1

بابه‌ت: ئایه‌ جیاوازی چی هه‌یه‌ له‌ نێوان FluxBB و PunBB ؟

سڵاو

هه‌ر وه‌ک زانیاریه‌ک حه‌زم کرد بزانم جیاوازی له‌ نێوان FluxBB و PunBB ئایه‌ کامیان باشتره‌ چۆنه‌ ؟
سوپاس smile

2

وه‌ڵام: ئایه‌ جیاوازی چی هه‌یه‌ له‌ نێوان FluxBB و PunBB ؟

منیش ئه‌مه‌م ئه‌وێت بزانم دامه‌زراند به‌س ئایه‌ بزانم چ جیاوزیه‌کانیان هه‌یه‌ کامیان به‌ هێزتره‌

....

3

وه‌ڵام: ئایه‌ جیاوازی چی هه‌یه‌ له‌ نێوان FluxBB و PunBB ؟

جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه‌ كه‌ به‌ڕاستی بڕیارده‌ر بێت له‌وه‌ی كامه‌یان به‌كار ببه‌یت.
هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ شانبه‌شانی یه‌ك چالاكن و هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ شێوازی خۆی په‌ره‌ ده‌ستێنێت.

ئه‌گه‌ر PunBB ـت دامه‌زراندووه‌ و كێشه‌ی تێدا نابینیت، پێویست به‌ گۆڕین ناكات. جگه‌ له‌وه‌ش له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كه‌ PunBB له‌ وێبچن پاڵپشتی كراوه‌ زۆربه‌ی بابه‌ت و كێشه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تاوتوێ كراون و زانیاری زۆر له‌و بواره‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ كوردی.
ئه‌گه‌ر شتێك كه‌مه‌ له‌ PunBB و ده‌ته‌وێت بزانیت له‌ FluxBB هه‌یه، ئه‌وه‌ بینووسه‌ بزانین چۆنه‌.
ئه‌گه‌ریش PunBB ـت دانه‌مه‌زراندووه‌، ده‌توانیت FluxBB تاقی بكه‌یته‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: ئایه‌ جیاوازی چی هه‌یه‌ له‌ نێوان FluxBB و PunBB ؟

FluxBB پەرەپێدراوی PunBB یە , پاڵپشتی و پێشخستنی PunBB بە پشتی کیسەڵ ئەڕوا , باشترە FluxBB بەکار بەری , کاتم نەبوو ڕوونکردنەوەی زێدەتر بەم هەردوکیان هەمان پڕۆژەن گرووپێک جیا بویەوە و سەر لە نوێ پێشیان خست بە ناوی  FluxBB .

زانستپەروەرانی کورد http://zkurd.org/
وۆردپرێسی کوردی http://ku.wordpress.org/

5

وه‌ڵام: ئایه‌ جیاوازی چی هه‌یه‌ له‌ نێوان FluxBB و PunBB ؟

پهپ نووسی:

FluxBB پەرەپێدراوی PunBB یە , پاڵپشتی و پێشخستنی PunBB بە پشتی کیسەڵ ئەڕوا , باشترە FluxBB بەکار بەری , کاتم نەبوو ڕوونکردنەوەی زێدەتر بەم هەردوکیان هەمان پڕۆژەن گرووپێک جیا بویەوە و سەر لە نوێ پێشیان خست بە ناوی  FluxBB .

+
پاڵپشتى UTF-8 دەکات بەتەواوى.

ڕاستیمان لێ بۆته‌ خه‌ون و خه‌ونیش ڕاستی.
(new_z)

6

وه‌ڵام: ئایه‌ جیاوازی چی هه‌یه‌ له‌ نێوان FluxBB و PunBB ؟

له‌ بیرم چوو ئه‌م به‌سته‌ره‌ دابنێم،
http://punbb.informer.com/wiki/comparis … ion_boards

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: ئایه‌ جیاوازی چی هه‌یه‌ له‌ نێوان FluxBB و PunBB ؟

سوپاس بۆ هه‌مموان smile