یه‌ك ناوی ده‌برێت بڵێن ویندۆز ‌ یونیكس هتد..
وه‌ ئه‌و زانیاریانه‌م خوێنده‌وه‌ كه‌ باس له‌ مێژووی لینوكس ده‌كات
لۆگۆكه‌شم بینیی smile
وه‌ ئاشنا بووم به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی لینوكس و به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ خۆی
ئه‌وه‌شم زانی كه‌ لینوكس له‌گه‌ڵ ویندۆز عه‌رز و ئاسمان جیاوازیان هه‌یه‌!
هه‌ندێك زانیاریشم وه‌رگرت له‌سه‌ر جیاوازیه‌كانی.
وه‌ك له‌ باسه‌كه‌دا دیار كه‌وت كه‌ له‌ لینوكس زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانی ده‌ستكاری بنه‌ره‌تی بكه‌یت فه‌رمانی زیاتر ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ست به‌كارهێنه‌ر
له‌ به‌شێكی بابه‌ته‌كه‌ باسی ده‌كات كه‌ نووسراوه‌ لینوكس بۆ كێ باشه‌؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی

لینوكس بۆ كه‌سێك چاكه‌ كه‌ یه‌كێك له‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ بكات:
ا- پرۆگرامكردن به‌ زمانه‌ جۆراوجۆره‌كان.
ب- قوتابی یان خوێندكارێك كه‌ خه‌ریكی پێشخستنی بوارێكی زانستی بێت.
ج- كه‌سێك كه‌ له ‌بواری ڕایه‌ڵه‌دا كار بكات.
د- كه‌سێك به‌ دوای سیسته‌مێكی كارپێكردنی هه‌رزاندا بگه‌ڕێت.
هـ- كه‌سێك كه‌ به‌دوای ڕاژه‌كارێكی پته‌و و خۆڕاگردا بگه‌ڕێت.
و- كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت له‌ بواری ناووكی لینوكسدا كاربكات یان پێشی بخات.

كه‌واته‌ منیش ئه‌گرێته‌وه‌ big_smile
ئاشنا بووم به‌ گریگترین دابه‌شكه‌ره‌كانی لینوكس كه‌ بریتین له‌ :
RedHat
http://www.redhat.com
Debian
http://www.debian.org/
SuSE
http://www.novell.com/linux/
Mandrak
http://www.mandrakelinux.com/en/
هتد ...
به‌شی كۆتای باسه‌كه‌ش باس له‌ دامه‌زراندنی ئه‌كات
ئێستا ئه‌توانم پرسیار له‌ خۆم بكه‌م بڵێم لینوكس چیه‌ . smile
وه‌ له‌ به‌سته‌ری دووه‌میش بابه‌تێكه‌ كه‌ باس له‌ ئووبوونتوو ده‌كات
زانیم كه‌ سیسته‌مێكی كارپێكردنه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گنو لینوكس پێكهاتووه‌ وه‌ ئه‌توانی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ بكه‌یت كه‌ پێشتر له‌ سه‌ر سیته‌مێكیتر كردووه‌ به‌ زیاده‌وه‌ش
نرخه‌كه‌شی زۆر هه‌رزانه‌ ته‌نها به‌ خۆراییه‌ wink
له‌ ساڵێكه‌ دوو وه‌شانی نوێی ده‌ر ده‌چێ واته‌ بۆ هه‌ر شه‌ش مانگێك جارێك كه‌ ئه‌توانی به‌ خۆڕایی نوێبكه‌یته‌وه‌.
وه‌ به‌شگه‌یه‌كی ئه‌ورووپی به‌ ناوی Canonical Ltd پاڵپشتی ده‌كات
وه‌ زۆر زانیاریتر....

ئه‌مه‌ش پێگه‌ی فه‌رمی  ئووبوونتووه‌
http://www.ubuntu.com/
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ پێگه‌ی به‌شی كوردی كار ناكات یان نه‌ماوه‌؟
http://www.ku-ubuntu.com
به‌سته‌ریتر هه‌یه‌ بۆ زمانی كوردی ؟
وه‌ به‌سته‌ری سێهه‌مش هه‌ر له‌سه‌ر ئووبوونتووه‌ كه‌ بابه‌تێكی به‌رێز كاك ئاسۆ نادریه‌ ئه‌ویش خوێنده‌وه‌ زانیاری باشی تێدابوو!
وه‌ به‌سته‌ری چاوره‌میش له‌سه‌ر گنو لینوكسه‌
بابه‌تێكی ته‌واو پر له‌ زانیاری باشه‌!
ئه‌ویشم زۆر باش خوێنده‌وه‌
تێگه‌یشتنم هه‌بوو لێی.

ئێستا ئه‌وه‌ی ماوه‌ به‌سته‌ری كۆتاییه‌ كه‌ باس له‌ LaMp ده‌كات.
كه‌ به‌ مانای
Linux ,Apache ,MySQL ,PHP/Perl/Python
به‌ڵام لێره‌ وه‌ستاوم
چونكه‌ ئه‌بێ ببیت به‌ به‌كارهێنه‌ری سیستەمى کارپێکردنى لینوکس.
وه‌ك بڵێی تێگه‌یشتنم نیه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌زانم باسی چی ئه‌كات به‌ڵام من هه‌نگاوه‌كانی نابینم چونكه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌م نیه‌!
چی بكه‌ین باشه‌ لێره‌ ؟
به‌ڵام من زیاتر حه‌زم به‌ بواری وێبداڕشتنه‌ .
وه‌ك خۆشت ئاماژه‌ت پێدا بۆ من زۆر زۆر گرینگ نیه‌ به‌ڵام زه‌ره‌ریشم نه‌كرد به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌ری.
كاك بووسك چاوه‌كه‌م ئێستا ئه‌مه‌وێت هه‌نگاوێكیتر برۆمه‌ پێش به‌ڵام تا ئه‌توانی كه‌م كه‌م واجبم بده‌یتێ باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو ته‌واو زانیاری وه‌رگرم له‌سه‌ری
هه‌وڵیش ئه‌ده‌م زانیاری زیاتر لای خۆم كۆبكه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و باسانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ ته‌مای خوای گه‌وره‌.
زۆر زۆر سپاس بۆ تۆ كاك برووسك.

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373

19

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

زۆر باش هاتوویت، بەدەردى مامۆستا ڤێرى گوود! smile.
ئافەرینێک لەمنەوە بۆتۆ.
ئەوەى خوێندوتەوە تا ئێستا لەسەر لینەکس/لینوکس، هەر زانین و زانیارییە و بنەمایە!
لەگەڵتم و دەستخۆشى لەو هەنگاوەت ئەکەم کە لە LAMP ـدا وەستایت، چوونکە بەڕاستى ئەو وتارە بۆ کەسێک شیاوە کە بەکارهێنەرى لینەکس بێت.
ئەوەى ماومانە و پێویستە بەڕاستى بیزانیت،
١. خانەخوێ کردن چییە؟ Web Hosting
بەهەردوو زمانى ئینگلیزى و عەرەبى، بەداخەوە بە کوردى نییە، بەڵام هەوڵبدە بگەیتە سەرچاوەیەکى کوردیش بۆخۆت.
http://en.wikipedia.org/wiki/Web_hosting_service
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D8% … 9%8A%D8%A8
٢. دۆمەین نەیم چییە؟ Domain name
http://en.wikipedia.org/wiki/Domain_name
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%D9% … 9%8A%D9%86

٣. ئایپى چییە؟
http://en.wikipedia.org/wiki/Internet_protocol
http://ar.wikipedia.org/wiki/IP

٤. Apache چییە؟ (بەدرێژیی)
http://en.wikipedia.org/wiki/Apache_HTTP_Server
بەکوردەى کورمانجیش هەیە
http://ku.wikipedia.org/wiki/Apache
بەعەرەبى
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AE%D8% … 8%B4%D9%8A

٥. راژەکارى وێب چییە؟ Web Server
http://en.wikipedia.org/wiki/Web_server
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AE%D8% … 9%88%D8%A8

٦. HTTP چییە؟
http://en.wikipedia.org/wiki/Hypertext_ … r_Protocol
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8% … 8%A6%D9%82

بەڕاستى ئەمانە هەندێک گران دەبن لات، رەنگە بەهۆى ئەوەوە بێـت کە بەباشى لە عەرەبى یان ئینگلیزى تێناگەیت، داخەکەم کە بەکوردى نییە، زۆر لەهەوڵدام کە شتێک بنووسم لەویکیپیدیا، بەڵام کاتم زۆر کەمە و خوێندن وادەم نادات.

گەر خۆشت لەدوى سەرچاوەى کوردى بکەویت باشتر و بەسوودترە بۆت، پێشنیار دەکەم کە سوود لەم ماڵپەرانەش وەربگریت
http://google.com
http://zkurd.org
http://kurditgroup.org
http://chawg.org/meko
http://chawg.org/wiki/
http://webchin.org/Meko/viewforum.php?id=1

بژی و هەرپرسیارێکت هەبوو درێخى مەکە.

20

وه‌ڵام: [یارمەتیدان] پێویستە چی بکەم بۆ ئێستا تا فێرى وێب داڕشتن بم؟

سڵاو كاك برووسك
زۆر سپاس بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌سته‌رانه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ماندوو بویت له‌ دۆزینه‌وه‌یان !
له‌م هه‌نگاوه‌ تۆزێ دوا ئه‌كه‌وم هۆیه‌كه‌ش ئه‌زانیت wink
چاوه‌رێی ده‌ره‌فه‌تێك ئه‌بم كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ سه‌ر نێت بۆم بكاته‌ كوردی
به‌ڵام به‌راستی پێم سه‌یره‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌م شته‌ گرینگانه‌ به‌ زمانی كوردی نین ! یان ڕه‌نگه‌ هه‌بێ به‌ڵام من نه‌یدۆزمه‌وه‌؟
هه‌ندێكیتریش ئه‌گه‌رێم بزانم هه‌ر چۆنێك بێ زانیاریان ده‌رباره‌ی كۆده‌كه‌مه‌وه‌ .
هه‌ر هاورێیه‌كیش ئه‌گه‌ر به‌سته‌ری هه‌ر یه‌كێك له‌ وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌زانێ بۆم دابنێیت كه‌ به‌ زمانی كوردی بێت جێگه‌ی سپاسه‌.
جارێكیتر سپاس بۆ تۆ كاك برووسك گه‌له‌ك‌ مه‌منوونی  تۆم
ئه‌زانم به‌خوا كه‌ كاتت نیه‌ ئه‌گینا هه‌ر هه‌موویان بۆم ئه‌نووسیت به‌ زمانی كوردی.
هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم ئه‌گه‌ر  مه‌وه‌یه‌كی زۆریشی پێ بچێ wink
زۆر سپاس

خه‌ریكی خوێندنم له‌ وێبچن !
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=12373