1

بابه‌ت: هەواڵ : جێگیر بوونی دوا وەشانی Cpanel

ئیمڕۆ لە کاتێکدا لە cpanel.net و ڕاژەیەکی لای خۆم دەگەڕام بینیم کە دوا وەشانی سیپانێل Cpanel :
11.32.2.24
بە وەشانێکی جێگیر دانرا STABLE
و ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەم وەشانە تاقی کراوەتەوەو پێشخراوە و کێشەکانی چارەسەر کراوە لە لایەن داڕێژەرەکانیەوە
لەنێو دوو کەوانەدا لەوانی پێشتر بەهێزترە.
لەبەر ئەوە لەئێستادا هیچ ترسێک نیە بۆ پێشخستنی وەشانی Cpanel لە ڕاژەکانتان.

وە بەم وەشانە وەشانەکانی پێشوو 11.30 و پێشووتری پاڵپشت ناکرێ

چۆنیەتی پێشخستنی وەشان :
Main >> Server Configuration >> Update Preferences
STABLE هەڵبژێرە و پاشان هەموو Automatic & Inherit دیاری بکە و پاشەکەوتی بکە Save
پاشان دەڕۆین بۆ
Main >> cPanel >> Upgrade to Latest Version
و Force a reinstall even if the system is up to date هەڵبژێرە
پاشان کرتە لەسەر Click to Upgrade بکە.

بۆ چارەسەرکردنی هەرکێشەیەکتان ئامادەم smile
هیوادارم سوودی هەبێت.

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی