1

بابه‌ت: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردنی CN RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ڕدا شی ده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ یه‌ك بابه‌تدا ئاسان نابێت بنووسرێن، خاڵه‌ سه‌ره‌كی و چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردن شیده‌كه‌مه‌وه‌.
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاسان بێت.

١، CuteNews RU دابمه‌زرێنه‌،
چۆنیه‌تی دامه‌زراندن، كه‌ كاك Lewzhay نووسیوویه‌تی،

Lewzhay نووسی:

به‌یارمه‌تی کاک سیامه‌ند ئه‌مه‌وێت به‌کوردی و به‌ چه‌ند وێنه‌یه‌ک زیاتر روونکاری بۆ بکه‌م ،

1- په‌ڕه‌کانی که‌تنیوس داده‌به‌زێنیت
2 - له‌ زیپه‌که‌ ده‌ریان بهێنه‌
3- هه‌موو بوخچه‌و په‌ڕه‌کان به‌رزبکه‌وه‌ بۆ سه‌ر سێرڤه‌ره‌که‌ت
4-ئنجا رێپێدراوی بۆ چه‌ند فایلێک جێگیر بکه‌ .
*چموودی 777بو فۆڵده‌ری cache/ and example/ and data وه‌ هه‌موو ئه‌وو فایلانه‌ی له‌ژێر data/ folder
چموودی 644 بده‌ له‌ index.php

سه‌یری ئه‌م وێنه‌ی یه‌که‌م بکه‌ بۆ چموودی 777

http://www.flattext.com/help/chmod777.gif

سه‌یری وێنه‌ی دوه‌م بکه‌ بۆ چمودی 644

http://www.ratite.com/400CS/Docs/images … 97x210.gif

ئنجا له‌ براوزه‌ێک برۆ بۆ http://yoursite.com/path/to/index.php دوایی زانیاریه‌کان بکه‌وه‌.

ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت دوای دامه‌زراندنی فۆڵده‌ری دامه‌زراندنه‌که‌ بسڕیته‌وه ‌install folder

بۆ جێگیر کردنی زمانی کوردی په‌ڕه‌یی زمانه‌کوردیه‌که‌ بخه‌ بوخچه‌یی زمان دوای ئه‌وه‌ له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی زمانی کوردی هه‌ڵبژێره‌

٢، له‌ به‌شی هاوپۆله‌كاندا ئه‌و هاوپۆلانه‌ دروست بكه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا پێویستت ده‌بێت.

٣، ڕووكارێك دروست بكه‌ له‌ به‌شی ڕووكاره‌كاندا كه‌ بتوانی وه‌ك ڕووكاری سه‌ره‌كی بۆ پیشاندانی بابه‌ت/ هه‌واڵ ـه‌كان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت یان ده‌توانی ڕووكاری ئاسایی CuteNews RU كه‌ به‌ ناوی Defualt ـه‌ به‌كار ببه‌ی.
پاش دروستكردن / ده‌ستكاری ڕووكاری هه‌واڵه‌كان بكه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ڕێكی بخه‌ كه‌ ده‌ته‌وێ. بۆ زانیاری زۆرتر سه‌یری ڕووكاری ئاسایی CuteNews RU بكه‌، ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌توانی ڕووكاری هه‌واڵه‌كان چۆن ڕێك بخه‌یت.
ناوی ڕووكاره‌كه‌ ده‌بێ به‌ پیتی لاتینی بنووسرێت!

٤، پاشان ده‌بێت بڕیاری ئه‌وه‌ بده‌یت كه‌ ده‌ته‌وێ له‌ چ به‌شێكی ڕووكاری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌واڵه‌كان ده‌ركه‌ون، بۆ نموونه‌ وا دابنێین ماڵپه‌ڕێكمان هه‌یه‌ و ڕووكاره‌كه‌ی له‌م به‌شانه‌ پێكهاتوون كه‌ له‌ وێنه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كراون،
http://aso.naderi.googlepages.com/1.gif
له‌م كاته‌دا هه‌واڵه‌كان له‌ به‌شی ناوه‌ڕۆكدا ده‌بێ ده‌ركه‌ون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ چه‌ند دێڕێكی كورت و كه‌م كۆدی PHP تێكه‌ڵاوی ڕووكاره‌كه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له‌ CuteNews RU ـه‌وه‌ وه‌ربگرێت و له‌ نێو ڕووكاره‌كه‌دا پیشانیان بدات.

له‌ نێو كۆده‌كانی ڕووكاره‌كه‌ كرته‌ به‌ به‌شی ناوه‌ڕۆك،
http://aso.naderi.googlepages.com/2.gif

٥، ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ كۆده‌ بنووسه‌، كۆده‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ ئه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تۆ ده‌ته‌وێ چی ده‌ربكه‌وێ و چۆن ده‌ربكه‌وێت.
بۆ نموونه‌،
گه‌ر بته‌وێ ڕووكارێك به‌كار ببه‌ی كه‌ خۆت دروستت كردووه‌ بۆ هه‌واڵه‌كان، ئه‌م دێڕه‌ بنووسه‌،

$template="test";

لێره‌دا من test ـم وه‌ك ناوی ڕووكاره‌كه‌ داناوه‌.
هه‌واڵ یان بابه‌ته‌كانی چ به‌شێك پیشان بدرێت، بۆ نموونه‌ وا دابنێین كه‌ ماڵپه‌ڕێكت هه‌یه‌ و چه‌ند به‌شی جیاوازی له‌ خۆ گرتووه‌ وه‌ك: Photoshop, Flash, Web Design و هتد، به‌ڵام تۆ ده‌ته‌وی ته‌نیا بابه‌ته‌كانی به‌شه‌كان/ هاوپۆله‌كانی

Photoshop و Flash له‌و په‌ڕه‌دا ده‌ربكه‌ون، بۆیه‌ پێویست ده‌كات به‌ CuteNews RU ڕابگه‌یه‌نی كه‌ ده‌ته‌وێ هه‌واڵه‌كانی كام هاوپۆلانه‌ت بۆ بنرێته‌ نێو ڕووكاره‌كه‌،

$category="1,2";

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ/ بابه‌ته‌كانی هاوپۆلێك بانگهێشت بكه‌یت ده‌بێ نرخی هاوپۆله‌كه‌ بنووسی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانی هاوپۆلێك چ نرخێكی هه‌یه‌ سه‌یری به‌شی هاوپۆله‌كان بكه‌ و له‌ ته‌نیشت ناوی هه‌ر هاوپۆلێكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هه‌یه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ نرخه‌.
واته‌ من له‌ دێڕی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌م به‌ CN RU ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌مه‌وێ ته‌نیا بابه‌ت و هه‌واڵه‌كان له‌ هاوپۆله‌كانی ١ و ٢ ـه‌وه‌ له‌ نێو ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ پیشان بده‌م.

له‌وانه‌یه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بابه‌ت و هه‌واڵی زۆری هه‌بێت و ده‌ركه‌وتنی هه‌موویان له‌ یه‌ك په‌ڕه‌دا كارێكی باش نه‌بێت، بۆیه‌ ده‌ته‌وی ژماره‌ی چه‌نده‌ بابه‌ت و هه‌واڵ ده‌ركه‌وتن له‌و په‌ڕه‌یه‌دا سنووردار بكه‌یت، ئه‌ویش به‌ نووسینی ئه‌م دێڕه‌،

$number="10";

واته‌ ١٠  بابه‌ت و هه‌واڵ پیشان بدرێت، گه‌ر له‌وه‌ زۆرتر هه‌بوو له‌ خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ژماره‌ی په‌ڕه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، نموونه‌یه‌ك: http://www.webchin.org/arshif.php

له‌ هه‌نگاوی كۆتاییدا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ دیاری ده‌كه‌ین، CuteNews RU هه‌موو هه‌واڵ و بابه‌ته‌كان له‌ ڕێی په‌ڕه‌ی show_news.php ـه‌وه‌ Output ده‌كات، پاشان به‌و هه‌نگاو و كۆدانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌پاڵێورێرن.
ئه‌م دێڕه‌ زۆر بكه‌ له‌ خواره‌وه‌ی دێڕه‌كانی دیكه‌،

include $cutepath.'/show_news.php';

پاشان هه‌موو دێڕه‌كان كۆ بكه‌وه‌ و له‌ نێو تاگێكی كردنه‌وه‌ و داخستنی PHP، كۆتایی هه‌موو دێڕه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

<?php
$template="test";
$category="1,2";
$number="10";
include $cutepath.'/show_news.php';
?>

له‌ كۆتایی ترین هه‌نگاودا پێویست ده‌كات دێڕێكی دیكه‌ی كۆدی PHP له‌ سه‌ره‌تای په‌ڕه‌كه‌دا زۆر بكرێت، پێش هه‌موو شتێك، واته‌ پێش <html>

<?php
include 'admin/head.php';
?>

ئه‌وه‌ دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ په‌ڕگه‌ی head.php كه‌ له‌ نێو بوخچه‌ی admin ـه‌ (ئه‌و بوخچه‌یه‌ی كه‌ CuteNews RU ـی تێدا دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت) بانگێشت بكات و كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌ رێگه‌یه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێت كه‌ یه‌كێك

له‌وانه‌ دیاری كردنی نرخی cutepath$ ـه‌.

له‌ كۆتاییدا و به‌ شێوه‌یه‌كی ساكار كۆده‌كانی په‌ڕه‌كه‌ ده‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ بن،
http://aso.naderi.googlepages.com/3.gif

ئێستا ده‌توانی په‌ڕه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌یت به‌ فۆرماتی ئاسایی HTML، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بارت كرد بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت فۆرماتی html. بگۆڕه‌ بۆ php.

گه‌ر پرسیارت لا دروست بوو، بپرسه‌ smile

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

سڵاو، كاك ئاسۆ.

من له‌م دێره‌ تێنه‌گه‌یشتم كه‌ جه‌نابت نوسیوته‌:

ڕووكارێك دروست بكه‌ له‌ به‌شی ڕووكاره‌كاندا.

من هیچ به‌شێك له‌ به‌شی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی نابینم كه‌ نوسرابی ڕووكار.
ئایا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ كه به‌‌ پڕۆگرامی فرۆنتپه‌یج یان درایمه‌ڤێر دروست بكرێ، و دوای له‌ جێگای ئه‌م ڕوكاره‌ی CuteNews RU
دابنرێ؟

چونكه‌ من ڕووكارێكم دروست كردووه‌ ئێستا له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌م داناوه‌ به‌ڵام  له‌ كاتی دروست كردنی هاوپۆله‌كان هیچ ڕوو نادات.

له‌ گه‌ڵ ڕێزم.

3

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

مه‌به‌ستم له‌ به‌شی Template ـه‌ له‌ نیو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی CuteNews, له‌وانه‌یه‌ نووسرابێت ده‌ستكاری دارژه‌ یان شتێكی وه‌ك ئه‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

5

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ ده‌ته‌وێ شته‌كان ده‌ربكه‌ون، بۆ نموونه‌ ده‌توانی له‌و شوێنه‌ دایبنێی كه‌ نووسراوه‌،
مه‌ڵپه‌ری هه‌ورامان ده‌کرێته‌وه‌ بۆ یه‌کام جار...

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

مه‌ڵپه‌ری هه‌ورامان ده‌کرێته‌وه‌ بۆ یه‌کام جار... ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکه‌!

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

7

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

8

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

ئه‌وه‌ ته‌نیا نموونه‌یه‌ك بوو، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خواستی خۆت كه‌ ده‌ته‌وێ له‌ كوێ دایبنێی، ده‌توانی له‌ هه‌ر شوێنێك دایبنێی كه‌ خۆت پێت خۆش، یان ده‌ته‌وێ شته‌كانی ئه‌و هاوپۆله‌ له‌وێ ده‌ربكه‌ون.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

ئەگەر بتوانیت هیچ ستایڵ شیتێک بەکارنەبەی لەنێو کۆدەکانی هتمل دا.
wink

10

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

ده‌ستان خۆش ، به‌لام پرسیاریَك گریمان په‌ره‌یه‌كمان دروست كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك ئاسۆ و كۆده‌كانیشم دانا و دوای ئه‌وی كه‌ سه‌یڤم كرد بیكمه‌ كویَوه‌ ؟ من له‌ سه‌ر لۆكال سیرفر كار ده‌كه‌م جاریَ

11

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

پرسیاریَكی تریش :  $template="test";چی یه‌؟ ناوی چی یه‌؟

12

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

siya نووسی:

ده‌ستان خۆش ، به‌لام پرسیاریَك گریمان په‌ره‌یه‌كمان دروست كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك ئاسۆ و كۆده‌كانیشم دانا و دوای ئه‌وی كه‌ سه‌یڤم كرد بیكمه‌ كویَوه‌ ؟ من له‌ سه‌ر لۆكال سیرفر كار ده‌كه‌م جاریَ

بۆ نمونه‌ ناوی بنێ News.php له‌هه‌مان شوێن داینبنێ که‌په‌ڕه‌ی index.php سکریپته‌که‌ی لێیه‌.
باشترین دامه‌زراندن ئه‌وه‌یه‌ سکریپته‌که‌ له‌بوخچه‌یه‌کی تایبه‌ت دابمه‌زرینیت.
بۆ نمونه‌:

localhost/Admin/

بۆئه‌وه‌ی بتوانیت بزانیت به‌ئاسانی له‌root بانگی هه‌واڵه‌کان بکه‌ی.

هه‌ربژی

13

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

سلاو برايان ئه مه به ريَوه به رايه تى روكاره كانه كؤده كان له كويَوه دابنيَم

[img]http://img106.imageshack.us/img106/3754/wwjy7.jpg[]

وه باشان ده ره نجامه كه روكاره كه له كويَوه ببينم واتا روى سايته كه بزانم جؤنه

14

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

كاك زووم پانی وێنه‌ نابێت له‌ 500 پیكسل زیاتربێت، ڕه‌چاوی بكه‌ تكایه‌.
به‌ڕێز بابه‌ته‌كه‌ بخوێنه‌وه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ جارێ واز له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕووكار بهێنه‌.


بژین

15

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

به خوا زياتر له 10 جارم خويَنده وه تيَنه كه يشتم نازانم به راستى شيَت بوم به ده ستيه وه

له مه ودوا به كاك زووم ناوم مه هيَنه به شيَته ناوم بيَنه به راستى شيَتبوم به ده ستى يه وه كيَشه كه شمبه س روكاره.........:o

16

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

تۆ ڕووكارێكی ئاسایی دابگره‌ و به‌رزی بكه‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، جارێ واز له‌ cutenews بهێنه‌.
ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ ڕووكاری ئاماده‌یه‌ لێره‌ هه‌ندێك هه‌یه‌:
http://germeser.net/?brro=Rwkari_Xorra

بژین

17

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

مالپه‌ڕ هه‌یه‌ ڕووکاری تێدابێت بۆ داگرتن؟یان ئه‌و ڕووکارانه‌ به‌رز بکه‌یتوه‌ بۆ مالپه‌ڕه‌که‌و چالاکی بکه‌یت ده‌توانیت له‌ به‌ریوبه‌رایه‌تی بکه‌یت به‌کوردی؟

من ئوه‌نده‌ هۆگری تۆم، گه‌ر ته‌مه‌ن قه‌رز کرابا،
عومرێکی دیم قه‌رز ده‌کرد، ئه‌ویشم هه‌ر
له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌ی وشه‌ی ناسک و ئازا!

18

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

نه‌خێر

19

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

barezm mn chon bitwanm parie drost bekam  zor skrptm taqai kerdwa anjamey nabw aya ma skrpta datwanm bakar bihenm bo malparke sada?
ay mino kan chon drost bekam bo nemwne menoy piwndi bicheta parei pewnde minoy darbara bicheta pare darbara

lagal rezy sarkawt shamal

20

وه‌ڵام: تێكه‌ڵاو كردنی CuteNews RU له‌گه‌ڵ ڕووكاری ماڵپه‌ردا

من روکاری سیام داگرتوه‌ له‌ گه‌ره‌مه‌سیر ئایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ته‌واوه‌

<!DOCTYPE html PUBLIC "-//W3C//DTD XHTML 1.0 Transitional//EN" "http://www.w3.org/TR/xhtml1/DTD/xhtml1-transitional.dtd">
<?php
include 'admin/head.php';
?>

<html xmlns="http://www.w3.org/1999/xhtml">
<head>
<title>...::: Sia :::...</title>
<meta http-equiv="Content-Type" content="text/html; charset=utf-8">
<link href="images/style.css" rel="stylesheet" type="text/css">
</head>
<body leftmargin="0" topmargin="0" marginwidth="0" marginheight="0">
<table width="724" height="511" border="0" align="center" cellpadding="0" cellspacing="0" id="mallperr">
    <tr>
        <td colspan="2" class="beydax"><div class="beydax_nusin">Title of The Website </div></td>
    </tr>
    <tr>

        <td class="nawerok"><div class="titel">the content titel </div><div class="content" >
   <p><a href="http://www.webchin.org" target="_blank">ظ…ط§عµظ¾ظ‡â€Œع•غŒ ظˆغژط¨ع†ظ†</a></p>

<?php
$template="test";
$category="1,2";
$number="10";
include $cutepath.'/show_news.php';
?>


         <div align="center"><a target="_blank" href="http://www.webchin.org/meko"><img src="http://www.webchin.org/hawkari-webchin/468-60.gif" alt="ظ…ظ‡â€Œظƒغ†ظƒط§ظ†غŒ ظˆغژط¨ع†ظ†طŒ ظˆغژط¨ ط¯ط§ع•ط´طھظ†طŒ ظ…ط§عµظ¾ظ‡â€Œع•طŒ ظƒغ†ظ…ظ¾غŒظˆطھظ‡â€Œط± ظˆ ط¦غŒظ†طھظ‡â€Œط±ظ†غژطھطŒ ع•ظ‡â€Œظ†ع¯ط§عµظ‡â€Œ" border="0"/></a></div>
</td>
        <td valign="top" class="menu"><div id="navcontainer">
                        <ul id="navlist">
<li id="active"><a id="current" href="Home.html">Home</a></li>
<li><a href="about me .html">about me </a></li>
<li><a href="about me .html">profile</a></li>
<li><a href="about me .html">contact me</a></li>

<li><a href="about me .html">Links</a></li>
<li><a href="about me .html">links</a></li>
<li><a href="about me .html">etc</a></li>

                        </ul>
      </div></td>
    </tr>
    <tr>
        <td colspan="2" class="xware"><div class="fwteri_xware"> home | about me | contact me | links | </div></td>

    </tr>
</table>
</body>
</html>

یان چون بتوانم مینوکانی چاک بکه‌م بونموونه‌ به‌شه‌کان دانیم و لینکی دراوسیه‌کان و لاپه‌ره‌کان وه‌ک په‌یوه‌ندی و ده‌رباره‌ ئه‌مانه‌ چون دانیم؟
وه‌ک ئه‌مانه‌

<li id="active"><a id="current" href="Home.html">Home</a></li>
<li><a href="about me .html">about me </a></li>
<li><a href="about me .html">profile</a></li>
<li><a href="about me .html">contact me</a></li>

<li><a href="about me .html">Links</a></li>
<li><a href="about me .html">links</a></li>
<li><a href="about me .html">etc</a></li>

له‌گه‌ل ڕیزی سه‌رکه‌وت شه‌مال