بابه‌ت: [ئاگاداری] PunBB 1.4 بڵاو کرایەوە

ئەمڕۆ نوێترین وەشانی پرۆگرامۆکەی PunBB بۆ درووستکردنی مەکۆ، بڵاو کرایەوە. ژمارەی وەشان ١،٤ ـە و وەشانی ئاسایی و کۆتاییە.

نوێکارییەکان لە وەشانی ١،٤ لە بەراورد لەگەڵ وەشانی ١،٣

  • پاڵپشتی کردنی دۆمەین بە زمانی نێودەوڵەوتی.

  • چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سانسۆرکردن لە Cyrillic و Unicode.

  • پاڵپشتی بۆ هەردوو جۆری بنکەی دراوەی MySQL InnoDB و SQLite3.

  • خێراتر مامەڵە کردن لەگەڵ پەیامەکانی نێو بابەت

  • چارەسەرکردنی هەندێک کێشە و ڕێکتر کردنی ڕوومەتی Oxygen ی بنەڕەتی.

  • ئاسانکردنەوەی پرۆسەی گەڕان، بە ئەندامبوون و چوونەژوورەوە و خاوێنتر کردنی.

  • دۆزینەوە و ڕێکخستنی شێوازی کاتی ئەندام لە کاتی خۆ تۆمارکردن دا

  • بچووک کردنەوەی قەبارەی پەڕگەکانی CSS و JavaScript بۆ خێراتر کردنەوەی پەڕەکان.

  • سوود وەرگرتن لە LABjs بۆ تێکەڵاوکردنی JavaScript لەگەڵ پەڕەکاندا.

  • خانەی نوێ لە هەژماردا Facebook, Twitter, Skype و LinkedIn

  • لە وەشانی نوێدا پشت بەستراوە بە وەشانی پێنجەمی PHP، دەبێت PHP 5.0 بۆ سەرەوە دامەزرابێت بۆ ئەوەی وەشانی نوێ بە درووستی کار بکات.


چەند وردە چاککاری و تایبەتمەندییەکی دیکە، ئاگاداری پەیوەندیدار،
http://punbb.informer.com/forums/topic/24577/punbb-14

داگرتنی PunBB 4.1 (تەنیا بە زمانی ئینگلیزی، بۆ زمانی کوردی سەیری بابەتەکانی دیکەی ئەم بەشە بکە)
https://github.com/downloads/punbb/punbb/punbb-1.4.zip

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: [ئاگاداری] PunBB 1.4 بڵاو کرایەوە

لەم وەشانەدا نوێکاری زۆر بەدی دەکەم بە بەراورد لەگەڵ وشانی 1.2 و 1.3  ,دەستخۆش .

وه‌ڵام: [ئاگاداری] PunBB 1.4 بڵاو کرایەوە

spartan نووسی:

لەم وەشانەدا نوێکاری زۆر بەدی دەکەم بە بەراورد لەگەڵ وشانی 1.2 و 1.3  ,دەستخۆش .

وه‌ڵام: [ئاگاداری] PunBB 1.4 بڵاو کرایەوە

ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

وه‌ڵام: [ئاگاداری] PunBB 1.4 بڵاو کرایەوە

دەستەکانت خۆشبێت
تاقی دەکەمەوە

KURDCMS-HOSTING
بۆدابین کردنی هۆست و دۆمەین و دیزاینی خۆرا لەسەر خواستی کریارhttp://kurdcms.org

وه‌ڵام: [ئاگاداری] PunBB 1.4 بڵاو کرایەوە

ده‌ست خۆش برا

وه‌ڵام: [ئاگاداری] PunBB 1.4 بڵاو کرایەوە

dastxosh