1

بابه‌ت: هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ لۆگۆی ڕوکاری PHP-fusion دا.

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیانی وێبچن، به‌ڕێزان له‌ ڕوکاری ماڵپه‌ڕه‌که‌مدا هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆته‌ هۆی شاردنه‌وه‌ی لۆگۆی ماڵپه‌ڕ ، له‌ بری لۆگۆی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕ نوسراوێک ده‌ر ده‌که‌وێت ، دیاره‌ له‌جێی ناوی لۆگۆکه‌ گۆڕاوه‌ به‌ نوسین منیش زۆر هه‌وڵم داوه‌ نازانم ناوی ئه‌و لۆگۆیه‌ له‌ چ په‌ڕه‌یه‌کی سکرێپته‌که‌دایه‌ ، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌کی هه‌ڵه‌که‌یه‌.

http://www.webchinupload.com/files/1270986692-545454.png

سوپاس بۆ هاوکاریتان، چاوتان ماچ ئه‌که‌م.

2

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ لۆگۆی ڕوکاری PHP-fusion دا.

كامه‌ به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌ ؟

3

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ لۆگۆی ڕوکاری PHP-fusion دا.

کاکه‌ هێدی ئه‌مه‌ ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ره‌که‌یه    ‌ http://www.zryannyparsa.com/news.php

4

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ لۆگۆی ڕوکاری PHP-fusion دا.

باشه‌ من هیچ لۆگۆیه‌ك به‌ دی ناكه‌م ئایه‌ پیشتر لۆگۆی نیشان ئه‌دا ؟

5

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ لۆگۆی ڕوکاری PHP-fusion دا.

کاکه‌ هێدی به‌ دڵنیایه‌وه‌ لۆگۆی هه‌بوو له‌ نه‌تیجه‌ی ده‌ستکاری کردنه‌وه‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ دروست بو ، وه‌ختی خۆی براده‌رێک به‌ نه‌زانی ده‌سکاری کرد ، جا ئه‌شڵێن به‌ردێک نه‌زان بیخاته‌ ئاوه‌وه‌ به‌ 100 زانا ده‌رنایه‌ ،، ئه‌مه‌ به‌سه‌ر من هاتوه‌ ئێستا ..

له‌ نه‌تیجه‌ی گه‌ڕانێکی زۆر هیچم ده‌ست نه‌که‌وت ناچار له‌ نێو بوخچه‌ی ڕوکاره‌که‌دا ئه‌م دێڕه‌م له‌ نێو کۆده‌کانی them.php ده‌رهێنا . ئه‌مه‌ کۆده‌که‌یه‌:

echo "<td class='full-header'>\n".showbanners()."</td>\n";

به‌ڵام ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نیه‌ چونکه‌ لۆگۆ به‌ته‌واوی نامێنێ.  هه‌ندێ روکار پشت نابه‌ستن به‌و کۆده‌ی ئاماژه‌م پێداوه‌ چونکه‌ ڕاسته‌وخۆ لۆگۆی تایبه‌ت به‌ روکاره‌که‌ هه‌یه‌و هه‌ر له‌ بوخچه‌ی روکاره‌که‌شدایه‌ به‌ڵام من پێم خۆشه‌ که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ش حل ببێت تا بتوانم سود له‌  ڕوکاره‌کانی تریش وه‌رگرم..

ئه‌مه‌ش نمونه‌ی ئێستایه‌تی دوای لابردنی ئه‌و کۆده‌ی سه‌ره‌وه‌  http://www.zryannyparsa.com/news.php

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانت کاکه‌ هێدی گیان.

6

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ لۆگۆی ڕوکاری PHP-fusion دا.

ناوی  ڕووكار چی یه‌ ؟

7

وه‌ڵام: هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ لۆگۆی ڕوکاری PHP-fusion دا.

کاکه‌ هێدی ئه‌مه‌ ناوی ڕوکاره‌که‌یه‌ (Similitude06)