1 (دەستکاری کراوە: dara chin 2011-06-17 11:59:06)

بابه‌ت: گۆرینی وێنە بە شێوەیەکی خۆکارانە لەسەر رومێزەکەت ( slide show wallpaper )

سلاو هاورێیان

من وەکو بەکارهێنەریکی سەرەتای سیستمی ئوبونتو زۆر حەزم بە جوانکاری هەیە بۆیە زۆر گەرام تا بزانم بە چی شێوەیەک بتوانم بە شێوەیەکی خۆکارانە و بە ئارەزوی خۆم وێنەی سەر شاشەکەم ( رومێزەکەم ) بگۆرێت تا لەکۆتاییا بەرنامەیەکی زۆر سەرکەوتوم دۆزیەوە ، وە بۆیە لەو بروایەدام کەسانێک لە بەکارهێنەرانی ئوبونتو وەکو من ئارەزوی گۆرینی وێنە ئەکەن بۆیە حەزم کرد بەرنامەکە بلوا بکەمەوە

تێبینی : من لەسەر ئوبونتوی 11.04 تاقیم کردۆتەوە زۆر بێ کێشەیە

سەرەتا برۆ بۆ تێرمیناڵ ئەمە بنوسە

sudo add-apt-repository ppa:crebs/ppa

پاشان ئەمە


sudo apt-get update

لەکۆتاییا ئەمە


sudo apt-get install crebs

ئێستا بەرنامەکە دابەزی پێویستە سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیە بکەیت تا بزانی چی بکەیت باشە

http://www.youtube.com/watch?v=K13IGc60E1Y

2

وه‌ڵام: گۆرینی وێنە بە شێوەیەکی خۆکارانە لەسەر رومێزەکەت ( slide show wallpaper )

دەست خۆش