بابه‌ت: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

سڵاو به‌ڕێزان.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سكریپتی CuteNews م دابه‌زاند، به‌ڵام له‌ كاتی نیشان دان به‌ كوردی وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه‌ تێكه‌ڵ نیشانی ده‌دات.
و ده‌بێت له‌ هه‌موو لاپه‌ڕه‌كاندا ده‌ستی ڕاست كلیك بكه‌م و ‌ شێوه‌ی Unicod Utf-8 هه‌ڵبژێرم. دوای هه‌مان كێشه‌ به‌رده‌وامه‌.
ئایا ده‌بێت له‌كام په‌ڕگه‌كانی سكریپته‌كه‌ ده‌ستكاری بكرێت بۆ نه‌مانی ئه‌م كێشه‌یه‌؟
هه‌ر بژین...
http://img204.imageshack.us/img204/6020/uuuuuuhg7.gif

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

چارسێت له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بگۆڕه‌.

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

یان ده‌توانی default.skin.php بکه‌یته‌وه‌ که‌ له‌ نێو بوخچه‌ی Skins دایه‌،
له‌ دێڕی 57 دا ئه‌مه‌ نووسراوه‌،

<meta http-equiv="content-type" content="text/html; charset={$echo['charset']}">

بیگۆڕه‌ به‌:

<meta http-equiv="content-type" content="text/html; charset=utf-8">
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

سوپاس كاك سیا و كاك ئاسۆ بۆ وڵامه‌كانتان، من گۆریومه‌  به‌ڵام كێشه‌كه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌.
سوپاس.

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

به‌ چ وێبگه‌ڕ / Browser ـێک سه‌یری ده‌که‌ی؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

به‌ ئیكسپلۆر ٦ و ئۆپێرا.
سوپاس

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

من بۆ خۆم هه‌مان كارم كردووه‌ له‌ Internet Explorer ـی ٦ و ٧ دا هیچ كێشه‌ی نیه‌، هه‌روه‌ها له‌ Firefox ـیش، به‌ڵام له‌ Opera تاقیم نه‌كردۆته‌وه‌.
هه‌وڵ بده‌ وه‌ك كاك سیا نووسیوویه‌تی له‌ به‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌مان كار بكه‌، واته‌ Conding  بگۆڕه‌ به‌ Utf-8.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

كاك ئاسۆ گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ سه‌ر وێبگه‌ڕه‌، من هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێ كردووه‌ ئه‌و هه‌نگاوانم ئه‌نجام داوه‌. به‌ڵام دوای چوون بۆ ڵاپه‌ڕیركی تر كێشه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
هه‌ر بژی..

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ كێشه‌كه‌ چاره‌ سه‌ر بوو.
زۆر سوپاس

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كوردی خوێندنه‌وه‌..

به‌لام به‌رێزان من هه‌مان كێشه‌م هه‌یه‌ به‌مانه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌بوو بۆ زانیاری من به‌رنامه‌ی ( خادم الجمل ) لۆكال هۆست به‌كارده‌هێنم و براوسه‌ری IE-8 به‌كارده‌هێنم به‌ Fire foxe یش هه‌مان كێشه‌م هه‌یه‌. تكایه‌ وه‌لام

ئه‌گه‌ر شێرێك ده‌می كرابوه‌وه‌ وامه‌زانه‌ پێت پێده‌كه‌نێت.