1

بابه‌ت: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

سڵاو هاوڕێیان ،

سەرەتا ببورن کە ئامادەکردنی ئەم بابەتە درەنگ کەوت .

پێش ئەوەی بێمە سەر باسی چۆنیەتی نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion ، دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم ئەگەر یەکەم جارە ئەم سکرێپتە بەکاردەهێنیت و دەتەوێت دایبگریت ، ئەوا هەمان هەنگاوەکانی داگرتن کە بۆ وەشانەکانی پێشووتری ئەم سکرێپتە باسی لێوەکراوە دەتوانیت لەسەری بڕۆیت ، بەڵام لەم وەشانە نوێیەدا بۆ داگرتن پێویستت بە گۆڕینی (CHMOD)ی هەندێك فۆلدەری نوێ دەبێت . بۆ دەسکەوتنی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو فۆلدەرە نوێیانە ، پێویستت بە خوێندنەوەی ئەم پەڕگەیە دەبێت کە لە بەشی سەرەتای فۆڵدەری وەشانەکەدا هەیە و وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی:-
(readme-ku_ckb)

نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان:-

ماڵپەری سەرەکی لە بەرواری (٢٤ – ٥ - ٢٠١١) وەشانی نوێی سکرێپتەکە(PHP-Fusion v7.02.02 )ی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ نوێکردنەوەکەشی دا بۆ وەشانەکانی پێش خۆی ، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە کەلێنەکانی ناو سکرێپتەکە چارەسەر کراوە  لەگەڵ پێدانی چەندین گۆڕانکاری و ئاسانکاری تر بۆ سکرێپتەکە.

زۆر گۆڕانکاری لە سکرێپتەکەدا لە دوا وەشان دا جێبەجێ کراوە لەوانە:-

١-  بەشی داگرتن لەم سکرێپتەدا گۆڕانکاری باشی بۆ کراوە ، هەروەها لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی داگرتن دا دەتوانیت وێنەیەکی داگرتنەکەشت زیاد بکەیت لەگەڵ زۆر گۆرانکاری تر کە بۆ ئەم بەشە زیادکراوە.

٢- هەروەها لەبەشی وتارەکان دا سەردێری وتارەکان خشتەیان بە ڕەنگی جیاواز بۆ دروستکراوە.

٣- زۆر وردە گۆڕانکاری تر ئەنجام دراوە ، کە پێویست بە بابەتێكی چڕ و پڕ دەکات باسکردنی.

*جا بۆ ئەوەی ئێوەی خۆشەویستیش لەم گۆڕانکاریانە بێ بەش نەبن و ماڵپەرەکەتان نوێبکەنەوە ، من لێرەدا باسی چۆنیەتی نوێکردنەوەکەتان بۆ دەکەم:-

١- سەرەتا پێش ئەوەی دەست بکەیت بە نوێکردنەوەکە پێویستە کە کۆپییەکی ماڵپەرەکەت لە کۆمپیوتەرەکەدا هەڵبگریت لە ناو فۆڵدەرێکی جیادا لەگەڵ (پشتگیری بنکەی دراوە (Backup) ی ماڵپەرەکەت دا ( ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر کاتێك سەرکەوتوو نەبویت لە نوێکردنەوەکەدا، ماڵپەرەکەت لەدەست نەچێت و بتوانیت بگەڕێیتەوە بۆی).
بۆ ئەنجام دانی ئەم کارەش سەرەتا هەموو پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناو ماڵپەرەکەت لە ڕێی بەرنامەی تایبەتی (FTP)یەوە دابگرە ناو ئەو فۆڵدەرەوە کە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت  بۆت دروست کردووە. پاشان بەم شێوەیە پشتگیری بنکەی دراوە وەربگرە:-

پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی >>>> بەڕێوەبەرایەتی سیستەم  >>>> پشتگیری بنکەدراوە

لەوێ هەموو خشتەکانی ناو بنکەی دراوە دیاری بکەو  پاشان پشتگیرییەکە ئەنجام بدە.

٢- ئێستا دێینە سەر ئەنجام دانی نوێکردنەوەکە ، سەرەتا پێش ئەوەی نوێکردنەوە ئەنجام بدەیت پێویستە  کە بوخچەی زمانی کوردی(Kurdish)ی کۆنی ماڵپەرەکەت بسڕیتەوە و بوخچەی زمانی کوردی(Kurdish)نوێ باربکەیتە ناو بوخچەی (locale) ی ماڵپەرەکەت .

بۆ دەستکەوتنی فۆڵدەری تەواوی (Kurdish) ئەوا لەم بەستەرەی خوارەوە دایبگرە:-

http://www.webchin.org//Meko/files/Kurd … _70202.zip

تێبینی / ئەگەر ئەم خاڵەت لە بیر بچێت ئەوا کێشەت تووش دەبێت و نوێکردنەوەکەت سەرکەوتوو نابێت ، بۆیە پێویستە کە زۆر بە وردی و وریاییەوە هەنگاوەکان ئەنجام بدەیت.

پاشان وەشانی (php-fusion-7-02-02) دادەگرین لەم بەستەرەی خوارەوە کە گشت پەڕگە و فۆڵدەری وەشانەکە لە خۆ دەگرێت.

داگرتن

٣- پاشان فۆڵدەرێکی نوێ لە ناو (root)ی (پەڕەی سەرەتا)ی ماڵپەرەکەت دا دروست بکە و ناوێکی لێ بنێ ، بۆ نمونە من ناوم ناوە (NEW_fusion) وە پاشان پەڕگە و فۆڵدەرەکانی وەشانی (php-fusion-7-02-02) باربکەرە ناوی کە لە فۆڵدەری (files) ی داگیراوەکەی لای خۆت دا هەیە وە پێویستمان بە  هەردوو پەڕگەی (config.php_) و پەڕگەی (setup.php) نابێت بۆیە وا باشترە بیان سڕیتەوە تاوەکو کێشە نەیەتە ڕێت.

٤- دوای ئەوە لە فۆڵدەری (upgrade v7) دا پەڕگەی (upgrade.php) لە ڕێی FTP یەوە باربکەرە ناو ماڵپەرە کۆنەکەتەوە و بۆ فۆڵدەری (administration) و بەسەر پەڕگە کۆنەکەی (upgrade.php) دا ڕوونوسی بکەرەوە.

٥- پاشان بڕۆ بۆ :

پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی >>>> بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>> نوێکردنەوەی وەشان

وە  لەوێ کلیك لە دوگمەی (upgrade) یاخود (نوێکردنەوە) بکە .

٦- ئێستا دەبێت تۆ بێ کێشە نوێکردنەوەی بنکەی دراوەی ماڵپەرەکەت ئەنجام دابێت.
تێبینی: دوای ئەوەی کە نوێکردنەوەکەت ئەنجام دا ، خۆکارانە سکرێپتەکە پێت ڕادەگەیەنێت کە پێویستە ناوەڕۆکی پەڕگەی (config.php) بگۆڕیت بۆ ئەو ناوەڕۆکەی کە خۆی ئاماژەی پێ دەدات ، ئەگەر ئەم هەنگاوەش فەرامۆش بکەیت ئەوا دووبارە تووشی کێشە دەبیت و نوێکردنەوەکەت سەرکەتوو نابێت.

٧- پاشان بچۆرەوە سەر (root)ی ماڵپەرەکەت و پەڕگەی (config.php) بگوازەرەوە بۆ ناو ئەو فۆڵدەرەی کە تازە درووستت کرد بۆ وەشانە نوێیەکە ، لای من ناوی فۆڵدەرەکە (NEW_fusion) ە ، پاشان بڕۆ سەر وێبگەڕەکەت و لەوێ ئەم ناونیشانە لێبدە :-
http://ww.nawnishanimalperekt/ NEW_fusion/news.php

دەبێت ئێستا بێ کێشە نوێکردنەوە بۆ وەشانی (php-fusion-7-02-02) بە ئەنجام گەیشتبێت.

٨- پاشان هەموو فۆڵدەر و پەڕگەکانی ناو (root)ی ماڵپەرەکەت بسڕەوە بێجگە لە فۆڵدەری (NEW_fusion) ، دوای نەمانی هیچ پەڕگەیەك دەست بکە بە گوێزانەوەی هەموو پەڕگەو فۆڵدەرەکانی ناو فۆڵدەری (NEW_fusion) بۆ ناو (root)ی ماڵپەرەکەت ، وە فۆڵدەری (NEW_fusion) بسڕەوە.

٩- ئێستا پێویستە کە هەردوو فۆڵدەری (infusions) و فۆڵدەری (images) ی ماڵپەرە کۆنەکەت کە لەسەر کۆمپیوتەر هەڵتگرتووە دووبارە باربکەیەتەوە ناو ماڵپەرە نوێکراوەکەت بۆئەوەی کێشەی شێوەی ڕووکار و هەروەها پێوەکراوەکانت نەبێت.

ئێستا دەبێت بێ هیچ کێشەیەك ماڵپەرەکەت کار بکات.

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

نوێکردنەوەی وەشانی سکرێپتی(php-fusion) بۆ وەشانی (PHP-Fusion v7.02.03 ) کە دواین وەشانە و لە بەرواری (٢٠ – ٦ – ٢٠١١) دا دەرچووە:-

١- پاش ئەوەی کە سکرێپتی ماڵپەرەکەت نوێ بووەوە بۆ وەشانی (v7.02.02) ئەوا لەم بەستەرەی خوارەوەدا فۆڵدەر و پەڕگەکانی نوێکردنەوە بۆ وەشانی (v7.02.03) دابگرە ، کە گۆڕانکاری پەڕگەی زمانی کوردیشی لەخۆ گرتووە :-

http://www.webchinupload.com/files/PHP- … update.rar

٢- ئەگەر سەرەتاتە لە بەکارهێنانی ئەم سکرێپتەدا یاخود دەتەوێت سەر لە نوێ سکرێپتەکە بە تەواوی پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناوییەوە دابگریت ئەوا لەم بەستەرەی خوارەوەدا سکرێپتەکە دابگرە ، پاشان خۆت فۆڵدەری زمانی کوردی (Kurdish)ی بۆ زیاد بکە:-

PHP-Fusion_7-02-03_full

www.kshtwkal.info

2

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

دەستخۆش باشە ئەگەر نوێی نەکەیتەوە دەبێتە کێسە

3

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

دەست خۆش ....ماوەیەکى زۆربوو چاوەڕێ بووم.

ڕاستیمان لێ بۆته‌ خه‌ون و خه‌ونیش ڕاستی.
(new_z)

4

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

بەڕێز بڕیار ، سوودی ئەو نوێکردنەوەیە ئەوەیە ، کە لە وەشانەکانی پێشووی سکرێپتەکە کەلێن هەیە ، کە ئەم کەلێنانەش لە ڕووی پاراستنی سکرێپتەکەوە جێگەی کێشەن و لەوانەیە لە ڕێی یەکێك لەو کەلێنانەوە زەفەر بە ئەو ماڵپەرە ببرێت کە بەو سکرێپتە ئامادەکراوە .

جا لە وەشانی نوێدا زۆرینەی ئەو کەلێنانە چارەسەر کراون و لەهەمان کاتیش دا نوێکاری تر بۆ سکریپتەکە ئەنجام دراوە ، بۆیە وا باشترە کە سکرێپت نوی بکرێتەوە.

www.kshtwkal.info

5

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

زمانی کوردی کارناکات !!

من نوێکردنه‌وه‌ نه‌کردووه‌ به‌ڵام سکرێپته‌که‌م ( PHP-Fusion v7.02.03 ) له‌سه‌ره‌تاوه‌ دامه‌زراندووه‌ بۆزمانی ئینگیزی هیچ کێشه‌یه‌کی نیه‌و کارده‌کات به‌ڵام که‌ده‌یکه‌مه‌ زمانی کوردی هیچ نوسراوێک نامێنێت جمودی فایله‌کانیشم گۆڕیوه‌ ، له‌سه‌ر لۆکاڵهۆست و سێرڤه‌ریش هه‌روایه‌

http://www.webchinupload.com/O72d4/4701 … perror.PNG

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

6

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

HawrazBakrajo نووسی:

7

فەترەیەکى زۆرە سەیرى ئەم مەکۆیەم نە کردوە ئایە کیشەکەت بەر دەوامە ؟ لە کوى پەرگەى کوردیت داگرتوە ؟

8

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

به‌ڵێ کاک هێدی کێشه‌که‌م هه‌ر به‌رده‌وامه‌ .

زمانی کوردیم لێره‌ بارکردووه‌ له‌م بابه‌ته‌

٢- ئەگەر سەرەتاتە لە بەکارهێنانی ئەم سکرێپتەدا یاخود دەتەوێت سەر لە نوێ سکرێپتەکە بە تەواوی پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناوییەوە دابگریت ئەوا لەم بەستەرەی خوارەوەدا سکرێپتەکە دابگرە ، پاشان خۆت فۆڵدەری زمانی کوردی (Kurdish)ی بۆ زیاد بکە:-

PHP-Fusion_7-02-03_full

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

9

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

لینکى ئەو بابەتە دا بنى کە زمانى کوردیت تیدا داگرتوە با بزانم کامەیە .

ئەم تاقى بکەوە .
http://webchinupload.com/files/Kurdish_2.zip

10

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

لینکى ئەو بابەتە دا بنى کە زمانى کوردیت تیدا داگرتوە با بزانم کامەیە .

برام ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێستایه‌ که‌ په‌یامی تێداده‌نوسین بگه‌ڕوه‌ سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که‌ ده‌بینیت big_smile

وه‌ ئه‌و زمانه‌ی تۆ داتناوه‌ بۆ وه‌شانی پێشتره‌ من بۆ وه‌شانی PHP-Fusion 7-02-03 ده‌مه‌وێت .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

11

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

ئەها کەواتا باشتر وایە ئەو وەشانە بەکار بهینیت کە لە وێبچن پالپشتى کوردى ئەکات ، ئەو بەستەرەى سەرەوە کاک دەوەن کردویەتى بە کوردى .

12

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

به‌ڵێ زمانی کوردی ناته‌واوه‌ له‌ په‌ڕگه‌ی kurdish ته‌نها په‌ڕگه‌ی admin تێدایه‌و له‌وێشدا ته‌نها ئه‌م فایله‌ هه‌یه‌ forums.php

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

13

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

هیشتا ویبچن نەى کردۆتەوە بە کوردى ئەو وەشانە بە هۆى کەمى بەکار هینانى پشت گوى خراوە .

14

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

ڕاسته‌ پشتگوێ خراوه‌ به‌س ئێستا چاره‌سه‌رم کرد big_smile  په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی وه‌شانی پێوم دانا بۆی ته‌نها ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌نه‌بێت که‌ له‌په‌یامی سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێداوه‌ که‌ ( له‌ په‌ڕگه‌ی kurdish ته‌نها په‌ڕگه‌ی admin تێدایه‌و له‌وێشدا ته‌نها ئه‌م فایله‌ هه‌یه‌ forums.php )

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

15

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

زۆریک لە پەرگەکان هاوشیوەى یەکن بەلام پەرگەى وا هەیە تەنها یەک وشەى زیاد کردوە هەیە چەند وشەیەک ، ئەتوانى بەکارى بەریت ، وەختى خۆى من کردمەوە کوردى بەس نازانم چی لى هات هههه .

16

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

ڕاسته‌ بڕواناکه‌م هیچ کێشه‌یه‌ک دروست بکات ئه‌گه‌ر هه‌رکێشه‌یه‌کیش دروستبکات به‌ئیزنی خوا جاره‌ی ده‌که‌م big_smile

وەختى خۆى من کردمەوە کوردى بەس نازانم چی لى هات هههه .

به‌سی رابردوو مه‌که‌ خاڵۆ گرنگ ئێستایه‌ که‌ ونتکردووه‌ ، که‌ونتکردبێ وه‌ک نه‌تکردبێت وایه‌ big_smile

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

17

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

هههه بە کوردى کردنى کاریکى قورس نى یە بۆیە بلاوم نەکردەوە چاوەرى وێبچن بووم بلاوى کاتەوە .

کاتیکى خۆش

18

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

سوپاس ماندومکردی .

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

19

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

سڵاو بەڕێزان لە هەوڵی ئەوە دابوم زمانی کوردی ئامادە بکەم بۆ php fusion v7.02.07 هەموو شتێکم تەواو کردوە زۆر بە باشی کار ئەکات بەڵام لە کاتی داگرتن لەسەر ناوی هەر ئەندامێک یاخود دەستکاری کردنی زانیاری تاکە کەسی تەنها لاپەڕەیەکی سپی پیشان ئەدات .بۆیە داوای هاوکاری ئێوەی بەڕێز ئەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک.

تێبینی ئەمەشیان پەرگەکانی زمانی کوردیە http://www.webchinupload.com/f/2013-07/ … urdish.zip

20

وه‌ڵام: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی دووەم)

batin2013 نووسی:

سڵاو بەڕێزان لە هەوڵی ئەوە دابوم زمانی کوردی ئامادە بکەم بۆ php fusion v7.02.07 هەموو شتێکم تەواو کردوە زۆر بە باشی کار ئەکات بەڵام لە کاتی داگرتن لەسەر ناوی هەر ئەندامێک یاخود دەستکاری کردنی زانیاری تاکە کەسی تەنها لاپەڕەیەکی سپی پیشان ئەدات .بۆیە داوای هاوکاری ئێوەی بەڕێز ئەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک.

تێبینی ئەمەشیان پەرگەکانی زمانی کوردیە http://www.webchinupload.com/f/2013-07/ … urdish.zip

ئه‌كرا له‌ بابه‌تی نوێ بینووسی !!!

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.