بابه‌ت: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

سڵاو هاوڕێیان
هەتا ئێستا هیچ سکریپتێکى شیاو نیە بۆ دروست کردنى ماڵپەرێک تایبەت بە پەرتووک ، بە پێویستمان زانى ئەم سکریپتەتان بۆ ئامادە بکەین و وەرى بگێرینە سەر زمانى کوردى شیرین

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر سكریپته‌كه‌

* به‌ زمانی php داڕێژراوه‌
* توانای دروست كردنی به‌شی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان
* توانای دروست كردنی به‌شی لاوه‌كی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر به‌شێكدا
* توانای دانانی وێنه‌ی به‌شه‌كان و په‌رتوكه‌كانی هه‌یه‌
* توانای دانانی په‌رتووكێك یاخود چه‌ند په‌رتووكێكی به‌ یه‌ك جار
* توانای ده‌ستكاری كردنی هه‌موو به‌ش و په‌رتووكه‌كانی هه‌یه‌
* توانای پیشاندانی ( ناونیشانی په‌رتووك + دانه‌ری + خاوه‌نی + وه‌رگێڕی + وێنه‌ی په‌رتووك + سه‌رچاوه‌ی + تاگه‌كان + درێژه‌ی په‌رتووك  ) هتد ...
* توانای ڕاگرتن و چالاك كردنی به‌شه‌كان
* توانای ڕاگرتن و چالاك كردنی په‌رتووكێك یاخود چه‌ند دانه‌یه‌ك
* توانای دروست كردنی بلۆك و پاڵپشتی له‌ كۆده‌كانی html ده‌كات
* توانای زیادكردنی ڕاپرسی
* توانای دروست كردنی لاپه‌ر ، پاڵپشتی كۆده‌كانی html ده‌كات
* توانای زیاد كردنی چه‌ند زمانێك
* توانای دروست كردنی xml هه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌
* توانای پاشه‌كه‌وت كردنی داتا به‌یس له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌
* توانای ئاماری ته‌واوی هه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
* توانای گه‌ڕانی هه‌یه‌ له‌ ماڵپه‌ر به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك
* توانای بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌رتوو‌كه‌كان له‌ ڕێگه‌ی RSS
* توانای زیادكردنی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێك

زۆرێكی تر له‌ خزمه‌ت گوزاریه‌ به‌نرخه‌كانی

ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی بۆ هاوڕێیه‌كمان دروست كردوه‌
saya.nusin.info

شێوه‌ی هه‌مان سكریپتی ماڵپه‌ری په‌رتووك

چۆنیەتى دامەزاندنى
پێوسته‌ ناوێك بگرین خۆرای بێت یان كردراو گرنگ سكرێپته‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرێنین
ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین دامه‌زراندنی له‌سه‌ر ماڵپه‌رێكی كڕدراو ‌

برۆ بۆ كۆنترۆڵ په‌نێڵی ماڵپه‌ره‌كه‌ت ئه‌گه‌ر سی په‌نێڵه‌ له‌دوای ماڵپه‌ره‌كه‌ت بنووسه‌ 2082: پاشان ناوی به‌كارهێنه‌ر و ووشه‌ی نهێنی بنووسه‌

له‌ناو سی په‌نێڵ له‌ به‌شی Databases كلیك له‌سه‌ر MYSQL Databases بكه‌

پاشان له‌ خانه‌ی New Database ناوێك بنووسه‌ بۆ داتا به‌یس بۆ نموونه‌ web پاشان كلیك له‌سه‌ر دووگمه‌ی Create Databases بكه‌

پاشان پێتڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ داتا به‌یس دروست بوو كلیك له‌سه‌ر [ Go Back ] بكه‌

ئێستا داتا به‌بیس دروست بوو پێوسته‌ به‌كارهێنه‌رێك و ووشه‌ی نهێنی دانێین بۆ داتا به‌یسه‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌ له‌ خانه‌ی Username ناوێك بنووسه‌ بۆ داتا به‌یسه‌كه‌ بۆ نموونه‌ chin له‌ خانه‌ی Password ووشه‌ی نهێنی بنووسه‌ بۆ نموونه‌ 123123 له‌ خانه‌ی Password Again دووباره‌ ووشه‌ی نهێنی بنووسه‌وه‌ دواتر كلیك له‌سه‌ر create User بكه‌

پاشان پێتڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ناوی به‌كارهێنه‌ری داتا به‌یس دروست بوو كلیك له‌سه‌ر [ Go Back ] بكه‌

ئێستا هه‌ڵده‌ستین به‌ به‌ستنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌رو داتا به‌یس به‌ یه‌كتره‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ له‌ لیستی Add User To Database كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی add ده‌كه‌ین

دواتر كلیك له‌سه‌ر ALL PRIVILEGES بكه‌ پاشان كلیك له‌سه‌ر دووگمه‌ی Make changes بكه‌

پاشان پێتڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ناوی به‌كارهێنه‌ری داتا به‌یس و داتا به‌یس پێك به‌سترانه‌وه‌ كلیك له‌سه‌ر [ Go Back ] بكه‌

دروستكردنی داتا به‌یس كۆتای هات

ناوی داتا به‌یس mod_web
ناوی به‌كارهێنه‌ری داتا به‌یس mod_chin
ووشه‌ی نهێنی123123

لێره‌ ڕاسته‌وخۆ سكرێپتی داگره‌
http://webchinupload.com/files/book.zip

په‌رگه‌ی config.php بکەرەوە لەناو فۆڵدەرى includes ئەم گۆڕانکاریانە ئەنجام بدە
به‌رامه‌به‌ر localhost هیچ مه‌نوسه‌
به‌رامبه‌ر userdb ناوی به‌كار هێنه‌ری داتا به‌یس بنوسه‌
به‌رامبه‌ر passdb ووشه‌ی نهێنی داتا به‌یس بنوسه‌
به‌رامبه‌ر database ناوی داتا به‌یس بنوسه‌

‌ پاشان به‌رنامه‌ی FTP بكه‌وه‌ پاشان دوگمه‌ی F8 داگره‌ پاشان له‌ خانه‌ی server or url ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ت بنووسه‌
له‌ خانه‌ی user name ناوى به‌كارهێنه‌ر بنووسه‌
له‌ خانه‌ی password وشه‌ی نهێنی مالپه‌ر بنووسه‌

پاشان كلیك له‌سه‌ر فۆڵده‌ری www بكه‌ پاشان هه‌موو فایله‌كان دیاری بكه‌ به‌ ماوس كلیكی له‌سه‌ر بكه‌ ده‌ست هه‌ڵمه‌گره‌ ڕایكێشه‌ بۆ ناو بۆشای هۆسته‌كه‌ت

تاوه‌كو هه‌موو فایله‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه دوای باركردنی هه‌موو فایله‌كان
ئه‌م داتا به‌یسه‌ دابگره‌
http://webchinupload.com/files/Book_SQL.zip

پاشان بڕۆ بۆ كۆنترۆڵ په‌نێڵی ماڵپه‌ره‌كه‌ت له‌وێوه‌ ئه‌و داتا به‌یسه‌ به‌رز بكه‌ره‌وه ‌
پاشان به‌رنامه‌ی FTP بكه‌ره‌وه‌ و فۆڵده‌ری db بسڕه‌ره‌وه‌

به‌م شێوه‌یه‌ بڕۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
www.xxxx.com/admin

ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر : admin
ووشه‌ی نهێنی : admin

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌مووی كوردیه‌ ، بۆ هه‌ر پرسیارێك  و كێشه‌یه‌ك ئاماده‌م
له‌هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ بمان بوورن
سه‌ركه‌وتوو بن smile

WwW.DzHaBaW.CoM

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

به‌ ئه‌رك نه‌بێت ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی بنووسه‌.

پێم وانیه‌ خۆڕایی بێت چوونکه‌ سکریپت ده‌بێت خۆی داتابه‌یس درووست بکات ئه‌مه‌ی به‌ڕیزت ئاماژه‌ت پێدایه‌ ڕاکێشانی داتابه‌یس له‌ ڕێگای phpmyadmin ده‌بێت NULL بێت ئه‌م سکریپته‌.

مـــۆسکۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌یە کە نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆم لێ به‌سه‌ر برد!

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ده‌ست خۆش بۆ ناساندنی ئه‌م سکڕێپته‌+به‌ کوردی کردنی،
له‌و نموونه‌ی دات نوه‌ چاوم لێ کرد شتێک ماوه‌ که‌ نه‌کرابێته‌ کوردی له‌ لاپه‌ڕه‌ی گه‌ڕان.

البحث في نبذات الكتب

بژیت

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

دةست خوش:/

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ده‌ست خۆش ڕون کردنه‌وه‌یه‌کی جوانه‌

....

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ئەم سکریپتە بە زمانی ئینگلیزی لەکوێ دەست دەکەوێت؟

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ده‌ست خۆش کارێکی جوانه‌  هه‌ربژیت

نەرم و نیانی داوێکە
هەموو دوژمنێک ڕاودەکات !

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ده‌سته‌ کانت خۆش شتێکی زۆر جوانه‌ رونکردنه‌وه‌که‌شت زۆر وردو جوان بوو

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

به‌لام نا وپاسوۆردی به‌ڕێوه‌به‌ر لیده‌ده‌م داخڵ نابێت     هه‌ردوکی ده‌نوسم

هه‌ردوکیم نوسیوه‌   admin

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

دەستتان خۆش  ،

هەنگاوێکی  تر  بەرەو پێشەوە...

بژین

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

تكایه‌ هاوریان كی ده‌توانی بۆم بكات

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ئه‌م سکپریته‌ جون install ده‌بیت
لای من ئه‌وه‌ ده‌نوسریت

لايوجد اتصال بالقاعده

زانیاریه‌کانی په‌رگه‌ی گونفگم ته‌واو نوسیوه‌
هاوکاریم بکه‌ن

::.. Me In Facebook  ..::..  [email protected]  ..::..  Site PBKurd ..::

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ahmad_kurd نووسی:

ئه‌م سکپریته‌ جون install ده‌بیت
لای من ئه‌وه‌ ده‌نوسریت

لايوجد اتصال بالقاعده

زانیاریه‌کانی په‌رگه‌ی گونفگم ته‌واو نوسیوه‌
هاوکاریم بکه‌ن

هاوریان وه‌لامیک نه‌بوو

::.. Me In Facebook  ..::..  [email protected]  ..::..  Site PBKurd ..::

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

هاوریان که‌س نازانیت وه‌لامیک بداتی

::.. Me In Facebook  ..::..  [email protected]  ..::..  Site PBKurd ..::

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

تاوه‌كو هه‌موو فایله‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه دوای باركردنی هه‌موو فایله‌كان
ئه‌م داتا به‌یسه‌ دابگره‌
http://webchinupload.com/files/Book_SQL.zip

جي يبكه م و جوون به كاري بينم؟؟؟

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

به‌م شێوه‌یه‌ بڕۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
www.xxxx.com/admin

ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر : admin
ووشه‌ی نهێنی : admin

به و وشه نيهينه يه نا جيته زووره وه

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ده‌ست خۆش به‌ڕێزان;)

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

تكایه‌ بۆ وه‌لام نیه‌

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

شالاو كؤيي نووسی:

تاوه‌كو هه‌موو فایله‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه دوای باركردنی هه‌موو فایله‌كان
ئه‌م داتا به‌یسه‌ دابگره‌
http://webchinupload.com/files/Book_SQL.zip

جي يبكه م و جوون به كاري بينم؟؟؟

ده‌سته‌کانت خوش بیت
کیشه‌که‌م جاک بوو
به‌لام من که‌ سکریبته‌که‌م به‌رز کرده‌وه‌ سقله‌که‌م به‌رز نه‌کرده‌وه‌
بۆ یه‌ کیشه‌ بۆ دروست بوو

ده‌ست خوشیت لی ده‌که‌م بۆ هاوکاریت

::.. Me In Facebook  ..::..  [email protected]  ..::..  Site PBKurd ..::

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپتى پەرتووک هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

جون ئه‌م نوسینه‌ ده‌گوردریت
  http://webchinupload.com/files/12_5.png

::.. Me In Facebook  ..::..  [email protected]  ..::..  Site PBKurd ..::