1

بابه‌ت: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان

سڵاوى خواتان لێبێت ,زۆر خۆشحاڵم بەوەى کە توانیم بە بۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزەوە ڕووکارێکى ناوازە بخەینە بەر دەستى بەکارهێنەرانى سکرێپنى PunBB 1.4,ڕووکارى Ramadan_Kareem ڕووکارێکى خۆڕایی سکێپتى PunBB ـیە کە ئەم ڕووکارە هاوشێوەى ڕووکارەکانى سکرێپتى vBulletin ـە,وە ئەمە یەکەم وەشانى ئەم ڕووکارەیە لە کۆتاییدا هیوادارم دوربێت لە هەر کەم و کوڕیەک ,ئەگەر هەر کەم وکوڕیەکتان تیایدا بەدى کر ئەتوانن ئاگادارم بکەنەوە لێی بۆ ئەوەى بتوانم لە وەشانەکانى ترى ڕووکار چارەسەریان بکەم,ئیتر ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەمووان.

چەند وێنەیەکى ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 :
http://www.webchinupload.com/O72d4/1309491149-1-1.PNG
----------------------

http://www.webchinupload.com/O72d4/699032307-1.png
http://www.webchinupload.com/O72d4/1725580445-2.png
http://www.webchinupload.com/O72d4/1022314007-3.png
http://www.webchinupload.com/O72d4/1204782209-4.png
http://www.webchinupload.com/O72d4/1766949059-5.png

----------------------
داگرتن
http://www.webchinupload.com/O72d4/1756 … 0Theme.zip
http://www.mediafire.com/?1rsb4sgtbzo1u89
----------------
داگرتنى پەڕگە PSD ـیەکانى ڕووکار
http://www.webchinupload.com/O72d4/6545 … Kareem.zip
http://www.mediafire.com/?o2mtry7oygda4zb
----------------
چۆنیەتى دامەزراندنى ڕووکار :
1-  بوخچەى Ramadan_Kareem بەرزبکەرەوە بۆ ناو بوخچەى style ـى مەکۆکەت.
2- بوخچەى scripts بەرزبکەرەوە بۆ ناو root ـى مەکۆکەت.
3- بوخچەى Ramadan_Kareem2 بەرزبکەرەوە بۆ ناو بوخچەى img ـى مەکۆکەت.
4- پەڕگەى login.php بەرزبکەرەوە بۆناو بوخچەى user ـى نێو بوخچەى include .

--------------------
All right received for Omedonline.com

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

2

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

دەست خۆش زۆر شازه smile
به هيواى كارى جوانتر و كارى ديكه.

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

3

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

ده‌ستخۆش کارێکی ناوازه‌یه‌ .

4

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

سوپاس کاک ڕۆژین .

سوپاس کاک دیلمان.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

5

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

دەستخۆش بەڕاستی ناوازه‌یه‌ ! ، بەڵام پشتیوان گیان لەئێستادا پێویستە خۆت بە کاری گرنگترەوە سەرقاڵ بکەیت (6) wink .

سەرکەوتوبیت.

6

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

دەست خۆش زۆر شازە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

7

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

سوپاس مام دارەوان ,قسەکەت ڕاستە ئەویان بۆ من گرنگترە بەڵام کاتەکە بەشى ئەو و بەشى ئەمەش ئەکات big_smile.

سوپاس کاک ڕێنوار.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

8 (دەستکاری کراوە: Lewzhay 2012-07-25 00:59:10)

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و كاره‌ نایابه‌ ، تابڵێت جوان و ڕێك و پێكه‌ له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ . ده‌ست خۆش

9

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

ئێمەش هیوادارین وابێت کاک پشتیوان ، هیوای بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە پۆلی(6 ) وەک هەموو ساڵێکی تر .

سەرکەوتوبیت .

10

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

زۆۆر دەست خۆش کاک پشتیوان شازە.

www.fb.com/AshtyHamid
Idea + Project + Design + Programming + Content + Testing + Seo + Management = Sucess

11

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

ده‌ستكانت خۆش بێت زۆر نایابه‌ كاكه‌ پشتیوان  ئایا شتی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ بۆ 1.2 نابێت ناتوانرێتی شتێكی لێ بكرێت d:

12

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

جا کاک ئاگرین بۆچی نایکەی بە 1.4 قابیلە هیچ کێشەیەکی هەیە؟

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

13 (دەستکاری کراوە: aagren 2012-07-25 11:25:46)

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

ڕێنوار نووسی:

جا کاک ئاگرین بۆچی نایکەی بە 1.4 قابیلە هیچ کێشەیەکی هەیە؟

كردمه‌ 1.4 ماوه‌یه‌ك  ئه‌ندامان حه‌زیان لێ نه‌بوو ناچار كردمانه‌وه‌ 1.2 هههه هه‌رچه‌نده‌ ئێستا كاتی مه‌كۆ و ئه‌و شتانه‌م نه‌ماوه‌ ته‌نها ویشتم بزان شتێكی له‌و بابه‌ته‌ هه‌بێت جوانه‌   نازانم خه‌ڵك هه‌ر حه‌زی به‌شته‌ كۆنه‌كانه‌!!! !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

14 (دەستکاری کراوە: Pshtiwan_95 2012-07-25 18:58:36)

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

زۆر سوپاس کاک هێرش.

ئینشائەڵا ,بەهیواى سەر کەوتنى تۆش لەو چەند دەرسەى کە ماوتە.

سوپاس کاک ئاشتى.

سوپاس کاک ئەگریین,بەڵێ ئەتوانرێ بۆ وەشانى ١.٢ شتێکى وا بکرێت بەڵام تۆزێ کاتکى ئەوێ .

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

15

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

بەراستی دەستت خۆشبێت زۆر جوانە

16

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

سوپاس بەڕێز wp-kurdish.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

17

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

mama pshtiwan mafakasht xura hhhhhhh
http://www.peshen.org/meko/

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

18

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

ڕێنوار نووسی:

mama pshtiwan mafakasht xura hhhhhhh
http://www.peshen.org/meko/

وتەیەک هەیە ئەڵێت:
باسی دینم بۆ مەکە...
دینم لە کردارەکانتدا پیشان بدە.

کابرا ماڵپەڕی ئیسلامی دروستکردووە و ڕوکارەکەی دزیووە!!!
ئاخر چۆن ئەم خەیتە سەر بیروڕای خۆت؟!!

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

19

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

http://www.peshen.org/meko

بڵێم چى کاکە برا ئەگەر پێت شەرمە ناوى دیزاینەرى ئەو ڕووکارەى دروست کردووە لە خوارووى مەکۆکەت بێت
ئەوا دانەیەکى باشتر لەوە دروست بکە وە ئەو کارە زۆر ناشرینە کە کارێک خۆت نەتکردبێ بڵێى من کردوومە
تۆ ناوى خۆت لە شوێنى بەستەرى دیزاینەر داناوە کەواتە تۆ بەیەک کرتە ماندووبوونى چەندین ڕۆژ و کاتژمێرى منت
بەیەک چرکە سووتاند ,
ئافەرین بۆ کارەکەت!!

بەڕاستى ئەو جۆرە کارانە مرۆڤ لە کارکردن ساردەکاتەوە ,
ڕووکارى ترم لە بەر دەستە بەنیازى بڵاو کرنەوەیان بووم بەڵام لێى گەڕێم باشترە با نەبم بە ماندوو بووى ڕەنج بە خەسار.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

20

وه‌ڵام: [ڕووکار]ڕووکارى Ramadan_Kareem v.1 .

Pshtiwan_95 نووسی:

http://www.peshen.org/meko

بڵێم چى کاکە برا ئەگەر پێت شەرمە ناوى دیزاینەرى ئەو ڕووکارەى دروست کردووە لە خوارووى مەکۆکەت بێت
ئەوا دانەیەکى باشتر لەوە دروست بکە وە ئەو کارە زۆر ناشرینە کە کارێک خۆت نەتکردبێ بڵێى من کردوومە
تۆ ناوى خۆت لە شوێنى بەستەرى دیزاینەر داناوە کەواتە تۆ بەیەک کرتە ماندووبوونى چەندین ڕۆژ و کاتژمێرى منت
بەیەک چرکە سووتاند ,
ئافەرین بۆ کارەکەت!!

بەڕاستى ئەو جۆرە کارانە مرۆڤ لە کارکردن ساردەکاتەوە ,
ڕووکارى ترم لە بەر دەستە بەنیازى بڵاو کرنەوەیان بووم بەڵام لێى گەڕێم باشترە با نەبم بە ماندوو بووى ڕەنج بە خەسار.

كاك پشتیوان گیان تازه‌ بڵێیت چی ئه‌و كابرایه‌ وای كردوه‌ به‌ڵام نابێت تۆ واز له‌كاره‌ جوانه‌كانت بهێنیت چه‌نده‌ ها كه‌سی تر هه‌یه‌ پێویستێتی
تۆ به‌رده‌وام به‌ له‌كاره‌ جوانه‌كانت  هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كابرایه‌ وای كردوه‌ تۆس سارد كرده‌وه‌ به‌ڵام نابێت به‌هۆی كه‌سێكی واوه‌ ئێمه‌ش بێ به‌ش بكه‌یت  هیوادارم  كه‌ توره‌ نه‌بیت ئه‌زانم ناخۆشه‌ منیش زۆر زۆر شتی وام به‌سه‌ر هاتوه‌   

به‌رده‌وام به‌..........