1

بابه‌ت: به‌كارهێنانی BBCODE و تاگه‌كان له‌ مه‌كۆكان

درووستکردنی بەستەر

  • به‌سته‌ری ئاسایی

بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌رێك له‌ نێو بابه‌ت / په‌یام دابنێت، ده‌توانیت به‌سته‌ره‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ دابنێیت و دواتر خۆكارانه‌ ده‌بێته‌ به‌سته‌ر كه‌ بتوانرێت كرته‌ی لێبكرێت. بۆ نموونه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ به‌سته‌ر:

[url]http://www.webchin.org[/url]

ئه‌نجامه‌كه‌ی: http://www.webchin.org


  • به‌سته‌ر به‌ هه‌بوونی ده‌قی پێناسه‌یی

له‌ كاتی دانانی به‌سته‌ردا ده‌توانیت نووسراوه‌یه‌ك بكه‌یته‌ ده‌قی به‌سته‌ر كه‌ وه‌ك پێناسه‌ری به‌سته‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
نموونه‌یه‌ك:

[url=http://www.webchin.org/Meko/]مه‌كۆكانی وێبچن[/url]

ده‌بێته‌
مه‌كۆكانی وێبچن


ڤیدیۆ

  • تاگی Video ئێستا جێی تاگی Youtube ـی گرتۆته‌وه‌

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ ڤیدیۆیه‌ك دابنێیت ته‌نیا پێویست به‌ نووسینی تاگی ڤیدیۆ ده‌كات، نموونه‌ی دانانی ڤیدیۆیه‌كی YouTube،

[video]http://www.youtube.com/watch?v=YjryfSVyL4Q[/video]

ئه‌نجامه‌كه‌ی:


بۆ دانانی تاگی ڤیدیۆ به‌ ئاسانی، كرته‌ له‌ دووگمه‌ی youtube بکە لە نێو لیستی ئامرازەکان.


ده‌ق

قه‌ڵه‌وكردنی ده‌ق، بۆ قه‌ڵه‌وكردنی ده‌ق له‌ هه‌ر شوێنێكی بابه‌ت / په‌یام دا تاگی B به‌كار ده‌برێت، به‌ كرته‌ كردن له‌ دووگمه‌ی http://www.webchinupload.com/f/2013-08/329918989-bold-tag.png كه‌ له‌نێو ئامرازه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خانه‌ی نووسین هه‌یه‌. نموونه‌:

[b]مه‌كۆكانی وێبچن[/b]

ئه‌نجامه‌كه‌ی:
مه‌كۆكانی وێبچن


دانانی وێنه‌

له‌ پێشدا مه‌رجه‌ هه‌موو وێنه‌كانت له‌ بنكه‌ی باركردنی وێبچن بار بكه‌یت بۆ دڵنیابوون له‌ نه‌سڕینه‌وه‌یان، به‌سته‌ری بنكه‌ی باركردن له‌ وێبچن http://www.webchinupload.com ـه‌.

  • دانانی وێنه‌ی ئاسایی

تاگی img به‌كار ده‌برێت بۆ دانانی وێنه‌ له‌ نێو هه‌ر شوێنێكی بابه‌ته‌كه‌دا، تكایه‌ تاگی img هه‌موو كات له‌سه‌ر دێڕی نوێ به‌كار ببه‌ و تێكه‌ڵاوی نووسراوه‌ی مه‌كه‌. نموونه‌یه‌ك:

[img]http://www.webchinupload.com/img/webchinupload-logo-top.png[/img]

ده‌بێته‌:
http://www.webchinupload.com/img/webchinupload-logo-top.png
ده‌توانرێت كرته‌ له‌و وێنه‌یه‌ http://www.webchinupload.com/f/2015-05/2c72b7d4cf4b314aaccd5e9ae61edc43.png بكرێت بۆ دانانی تاگی وێنه‌ به‌ ئاسانی.

  • وێنه‌ و ده‌قی پێناسه‌یی

ده‌توانرێت له‌ كاتی دانانی هه‌ر وێنه‌یه‌ك نووسراوه‌یه‌ك بنووسرێت كه‌ پێناسه‌ی وێنه‌كه‌ ده‌كات و له‌ كاتی Mouse Over دا ده‌رده‌كه‌وێت. نموونه‌:

[img=لۆگۆی بنكه‌ی باركردن له‌ وێبچن]http://www.webchinupload.com/img/webchinupload-logo.png[/img]

ده‌بێته‌:
لۆگۆی بنكه‌ی باركردن له‌ وێبچن
(له‌ Internet Explorer نووسینه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ FireFox له‌ زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ وێنه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌به‌ست له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ زۆرتر بۆ گوونجاندنی وێنه‌كانه‌ بۆ Screen Reader كه‌ نا بینایان سوودی لێوه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها بۆ پێناسه‌كردنی وێنه‌كان بۆ گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌ك گووگڵ و باشتر ده‌ركه‌وتنیان له‌ ئه‌نجامه‌كانی گه‌ڕان).


كۆد نووسین

  • بۆ نووسینی كۆد تاگی code به‌كار ده‌برێت

ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پارچه‌ كۆدێك له‌ نێو مه‌كۆكان دابنێین مه‌رجه‌ بخرێته‌ نێو تاگی Code ـه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی درووست ده‌ربكه‌وێت و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی ئاسان بێت. نموونه‌:
http://www.webchinupload.com/files/code-sample.png
ئه‌نجامه‌كه‌ی:

<?php
echo "Sillaw cihan";
?>

بۆ دانانی تاگی كۆد به‌ ئاسانی، كرته‌ له‌و دووگمه‌یه‌ ده‌كرێت له‌ دووگمه‌ی ئامرازه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خانه‌ی نووسین http://www.webchinupload.com/f/2013-08/513932077-code-tag.png


لیسته‌

بۆ درووستكردنی لیسته‌یه‌ك تاگی list به‌كار ده‌برێت، بۆ نموونه‌:

[list]خاڵێك[/list]

ئه‌نجامه‌كه‌ی:

  • خاڵێك

ده‌توانرێت زۆرتر له‌ یه‌ك خاڵ له‌ لیسته‌یه‌كدا بنووسرێت به‌ دووباره‌ به‌كاربردنه‌وه‌ی تاگی list

  • خاڵی ١

  • خاڵی ٢

  • خاڵی ٣

  • خاڵی ٤

  • خاڵی ٥

ده‌توانرێت به‌ كرته‌ كردن له‌ وێنه‌ی http://www.webchinupload.com/f/2013-08/1610858355-list-tag.png له‌ نێو ئامرازه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خانه‌ی نووسین، به‌ ئاسانی تاگی list به‌كار ببرێت.


سەردێڕ Headline

لە نێو هەر بابەتێک دەتوانرێت تاگی H2 بەکار ببرێت بۆ درووستکردنی Headline 2، ئەو تاگە لە کاتێکدا درووستە بەکار ببرێت کە بە ڕوونی سەردێڕێکی گرینگ/ سەردێڕی بەشێک بخاتە ڕوو. وەک سەردێڕی بەشە جیاوازەکان لە ئەم بابەتەدا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com