1

بابه‌ت: FluxBB به‌ كوردی

سڵاو هاوڕێیان،
له‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌شانی ١،٣ ی پرۆگرامۆكه‌ی PunBB په‌ڕگه‌كانی زمانی PunBB و FluxBB وه‌ك یه‌ك بوون و ئه‌و كات FluxBB ـیش كرا به‌ كوردی. به‌ هۆی نه‌بوونی مه‌كۆی خۆی له‌ وێبچن په‌ره‌ی پێنه‌درا و وه‌شانه‌ نوێكانی رێكنه‌خران به‌ كوردی سۆرانی.

ئێستا كه‌ دواترین وه‌شانی تا كاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌شانی ١،٤،٥ ـه‌ به‌ كوردی سۆرانی ئاماده‌یه‌ بۆ داگرتن.

FluxBB چییه‌؟
كاتی خۆی داڕێژه‌ری PunBB كه‌ كابرایه‌كی سویدیه‌ ماف و كۆده‌كانی پرۆژه‌كه‌ی فرۆشت به‌ كۆمپانیای Informer، http://www.informer.com/about/ . ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێش فرۆشتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵی بوون و PunBB ـیان په‌ره‌ پێده‌دا، هه‌ستان بۆ خۆیان هه‌مان كۆدیان بڵاوكرده‌وه‌ و ئه‌و كاته‌ به‌ ناوی FluxBB. واته‌ كۆدی بنه‌ڕه‌تیی هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌.
ئێستا پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك، هه‌ر پرۆژه‌ و به‌ شێوازی و ڕێبازی خۆی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، كۆدی ئه‌ملا له‌ولا به‌كار ده‌برێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

داگرتنی په‌ڕگه‌ی زمان بۆ دواترین وه‌شان،
http://www.webchin.org/Meko/files/Kurdi … _1-4-5.zip

ستایڵی Air ی ڕێكخراو بۆ نووسراوه‌ی كوردی و دانانی فۆنتی یونیكورد وێب وه‌ك فۆنتی بنه‌ڕه‌تیی.
http://www.webchin.org/meko/files/Air_RTL_KU_SO.zip
ستایڵه‌كه‌ بۆ خۆی كێشه‌ی نیه‌ بۆ پیشاندانی نووسراوه‌ی كوردی به‌بێ یونیكورد وێب.

http://webchinupload.com/files/fluxbb-be-kurdi.png
http://webchinupload.com/files/fluxbb-b … -panel.png

داگرتنی پرۆگرامۆكه‌،
http://fluxbb.org/downloads
هه‌موو كات له‌و به‌سته‌ره‌ دایبگره‌!

نموونه‌یه‌كی زیندوو،
http://www3.webchin.org/fluxbb

چۆنیه‌تی چالاك كردنی زمانی كوردی،
پاش دامه‌زراندنی FluxBB په‌ڕگه‌كانی زمانی كوردی كه‌ له‌ نێو بوخچه‌ی Kurdish ـدان، بیانخه‌ره‌ نێو بوخچه‌ی lang، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌كۆ زمانی مه‌كۆ بگۆڕه‌ بۆ Kurdish.

سووپاس بۆ كاك ده‌وه‌ن سه‌ردار و كاك هێمن بۆ هاوكاری كردن و به‌ كوردی كردنی ئه‌م پرۆگرامۆكه‌یه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

ده‌ستت خۆش كاك ئاسۆ نادری خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه‌
خۆم به‌ خۆش حاڵ ده‌زانم یه‌كه‌م په‌یام ده‌نووسم

وه‌ ده‌ستی هاوڕێیانی وه‌رگێڕیش ده‌گوشم به‌هیوای به‌رده‌وامی،

ئـەوەی بەدوایدا دەگەڕێم و ئامانجمە هێشتا نەمدۆزییەوە و نەگەیشتووم پێی !

3

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

ده‌ستان خۆش ماندوو نه‌بن هیوادارم بێكێشه‌ بێت

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

4

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

ده‌ستی ماندووتان ده‌گوشم،، smile
خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه‌.. smile

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

5

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

دەستەکانتان خۆش بێت بۆ ئەم هەوڵ و ماندووبونە

6

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

دەستان خۆش خزمەتێکی گەورەیە ھیوای سەرکەوتن لە کارەکانتان دەخوازم smile

پرسیار(ئایا پێوەکراو ھەمان شتی punbb بۆی ناگونجێت)؟

چونکە پێشتر چەند پەیامێکم خوێندووتەوە لەسەر Fluxbb

سوپاس

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

7

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

دەستتان خۆش بۆ ئەم ماندوو بوونە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

8

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

ده‌ستان خۆش،به‌ڵام ئایا نمونه‌ی زیندووی كوردی هه‌یه‌؟؟

www.Qalla.org     -----------      www.goo.gl/yE5r4
قه‌لا مه‌كویه‌كی روشنبیری گشتی ئیسلام دۆسته....

9

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

سوران كعيتلى نووسی:

ده‌ستان خۆش،به‌ڵام ئایا نمونه‌ی زیندووی كوردی هه‌یه‌؟؟

نموونه‌یه‌كیشی بۆ داده‌نێین.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

هەربژی کاک ئاسۆ.  smile

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695

11

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

به‌سته‌ری نموونه‌ی زیندوو له‌ په‌یامی یه‌كه‌م دا زۆر كرا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

کاک ئاسۆ پرسیار ببورە

یەکەم جارمە لینکێکی لەم شێوە ئەبینم ئایا ئەمە چۆنە؟ www3 ?

http://www3.webchin.org/fluxbb/

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

13

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

A Record له‌ DNS. تكایه‌ بابه‌تی خۆی بۆ بكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

14

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

کاک ئاسۆ ئێمە دەمێکە لە چاوگ خەریکین و پێش ئێوە بڵاومان کردەوە وە وەڕگێڕانەکە بە فەرمی وەرگیرابوو  smile .

زانستپەروەرانی کورد http://zkurd.org/
وۆردپرێسی کوردی http://ku.wordpress.org/

15

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

پهپ نووسی:

کاک ئاسۆ ئێمە دەمێکە لە چاوگ خەریکین و پێش ئێوە بڵاومان کردەوە وە وەڕگێڕانەکە بە فەرمی وەرگیرابوو  smile .

پیرۆزتان بێت، پێش هه‌بوونی شتێك به‌ناوی چاوگ په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی FluxBB هه‌بوو و به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی هاوڕێیان له‌ وێبچن كرابووه‌ كوردی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

16

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

هه‌ربژی ماموستا

welcome to the earth

17

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

دەست خۆش بەهییییواى زیاتر بەرەوپێشچوون.

www.fb.com/AshtyHamid
Idea + Project + Design + Programming + Content + Testing + Seo + Management = Sucess

18

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

ئاسۆ نادری نووسی:
پهپ نووسی:

کاک ئاسۆ ئێمە دەمێکە لە چاوگ خەریکین و پێش ئێوە بڵاومان کردەوە وە وەڕگێڕانەکە بە فەرمی وەرگیرابوو  smile .

پیرۆزتان بێت، پێش هه‌بوونی شتێك به‌ناوی چاوگ په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی FluxBB هه‌بوو و به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی هاوڕێیان له‌ وێبچن كرابووه‌ كوردی.

ئه كه ر وابووه بو ئيستا داتان نا هه ر كه جاوك داى نا ئيوه ش داتاننا
ئيستا بينيم جاوك له 2008 دروست بووه واتاااا له و كاته وه  ئه م سكريبته كراوه به كوردى و داتنه ناوه ليره ئه مه ئه قلى كى وه ريده كريت

19

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

برای به‌ڕێز، پێویست به‌ هه‌ڵقونین ناكات، ئه‌وه‌ له‌ وێبچن بوو كه‌ ٢٠٠٨ كرا به‌ كوردی هه‌مان كات له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی PunBB كه‌ هه‌موو ئه‌م ئه‌ندامانه‌ تێیدا به‌شدار بوون ئامانج، ئاراس كورد، برووسك، هێمن، ئاسۆ نادری، جوتیار1  نه‌ك شوێنی تر. ئه‌وه‌نده‌ بێ ئه‌قڵ نین وه‌ك هه‌ندێك. خۆ هه‌موو په‌یامه‌كانی گرووپی وه‌رگێڕان له‌ مه‌كۆی خۆیان ماوه‌ و وشه‌و و په‌یامی وه‌رگێڕانه‌وه‌.

له‌ هه‌مووی گرینگتر، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ په‌یام بنێره‌ بۆ ئیمه‌یلی وێبچن بزانین چیت ده‌وێت. ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نییه‌. پێت خۆش بێت یان نه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

20

وه‌ڵام: FluxBB به‌ كوردی

شالاو كؤيي نووسی: