بابه‌ت: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

بەکاربەری PunBB خۆشەویست، سڵاو...
تکایە لەم بابەتەدا هەر هەڵەیەک بنووسە کە دیوتە لەنێو وەرگێرانی PunBB 1.3 ـدا بۆ زمانی کوردی
وەک ئەندامێکی گرووپی وەرگێران، ئەو ئەرکە دەگرمە ئەستۆ کە دووبارە پەڕگەی زمان نوێ بکەمەوە بۆ رێنووسێکی باشتر و وەرگێرانێکی باشتری وشەکان، تکایە هەر هەڵەیەک هەیە لە پەڕگەی زمانی کوردی بۆ PunBB 1.3، تکایە لەم بابەتەدا بینووسە، بەهەر جۆرێک بێت (ئیتر ئەوە بێت کە لەنێو خودی پەڕگەکانی زمانی کوردیدا دیوتە یان لەسەر رووی دەرەوەی مەکۆکەت).

سووپاس.

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

سڵاو،

پێشووتر هەڵەکانم چاککرد و ناردم بۆ کاک ئاسۆ، وتی پێداچوونەوەی پێدادەکرێت.
هەڵەی زۆری تێدابوو کە دەبوایە چاکبکرێن و هەڵەکان لە زۆر شوێندا دووبارە ببونەوە،لە کاک ئاسۆ بپرسە گەر پەڕگەکانی لا مابێت ئەوا چاکە...

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

ئەگەر جەنابیشت لات بێت، سووپاست دەکەین گەر بتوانیت دایبنێیت.

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

پێم وانییە لام مابێت،چوونکە هەر لەگەڵ دەرچوونی کاتی خۆی پاش ٢ و ٣ـی هەفتە چاککیانم کرد،نازانم لە بەڕێوەبەرایەتیش سەیرێکی بکە بزانە گەر لەوێ دامنابێت نازانم..

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

په‌ڕگه‌ی زمان بۆ خۆم ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ وه‌شانی ١،٣ بۆ وێبچن چالاك كرا پێداچوونه‌وه‌م بۆ كردووه‌ و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ بینوومن چاره‌سه‌ر كراون. ئیتر شتێكی زۆرتر له‌وه‌ هه‌بێت دڵنیا نیم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

ئاسۆ نادری نووسی:

ئێهـ،لێرەت داناوە؟ گەر داتنەناوە داینێ و تەواو پێویست بە هیچ ناکا.

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

به‌ڵێ، هه‌و ئه‌و ڕۆژه‌ دامنا،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11595
له‌ خواره‌وه‌ ڕێكه‌وته‌كه‌م نووسیووه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

چاکە،دەستخۆش.

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

كاك ئاسۆ سه‌لماندنی كردار نه‌كراوه‌ته‌ كوردی
http://webchinupload.com/files/aaaaaaaaaa.PNG

http://www.YouTube.com/Kurd4D

له‌ به‌شی هه‌ژمار-ڕێكخستنه‌كان ئه‌م به‌شانه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ نه‌كراوه‌ته‌ كوردی:
      http://webchinupload.com/files/untitled%20copy_2.png

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

@ spartan،
وایه‌ سووپاس، به‌ڵام ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه‌ نییه‌، چوونكه‌ ئه‌و وشانه‌ زیاركراوه‌ی پێوه‌كراوه‌كانن كه‌ له‌ وێبچن دامه‌زراون و له‌گه‌ڵ PunBB بنه‌ڕه‌تییدا نین. جا به‌ڵێ بۆ وێبچن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

Kurd-4d نووسی:

كاك ئاسۆ سه‌لماندنی كردار نه‌كراوه‌ته‌ كوردی
http://webchinupload.com/files/aaaaaaaaaa.PNG

ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ره‌وه‌م له‌م بابه‌تی ئێره‌ نه‌نووسیبوو ئه‌وه‌ بۆهاتووه‌ بۆ ئێره‌
من له‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ره‌وه‌م نووسیبوو :
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=11595

http://www.YouTube.com/Kurd4D

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

چوونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌رگێڕان.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

باشه‌ كاك ئاسۆ هۆی چیه‌ كه‌وا سه‌لماندنی كردار نه‌كراوه‌ته‌ كوردی؟

http://www.YouTube.com/Kurd4D

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

رەنگە نەزانرابێت کە نەکراوەتە کوردی؟
رەنگە...

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

سڵاو،
کاتێک که‌ مه‌کۆیه‌کی نوێ دروست ئه‌که‌ی بێگومان له‌سه‌ره‌تادا هیچ بابه‌تێکی تیانییه‌،جا له‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌نوسێت "هه‌گیز" . که‌ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی نووسێنه‌،

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

شتێكم به‌دی كرد،
له‌ وشانی 1.2 PUNBB دا Email = پۆستی ئه‌لیكتڕۆنی
به‌ڵام له‌ وشانی  PUNBB 1.3 دا Email = ئیمه‌یل

ئه‌م جیاوازیه‌ چییه‌.  hmm  .

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

ئیمه‌یل وشه‌یه‌كی كورت تره‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: تكایه‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌رگێڕان لێره‌ بنووسه‌

هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و دێره‌ی خواره‌وه‌ هه‌یه‌, ئه‌و وشه‌یه‌ی گه‌په‌م كردووه‌!
(ده‌ركردنی ئه‌ندام ده‌ستكردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ له‌ ڕێی ڕوومه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌.)

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی