1

بابه‌ت: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

بەناوى خودایی گەورە و میهرەبان

لەم بابەتەدا باسى چۆنیەتى نوێکردنەوەى وەشانى PunBB 1.3  بۆ  وەشانى  PunBB 1.4 دەکەم.

پێش هەموو شتێ پەڕگەکانى مەکۆ و داتابەیسى مەکۆ لاى خۆت هەڵگرە.

ئینجا ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

١- هەموو ئەو پێوە کراوانەى کە داتمەزراندووە نا چاڵاکى بکە.

٢- گشت پەڕگەکانى وەشانى نوێ بخەرە ناو بوخچەى مەکۆ.
پەڕگەکانى وەشانى نوێ لێرە داگرە
http://www.webchinupload.com/files/punbb-1.4.zip

٣- لە ناو بوخچەى img چمۆدى بوخچەى avatars بکە بە ٧٧٧.

٤- چمۆدى بوخچەى extensions ـیش بکە بە ٧٧٧.

٥- گشت پەڕگەکانى نێو بوخچەى cache بسڕەوە.

٦-سەرەتایی مەکۆ بکەوە و کرتە لە db_update.php بکە یان لەدوایی بەستەرى مەکۆ ئەمە بنووسە

admin/db_update.php

http://www.webchinupload.com/files/sssssssssssssssssssssssssssssksguy.png
پاشان کرتە لەسەر Start update بکە
http://www.webchinupload.com/files/hhhhhhhhhhhhhhhhhhddddddddddd.png

٧-هەموو  پێوەکراوەکان نوێبکەوە.

٨- هەموو پێوەکراوەکان چاڵاک بکەوە.

_______________________________________________________________________________________________________

سەرکەوتووبن

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

2 (دەستکاری کراوە: bardan 2011-11-16 20:39:17)

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

ده‌ستت خۆش به‌سووده‌ زۆۆر

3

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

دەستخۆش بۆ ئەم ڕوونکردنەوەیە.

گشت پەڕگەکانى وەشانى نوێ بخەرە ناو بوخچەى مەکۆ.

ئەگەر پەڕگەکانی وەشانی پێشوو ١،٣ بسڕیتەوە پێویست ناکات config.php لەناویاندا بسڕیتەوە تەنها ئەو بهێڵەوەو پاشان پەڕگەی وەشانی نوێ ١،٤ بەرز بکەوە.

بژین

4

xscene نووسی:

سوپاس بۆ ئەو ڕوون کردنەوەیە, بەڵام ئەگەر گشت پەڕگەکان بسڕیتەوە ئەوا خاڵى ١ و ٧ و ٨ هی  کەڵکێکى نیە.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

5

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

ده‌ست خۆش برایه‌ك مه‌كۆكه‌م بۆ پێش خات 1.2 بۆ 1.4 تكایه‌!

6

KURD__KURD نووسی:

ده‌ست خۆش برایه‌ك مه‌كۆكه‌م بۆ پێش خات 1.2 بۆ 1.4 تكایه‌!

بە پشتیوانى خودا لەو دوو و سێ ڕۆژەدا بابەتێک لەسەر نوێکردنەوەى وەشان لە ١.٢ بۆ ١.٤ بڵاودەکەمەوە

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

7

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

ده‌ست خۆش برام
من نوێم کرده‌وه‌ به‌س که‌ به‌شێک ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌و سه‌ردێری بابه‌ته‌کان هه‌موویان تێکچوون،،

ئاگاداری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زانیاری ئه‌نێرن Ø

سوپاس.؟

8

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

ئه‌مه‌ جێبه‌جێ بکه‌ چاک ده‌بێت.
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 831#p88831

9

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

ئه‌وه‌م کرد به‌ڵام ئێستا که‌ به‌شێک ده‌که‌یته‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌کان چاکبوون
به‌ڵام به‌شه‌کان خۆیان هه‌موویان بوون به‌

؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

10

ئه‌وه‌ بۆ که‌س وه‌ڵام ناداتاوه‌
تکایه‌ که‌ بابه‌ت داده‌نێن وه‌ڵامی خه‌ڵکانیش بده‌نه‌وه‌و ئاگاتان له‌ بابه‌ته‌کان بێت..!

11

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

وابزانم ته‌نانه‌ت ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رانیش که‌ دێنه‌ مه‌کۆ سه‌یری په‌یامه‌ نوێکان ناکه‌ن

12

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

Goran_94 نووسی:

ئه‌وه‌م کرد به‌ڵام ئێستا که‌ به‌شێک ده‌که‌یته‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌کان چاکبوون
به‌ڵام به‌شه‌کان خۆیان هه‌موویان بوون به‌

؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

لە mysql ئەو کارە ئەنجام بدە کە کاک ئاسۆ دایناوە.
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 831#p88831

لە config.php لە دێرى یەکەم ئەگەر mysqli بیگۆڕە بە mysql ئمجا کردارى نوێکردنەوە ئەنجانم بدە.کێشەکت چاک ئەبێ.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

13

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

خۆی هه‌ر Mysql به‌ڵام هه‌مان کارم کردووه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بوو!

14

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

وەڵاهى بڵاێم چى لاى من وە ئەو کێشەیەى بەڕێزت بو چۆن بۆتم نووسیوە ئاوا چارەم کرد.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

15

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

کاک گۆران چارەى کێشەکەتم دۆزیەوە,کێشەکەت ئەوەیە کە خشتەکانى داتابەیسەکەت بە شێوەى utf8 ـنیە بەڵکو بەشێوەى latine ـە.

بۆ ئەوەى چارەى کەىشەکەت بکەیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە

  • داتابەیسى مەکۆکەت بە شێوەى SQL دەربێنە لە phpMyAdmin .

  • ئەو داتابەیسەى کە دەرت هێنا بە بەرنامەیەکى وەک Notepad  یان Notepad++ بیکەوە.

  • لە نێو ئەو داتابەیسەى کە دەرت هێناوە هەرچى  latin1 هەیە بگۆڕە بە utf8 .

  • داتابەیسەکە بەرز بکەوە بۆ ناو phpMyAdmin.

  • ئەو مەرجە ناچاڵاک بکە کە کاک ئاسۆ لێرە باسى کردووە

http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 831#p88831

  • لە config.php لە دێرى یەکەم ئەگەر mysqli بیگۆڕە بە mysql ئینجا کردارى نوێکردنەوە ئەنجانم بدە.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

16

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

ده‌ست خۆش بێت زۆر سوپاس عه‌زێتم دایت، ماندووم کردیت  smile  smile

17 (دەستکاری کراوە: Goran_94 2011-12-16 12:03:45)

وه‌ڵام: [نوێکردنەو]نوێکردنەوەى وەشانى ١.٣ بۆ وەشانى ١.٤.

.

18

ده‌ست خۆش برا

19

به‌سووده‌ بژیت