1

بابه‌ت: PunBB 1.4.2 ئامادەیە بۆ داگرتن بە زمانی کوردی سۆرانی

سڵاو هاوڕێیان،
http://webchinupload.com/files/309441539-punbb-1-4-2.png
وەک هەندێک لە هاوڕێیان پێشتر ئاماژەیان پێداوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٢/٢/١٠ وەشانی نوێی پرۆگرامۆکەی PunBB کە دەبێتە وەشانی ژمارە ١،٤،٢ بڵاو کرایەوە.
وەشانی ١،٤،٢ هەندێک چاککاری لە ڕوومەتدا لە خۆ گرتووە و هەروەها کۆمەڵێک کێشەی وەشانی پێشوو چارەسەر کراوە. ئەگەر وەشانی ١،٤،١ بەکار دەبەیت و هیچ کێشەیەکی ئەوتۆی نییە لە ڕووی ڕوومەتەوە، مەرج نییە ١،٤،٢ دابمەزرێنیت.

پەڕگەی زمانی کوردی بۆ وەشانی ١،٤ بە گشتیی و وەشانی ١،٤،٢ بۆ داگرتن ئامادەیە لە بەشی داگرتن. کرتە لە بەستەری خوارەوە بکە.
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی زمانی کوردی سۆرانی بۆ PunBB وەشانی ١،٤،٢

ستایڵی تایبەت بە وەشانی ١،٤،٢ (٢٠١٢/٠٥/٢٥)
http://www.webchin.org/Meko/files/Oxyge … -1-4-2.zip

ئەگەر تا ئێستا پرۆگرامۆکەی PunBB ـت دانەگرتووە، تکایە کرتە لە بەستەری خوارەوە بکە و لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە دایبگرە،
http://punbb.informer.com/downloads.php#1.4.2

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: PunBB 1.4.2 ئامادەیە بۆ داگرتن بە زمانی کوردی سۆرانی

زمانی کوردی سۆرانی بۆ PunBB وەشانی ١،٤،٢ ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٢/٠٤/٢٣ نوێکراوەتەوە کە هەموو کێشەکانی وەشانی پێشووی تێدا چارەسەر کراوە، زۆر گرینگە کە هەموو بەکارهێنەرکانی وەشانی ١،٤ سەرەوە پەڕگەی زمان دووبارە دابگرنەوە و باری بکەنەوە نێو ماڵپەڕەکانیان. پێویست بە دەستکاری دیکە نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: PunBB 1.4.2 ئامادەیە بۆ داگرتن بە زمانی کوردی سۆرانی

نوێکردنەوەی ڕێکەوتی ٢٠١٢/٥/٥

* چارەسەر کردنی کێشەیەکی بچووک لە forum.php کە دەبووە هۆی نەکردنەوەی پەڕەی لیست کردنی مەکۆکان.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com